په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\٤\٢٠٢١

سەبارەت بە بارودۆخی پەنابەران

لە سنوورەکانی نێوان تورکیا و یۆنان. فیدراسیۆنی پەنابەران.

 


دۆزینەوەی تەرمی دوو پەنابەر لە سنووری یۆنان و تورکیا.

هیوا خدر بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند دوێنێ ڕێکەوتی ٩/٤/٢٠٢١ لە ناوچەی (کەراچ مەهەلەسی) سەر بەشاری ئەدرنا لە رووباری (میرچ) سنوری نێوان تورکیاو یۆنان چەند کرێکارێک لەو ناوچەیە لە کەناری رووبارەکە تەرمی کەسێک دەبینن راستەوخۆ پۆلیس و لایەنی ئەمنی ئاگادار دەکەنەوە دوای گەیشتنی هیزە ئەمنیەکان و تیمی فریاگوزاری پزیشکی تەرمەکە لە ڕووبارەکە دەردەهێنن و ڕەوانەی پزیشکی دادوەری ناوچەکە دەکرێت بۆ توێکاری لەتەرمەکە پۆلیس لە ئەنجامە سەرەتاییەکاندا ڕایگەیاند هێشتا ناسنامەی ئەو تەرمە ئاشکرانەبوە بەڵام پەنابەرەو تەمەنی لە سی سالیدایەو بەنیازی پەرینەوەی بۆ یۆنان لەو ڕووبارەدا ژیانی لەدەستداوە.


هیوا ئەوەشی پێ گوتین دوو ڕۆژ پێش ئەم ڕووداوەش لەڕێکەوتی ٧/٤/٢٠٢١ لە هەمان ڕووباروو ناوچە چەند ماسی گرێک بۆ دڵنیابونەوەی بەلەمەکەیان لە هەمان ڕووبار بەهۆی بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی رووبارەکە چوبونە ئەوێ بەڵام هەر لەسەرەتایی گەیشتنیان تەرمێک لەنزیک کەناری رووبارەکە دەبینن بەهەمان شێوە لایەنی ئەمنی ئاگاداردەکەنەوە دوای گەیشتنی هێزی ئەمنی و تیمی فریاگوزاری گشتی تەرمەکە لەڕووبارەکە دەردەهێنن و رەوانەی پزیشکی دادوەری ناوچەکەی دەکەن بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان تەرمەکە ئی پەنابەرێکی ئەفغانیەو تەمەنی لە ٢٠ بیست ساڵیدایە بۆ مەبەستی گەیشتن بۆ یۆنان بە رووبارەکەدا بپەڕێتەوە بەڵام ژیانی لەدەستداوە.

 

 

 

------------------------------------------------------------------------------------------------

 


بە دەیان پەنابەر لە ناو ئۆتۆمبێلی بارهەلگردا دەستگیرکران کە بە دەیان پەنابەریان کوردی هەرێمی کوردستانیان تیدابووە.

هیوا خدر بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند لە رێکەوتی ٧/٤/٢٠٢١ لە ناوچەی (توربالی) لەشاری ئەزمیر هێزەکانی جەندرمەی تورکی دەستیان بەسەر سێ ئۆتۆمبێلی بارهەلگری حاوێیدا گرت کە ٩١ نەوەت و یەک پەنابەریان تێدابوە بارهەڵگەرەکان بەمەبەستی گواستنەوەی پسکیت لە دەروازەی سنوری دەریایی ئەزمیرەوە راستەوخۆ بۆ ئیتالیا بە نیازبوون پەنابەرەکان بپەڕێنەوە.


هەروا سەبارەت بە ناسنامەی پەنابەرەکان بە فیدراسیۆنی راگەیاند، پەنابەرەکان پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و ئیران و ئەفغانستان و سوریا بوون کە ژن و منداڵیش لەنیو پەنابەرەکاندا بوون، لە نێو پەنابەرەکانیشدا منداڵێکی پێنچ ساڵی کوردی هەرێمی کوردستان ببوە جێگای سەرنجی میدیاو هیزە ئەمنیەکانی تورکیا کە تا دوای دەستگیرکردنیان دەستبەرداری ئەو بوکەڵە نەبوە کە پێی بووە.


سەبارەت بە چارەنوسی پەنابەرەکانیش هیوا بە فیدراسیۆنی ڕاگەیاند کە سەرجەمیان رادەستی بەریوەبەرایەتی کۆچ و کۆجبەرانی شاری ئەزمیر کراون.

 

 

 

 

------------------------------------------------------------------------------------------------

 


یۆنان بە سەدان پەنابەر لە یەك رۆژدا رەوانەی سنووری دەریایی تورکیا دەکاتەوە.



هیوا خدر: بەناوەندی هەوالگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند "لەڕێکەوتی ٢/٤/٢٠٢١ لە حەوت کاتی جیاوازدا لە کاتژمێر ٠٣:٣٠ تا کاتژمێر ١٢:٣٣ خولەکی نیوەڕۆی هەمان ڕیکەوت ٢٣١ دوو سەد و سی و یەك پەنابەر دیپۆرتی سنووری دەریایی تورکیا دەکاتەوە بەپێی لیدوانی پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا پەنابەرەکان گەیشتبونە نزیك کەنارەکانی دوورگەی لیسبوس بەڵام لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری یۆنانیەوە دەستگیردەکرێن و بزوینەری بەلەم و چوپەکانیان لە کاردەخرێن و بە زۆرەملێ رەوانەی سنووری دەریایی تورکیایان دەکەنەوە بۆ کەنارەکانی شاری ئەزمیر و چانکاڵێ بەبێ گوێپیدان بەو مەترسیانەی پەنابەرەکان بەهۆی سەختی شەپۆلەکانی دەریاوە ڕووبەڕوویان دەبیتەوە".

هیوا ئاماژەی بە رزگارکردن و دەستگیرکردنی چەندین پەنابەری تریش دا بەم شیوەیە: "لەڕێکەوتی ٢/٤/٢٠٢١ لەناوچەی ئایڤاچەك سەر بەشاری چانکاڵێ ٥٤ پەنجاو چوار پەنابەر رزگارکران کە پێشتر بە هۆی لەکارکەوتنی بزوێنەری بەلەمەکەیانەوە داوای بەهاناوەچونیانکردبوو لەپۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا کە رووبەڕووی مەترسی ژێر ئاوکەوتنەوە ببون".


هەروەها ئەوەشی گوت "لەڕێکەوتی ١/٤/٢٠٢١ یش لەناوچەی بۆدروم سەر بەشاری مۆغەڵا ٥ پێنچ پەنابەر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە دەستگیرکران کە بەنیازبوون بڕۆن بەرەو دوورگەکانی یۆنان".

هەر سەبارەت بەم ڕووداوە نوتیس میتاراکیس وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان بە توندی وەڵامی تورکیایی دایەوە و رایگەیاند "ئەو کەسانەی کەشتیە جەنگیەکانی تورکیا پاسەوانیان دەکەن و ڕێبەریان دەکەن ناکرێت بەپەنابەر پێناسە بکرێن".


هەروەها گوتی" ئەو حەوت بەلەمەی لە ڕیکەوتی ٢/٤/٢٠٢١ نزیکی ٣٠٠ سێ سەد کەسی لەسەر بوە ٥٠ بۆ ١٠٠ میل لە سنوری دەریایی دوورگەی لیسبوس دوربوە ئەمەش نە کێشەی یۆنانە نە کێشەی یەکیتی ئەوروپا".


لەدرێژەی لێدوانەکانیشیدا گوتی "بەپێی ڕێکەوتننامەی جنێف ئەو کەسانە پەنابەرن کە ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە لەسەر ژیانیان و بەهۆیەشەوە ژیانی پەنابەرێتی هەڵدەبژێرن نەک ئەو کەسانەی بە رێبەری و پاسەوانی کەشتی جەنگی دەگەیەندرێنە سنورەکانمان".


لە کۆتایی لێدوانەکەشیدا ئاماژەی بەوەدا کە رۆژی دووشەمە ڕێکەوتی ٥/٤/٢٠٢١ لەسەر ئەم رووداوانە نامەی فەرمی ئەدەنە کۆمیسیۆنی پەنابەرانی یەکێتی ئەوروپا.
 

ئامادەکردنی :هیوا خدر

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی
 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک