١٤\٤\٢٠١١
سازش لەسەر
حەقیقەت ناکرێ.
ئەنوەر فەتاح محهمهدئەمین
ستاندال دەڵێ: ''هیچ
شتیک فەرامۆش مەکە کە وات لێدەکات مەزن و شکۆدار بی''.
ئەوەی وایلیکردم ئەم بابەتە بنووسم مەهزەلەی
"کالتەجاریی هاوپەیمانیتی" ئۆپۆزیسیۆنی هەریمی کوردستان بوو، ئەویش
بەهینانەوەو زیندوو کردنەوەی ئەو مەهزەلە بینرخەی کە لە شاخ دەیانکرد
بە دەیەها جار کە هەموو جارەکانیش بە فەشەل کۆتایی پیدەهات پاش رژاندنی
خوینی چەکدارەکانیان و پر کردنی گیرفانی چەند کەسانیکی سەرکردە. ئەوەتا
ئەمجارە ئەو مەهزەلەی هاوپەیمانیتیە لە شاردا خۆی دروستکردووە لە بەرەی
ئۆپۆزیسیۆندا. ئیسلامیەکان وەکو ئەرنست گلنر دەڵێ: "شوناسی نەتەوەیی
دەبەخشنە پەیرەوکارانی" هەلبەتە لە پیناو مەبەستیکدا ئەویش لە پیناو
بەرزکردنەوەی بەرنامەی حیزبە ئیسلامیەکان لەگەل زروفە زیندووکاندا وە
مامەلە لەگەل وەزعەکەدا دەکەن ئەگەر بەتەواوی دینییش نەبیت، بەلام
کیشەکان کۆدەکەنەوەو بۆچوونی خۆیان دەلین و نویژی خۆشیان دەکەن و دەبنە
شیخی نویژکەران نەک تەنها لە مزگەوتەکاندا بەلکو لە سەرایشدا بوونە
شیخی گشت، چونکە ئەوان لەو باوەرەدان لە کۆتاییدا هەر خۆیان براوەن و
خۆشیان فریاد رەسی گشت لیقەوماوانن.
لە راستیدا ئۆپۆزیسیۆنی ئەمرۆ دەسەلاتی سبەینییە وە یان بەشداری
دەسەلاتە وە هەر ئیستا ئەو ووزەیەی لەخۆیدا هەلگرتووە.
هیوم دەڵێ: "دەسەلات هەبوو ملکەچ کردن سیمای سەرەکی دەبیت". واتە
هەلەیە ئەوەی بەتەمایە سبەینی ئۆپۆزیسیۆن ئازادیی پێ ببەخشیت لەبری
کۆیلایەتی.
گلنەر دەڵێ: "نا بۆ ئازادیی هەلخەلەتاندن". بەلام ئەوەتا ببینن، لە
ئۆپۆزیسیۆندا، عیلمانیی پۆستمۆدیرن هاوپەیمانی ئیسلامیەکانە، وە خەلکی
راپەریویش بە هەمان ئاراستەی خۆی پەلکیش دەکات بۆ ناو هەمان زەلکاو.
ئەوەتا هەر ئیستا خواستی خویندکارانی زانکۆ بووە قوربانی چەند
داواکاریەکی سیاسی کە بە هیچ جۆریک دەربری بەرژەوەندی خویندکاران نیە.
وە وەک گلنەر دەڵێ: "وەهمی شەرعیەتەکەیان بەسەر قوربانیەکاندا سەپاند".
خەلکی لە چەند داواکاریەکی زیندووی ژیانەوە دەستی پیکرد: هەژاری،
بیکاری! بەلام ئەوان بە مفاوەزە دەستیان پیکردوو دواجاریش بەدەستی
خالیەوە، خەلکی دەنیرنەوە مالەوە.
ئایا ئەمە رووقایمی حیزبیکی بەناو عیلمانی نیە کە لەگەل ئیسلامیەکاندا
یەکانگیر دەبنەوەو لەپیناو سەقامگیری سیستمی حوکمیک کە لەسەر بنەمای
ستەمکاری دامەزراوە؟
حیزبی عیلمانی داوای جیابوونەوەی دین دەکات لە دەولەت. کەچی گۆران خۆی
بە عیلمانی ناو دەبات و لەگەل ئیسلامیەکان هاوپەیمانی دروستدەکات کە
داوای حکومەتیکی ئیسلامی دەکەن. ئا ئەمە چیە هەلخەلەتاندن نەبیت؟
ئەوەی پیویستە یاد بخریتەوە ئەوەیە کە ئەنجوومەنی سەرایش بۆتە پاشکۆی
هەریەک لە حیزبی گۆران و ئیسلامیەکاو هەرچی پیزو داواکاریی خەلکی هەیە
پیوەی نەماوەو مەیدانەکەیش بۆتە مەیدانی نویژو دروشمی دوگمای گۆران کە
هیزی پالنەری دەرگا کردنەوەیە بۆ مفاوەزات لەسەر خوینی رژاوی 17 ی
شوبات. وە لە دواییشدا هەموویان پیکەوە دەبنە ئەستیرەی شاشەی ئەمرۆو
ئەندامی ئەو دەسەلاتەی ئیستا بە شەیتان ناوی دەبەن.
anwar.amin2011@hotmail.com
|