په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\١\٢٠١١

سهبارهت به یاسای رێکستنی خۆپیشاندان خۆپیشاندان.


ئامانج پیرۆت

 

یاسای خۆپیشاندانهکان له کوردستان له ماوهی چهند ههفتهی ڕابردوودا شهپۆلێکی فراوانی له ناڕهزایهتی له نێو جهماوهری کوردستاندا خوڵقاند و زۆر شارو شارۆچکهی کوردستان خۆپیشاندانی بێ مۆڵهتی له دژی ئهم یاسایه به خۆیهوه بینی و له دهرهوهی کوردستانیش دهنگی ناڕهزایهتی له شهقامهکانی ژمارهیهک له پایتهخت و شارهکانی ئهوروپا له بهرانبهریدا بهرزبۆوه. خودی دهرکردنی یاساکه و نیازو مهرامهکانی پشت دهرکردنیو ئهو جووڵانهوهیهی که بهرانبهری وهستایهوهو ئایندهی ئهم ناڕهزایهتیانه‌‌، کۆمهڵێک پرسیار دروست دهکهن، که دهکرێت له ڕوانگهی جیاوازهوه وهڵامی جۆراوجۆریان پێ بدرێتهوه. ماڵپهڕی هاوپشتی بۆ ڕۆشنکردنهوهی ئهم بابهته و بهڕێخستنی دیالۆگ لهسهر ئهم پرسه زنجیرهیهک گفتوگۆ لهگهڵ ژمارهیهک ههڵسوڕاوی سیاسی و جهماوهریو کهسانی خاوهن نهزهر ئهنجام دهدات.
خوازیارین له
بهڕێزتان که بهشداری لهم بابهتهدا بکهن و له ماوهی ههفتهیهکدا تاکو 25ی ئهم مانگه وهڵامی ئهم پرسیارانه یان بهشێکیان بدهنهوهو ههروا ههر پێشنیارێکی دیاریکراوتان سهبارهت بهم بابهته ههیه ئاگادارمان بکهنهوه:


هاوپشتی: له
زۆر سۆنگهوه ڕهخنه له یاساکه گیراوه، به بڕوای ئێوه سهرهکی ترین کهم و کوڕی، یان لایهنه جێ ڕهخنهکانی ئهم یاسایه چین؟


ئامانج پیرۆت: له
ڕاستیدا من کۆمهڵێک تێبینی گشتیم ههیه، که به بێ ڕهچاوکردنیان ناتوانم بچمه ناو وردهکاری ئهم یاسایهوه و وهک بهند و چهمکی دابراو و سهربهخۆ مامهڵهیان لهگهڵدا بکهم و کهموکوڕیهکانی دهسنیشان بکهم. ههربۆیه وای به باش دهزانم سهرهتا ئاماژه بهو تێبینی یانه بکهم:


یه
کهم: بهجیا له ههر لێکدانهوه و بهڵگه هێنانهوهیهک، دهرکردنی ئهو یاسایه( دوای بیست ساڵ له دهسهڵاتدارهتی یهکێتی و پارتی و ڕوودانی چهندین خۆپیشاندان و چهندباره بوونهوهی ههمان مامهڵهی تاوانبار کردنی هه‌‌ڵسوڕێنهرهکانی و بهشداربوهکانی بهوهی که تابوری پێنجن، بهوهی که دهستێکی دهرهکی له پشتیانهوهیه، بهوهی که مناڵن و له دهسکهوته مهزنهکانی سهرکرده و حزبه سیاسی یهکان ناگهن،... تد و ههمان مامهڵهی ترساندن و لێدان و زیندانی کردن و بریندار کردن و کوشتن) ئهم یاسایه خۆی ههم ڕهسمیهت دان و دانپیانانه به ههبونی سیستهمێک له کوردستاندا که بهشێک له ئینسانهکان تیایدا ناچار دهبن به جهماعی بێنه سهر جادهکان و ناڕهزایهتی دهرببڕن و ههم نیشانهی دهرکهوتنی قۆناغێکی نوێ یه له کۆمهڵگای کوردستاندا، که دهسڵاتدارانی گهاندوهته ئهو باوهڕ و بڕیارهی که پهیوهندی نێوان دهسلاتداران و ناڕازی یهکانی ئهم کۆمهڵگایه (ڕێکبخهن!).


دووه
م: ئهگهر باسی ئهوه نهکهین کێ ئهو یاسایهی نوسیوهتهوه( که حهتمهن له لایهن دهستهیهک شارهزای گوێ ڕایهڵی دهسڵاتدارانهوه نوسراوه). ئهوا دهبێت ئهوه بڵێین که ئهم یاسایه زۆرینهی ئهندامانی پهرلهمانی کوردستان، وه به دیاریکراوی زۆرینهی ڕههای پهرلهمانتارانی پارتی و ژمارهیهکی کهمتری پهرلهمانتارانی یهکێتی پهسهندیان کردوه و مهسعود بارزانیش ئیمزای کردوه.


