په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\٨\٢٠١٨

سێ بابەت سەبارەت بە سی و یەکەمین خولی

فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران.

 

مەنسوور جیهانی

 

فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵانی ئێران جەژن و میوانیی جوانییەکانی منداڵانە.

یەکێک لە کاریگەرییەکانی فێستیڤاڵی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، دابینکردنی ئەنگێزەکان بۆ سینەماکارانە و یەکێک لە ئامانجە گرینگەکانی ئەم فێستیڤاڵە، دۆزینەوەی بەھرەکانی نەوەی لاوی سینەماکارە.

یەکێک لە کاریگەرییەکانی فێستیڤاڵی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، دابینکردنی ئەنگێزەکان بۆ سینەماکارانە کە بە پێکھاتنی بەستێنی پێویست بۆ دیالۆگ و گفتوگۆ لەگەڵ بەردەنگ و بەڕێوەبەران و چالاکانی راگەیاندن لە درێژایی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵ و ھەنگاوەکانی پێویست بۆ سینەمای باش و گونجاو ئامادە دەبێت. ئەم فێستیڤاڵە جەژن و میوانیی جوانییەکانی منداڵانە و پێویستە ھەموو ساڵێک دەوڵەمەندتر لە جاران و بە چۆنایەتییەکی باشتر لە خولەکانی رابردوو بەڕێوەبچێت. یەکێک لە ئامانجەکانی گرینگی فێستیڤاڵ، دۆزینەوەی بەھرەکانی نەوەی لاوی سینەماکارە کە لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی دواییدا چاوەر‌ی دیاردەکان و بەھرەگەلێکی باش بووینە و ھیوا دەخوازین کە ئەم بەھرانە، بە باشی بە کۆمەڵگای سینەمایی ئێران و جیھان بناسێندرێن.

دنیای منداڵان، دنیایەکی پڕ لە راز و رەمزە کە بە وردبینییەکی تایبەتەوە، دەتوانرێ لە ناخ و ھەبوونی ئەو تێبگەین. نەوەی سازێنەری داھاتووی کۆمەڵگا، منداڵان و مێرمنداڵانن و پێکھاتنی کەسایەتی لاوان لە گرێوی بارھێنان و تەندروستی نەوەی بەر لە خۆیان، واتە ھەر ئەم منداڵان و مێرمنداڵانەیە.

سینەمای منداڵ، یارمەتی ئێمە دەدات بۆ ئەوەی کە بچێنە نێو دەروونی بێدەنگی ئەوانەوە و لە ھەستەکان، پێداویستییەکان و کەموکووڕییەکانی ئەوان ئاگادار بین؛ بۆ ئەوەی کە باشتر بتوانین بۆ چارەسەر کردنی نیازەکان و پێداویستییەکان و دەرکەوتنی دروستی ھەستەکانی ئەوان بەرنامە داڕێژین و لە تێگەیشتن و ھەڵسەنگاندنی منداڵان لە بابەتەکانی شوێنی دەورووبەر و کەسانی دەورووبەریان ئاگادار بینەوە. بە ئاگاداری و زانیاری سەبارەت بە چۆنییەتی بیرکردنەوەی منداڵان، دەتوانین بەستێنێک بۆ گەشەکردن و پەروەردە کردنی
داھێنانەکانی ئەوان ئامادە بکەین.

