٢٦\٦\٢٠٢١
سێ ئاگاداریی
دەربارەی فیلمەکانی '' ئەزموون، بێ نیشتیمان، نانی پیرۆز''.
مەنسوور جیھانی
پۆستەری فیلمی
سینەمایی "ئەزموون" لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" بڵاوکرایەوە.
پۆستەری
فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین
کورکی" بۆ بەشداریی لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فیلم بڵاوکرایەوە.

پۆستەری فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد
"شەوکەت ئەمین کورکی"، لە بەرھەمھێنانی "مەمەد ئەکتاش" و بەرھەمی
ھاوبەشی ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر، کە لە لایەن
گڕافیستی تورک "ئۆندێر سکیپ دۆندەر" دیزاینی بۆ کراوە، بۆ بەشداریی لە
فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فیلم بڵاوکرایەوە.
فیلمی سینەمایی "ئەزموون" بەرھەمی کومپانیای "میتوس فیلم"ی بەڕلین و
کومپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانی؛ بە پاڵپشتی وەزارەتی روشنبیری و
لاوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە وەرزی پاییزی ساڵی ٢٠١٩ لە شاری
سلێمانی وێنەگیراوە و ستافیکی پیشەگەڕ لە سینەماکارانی ھەرێمی
کوردستان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان و باکووری کوردستان و ھەروەھا وڵاتی
ئەڵمانیا تیایدا بەسەرکەوتووییەوە بەشدارییان کردووە.
لە فیلمی سینەمایی "ئەزموون"دا کۆمەڵێک ئەکتەری بە ئەزموونی ھەرێمی
کوردستان لەگەڵ چەندین ئەکتەری گەنجی کوردستان، تیایدا ڕۆڵیان بینیوە،
لەوانە: ئاڤان جەماڵ، ڤانیا سالار، حوسێن حەسەن، شوان عەتووف، ھوشیار
زێڕۆ نێروەیی، نیگار عەسمان، کاوە قادر، عادڵ عەبدوالڕەحمان و ...
لاپەڕەی فەرمیی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە ئینستاگرام:
https://instagram.com/the_exam_movie?utm_medium=copy_link
لاپەڕەی فەرمیی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە فەیسبووک:
https://www.facebook.com/The-Exam-%D8%A6%DB%95%D8%B2%D9%85%D9%88%D9%88%D9%86-10631978502334
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی "ئەزموون"
------------------------------------------------------------------------------------------------------
"بێ نیشتمان" بە ڕۆڵ بینینی "شوان عەتووف"
لە بەڕڵینەوە بۆ سینەماکانی ھەرێمی کوردستان.
مەنسوور جیھانی ـ فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" لە دەرھێنانی "توورج
ئەسڵانی" و بە ڕۆڵ بینینی "شوان عەتووف" دوای بەشداریی لە بازاڕی
فێستیڤاڵی "بەڕڵین" وەکوو گرینگترین بازاڕی فیلم لە ئەورووپا و جیھان،
لە سینەماکانی ھەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت.
فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" لە نووسین، دەرھێنان و بەرھەمھێنانی
سینەماکاری کورد "توورج ئەسڵانی"، بە ڕۆڵ بینینی "شوان عەتووف" ئەکتەری
ناوداری کورد، بەرھەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد مووڤی" و ھەروەھا
بەرھەمی ھاوبەشی "ڕەز ھەڵکەوت ڕەشید" لە ھەرێمی کوردستان و سووریا، لە
٢٠ی جوولای ٢٠٢١ و ھەروەھا لە ڕۆژانی دوایی لە سینەماکانی ھەرێمی
کوردستان و سەرتاسەری وڵاتی عێراق نمایش دەکرێت.
فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" بۆ یەکەمین جار لە حەفتا و یەکەمین خولی
بازاڕی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەڕڵین" لە وڵاتی ئەڵمانیا لە
لایەن کۆمپانیای "تسویر گستر الھە پارسی" (ئێلی ئیمەیج) بە
بەرپرسیارییەتی خاتوو "ئیلاھە نەوبەخت" پێشکەش کرا. بازاڕی فیلمی
"بەڕڵینالە" بە ناونیشانی یەکێک لە گرینگترین بازاڕەکانی فیلم لە
ئەورووپا و جیھان دێتەئەژمار.
لە "بێ نیشتمان"دا کۆمەڵێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی وڵاتانی تورکیا،
سووریا، عێراق و ھەرێمی کوردستان، بە چوار زمانی کوردی، تورکی، عەڕەبی
و فارسی لەگەڵ "ھانی موجتەھیدی" گۆرانیبێژی ناوداری کورد تیایدا ڕۆڵیان
بینیوە، لەوانە: شوان عەتووف، جاھیت شاھین یاڵچین، بوڵەنت کاسێر، ڕێکێش
شەھباز، بەنگین عەلی، بەڕۆژ ئاکرەیی، نارین محەمەدی، فرمێسک ڕەحیم
زادە، ھاکار عەبدوالقادر محەمەد، تەھا عەبدوالکەرەم ئەبووبەکر، ڕواڵ
ناڤگوندی، ئاسۆ ڕەفیق، ھەورامان و چەندین ئەکتەری دیکە.
لاپەڕەی فەرمیی فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" لە ئینستاگرام:
https://instagram.com/landlessmovie?utm_medium=copy_link
لاپەڕەی فەرمیی فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان" لە فەیسبووک:
https://www.facebook.com/landlessmovie
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی "بێ نیشتمان"
------------------------------------------------------------------------------------------------------
"نانی پیرۆز" لە فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی
فیلمی "زاگڕێب داکس"ی کڕۆواسیا نمایش دەکرێت.
مەنسوور جیھانی ـ فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" لە دەرھێنانی
خوالێخۆشبوو "رەحیم زەبیحی" و لە بەرھەمھێنانی "توورەج ئەسڵانی"، لە
بەشی پێشبڕکێی سەرەکی نێونەتەوەیی لە حەڤەمین خولی فێستیڤاڵی
نێوەدەوڵەتی فیلمی "زاگڕێب داکس" لە وڵاتی کڕۆواسیا نمایش دەکرێت.
بەڵگەفیلمی "نانی پیرۆز" دوایین بەرھەمی سینەماکاری کۆچکردووی کورد
"رەحیم زەبیحی"، لە بەرھەمھێنانی سینەماکاری ناوداری کورد "توورەج
ئەسڵانی" و بەرھەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد موڤی"؛ لە نوێترین بەشداری
نێودەوڵەتی خۆیدا بە نوێنەرایەتی لە سینەمای ئێران، لە بەشی پێشبڕکێی
سەرەکی نێونەتەوەیی حەڤەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "زاگڕێب
داکس" لە وڵاتی کڕۆواسیا نمایش دەکرێت و بۆ بەدەستھێنانی ئەم خەڵاتەی
فێستیڤاڵ، لەگەڵ ١٧ بەڵگەفیلمی دیکە لە وڵاتانی پۆڵەندا، ڕووسیا،
ئەڵمانیا، ھەنگاریا، پورتوگاڵ، بەلژیکا، دانیماڕک، فەڕەنسا، ئەمەریکا،
ئەڕژەنتین، سویسڕا، جۆڕجیا، ئۆکڕاینا، لیتوانی، شیلی، ھۆڵەندا،
ئیسپانیا، کۆماری چیک، نیجریا و ئیسلۆڤاکیا ڕکابەری دەکات.
بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم بەرھەمە دیکۆمێنتارییە، لە ئەستۆی
کۆمپانیای "تسویر گستر الھە پارسی" (ئێلی ئیمەیج) بە بەرپرسیارییەتی
خاتوو "ئیلاھە نەوبەخت"ـە.
ئەندامانی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی نێونەتەوەیی حەڤەمین خولی فێستیڤاڵی
نێوەدەوڵەتی فیلمی "زاگڕێب داکس" بریتین لە: "ڕاجکۆ گڕلیچ" نووسەر،
دەرھێنەر و بەرھەمھێنەر لە وڵاتی کڕۆواسیا، "ئیلیا پۆڤۆلۆتسکێی"
دەرھێنەر، مونتێر و بەڕێوەبەری ڕیکلام لە وڵاتی ڕووسیا و "وێسنا بیلجان
پۆشیچ" نووسەر و مۆنتێر لە وڵاتی کڕۆواسیا.
حەڤەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی "زاگڕێب داکس" بە نمایشی
بەرھەمی سینەماکارانی وڵاتانی جیھان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی
نەتەوەیی و نێودەوڵەتی و بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: "شەوی نووسەر ـ
"ڕاجکۆ گڕلیچ"، نمایشی "تایبەتی زاگڕێب داکس"، بەشی "نمایشی تایبەت" و
ھەروەھا چەندین بەشی دیکە لە ڕۆژانی ١٣ تا ٢٠ی جوونی ٢٠٢١ لە شاری
زاگڕێب پێتەختی وڵاتی کڕۆواسیا بەڕێوەدەچێت.
بۆ زانیاریی پتر:
http://zagrebdox.net/en/2021/programme/official_competition/international_competition
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز"
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|