سێیه
م: هیچکام لهو چین و توێژ و بهشانهی که به ههموو نیشانه و بهڵگهیهک چاوهڕوانی ئهوهیان لێدهکرێت ناڕهزایهتی دهرببڕن و خۆپیشاندان بکهن و( له ڕابردوشدا ههر ئهوان لهلایهن دهسڵاتداران و دامودهزگاکانهوه شهق و کێبڵ و زیندانی کران و نانبڕین و تهنانهت بریندار بوون و کوشتنیان به نسیب بوه) وهک (کرێکاران، مامۆستایان، ژنان، لاوان، کاسبکاران، خوێندکاران،...) نهک ههر هیچ فشار و دهورێکیان نهبوه له داڕشتنی ئهم یاسایهدا، بهڵکو بههۆی چهندین فاکتهری ئابوری و سیاسی و ئیداری یهوه( که ههر خودی ئهم حزبانه و پێکهاتهکانی دهسڵاتی ئهوان خولقێنهر و درێژه پێدهریان بوون) نهیانتوانیوه خهباتێکی بهرنامهداریان بۆ دهسڕاگهیشتن به یاسا ههبوبێت. لهمهش واوهتر تهنانهت لهو بوارانهشدا که به حساب ئهم حزبانه و پێکهاتهکانی دهسڵاتیان یاسایهکی( نوێ!) یان دهرکردبێت، ئهوا ئهو حزبانه و دهزگاکانیان، یان به مهزاج و بهپێی بهرژهوهندیهکانی خۆیان رهفتاریان کردوه‌‌ و شتێک به ناوی یاسا له ئارادا نهبوه، وه یان ههر ئهو یاسایانهی ڕژێمی بهعسیان بهکار هێناوه که خهڵکی کوردستان بۆ لهگۆڕنانیان دهیان ساڵ خهباتی کردوه. ئهگهر ههر لێرهشدا ئاماژه به حزبه سیاسی یهکانی دهرهوهی دهسهڵات بکهین( که دهسڵات چاوهڕوانی ئهوهیان لێدهکات که ناڕهزایهتی و خۆپیشاندان بهرپا بکهن) ئهوا دهبینین ئهوانیش نه له خوارهوه و نه له سهرهوه دهوریان نیه له داڕشتنی ئهم یاسایهدا.


به
و شێوهیه به شێوهیهکی گشتی ئهم یاسایه لهلایهن دوو حزبی سهرهکی کوردستان( پارتی دیموکراتی کوردستان و یهکێتی نیشتمانی کوردستان) و ئهو پێکهاتانهی دهسڵاتهوه(پهرلهمان، حکومهت، دهزگای قهزایی) که ئهو حزبانه تیایاندا زاڵن به پلهی یهکهم به قازانجی چینێکی زاڵ(سهرمایهداران و خاوهن کۆمپانیاکان) له کۆمهڵگای کوردستاندا، تا بتوانن کۆت و بهندی یاسا بکهنه دهست و پێی ئهوانهی له چهوسانهوهیان دێنه دهنگ. ئاماده کراوه و پشتیوانی کراوه و ڕهواجی پێدهدرێت. وه به پلهی دوهم ههوڵێکی دهسهڵاته بۆ هێشتنهوهی حزب و هێزه سیاسی یهکانی تر له پهراوێزدا. وه به پلهی سێیهمیش یهکێکه لهو پارجه زهوی یه ڕوکنانهی که ( بنهماڵهی بارزانی) دهیهوێت پرۆژهی بینایهکی ههور بهزێنی لهسهر دروست بکات بۆ وهبهرهێنانی ههمهلایهنه و کهڵهکه کردنێکی باڵادهستانه‌‌ی زیاتری سهرمایهی ماددی و مهعنهوی( ئابوری و سیاسی) له سهرجهم ئاستهکانی بازاڕی داهاتودا: لهناو کۆمهڵگادا، لهناو سهرمایهداراندا، لهناو پێکهاتهکانی دهسڵاتدا. واته ئهم یاسایهدا به ئاراستهیهکدا چینی سهرمایهدار له بهرامبهر چینی کرێکار و توێژه بهشخوراوهکاندا به (چهک) ێکی تر چهکدار دهکات، به ئاراستهیهکی تردا پارتی و یهکێتی له دژی حزبه سیاسی یهکانی دهرهوهی دهسهڵات باشتر دهپارێزێت، به ئاراستهیهکی تردا پارتی له ناو پێکهاتهکانی دهسڵاتدا زاڵتر دهکات، به ئاراستهیهکی تریش یهکێکه لهو عهرزوحاڵه دڕندانه و خوێنیناهی که بنهماڵهی بارزانی دهیدهن به بارهگای ئابوری و سیاسی و ئیداری و یاسایی تا ناوی خۆیان یان ناوی نهوهیهکیان له داهاتودا بگۆڕن به ( آل بارزان) لهسهر شێوازی ئهمیرهکانی کهنداو.


هه
ربۆیه به ڕای من ئهو وشه و چهمکانهی که لهو یاسایهدا بهکار هاتوون، هیچ جیاوازی یهکیان نیه و نابێت لهگهڵ ئهو فیشهکانهی دهنران به ئاپۆرهی خۆپیشاندانهکانهوه، هیچ جیاوازی یهکیان نابێت لهگهڵ ئهو شهق و مشت و کێبڵانهدا که دهیانسرهوانده خۆپیشاندهران، هیچ جیاوازی یهکیان نابێت لهگهڵ ئهو ڕاپۆرتانهدا که ئهندامهکانی یهکێتی و پارتی و ئاسایش و ڕێکخراوهکانی مامۆستایان و لاوانی سهر به یهکێتی و پارتی لهسهر کهسانی ناڕازی یان دهنوسی. دهتوانین بڵێین لهژێر ههر بهند و چهمک و وشهیهکی ناو ئهم یاسایهدا بڕیارێکی ترساندن و سهرکوت و زیندانی کردن و غهرامه کردن خۆی مهڵاس داوه و تهنیا چاوهڕێی ئیجتهاد و تهرجومهیهکه له لایهن یهکێک لهمانهوه‌‌: سهرۆک، وهزیر، پاریزگار، قایمقام، بهڕێوهبهری ناحیه، دهزگاکانی ئاسایش و پۆلیس و شانه نیمچه ئاشکرا و نهێنی یهکانی حزب و حکومهت و حاکمهکان.