یەکێک لەو خاڵانەی کە وێناکردنەکانی ئێمە لە مەبەست و ناوەرۆکی منداڵی پێک دێنێت، فیلم گەلی سینەماییە. ئەم فیلمانە، تێئۆری گەلێکی ئینتزاعی سەبارەت بە گەشەی جەستەیی و ناسیاوێتی لەمەڕ ئەوەی کە منداڵان دەبێ چڵۆن بن، ئاراستە دەکات و لەم روانگەیەوە، بۆچوونەکان و چەند جیھان بینییەک لە خۆ دەگرن لە ھەرگیز بە رێکەوت نەبوونە و بە دڵنیاییەوە ھەر بۆ خۆیان لە خۆیانەوە بەدی نەھاتوون. فیلم گەلی سینەمایی وەکوو ژانرێک لە بەرھەمەکانی راگەیاندن، بە چەشنێک پێکھاتەی کۆمەڵایەتی دێنە ئەژماردن کە دەورێکی گرینگ و بەرچاوی لە چۆنییەتی وەرگرتنی کۆمەڵگا و خولقاندنی بابەتە جۆراوجۆرەکان لە بیر و زەینەکاندا ھەیە. سینەماکاری سینەمای منداڵ دەتوانێت چەند ساتێک بخولقێنێت کە کاریگەرییەکی بەردەوام لە بینین، رۆحیەت، بایخەکان و کەسایەتی منداڵدا ھەبێت. دەوری سینەمای منداڵ لە کاریگەریی عەقلانییەتی منداڵان و تەندروست کردنی ھەست و سۆزی ئەوان زۆر بەربڵاوە و دەبێ بە باشی سەرنجی پێ بدرێت.

سی و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە دەبیری و بەرپرسایەتی "عەلیڕەزا رەزاداد" لە رۆژانی ٨ تا ١٤ی مانگی خەرمانانی ١٣٩٧ی ھەتاوی رێکەوتی ٣٠ی ئاب تا ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ی زایینی لە دوو بەشی نەتەوەیی و نێونەتەوەییدا لە شاری مێژوویی ئیسفەھان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێ.

 


پۆستەری فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵان پەردەی لەسەر لادرا.



چوارەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای بەرنامەداڕشتنی سی و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە بەڕێوەچوو کە پەردە لەسەر پۆستەری ئەم خولەی فێستیڤاڵەکە لادرا.

بە پێی راپۆڕتی لێژنەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی سی و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، ئەم کۆبوونەوەیە بە ئامادەبوونی دکتۆر "قودرەتوڵڵا نەورۆزی" شارەوانی ئیسفەھان، "عەلیڕەزا رەزاداد" دەبیر و بەرپرسی فێستیڤاڵ، "حەبیب ئیل بەیگی" جێگری یەکەمی دامەرزاوەی سینەمایی فارابی، "مەرزیە بروومەند" دەرھێنەری سینەما، "محەمەد عەیدی" بەڕێوەبەری جێبەجێکاری فێستیڤاڵ لە ئیسفەھان، "فەریدە رەوشەن" سەرۆکی کۆمیسیۆنی فەرھەنگی، کۆمەڵایەتی و وەرزشی ئەنجومەنی ئیسلامی شاری ئیسفەھان، "موڕتەزا تێھرانی" جێگری ماڵی و ئیداری شارەوانیی ئیسفەھان، "عیزەتوڵڵا عەلیزادە" جێگری جێبەجێکاری فێستیڤاڵ و "ئیمان حوجەتی" بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکان و کاروباری نێونەتەوەیی شارەوانیی ئیسفەھان و ئەندامی ئەم ئەنجومەنە لە شاری مێژوویی و گەشتیاریی ئیسفەھان بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای ئەم کۆبوونەوەیەدا، "عەلیڕەزا رەزاداد" دەبیر و بەرپرسی سی و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، راپۆڕتێکی سەبارەت بە پێشکەوتنی کارەکان ئاراستە کرد و رایگەیاند: کاری دەستە و لێژنەکانی ھەڵبژاردن کۆتایی پێھاتووە و زۆربەی بەرھەمەکانی دەرەوەی ئێران وەرگیراوە و ھەروەھا لێژنەی ھەڵبژاردنی بەرھەمە ئێرانییەکان تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە کۆتایی بە کارەکانی خۆیان دەھێنن و تا رۆژی ٢٠ی گەلاوێژ رێکەوتی ١١ی ئوگۆستی ئەمساڵ بە وەرگرتنی نوسخەی فیلمەکان، بەرھەمە ھەڵبژێردراوەکان رادەگەیەندرێت.

