په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\١٠\٢٠١٣

نامەی دووەمی چەند رێکخراو و کەسایەتییەکی کوردستانیی لە دەرەوەی وڵات لەگەڵ چەند کەسایەتییەکەی ھەرێم:

 

سەبارەت بە ھەوڵی بەدادگاگەیاندنی

کامەران نەجم و خۆشەویستەکەی بە تۆمەتی بەزاندنی (ئادابی گشتیی!).
 


لە ڕێگەی ھەواڵەکانی میدیاوە ڕاگەیەندرا کە سکرتێری داواکاری گشتی کامەران نەجم و ھاورێ کچەکەی دەداتە دادگا لەسەر شکاتی ئەندامێکی یەکگرتووی ئیسلامی، کە لە فەیسبوکەوە داوای سزادانی کردوون لەسەر ئەوەی ماچی ئاشکرایان کردووە لە مەزاری پەیکەری سوتێنراوی خۆشەویستی بە تاوانی بەزاندنی سنووری "ئادابی گشتی".

ئێمە کە ئیمزاکەرانی نامەی کراوەی بەرگریکردنین لە سیمبولەکانی خۆشەویستی و مەدەنیەت و دژی سوتاندنی پەیکەری خۆشەویستی و شێواندنی گۆڕەکەی شاعیر شێرکۆ بێکەس دەنگمان ھەڵبڕی، ئێستا دووبارە دەنگی ناڕەزایەتی خۆمان بە ڕووی سکرتێری داواکاری گشتی بەرزدەکەینەوەو دژ بەم ھەنگاوە کۆنەپارێزو دژ بە ئازادیەیان دەوەستینەوە.

بەرپرسانی فەرمانگەی داواکاری گشتی کە پیشتریش سەلماندویەتی کە ئامرازی دەستی سیاسەتمەداران و لایەنەکانی نێو دەسەڵات بووە، ھەمیشە بۆ بەرتەسککردنەوەی ئازادیە تاکی و گشتیەکان، جارێکی تر بەم کارەی سەلماندی کە ئەو وەک دەزگایەک باکی نیە بەو ھەموو تاوانەی کە ڕۆژانە بەرامبەر بە تاک و کۆمەڵگەی کوردستان ئەنجام دەدرێن، ھەر لە مەلەف و شکاتەکانی بکوژانی خۆپیشاندەران لە ١٧ ی شوباتی ٢٠١١ ، دۆسیەی سەردەشت و سۆران و عەبدولستار، دزی و گەندەڵی و دزینی سامانی گشتی و دابەشکردنی نایاسایی زەوی و زارو تاوانەکانی کوشتنی ژنان.. ھتد، ھیچ دەنگێکی لێوە نایەتە دەرێ، بەڵام کاتێک ھەر داوایەک یان شکاتێک دژی ئازادیە تاکی و گشتیەکان بێت، ئەوا ئەم دەزگایە دەستوبرد ڕۆژنامەنوسانی ئازادو خۆپیشاندەران و ڕەخنەگرانی دەسەڵات و ئێستاش عاشقان بە تاوانی "ماچکردن" دەنێرێتە دادگا.

ئێمە ئەم کارەی داواکاری گشتی ئیدانە دەکەین و داوا دەکەین کە دەبێت داوای لێبوردن لە کامەران نەجم و ھاوڕیێیەکەی بکەن و شوێن ئەو ئەرکەی خۆیان بکەون کە دۆزینەوەی تاوانبارانی شکاندنی گۆڕی شێرکۆ بێکەس و سوتاندنی پەیکەری خۆشەویستییە.