 
به
ڵام ئهگهر تهنیا بۆ چهند ساتێک ئهو تێبینی یانه لهبهرچاو نهگرین و وای دابنێین که ئهم یاسایه لایهن پێکهاتهی دهسڵاتێکی بێلایهنی ناو سیستهمی ئابوری و سیاسی و ئیداری کوردستانهوه داڕێژراوه و ئهوان نه له ڕابردودا و نه له ئێستا و داهاتودا هیج بهرژهوهندیهکیان له زاڵبوونی چینێک بهسهر چینێکی تردا یان بهشێک له سهرمایهداران بهسهر بهشهکانی تردا یان حزبێک بهسهر ئهوانی تردا یان بنهماڵهیهک بهسهر ههموو کوردستاندا نهبوه و نیه و ئهوان تهنیا بۆ ڕێکخستنی ناڕهزایهتی دهربڕینی ئهو بهشانه هاتوون، که له کار و ههڵوێست و بهرنامهی لایهنێکهوه زهرهرمهندن و دهیانهوێت خۆپیشاندان بکهن، ئهوا دهکرێت ئاماژه بهم خاڵانه بکهین و له سادهترین حوکمدا، نامۆیی و تهنانهت دوژمنایهتی داڕێژهرانی یاساکه به ژیان و کێشه و گرفتهکانی چین و توێژه ناڕازی یهکان( به تایبهتی کرێکاران و لاوان) و له ههمان کاتدا گێلی ئهو داڕێژهرانه له پهی بردن به پهیوهندی نێوان چین و توێژهکانی کۆمهڵگایهکی سهرمایهداری وهک ئێستای کوردستاندا( که به دڕندانه ترین شێوه قۆناغی مافیایی تاڵان کردنی سامانی کۆمهڵگا بهرهو قۆناغی چهوساندنهوهی کرێکاران و لاوان ههنگاو دهنێت)، ئهوان تهنانهت خۆیان لهوه گێل کردوه که ئهو وهزیر و سهرۆکانهی یهکه ئیداری یهکان له ئێستادا خۆیان عونسرێکی خولقێنهر و پیاده کهری ئهو ههموو تاڵانی و دزی و گهندهڵی و ترساندن و سهرکوتهن که ئهگهر خهڵک بتوانێت و بوێرێت ناڕهزایهتی دهرببڕێت و خۆپیشاندان بکات، ئهوا بێ سێ و دوو لهدژی ئهوانه دێته سهر جاده، ئیتر چۆن ئهو عالی جهنابانه خۆیان بهر لهوهی (مۆڵهت) هکه ئیمزا بکهن ههرچی هێزی ئاشکرا و نهێنی یان ههیه له دژی ئهو ناڕهزایهتی دهربڕینه و ههڵسوڕاوهکانی نایخهنه گهڕ!


به
کورتی له ڕوانگهی منهوه ئهم یاسایه بهر لهوهی له بهندهکانیدا کهموکوڕی ههبێت، له کولیهتی خۆیدا( پلان دانانێکی ئاگاهانهیه بۆ تاوانێکی گهوره) و خۆ ئاماده کردنێکی بێ ئهملا و ئهولای پارتی و یهکێتی یه( له جیاتی سهرمایهدارانی جیهان و ناوچهکه و ناوخۆ) بۆ ڕوبهڕوبونهوهی ناڕهزایهتی و هاتنه مهیدانی ئهو چین و توێژانهی که سبهی سهرباری ههر فریودان و ترساندن و سهرکوتێکی تا ئێستا ناجار دهبن بۆ بهرگری کردن له ژیان و کهرامهتی ئینسانی خۆیان بڕژێنه سهرجادهکان. ههروهها به شێوهیهکی تایبهتتر یهکێکه له پلانهکانی بنهماڵهی بارزانی بۆ خولقاندنی کۆمهڵگایهکی وهک تونس و میسر و ئوردن( که خۆیان تیایدا بنهماڵهی بن عهلی و موبارهک و هاشمی دهیان ساڵ لهمهوبهر بن و بهشی کرێکاران و لاوانیش یان کارکردن بێت له دهزگا سهربازی و جاسوسی یهکان و کارگه و کۆمپانیاکانی ئهواندا، یان گیرۆده بن به ماده هۆشبهرهکان و نهخۆشی یه دهرونی یهکان، یان مۆمی تهمهنیان له کونجی زیندانهکاندا ورده ورده بتوێتهوه، له توڕهیی و بێزاری و نامۆیی و بێدهسهڵاتیدا دهستیان بچێته ژیانی خۆیان). چونکه ههر لهو کاتهدا که دیوێکی ئهم یاسایه بریتی یه له ئاگا بوون و داننان به‌‌وهی که ئهوان سیستهمێک بهڕێوه دهبهن که بهشێک له کۆمهڵگا ئیتر نه به درۆ و دهلهسهی کوردایهتی و نه بهخورافهی دین و نه به ترساندن و سهرکوته باوهکانی تا ئێستا ناچهپێنرێت و تا دێت زیاتر ناجار دهبێت بێته سهرجاده( له ههموو دنیاشدا ئهمه مهعلومه که ئهو بهشه به زۆری لهو چین و توێژانه پێک دێت که له بهشه ژیان و ئازادی و دهسڵاتێکی کهم بههرهمهندن و بهردهام لهژیر جهوساندنهوهی چین و توێژه زاڵهکاندان)، دیوهکهی تری بریتی یه له سیستماتیزه کردنی ڕێگری دروستکردن بۆ ناڕهزایهتی دهربڕینهکه به گشتی و خۆ ئامادهکردنی بهرنامهدار بۆ کاری جاسوسی لهسهر خۆپیشاندهرهکان و ترساندن و سهرکوت و بهرپرسیار کردن. به بڕوای من ئهمهش هیچی لهوه کهمتر نیه که ( تاوانبارێک) نهخشهی پێشوهخت بۆ ئهنجامدانی تاوانهکهی خۆی دابڕێژێت. خۆ ئهگهر کهمترین مانا بۆ جێبهجێکردنی یاسای سزادان لهسهر تاوانباره گهورهکان ههبوایه، ئهوا دهبوایه داڕێژهران و برهو پێدهران و ئیمزاکهرانی ئهم یاسایه وهک ( تاوانباری بهرنامهدار) بۆ ئهنجامدانی تاوانهکانیان مامهڵهیان لهگهڵدا بکرێت.