"عەلیڕەزا رەزاداد" ھەروەھا گوتی: ھۆڵەکانی سینەماش قۆناغەکانی ئامادەکردنی خۆیان تێپەڕ دەکەن و لە رۆژەکانی داھاتوودا ناوەکانی رێزلێنانەکانی ئەم خولەی فێستیڤاڵ رادەگەیەندرێت. ھەروەھا پارێزگاکان و شارستانەکانی ئیسفەھان ئامادەی بەڕێوەچوونی ھاوکات بوونە. روانگەی ئێمە لە بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵدا، ئەنجامدانی مەنتیقی و دروست، جێگای داکۆکی کردن و روونکردنەوەی تێچوووەکان و گۆڕینی مەسرەف و خەرجەکان بە سەرمایەی فەرھەنگی و کۆمەڵایەتییە.

دکتۆر "قودرەتوڵڵا نەورۆزی" شارەوانی ئیسفەھان لەم کۆبوونەوەیەدا بە دەربڕینی ئەوەی کە خۆشحاڵین لە بەڕێوەچوونی سی و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە گرینگیدان بە چۆنایەتیی بەرنامەکان سەرنجێکی تایبەت دراوە و راشیگەیاند: چالاکیی بە کوالیتە و چۆنایەتیی بەرز، ھەر تەنیا بە مانای زیادکردنی مەسرەف و تێچووەکان نیە.

نەورۆزی ئەنجامدانی چالاکیی فەرھەنگی لە ریزبەندییەکانی یەکەمی بەڕێوەبەرایەتی شاریی زانی و گوتی: لە بارودۆخی ئێستای وڵات و ئیسفەھاندا بە دوای دابینکردنی جۆش و خرۆش و شادی کۆمەڵایەتین، ھەروەک چۆن شارەوانی لە رۆژانی نەورۆزدا و لە ھەفتەی فەرھەنگیی ئیسفەھانیشدا ھەر لەم پێناوەدا بەرنامەگەلێکی جیاواز و جۆربەجۆری بەڕیوەبرد، بە بەڕێوەبردنی ئەم فێستیڤاڵەش دەبێ دەوری خۆی لە چارەسەرکردنی پێداویستییە فەرھەنگییەکانی بەردەنگەکان بە تایبەت منداڵان و بنەماڵەکان بگێڕین.

ھەروەھا "مەرزیە بروومەند" لەم کۆبوونەوەیەدا رایگەیاند: ئەرکی ئێمە وەکوو سینەماکار و بە تایبەت سینەماکاری منداڵ و مێرمنداڵ یارمتی گەیاندن بە بنەماڵەکان و منداڵان و مێرمنداڵان لە دابینکردنی پێکەوەبوون و بەھێزکردنی رۆحییەتی ژیانی کۆمەڵایەتی ئەوانە و ھەر لەم ڕووەوە، بەڕێوەچوونی پڕ لە جۆش و خرۆشی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران گرینگییەکی تایبەتی ھەیە.

"فەریدە رەوشەن" سەرۆکی کۆمیسیۆنی فەرھەنگی، کۆمەڵایەتی و وەرزشی ئەنجومەنی ئیسلامی شار و ئەندامی شۆڕای شاری ئیسفەھان ئەو ھەوڵانەی دراوە بۆ گەشەپێدانی چۆنایەتیی ئەم خولەی فێستیڤاڵی بە شایستە و گرینگ زانی و لەسەر گرینگی ھەوڵدانی زیاتر بۆ بەڕێوەچوونی شاد و دڵخۆشکەری ئەم فێستیڤاڵە پێداگری کرد.

