په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\١١\٢٠٢٠

سەبارەت بە نقومبوونی بەلەمێک لە دەریای سپی ناوەڕاست و

دەستبەسەرکردنی ٥٦ پەنابەر لە میسر.

 

ژیان لەدەستدانی پەنابەران لە دەریای سپی ناوەڕاستدا.


هیوا خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند ڕێکەوتی ١٢/١١/٢٠٢٠ لە دەریای سپی ناوەڕاست لە نزیک کەناری (هوما) سەر بە ووڵاتی لیبیا بەلەمێکی پەنابەران ژێرئاوکەوت نزیکی (٧٠) پەنابەر ژیانیان لەدەستدا (٤٧) پەنابەریش ڕزگارکران وە تا ئێستاش تەنها تەرمی (٣١) پەنابەر دۆزراونەتەوە گەڕان وپشکنینیش بەردەوامە.

هەر لە دەریای سپی ناوەڕاست کەشتی (ئۆپن ئارمس) کە تاکە کەشتیە لە دەریایی سپی ناوەڕاستدا کە سەر بەڕێکخراوە ناحکومیەکانە بەردەوام لەهەوڵی ڕزگارکردنی پەنابەراندایە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا (٢٠٠) دووسەد پەنابەری ڕزگارکردووەو تەرمی (١٩) پەنابەریشی لەدەریا دەرهێناوە.

لە سەرەتایی ئەمساڵەوە نزیکی  ٩٠٠ نۆسەد پەنابەر لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا بۆ گەیشتن بە ئەوروپا ژیانیان لەدەستداوە. بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەرەتایی ساڵەوە زیاتر لە (١١،٠٠٠) یانزە هەزار پەنابەر دوای ڕزگارکردن یان دەستگیرکردنیان لە دەریایی سپی ناوەڕاست دیپۆرتی لیبیا کراونەتەوە وە هەردوو ڕێکخراو ڕایانگەیاند نابێت ووڵاتی لیبیا بە ووڵاتێکی ئارام دابندرێت وە ئەو پەنابەرانەی دیپۆرتی لیبیا دەکرێنەوە ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە.
 

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن

 

 

------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

ئەو پەنابەرە کوردانەی لە لایەن پۆلیسی ئێشگری درەریایی میسرەوە رزگارکران.

 

 

 

 

 

پەنابەرە کوردەکانی میسر بەرەو شۆێنێکی نادیار دەگۆێزرێنەوە.


بە پێ ئەو هەوالانەی لە ژمارەیەك لەپەنابەرە ڕزگاکراوەکانی میسرەوە بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن گەیشتوە" سەرلەبەیانی ئەمرۆ کاتژمیر ٦ بەیانی ئەو ٥٦ پەنابەرەی ٢١ مانگی ١٠ لەلایەن پۆلیسی ئیشکگری دەریاوانی میسرەوە لەدەریایی نیو دەولەتی لەمەترسی خنکان رزگاکران بەرو شۆێنیکی نادیار بەڕێکراون وماوەی دوو رۆژە ٢٣ پەنابەریان مانیان لە خواردن گرتووە لەبارودخێکی دەروونی خراپدان...".


ئەوەشیان ووت " کاربەدەستانی حکومەتی میسری پیان ڕاگەیاندوین :پەنابەرە کوردەکانی هەرێمی کوردستان دیپۆرتی عێراق دەکەینەوەوە ئەوانەی هاوڵاتی ئیرانن دیپۆرتی ئیران دەکەینەوە... ئێمەش لەناڕەزایەتی بەو بریارە مانمان لەخواردن گرتووە..".

 

ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن

 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک