١٩\٩\٢٠٢٢
سەبارەت بە گیان
لەدەستدانی پەنابەران لە دەریای ئیجە و ناردنەوەیان لە بەریتانیا.
ناردنەوەی پەنابەرە کوردەکە بۆ بەغدا
راگیرا.
ئەو
پەنابەرە کوردەی ئەمرۆ بریار بوو لە ڕیگای هێڵی ئاسمانی تورکیا
بنێردرێتەوە بەغدا ناردنەوەکەی راگیرا.
عوسمان یەکیک لەپەنابەرە گیراوەکانی گرتووخانەی دەستبەسەر لە لەندەن بە
ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند"کاردۆ کارمەندەکانی وەزارەتی
ناوخۆی پێیان گوتوە ناردنەوەت بۆ بەغدا ڕاگیراوە و پاش کەمێکی تر
دەتگەرینینەوە بۆ گرتووخانەی دەستبەسەر".
عوسمان ئەوەشی گوت "زۆر سوپاسی هەول ماندوببونی فیدراسیۆن و هەموو ئەو
ڕێکخراوانە دەکەین بە دەنگ داواکاری فیدراسۆنەوە هاتن و ڕێگەیان نەدا
ئەو پەنابەرە کوردە بنێردرێتەوە بەغدا".
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بەلەمێکی تری پەنابەران لە دەریای ئیجە
ژێرئاو کەوت و چەند قوربانیەکی لێکەوتەوە.
هیوا خدر/ بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند بەربەیانی ئەمڕۆ
ڕێکەوتی ١٦/٩/٢٠٢٢ بەلەمێکی تر پەنابەران لە ناوچەی چەشمێ سەر بەشاری
ئەزمیر ژێر ئاو کەوت پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا دوای
ئاگادارکردنەوەیان گەیشتە شوێنی رووداوەکە توانیان لە ناو دەریا ١١
پەنابەر ڕزگار بکەن سێ پەنابەریش لە کەناردەریا کە بەمەلەوانی خۆیان
گەیاندبووە کەنار دەریا سەرجەم پەنابەرە رزگارکراوەکان چواردە
پەنابەربوون لە هەمان کاتدا تەرمی ٥ پێنچ پەنابەریشیان لەدەریا دەرهێنا
پەنابەرێکیش چارەنووسی نادیارە.
بەپێی لێدوانی سەرەتایی پەنابەرە ڕزگارکراوەکان ژمارەیان بیست
پەنابەربووە لەسەر بەلەمەکە، تا ئێستا پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا
ناسنامەو ڕەگەزنامەی پەنابەرەکانی ئاشکرانەکردووە.
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
بەلەمێکی چوپی پەنابەران لە دەریای
ئیجە ژێر ئاو کەوت چەند پەنابەر ژیانیان لەدەستدا.
هیوا خدر/ بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند لە ناوچەی مەرماریس
سەر بەشاری مۆغەڵا لەدەریای ئیجە لەسنووری دەریایی تورکیا بەلەمێکی
چوپی پەنابەران ژێر ئاو کەوت پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا ٧ پەنابەری
رزگارکردوەو وە تەرمی شەش پەنابەریشیان دۆزیەوە کە دوو منداڵی ساواو
دوو مێردمنداڵ و یەک ژن بووە وە پێنچ پەنابەری تر تەرمەکانیان نادیارەو
تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە.
سەبارەت بەو ڕووداوە پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیا ڕایگەیاند کە لەو
رووداوە ٧٣ پەنابەریان ڕزگارکردووە.
هەروەها ووتیشی کە بەپێی لێدوانی پەنابەرە ڕزگارکراوەکان سەرەتا
بەبەلەمێکی تەختەی ١٥ مەتری لە تەرابلوسی ووڵاتی لوبنانەوە لەڕێکەوتی
١٠/٩/٢٠٢٢ بەڕێکەوتبوون بەرەو ئیتاڵیا بەڵام لەڕێکەوتی ١٢/٩/٢٠٢٢
لەنزیک دوورگەی ڕودس ی یونانی بەنزینیان پێ نامێنێت و پەکیان دەکەوێت
ناچاردەبن پەیوەندی بەپۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دەکەن
تاڕزگاریان بکات بەڵام دوای ڕزگارکردنیان هەرچی پێیانە لەلایەنی پۆلیسی
ئێشکگری دەریاییی یۆنانەوە لێیان دەسێندرێن و دەخرێنە چوار بەلەمی
چوپەوەو ڕەوانەی سنوری دەریایی تورکیا دەکرێن ئەو بەلەمەچوپەشی ژێر
ئاوکەوت ژمارەی سەر نشینەکانی ١٨ پەنابەر بوون بەپێی لێدوانی پەنابەرە
ڕزگارکراوەکان کە حەوت پەنابەر بوون
لەبارەی ڕەگەزنامەی پەنابەرەکانیشەوە تا ئێستا پۆلیسی ئێشکگری دەریایی
تورکیا هیچی ئاشکرانەکردووە.
ناوەندی هەواڵگری
فیدراسیۆن
|