هاوپشتی: هه
ندێک پێیان وایه که له بناغهوه پێویستمان به یاسای خۆپیشاندان نییه. ئایا خۆپیشاندان له کوردستان پێویستی به یاسا ههیه به بڕوای ئێوه؟ ئهگهر بهڵێ ، بۆچی؟


ئامانج پیرۆت:
به بڕوای من ههبونی یاسایهک بۆ خۆپیشاندان له ئێستادا زهروره. زهرورهتی ئهو یاسایهش له دوو شوێنهوه سهرچاوه دهگرێت:


یه
کهم: بمانهوێ و نهمانهوێ حاڵی حازر له ههموو ڕوویهکی ئابوری و سیاسی و قهزایی و ئیداری و سهربازی یهوه سهرکرده و سیاسهتمهدار و کاربهدهستانی دوو حزب زاڵن که کارنامهیهکی ڕهشیان ههیه له بهرامبهر ناڕهزایهتی دهربڕینی خهڵکدا( ئهمه له کاتێکدا لای ههموان مهعلومه که ئهو ناڕهزایهتیانه یان بۆ دابینکردنی ئهو خزمهتگوزاریانه بوه که ئهم دوو حزبه و پێکهاتهکانی دهسڵاتیان و دامودهزگاکانیان و کاربهدهستهکانیان له نهبوون و خراپی یان بهرپرسیار بوون، یان له دژی دزی و گهندهڵی و تاڵانچیتی ئهوان بوون، یان بۆ زیادکردنی کرێ و باشتر کردنی ژیان بوون،...).


دووه
م: له داهاتویهکی نزیکدا چ سهرمایهداره تاڵانچیهکانی ناوخۆ و چ سهرمایهدار و کۆمپانیا جیهانی یهکان پێویستیی یهکی زیاتریان دهبێت به وهبهرهێنان له کوردستاندا و لهوێشهوه به چهوساندنهوهی زیاتری هێزی کاری کرێکاران و ئاماده کردنی لاوان بۆ ئهو چهوساندهوهیه. ئهمهش ڕوبهڕوی ناڕهزایهتی کرێکاران و لاوان دهبێتهوه. بهوپێیه پێویسته ههر له ئێستاوه کار بۆ ههبوون و چهسپاندنی یاسایهک بکرێت که ( لانی کهم) دهستی ئهم دهسڵاتدارانه( وهیان ئهوانهی جێیان دهگرنهوه) بۆ ترساندن و سهرکوت کردنی کرێکران و توێژه بهشخوراو و ناڕازی یهکان( به قازانجی سهرمایهداران و کۆمپانیاکان) کورت بکاتهوه. بهڵام دهسڕاگهیشتن به یاسایهکی لهو بابهته‌‌ و( دواتریش پاراستنی) دوو گرێی سهرهکی ههیه:


1. لاوازی و پرش و بڵاوی تا ئێستای چینی کرێکار و توێژه
بهشخوراوهکان، که ههر خودی ئهوهش وای کردوه بهر لهوهی ناڕازی یهکان( یاسا) یهک بسهپێنن تا ڕهسمیهت بدات به مافهکانیان و پێداویستیهکانی پاراستنیان فهراههم بکهن، کهچی دهسڵات پێشدهکهوێت و یاسا بۆ ترساندن و سهرکوت کردنیان دادهنێت.