"حەبیب ئیل بەیگی" جێگری یەکەمی دامەرزاوەی سینەمایی فارابی بەڕێوەچوونی ئەم خولەی فێستیڤاڵەکەی بە یەکێک لە ریزبەندییەکانی فەرھەنگیی رێکخراوەی سینەمایی و وەزارەتی ئیرشاد زانی و جەختی کردەوە: ئەنجامدانی خەرج و تێچوویەکی مەنتیقی لە بەڕێوەبردنی ئەم فێستیڤاڵەدا و پەخش و نمایش کردنی بەرھەمەکان، کارێکی پڕبایەخ و شیاوە لە پێناو بەھێزترکردنی بەرھەمھێنانی نەتەوەییدا.

لە کۆتایی چوارەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای بەرنامەداڕشتنی ئەم فێستیڤاڵەدا پۆستەری سی و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران وەکوو گرینگترین ھێما و بەشی شێوەکاریی فێستیڤاڵ، لە لایەن ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە لە ئیسفەھان پەردەی لەسەر لادرا. پۆستەری ئەم خولەی فێستیڤاڵەکە،‌ لە لایەن "وەحید شەریفی" ھونەرمەندی ئیسفەھانی کاری دیزاینی بۆ کراوە.

سی و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە دەبیری و بەرپرسایەتی "عەلیڕەزا رەزاداد" لە رۆژانی ٨ تا ١٤ی مانگی خەرمانانی ١٣٩٧ی ھەتاوی رێکەوتی ٣٠ی ئاب تا ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ی زایینی لە دوو بەشی نەتەوەیی و نێونەتەوەییدا لە شاری مێژوویی ئیسفەھان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێ. 

 


عەلیڕەزا تابش: لە سینەمای منداڵدا دەبێ بە ھاوکارییە نێونەتەوەییەکان و بازاڕە جیھانییەکان سەرنج بدرێ.



"عەلیڕەزا تابش" بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی سینەمایی فاڕابیی ئێران گوتی: دەبێ بە ھاوکارییە نێونەتەوەییەکان و ئامادەبوون لە بازاڕە جیھانییەکانی فیلم سەرنج بدرێت. لە یەک قۆناغی دیاریکراوی چەند ساڵەدا، چاوەری گۆڕانکاریی لە بواری سینەمای منداڵ و مێرمنداڵی ئێران دەبین.

"عەلیڕەزا تابش" بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی سینەمایی فاڕابیی ئێران سەبارەت بە پێکھێنانی ناوەندی سینەمای منداڵ و مێرمنداڵ گوتی: بە لەبەر چاو گرتنی ئەوەی کە ھیچ پێکھاتە و رێکخراوەیەک لە بەشی کەرتی تایبەتدا بە ناونیشانی سینەمای منداڵ و مێرمنداڵ بوونی نیە و ھەموو ئەو پێکھاتە و رێکخراوانەی کە ھەن لە لایەن دامەزراوەی سینەمایی فاڕابی، رێکخراوەی سینەمایی و بنکەی ھزریی بارھێنانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران لە چەندین خولی جۆراوجۆردا دابین کراون، ئەم پێداویستییە ھەست پێکرا کە چالاکانی سینەمای منداڵ و مێرمنداڵی ئێران پێکھاتە و رێکخراوێکیان ھەبێت و لەم رێگایەوە، بە دوای بەرنامەکان و گەڵاڵە و روانگەکانی خۆیاندا بکەون.

ئەوەشی راگەیاند: دوابەدوای ئەم ئەرکە گرینگە، "محەمەد مێھدی حەیدەریان" سەرۆکی رێکخراوی سینەمایی ئێران لە فێستیڤاڵی فیلمی منداڵ و مێرمنداڵ، خوازیاری دابین کردنی پێکھاتە و رێکخراوێک لە لایەن سیناریۆنووسان، دەرھێنەرەکان و بەرھەمھێنەرەکانی سینەمای منداڵ و مێرمنداڵی ئێران بوو، بۆ ئەوەی کە ئەم پێکھاتەیەی کەرتی تایبەت لە تەنیشت دەوڵەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکاندا، بەدواداچوون بۆ ویست و داخوازییەکانی دڵسۆزانی سینەمای منداڵان و مێرمنداڵاندا بکات.

بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی سینەمایی فاڕابیی ئێران، "عەلی عەبدولعەلی زادە" ، "وەحید گوڵستان" ، "غوڵامڕەزا ئازادی" ، "ئیرەج تەھماسب" ، "نادرە تورکمان" ، "بیتا مەنسووری" ، "وەحید نیک خواە ئازاد" ، "رەھبەر قەنبەری" و "حەسەن ئاقاکەریمی" ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری ناوەندی سینەمای منداڵ و مێرمنداڵی ئێران پێکدەھێنن.

ئەو بە ئاماژەدان بە دەوری چاودێریی ئەندامانی ئەم پێکھاتەیە گوتی: ھیوا دەخوازین ئەم دۆستانە بتوانن بە باشی بەدوای ویست و داخوازییەکانی چالاکانی سینەمای منداڵ و مێرمنداڵی ئێراندا بچن و لە ھاوکاریی لەگەڵ چالاکانی سینەما و بەڕێوەبەرایەتیی سینەمایی وڵات، ئاستی چەندایەتی و چۆنایەتی سینەمای منداڵان و مێرمنداڵان بەرز بێتەوە.

"عەلیڕەزا تابش" لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: بەرنامەداڕشتنەکانی سینەمای منداڵ و مێرمنداڵ تەنیا بە ھاتنی سەرمایەکان و دابین کردنی ماڵی و ئابووری نوێ، جێبەجێ دەبێت و وەدی دێت. ئەم سەرمایەگوزارییە ھەم ئەنجامدانی بەرپرسایەتی کۆمەڵایەتی و ھەم گەڕانەوەی سەرمایەی بە دواوەیە. خاڵێکی دیکە کە نابێ لێی غافڵ بین، پێویستیی یەکریزی و پێکەوەبوونی نێوان دامەزراوە فەرھەنگییەکان و ھاوکارییەکانی نێوان ئۆرگان و دامودەزگاکانی ئیدارییە.

بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی سینەمایی فاڕابیی ئێران سەبارەت بە ھەڵسەنگاندنی چۆنییەتی بەڕێوەچوونی ئەم خولەی فێستیڤاڵەکە گوتی: خۆشحاڵم کە ئیسفەھان دیسان میوانداری فێستیڤاڵی فیلمی منداڵ و مێرمنداڵە. پێشوازی پڕ لە جۆش و خرۆشی خەڵکی و بڕەوی سینەمایی ئەم رۆژانەی ئیسفەھان جێگای ڕەزامەندیی بەردەنگەکان و بەرپرسانی فێستیڤاڵەکەیە.

ئەوەشی راگەیاند: لەو ساتەوە یەک سیناریۆ دەخوێنینەوە تا ئەو کاتەی کە ئامادە دەکرێت و دەگاتە قۆناغی دووبارە ‌بینینەوە، ھەمیشە ئەم دڵەراوکێیەمان ھەیە کە ئەم بەرھەمە لەگەڵ خەڵکی پەیوەندی دروست دەکات یان نا. بەختەوەرانە رەوتی فێستیڤاڵی ئەمساڵ، ئەم پێشوازییە پشتڕاست دەکاتەوە. ھیوا دەخوازم فیلمەکانی نمایش دراو لە فێستیڤاڵدا بگەنە قۆناغی نمایش کردن بۆ سەرجەم خەڵکی.

تابش سەبارەت بەو رێکارانەی کە بیری لێکراوەتەوە بۆ نمایش کردنی گشتیی بەرھەمەکانی سینەمای منداڵ و مێرمنداڵ رایگەیاند: لە خولی نوێدا، بەتواناکردنی سینەمای منداڵ و مێرمنداڵ لە بەشی کەرتی تایبەتدا دەکەوێتە بەر سەرنجی بەڕێوەبەرانی سینەما. ھەتا ئەو کاتەی کە بەشێکی کەرتی تایبەتی دڵسۆز و کارامە نەتوانێت چالاکیی خۆی لە سینەمادا بە ھێز و تواناوە ئەنجام بدات، لەگەڵ بەرھەم گەلی سفارش کراو و بێ بەردەنگ بەرەوڕوو دەبین. بەم پێیە روانکەی سەرەکی پشتیوانیی ئێمە، لە پاڵپشتی لەو کەرتی تایبەتە دەبێت کە کەڵکەڵەی بەرھەمھێنانی فیلمی منداڵ و مێرمنداڵی ھەبێت. ‌

ئەو بە ئاماژەدان بە روانگەکانی دیکەی پاڵپشتیی دەوڵەت لە سینەمای منداڵ و مێرمنداڵ ئەوەشی خستە ڕوو: لە دروست کردنی ھۆڵەکاندا ریزبەندی یەکەم دەبێت بەو ھۆڵانە بێت کە سەرنج دەدەن بە نمایش کردنی فیلمەکانی منداڵ و مێرمنداڵ. ئەم روانگەیە لایەنگیری چۆنیەتیی ھەوڵی سینەماکاران روون دەکاتەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی سینەمایی فاڕابیی ئێران ھەروەھا وەبیری ھێنایەوە: بێ گومان سەرنج دەدەینە بەرزکردنەوەی دەقی سیناریۆکان. ئەگەر چەرخی ھەڵسووڕانی ژیانی سروشتیی سینەمای منداڵ و مێرمنداڵ بکەوێتە کار، ھاوکات لەگەڵ بەرھەمھێنان و قۆناغی بەر لە بەرھەمھێنان دەتوانرێ بیر لە باشتر کردنی بارودۆخی نمایش کردنیش بکرێتەوە، ھەروەھا دەبێ بە ھاوکارییە نێونەتەوەییەکان و ئامادەبوون لە بازاڕە جیھانییەکانی فیلم سەرنج بدرێت. بەم پێیە لە یەک قۆناغی دیاریکراوی چەند ساڵەدا، چاوەری گۆڕانکاریی لە بواری سینەمای منداڵ و مێرمنداڵی ئێران دەبین. ئەم رووداوە، کاریگەریی خۆی لەسەر زنجیرەی نمایش کردنی فیلمەکانی منداڵ و مێرمنداڵ دادەنێت. ھیوا دەخوازم بە یەکریزی و پێکەوەبوون و دامەزراوەی سەمەن و رێکخراوەکانی سەر بە خەڵکی کە سەبارەت بە سینەمای منداڵ و مێرمنداڵ کەڵکەڵەیان ھەیە، لە ئەدەبیاتەوە بگرە تا بەرھەمھێنان و نمایش کردن، سینەمای منداڵ و مێرمنداڵ چاودێریی بکەن.

عەلیڕەزا تابش ھەروەھا گوتی: پاڵپشتییەکانی دامەزراوەی سینەمایی فاڕابی بۆتە ھۆی ئامادەبوون و بەشداریی زۆربەی بەرھەمەکان لە فێستیڤاڵی فیلمی منداڵ و مێرمنداڵدا.


بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی سینەمایی فاڕابیی ئێران سەبارەت بە فێستیڤاڵی فیلمی منداڵ و مێرمنداڵی ئێران گوتی: فێستیڤاڵی ئەمساڵ بە روانگەیەکی باش لە حاڵی بەڕێوەچوون دایە و دەتوانرێ چاوەڕوانی ئەوە بکرێت کە سینەمای منداڵ زیاتر لە رابردوو رێگای خۆی دیوەتەوە.

سی و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە دەبیری و بەرپرسایەتی "عەلیڕەزا رەزاداد" لە رۆژانی ٨ تا ١٤ی مانگی خەرمانانی ١٣٩٧ی ھەتاوی رێکەوتی ٣٠ی ئاب تا ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ی زایینی لە دوو بەشی نەتەوەیی و نێونەتەوەییدا لە شاری مێژوویی ئیسفەھان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێ.
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک