ستۆکهۆڵم6-5-2008:
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی که به‌ده‌ست فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی گه‌یشتوه له سوید.
ئه‌مرۆ واتا به‌رواری 6/5/2008 جارێکی تر دیپۆرتی په‌نابه‌رانی عێراقی ده‌ستی پێکرده‌وه. پاش ئه‌وه‌ی که باڵوێزخانه‌ی سوید له ئوردن له به دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه‌یان دا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌تی ئوردن ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که، حکومه‌تی ئوردن مه‌رجی ڤیزا دانانێت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌ماوه 8 سه‌عات که‌متر له ترانزێتدا به خاکی ئوردندا تێپه‌ڕ ئه‌بن. هه‌ر بۆیه‌ش ده‌زگای کۆچی سوید هیچکام له‌و سه‌فه‌ر و بلیتانه‌ی هه‌ڵنه‌وه‌شاندۆته‌وه که ئاماده‌کراوون بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانی که له گرتووخانه ده‌ست به‌سه‌ره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌راتی کۆچ گیراون و چاوه‌ڕوانی نه‌ردنه‌وه‌ی به زۆره‌ملێ ئه‌که‌ن بۆ باشوور‌و ناوه‌ڕاستی عێراق. هه‌رچه‌نده به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆچی سوید ئه‌وه‌شی ڕوونکرده‌وه که به ده‌ر له‌ڕێگای ئوردن ڕێگای تریش دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ووته بێژه‌که‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆچ ووتی که ئه‌م ڕێگاییه‌ی عه‌ممان یه‌کێکه له ڕێگاکان. هه‌رچه‌نده ده‌ست نیشانی شێواز و ڕێگاکانی تر نه‌کرد به‌ڵام جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامی پڕۆسه‌ی ناردنه‌وه‌ی به زۆره‌ملێی په‌نابه‌رانی عێراقی کرده‌وه.
بابان ئوسمان سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له سوید. ------------------------------------------------------ Frihetsvägen 45 Jakobsberg
___________________________________________________________________________________
ستۆکهۆڵم6-5-2008:
فیدراسیۆن بەرامبەر بە دیپۆرتی پەنابەران خۆپیشاندان ڕادەگەیەنێت.
----------------------------------------------------------------------
__________________________________________________________________________________
بۆبه‌رگرتن له
دیپۆرت کردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کورد وعێراقی
------------------------------------------------------------------
|