2. ئێستا سه
رمایهداری له ئاستی جیهاندا( ههڵبهته له کوردستانیشدا)، ناتوانیت بهبێ هێرشی بهردهوام بۆ سهر چینی کرێکار و توێژه بهشخوراوهکان درێژه به ژیانی خۆی بدات و سیستهمه حوکمڕانی یهکهیشی به جۆرێکی وا داڕشتوه،که‌‌ تهقهلای فشاردانانه ( ئاسایی و یاسایی) یه‌‌کانی چین و توێژه چهوساوهکان زۆر به کهمی سهمهربهخش بن: ههمومان له ئهوروپا خۆپیشاندانی ملیۆنی کرێکاران و توێژه بهشخوراوهکان و مامهڵهی دهسلاتدارانمان بینی، که هێندهی پرۆژهی کۆنه سهرمایهدار و ئابوریزانێکی خزمهتکاری سهرمایه لای دهسڵاتداران بڕشتیان نهبوو. ههر له پهیوهند به یاسای خۆپیشاندانهوه، ئێمه له کوردستان خۆپیشاندانی ههزاران کهس و چهندین ناوچهمان بینی، که هێندهی خوتبهی جومعهی چهند مهلایهک( لهسهر وشهی جێندهر) بڕشتیان نهبوو. سهرۆکی ههرێم بیانوهکهی بۆ قهبووڵ کردنی یهکهمیان زۆرینهی پهرلهمان بوو( له کاتێکدا ههردو پرۆژه پهسهند کراوی زۆرینهی پهرلهمان بوون)، چونکه یهکهمیان مهههکێکی مقاوهمهتی پێداویستیهکانی دهسڵاتی تێدایه و دوهمیان بڕگهیهکی هێرشکردنی دهسڵاته.


به
بڕوای من ئهمه خۆی وای کردوه، بهشێکی بهرین له چینه چهوساوه و بهشخوراوهکانی ههموو دنیا( به کوردستانیشهوه) ئهوهندهی بڕوایان بهوهیه که ڕق و توڕهیی یهکانیان بۆ ههڵوێستێکی وهک کرێکاران و لاوانی تونس کۆبکهنهو، ئهوهنده بڕوایان به کاریگهری ههوڵه ئاسایی و یاسایی یهکان نیه. خوێندنهوهی ههواڵهکانی چهند ڕۆژی دوای ڕاپهڕینی کرێکارانی تونس به ڕوونی ئهوه دهسهلمێنێت، که کرێکاران و ناڕازی یهکانی دنیا چهند پێی دڵخۆش بوون و وره و مقاوهمهتیان بهرز بوهوه و دهسڵاتدارانیش چهند لێی تۆقین و کهوتنه مهرایی کردن و پاره و خانوو بهخشینهوه.


هاوپشتی: مه
رامی دهسهڵاتدارانی کوردستان له دهرکردنی یاسای خۆپیشاندان چیه؟


ئامانج پیرۆت: ئه
گهر سهرهتا چهند پرسیارێک لهسهر ئهو بهشانه بکهین که ئهگهری ناڕازی بونیان له یهکتر ههیه، ئهو کاته زۆر به سادهیی مهرامهکانی دهسڵاتمان بۆ دهردهکهوێت. بۆ نمونه ئهگهر بپرسین ئایا ئهوه کرێکارانن پێویستیان به خۆپیشاندانه تا بهرگری له بهشه ژیان و دهسڵات و ئازادی خۆیان بکهن له بهرامبهر خاوهنکار و سهرمایهداراندا یان به پێچهوانهوه؟ ئایا ئهوه نهیاره سیاسی یهکانی دهسڵاتن پێویستیان به خۆپیشاندانه یان حزبه دهسڵاتدارهکان؟ ئایا ئهوه خهڵکی کهم دهرامهتی گهڕهکهکانن پێویستیان به خۆپیشاندانه تا ئاو و کارهبا و خزمهتگوزاریه گشتی یهکانیان بۆ دابین بکرێت یان سهرۆکهکان و وهزیر و کاربهدهستهکانن؟


وه
ڵامه ئاشکراکانی ئهو پرسیارانه زۆر به ڕۆشنی مهرامهکانیشمان پێ دهڵێن. کاتێک که ئهو یاسایه دهیهوێت به شێوازی جۆراوجۆر ڕێگری بۆ خۆپیشاندانی ناڕازی یهکان دروست بکات،ئهوه به مانای هێشتنهوهی باڵادهستی سهرمایهداران له کۆمهڵگای کوردستان، مانهوهی باڵادهستی (تهحالوفهکهی ینک و پدک)،مانهوهی باڵادهستی پارتی لهو تهحالوفهدا، مانهوهی باڵادهستی بنهماڵهی بارزانی دێت.

 
هه
روهها تا ئهم ساتانهش جوگرافیای کوردستان له چهند ڕویهکهوه بهرهو ئهوه دهچێت که تیایدا قۆناغێکی نوێ له ڕێڕهوی سیستهمی چینایهتی سهرمایهداریدا جێگیر بێت و ببێته شوێنێک بۆ وهگهڕخستنی سهرمایهی جیهانی و ناوچهیی و ئهو سهرمایهی که ساڵانێکه لهلایهن سهرکرده و سیاسهتمهداران و سهرمایهدارانی کوردستانهوه تاڵان دهکرێت. ئهمهش پێویستی به کۆمهڵێک ئامادهکاری ناوخۆیی و زهمانهت و ئهسناد ههیه. کۆنترۆڵ کردن و یاسایی کردنی ههموو جموجوڵ و جالاکی یهکیش یهکێکه لهو پێداویستی یانه.


هاوپشتی: هه
ندێک ناوهندی دهسهڵاتدارانی کوردستان دهڵێن که سهرهڕای کهم و کوڕیهکان ئهم یاسایه پێشکهوتوو ترین یاسایه له ناوچهکه، ڕای ئێوه لهو بارهیهوه چییه؟


ئامانج پیرۆت: هه
روهک پێشتریش وتم خزمهتکاری یهک ههیه به ههندێک دامودهزگا سپێرراوه بۆ ئهوهی که ههموو شتێک وهک بهخشیش و مهنحه و بهزهیی سهرۆک و دهسڵاتداران و دهوڵهمهندان و سهرمایهداران نیشان بدات و جێبخات، لهبهر ئهوه ئهوانه شهرم ناکهن لهوهی پێت بڵێن بهس نیه وهک کۆماری ئیسلامی ئێران و تونس ههر یهکسهر ناڵێین خۆپیشاندان تاوانه و خهڵتانی خوێنی ناکهین! تهنانهت ههندێک لهوان بهو پهڕی چاو قایمی یهوه دهڵێن بهس نیه دهسڵات دهیهوێت بهپێی(یاسا) مامهڵه لهگهڵ ناڕازی یهکاندا بکات و وهک پێشتر به نهێنی و به ئاشکرا نایانکوژێت! به بڕوای من ئهگهر ئهمه لهلایهکهوه بێمنهت بوون و شووڵ لێههڵکێشان و هێرشی دهسڵاتداران دهنوێنێت، ئهوا لهلایهکی ترهوه ئهوپهڕی شپرزهیی و بێمتمانهیی ئهوان نیشان دهدات بهو ههموو سهرمایه مهعنهوی یهی که دهیان ساڵه( به ناوی ئازادی و دیموکراسی و دڵسۆزی و خزمهتکاریی گهلهوه) کهڵهکهیان کردوه. ئهمه ئهوه نیشان دهدات که ئهوان ئیتر وهک جاران دهستیان ئاوهڵا نیه بۆ ئهوهی به ئیعازێکی ئاشکرا یان نهێنی وهیان تهنانهت خۆسهرانه( کوردایهتی و کاریزمای بارزانی و دڵسۆزیی تاڵهبانی) یهکهیان بخهنه گهڕ بۆ سوتاندن و گوله باران کردن و فهلاقه کردن و زیندانی کردن، بهڵکو ئیتر ناچارن (دیسپلین) ێک بدۆزنهوه تا هێزهکانی بڕیاردان و جێبهجێکردنی ترساندن و سهرکوت ڕێکبخات و ئاراستهیان بکات و ئهو کارانهیان بۆ ئهنجام بدات: ئیتر لهمهودوا سهرلق و ئهندامهکانی مهکتهبی سیاسی و ئامر کهرت و چی و چی یهکان ناتوانن وهک جاران به ئیلهام وهرگرتن له کاریزما کۆنهکان له پێچی بێمهحکهمهدا نهیاران بکوژن، ئیتر جهنابی حاکم ناتوانێت تهنیا لهبهرئهوهی ئهندامێکی یهکێتی و پارتی یه‌‌( به مهزاجی سهرکردهکانی) بڕیار دهربکات. به کورتی ئیتر پێداویستیهکانی ئهو ململانێیه گهیشتوهته ئهوهی که هێشتنهوهی ئهو باڵا دهستی یه به شێوازی تر ڕێک بخرێت.


خۆ ئه
گهر ئهوان ئامادهن وهک ناوهندهکانی دهسڵات و زوڕنا ژهن و دههۆڵ کوتهکانی دهسهڵات له تونس وهسفی یاسا و سهرۆکهکانیان بکهن، ئهوه دهبێت ئامادهش بن دوای چهند ساڵێک، دوای چهند دهیهیهک، ههمان ئهو جارهنوسه بۆ خۆیان و سهرۆک و حزب و دهزگا جۆراوجۆرهکانی دهسهڵات چاوهڕێ بکهن!


له
مهش زیاتر نهگبهتی و داماوی ئهو ناوهندانه لهوهدایه، که نهک ههر ئهوان بگره ههرچی لایهنگرانی ئیمپراتۆریهتهکان و خیلافهتهکان و دهوڵهتهکانی مێژووی سهراسهری دنیا ههیه، ناتوانێت لهو حوکمه سادهیه دهرباز بێت که سهدان ساڵه له جوگرافیایهکی وهکو کوردستاندا خهڵک پێی گهیشتوه و وتویانه: کهس به دۆی خۆی ناڵێت ترشه! ئهمه چ جای ئهوهی ئهو کهسه بیهوێت به (دۆ) کهی خۆی ئهوانه بخهوێنێت و دواتر دهست و پێیان ببهستێتهوه، که له ههموو ڕویهکهوه قازانج و بهرژهوهندی یان جیاواز و ناکۆکه لهگهڵیاندا و ساڵانێک به فیشهک مێژووی خۆی له دژیان نوسیبێتهوه!


هاوپشتی: جووڵانه
وهی ڕهتکردنهوهی ئهم یاسایه هێشتا بهردهوامه‌‌و لهگهلێک جێگا جهماوهر نایان بهم یاسایه ووت، ئهم جووڵانهوهیه چۆن ههڵدهسهنگێننو ئاسۆی سهرکهوتنی چۆن دهبینین؟


ئامانج پیرۆت: له
وهڵامی پرسیارهکانی پێشودا ههوڵم دا پلهبهندی لایهنه هێرشبهر و هێرش بۆ سهر کراوهکان دهسنیشان بکهم، که لێرهدا به کورتی ئاماژهیان پێدهکهمهوه:


به
بڕوای من ئهو یاسایه له ناو کۆمهڵگادا و له ئاستی چینایهتیدا گۆشهیهکه له هێرشی سهرمایهداران بۆ سهر چینی کرێکار و توێژه بهشخوراوهکان، له گۆڕهپانی سیاسیدا هێرشی هاوبهشی یهکێتی و پارتی یه بۆ سهر حزب و هێزه سیاسی یهکانی تر، له ناو پێکهاتهکانی دهسڵاتیشدا بریتی یه له هێرشی پارتی و بنهماڵهی بارزانی بۆ سهر یهکێتی.


به
وپێیه ئهو جوڵانهوهیه شتێک نیه جگه له( مقاوهمهتێکی تێکهڵ و پێکهڵ و هاوکات) ی ئهو لایهنانه‌‌( که جگه له چینی کرێکار و توێژه بهشخوراوهکان) ئهوانی تر ههریهکهیان مهوقعیهتێکی دوو لایهنهی( هێرش بهر و هێرش بۆ سهر کراویان ههیه) و ههریهکهیان به ئامانجی جیاوازی خۆیهوه بهشداری دهکات. بۆ نمونه یهکێتی تا ئهو شوێنه بهو توانایهوه بهشداری لهم جوڵانهوهیهدا دهکات که پارتی و بنهماڵهی بارزانی پێ ناچار بکات که له پێکهاتهکانی دهسڵات و تالان و بڕۆدا ئهوهنده مافهکانی نهخوات. ههرچی گۆڕان و ئیسلامی یهکانیشن ئهوهنده ئهم جوڵانهوههیان بۆ گرنگه تا بیکهن به بهربهستێک بۆ پاراستنی ئهو ماڵ و حاڵهی تا ئێستا له پهرلهمان و له کۆمهڵگادا پێکهوهیان ناوه، وهک ههموو جوڵانهوهیهکی تریش تا ئهو شوێنه وهبهرهێنان( استپمار) ی تیا دهکهن، که چهند کورسی یهکی تری له پهرلهمان پێبکڕن. وه تا ئێستاش ئهوهی ئاشکرایه، بریتی یه له زاڵبوونی گۆڕان به پلهی یهکهم و زاڵبوونی جوزئی ههریهکه له یهکێتی و ئیسلامی یهکان به پلهی دوهم بهسهر ئهو جوڵانهوهیهدا، ئهگهرچی کۆمۆنیستهکانیش( وهک تاقه لایهنگری بهرژهوهندیهکانی چینی کرێکار و توێژه بهشخوراوهکان تیایدا بهشدارن).

 
بهوجۆره ئهگهر مهبهستتان له (ئاسۆی سهرکهوتن) دهسڕاگهیشتن بێت به یاسایهک به قازانجی چینی کرێکار و توێژه بهشخوراوهکان، ئهوه به ڕای من هێشتا تهرازووی هێزی نێوان ئهم چینه و سهرمایهداران و( ههڵبهته له نێوان بزوتنهوهکانیشیاندا) زۆر لهوه لاسهنگتره که تهنیا له چوارچێوهی ئهم جوڵانهوهیهدا ئهوهنده ئنێرژی دهسبخرێت بهشی بهزاندن و چۆک پێدادانی دهسڵاتداران بکات، بهڵام ئهگهر مهبهست لهو ئاسۆیه، ڕسوا بونی زیاتری یهکێتی و پارتی بێت وهیان لهوهش زیاتر ئهگهر ڕسوابوونی زیاتری پارتی و بنهماڵهی بارزانی و شهخسی مهسعود بارزانی بێت( له ڕووی سیاسی یهوه)، ئهوه زۆر لهوه ڕوونتره که نابێته موفاجهئه. واته دهتوانین شکست و سهرکهوتنهکان( له ڕووی سیاسی یهوه) له ئاکامی ئهم جوڵانهوهیهدا بهم شێوهیه پلهبهندی بکهین:


1. بنه
ماڵهی بارزانی و شهخسی مهسعود بارزانی لهڕووی سیاسی یهوه، به قازانجی (یهکێتی) تهنازولاتێک له پێکهاتهکانی دهسڵاتدا دهکهن.
2. یه
کێتی و پارتی به قازانجی حزبه سیاسی یهکانی دهرهوهی دهسهڵات تهنازولاتێک دهکهن.


له
ڕووی ئابوریشهوه سهرمایهدارهکانی دهسهڵات تهنازولاتێک به قازانجی سهرمایهدارهکانی دهرهوهی دهسهڵات دهکهن.
به
ڵام به بروای من چینی کرێکار و توێژه بهشخوراوهکان و کۆمۆنیستهکان تا ئێستا هێزێکی ئهوتۆیان بهدهست نههێناوه بۆ ئهوهی بتوانن فلتهری ههیمهنهی حزبه سیاسی یهکانی دهرهوهی دهسهڵات( گۆڕان، ئیسلامی یهکان) بشکێن و دهسکهوتهکانی ئهو تهنازولاتانهی بنهماڵه و دهسڵات به کردهوه پێیان بگات.
هه
ڵبهته ئهمه بهو مانایه نیه، که کۆمۆنیستهکان و چینی کرێکار ناتوانن هیچ دهسکهوتێک لهم جوڵانهوهیه بهدهست بێنن.

 
هاوپشتی: هه
ڵوێستی هێزه سیاسیهکانی دهرهوهی حکومهت له کوردستان سهبارهت بهم کێشهیه چۆن دهبینن؟


ئامانج پیرۆت: کاتێک باسی هێزه
سیاسی یهکان دهکهین، دهبێت ئهوه لهبهرچاو بگرین که ئهم هێزانه له کۆمهڵگایهکدا ههڵدهسوڕێن ،که خاوهنی ئهم تایبهتمهندیانهیه:


1. کۆمهڵگای کوردستان له ههموو ڕوویهکهوه بهستراوهتهوه به ناوچهکه و جیهانهوه و کهوتوهته ژێر کاریگهری ڕاستهوخۆ و ناڕاستهوخۆی فاکتهر و ئاڵوگۆره کانیانهوه( بۆ زانیاری زیاتر لهسهر ئهم لێکدانهوهیهم، خوێنهر دهتوانێت ئهم لینکه ببینێت:

http://emrro.com/lepenawd.htm

 
هه‌روا لهسایهی ئهم ئاڵوگۆڕانهدا کۆمهڵگای کوردستان له ڕووی ئابوری یهوه خهریکه له ڕهوهندێکی لوولپێچی زۆر خێرادا پێچانهوهی دوا ساتهکانی قۆناغی مافیایی( بۆ کهڵهکه بوونی سهرمایه) جێگیربوونی قۆناغی وهبهرهێنانی سهرمایه به خۆیهوه دهبینێت.

 
2. له
ئێستادا سهرهڕای دهرکهوتنی قۆناغێکی ئابوری جیاواز له قۆناغی پێشتر و جێگیربوونی وهک ژێرخانێکی جیاواز و نوێ و سهرهڕای ڕێکهوتن و ڕازی بوونی سهرجهم توێژهکانی بۆرژوازی له کۆمهڵگای کوردستاندا بهو ئهڵتهرناتیڤه ئابوری یه و ههوڵدان بۆ جێگهی خۆ کردنهوه تیایدا زهمینه و فاکتهره جیهانی و ناوچهیی و ناوخۆیی یهکانی ئهم پرۆسهیه ئهوهنده بههێزن که ئهڵتهرناتیڤی( ئابوری) هیچ چین و توێژێکی کۆمهڵگای کوردستان( به چینی کرێکار و به سهرجهم توێژهکانی بۆرژوازیشهوه) له پهراوێزێکی دووری ڕهوتی واقعی کۆمهڵگادا گیری خواردوه و قهتیس ماوه. بهوپێیه سهرجهم بابهتهکانی ململانێی هێزه سیاسی یهکان یان ههڵقوڵاوی قۆناغی پێشوو ( قۆناغی تاڵانکردنی سامانی کۆمهڵگا و کهڵهکه کردنی سهرمایه) ن وهیان زادهی ژێرخانه تازهکه( قۆناغی وهگهڕ خستنی سهرمایه) ن. ئهمهش وایکردوه ئهم هێزانه له شهڕ و هاوکاری یهکی بهردهوامدا بن؛ ههر ئهو کاتهی گۆڕان لهسهر ئازادی سیاسی و ڕۆژنامهگهری به گژ یهکێتی و پارتیدا دهچێت، لهولاوه پرۆژهی سیستماتیزه کردنی چهوسانهوهی چینی کرێکار و توێژه بهشخوراوهکان و دامهزراندنی دهزگاکانی سهرکوت و بههێز کردنیان دهخاته ڕوو. ههر ئهو کاتهی که یهکێتی و پارتی به دزی و گهندهڵی تاوانبار دهکات، خۆی متمانهی سهدان ههزار دهدزێت و دهیدات به چهند کورسی یهکی ئهو پهرلهمانهی که خۆی بهشێک بوه له پێداویستی و هیزی پارتی و یهکێتی بۆ دزی کردن و تاڵان کردن،..


به
وجۆره ههڵوێستی ئهو هێزه سیاسی یانهی که به جۆریک له جۆرهکان دهور و کاریگهری یان لهو جوڵانهوهیهدا ههیه، ههرگیز ناگاته‌‌ بهرههمێک که ببێته موڵکی چینی کرێکار و توێژه بهشخوراوهکان له ململانێکانیاندا و بتوانن ڕێگه له کڕین و فرۆشتنی بگرن له بازاڕی سیستهمی سهرمایهداریدا( جا ئهگهر له بازاڕی سیاسهتیشدا نهبێت ئهوه به تهئکید له بازاڕی ئابوریدا ئهو هێزه سیاسی یانه بۆ قازانجی خۆیان و سهرمایهداران دهیفرۆشنهوه.)


له
کۆتاییدا دهتوانین ئاماژه به شێوهیهکی جیاواز لهو هێزه سیاسی یانه، واته کۆمۆنیستهکان ( به ههر ناوێکهوه بن) بکهین، که سهرباری کهموکوڕی یهکانیان( که له نوسینهکانی تردا ئاماژهم پێکردوه) لهم جوڵانهوهیهشدا خاوهنی شهریفانهترین ههڵوێست بوون.

 

٢٣\١\٢٠١١

ماڵپه‌ڕی ئامانج پیرۆت