واژۆی رێکخراوەکان
:
١ - ریکخراوی کوردستان فۆروم - بەلجیکا
٢ - گروپی چەتری ئازادی لەندەن
٣ - فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە لەندەن
٤ - ریکخراوی ژنانی کوردو خۆرھەڵاتی ناوەراست - بەریتانیا
٥ - خانەی ئازادی ھۆڵەندا
٦ - ھەڵمەتی ماچ

واژۆی کەسایەتییەکان:

١- لاوژە جواد - چالاکەوانی بواری یەکسانی ژن و پیاو - دانیمارک
٢- فەرمان خێڵانی - چالاکوانی مەدەنی و رۆژنامەنووس - بەلجیکا
٣ - ئاراس گەلاویژ - ھەڵسوڕاوی سیاسی سیاسی
٤- دیلمان عەبدولڵا ێالح - چالاکی کۆمەڵی مەدەنی - سلیمانی
٥- نوری بەشیر - نوسەرو ھەڵسوڕاوی سیاسی - لەندەن
٦- نەوزاد بابان - ھەڵسوراوی سیاسی - سلێمانی
٧- ھەڵاڵە ڕافیع - ھەڵسوڕای بزوتنەوەی یەکسانیخوازی و مافی مرۆڤ - سوید
٨- گۆنا سەعید - ھەڵسوڕاوی بواری یەکسانی ژن و پیاو - بەریتانیا
٩- جەلیل رەزایی - ھەڵسوڕاوی سیاسی - دانیمارک
١٠- رۆژ عەزیز - نوسەر - تورکیا
١١- چیمەن قەرەداخی - نوسەرو ھەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەکسانیخوازی - فینلاند
١٢- حەمە غەفور - نوسەرو ھەڵسوڕاوی کۆمۆنیستی کرێکاری
١٣- خەندان محەمەد جەزا - چالاکی بواری ژنان - نەرویج
١٤- شارۆخ رەحیم - خوێندکار - ھۆڵەندا
١٥- ئاسۆ کەمال - نوسەرو ھەڵسوڕاوی سیاسی - بەریتانیا
١٦- شادان عەبدول - چالاکی کۆمەڵی مەدەنی - تورکیا
١٧- سەرگوڵ سەلمە - ھەڵسوراوی بواری مافەکانی ژنان - کەنەدا
١٨- جەمال سەیدسادقی - چالاکی مەدەنی - کەنەدا
١٩- شەیدا سەلاح حیسامی - پسپوری راگەیاندن و دەرھێنە ر - پاریس
٢٠- ئاوات محەمەد - ھەڵسوراوی سیاسی - سلێمانی
٢١- بەیان ناسیح - توێژەری کۆمەڵایەتی - سوید
٢٢ - پەروین عەزیز - چالاکی مەدەنی - سلێمانی
٢٣- شنە مارف - ئیتاڵیا
٢٤- روناک شوانی - نووسەر - سوید
٢٥- ئاکۆ ێەمەد کاکەمەد - ئەندازیاری شارستانی
٢٦- شەنگە رەحیم - رۆژنامەنووس و چالاکی مافەکانی ژنان
٢٧- ناھید موکری - سوید
٢٨- تریفە عەزیز - ئەڵمانیا
٢٩- ئیدریس حاجی سەعید - رۆژنامەنوس - فینلاند
٣٠- حەمە رەشید ھەرەس - سلێمانی
٣١- کەژاڵ نوری - چالاکوانی ژنان - ھۆلەندا
٣٢- مەریوان رەحیم - ژمێریار - ھۆڵەندا
٣٣- روناک مەولود - یاریدەدەری سەرپەرشتیاری منالان - ھۆڵەندا
٣٤- ئیبراھیم محەمەد - ھەڵسوراوی سیاسی
٣٥- سەرکاو ھادی گۆرانی - شانۆکار - پاریس
٣٦- فوئاد قەرەداغی - نوسەر - سلێمانی
٣٧- بەرزان عەلی حەمە - رۆژنامەنووس - سلێمانی
٣٨- ئاراس رەشید - نوسەر - کەنەدا
٣٩- مریەم عەبدولڵا - کەنەدا
٤٠ -ھەڵگورد سەمەد- رۆژنامەوان - پاریس
٤١- سەرگوڵ سەلما - ھەڵسوڕاوی مافەکانی ژنان
٤٢- رەنجدەر گراوی - چالاکی مەدەنی - ھەولێر
٤٣- کامیل ئەحمەد - شێوەکار
٤٤ - تەرزە فایەق - ھەولێر
٤٥ - ھێمن رەئوف - چالاکی مەدەنی - کەنەدا
٤٦ - مستەفای حەسەنە گەورە - ھەڵسوراوی جەماوەری و روژنامەنوس - سلێمانی
٤٧ - ئاوات محەمەد - رۆژنامەنووس - سلێمانی
٤٨ - موحسین کەریم - ھەڵسوراوی سیاسی - سلێمانی
٤٩ - بەکر رەشید - ھونەرمەند - سلێمانی
٥٠ - بەھار مونزیر - ھەڵسوراوی مافەکانی ژنان - سلێمانی
٥١ - حەسەن حسێن - رۆژنامەنووس - سلێمانی
٥٢ - رێبوار عارف - ھەڵسوراوی سیاسی - سلێمانی
٥٣ - محەمەد ئەحمەد - ھەڵسوراوی سیاسی - سلێمانی
٥٤ - سەرکۆ محەمەد رۆستەم - روشنبیر - سلێمانی
٥٥ - وەستا سالار - ھەڵسوراوی سیاسی - سلێمانی
٥٦ - پشتیوان کەریم - ھەڵسوراوی جەماوەری - سلێمانی
٥٧ - کەمال میرزا - سلێمانی
٥٨ - ئاراس گوڵچین - ھەڵسوراوی بواری گەنجان - سلێمانی
٥٩ - عیرفان کەریم - ھەڵسوراوی سیاسی - سلێمانی
٦٠ - شاباز مەحمود - ھەڵسوراوی کرێکاری - سلێمانی
٦١ - ئاسۆ - سلێمانی
٦٢ - ئەڤین ئیبراھیم فەتاح - نوسەر - ھەولێر
٦٣ - پێشرەو ئیسماعیل عارف - چالاکی مەدەنی - بەلجیکا
٦٤ - ھیوا عەبدولڵا خۆشناو - چالاکی مەدەنی - بەلجیکا
٦٥ - یاسین ئامێدی - چالاکی مەدەنی - بەلجیکا
٦٦ - سەلام عەبدوڵا - چالاکی مەدەنی و نوسەر - خانەقین
٦٧ - ھۆزان مەحمود- لێکۆڵەری جەندەر - بەریتانیا
٦٨ - دیاری فەرەیدون - شاعیرو رۆژنامەنووس
٦٩ - سۆزان ئەمین - سەنتەری نینا - سوید
٧٠ - باڵا ئەحمەد ئیبراھیم - شێوەکار
٧١ - میدیا حەسەن- وەرگێر - دانیمارک
٧٢ - لارس مەسین - تەکنیکی کۆمپیوتەر- دانیمارک
٧٣ - فەراسەت میرزا - بێکار- دانیمارک
٧٤ - ئیبراھیم لەک - بێکار- دانیمارک
٧٥ - ئیلھام لەک - خوێندکار- دانیمارک
٧٦ - گوڵزار عەلی - دانیمارک
٧٧ - عوسمان ئەحمەد - دانیمارک
٧٨ - ئەستیرە فاتیح - چالاکوانی سیاسی - ھۆڵندا
٧٩ - جەمال ئەیوب
٨٠ - عومەر شایان - ڕۆژنامەنوس - ھەولێر
٨١ - فەرھاد چۆمانی - چیرۆکنوس-ھەولێر
٨٢ - شەماڵ عەلی - ھەڵسوڕاوی سیاسی - سوید
٨٣ - خولیا حسێن - شاعیرو چالاکوانی مافەکانی ژنان
٨٤ - موزەفەر عەبدولڵا - ھەڵسوراوی سیاسی - ئوستورالیا
٨٥ - سکاڵا ئەحمەد ئیبراھیم - لێکۆڵەری فەلسەفە

 

بۆ پەیوەندیی:
فەرمان چیمەن ٠٠٣٢٤٨٨٠٥٥٩٢٩
fxelany@yahoo.com 
لاوژە ماهیە ٠٠٤٥٣١٩٥٤٢٢٨
lawzha@yahoo.com

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک