٢٧\١\٢٠١٦
سەبارەت بە گیان
لەدەستدانی کۆچبەرانی کوردستان لە کارەساتی دەریای ئیجە.
فیدراسیۆنی
پەنابەران ناوی قوربانیان و ونبووەکانی
کارەساتی دەریای ئیجە بڵاودەکاتەوە.
سلیمانی - ٢٥-١-٢٠١٦:
ئاری
جەلال سەرپەرشتیاری نوسینگەی لقی کوردستانی فیدراسیۆن بە سکرتاریتی
فیدراسیۆنی ڕاگەیاند" دوایین زانیاری دەربارەی ڕوداوی ٢٢-١-٢٠١٥
ئیجەمان پیگەیشتوە کە رۆژی ھەینی یەختێک کە ژمارەیەک پەنابەری
ھەڵگرتووە لە دەریای ئیجە نزیک ئیزمیر نقوم بووەو پۆلیسی کەنار
دەریاکان بەھانایان چوون و ٢٥ سەرنشینیان رزگار کردووە کە ٢٣ یان
ھاووڵاتی ھەرێمی کوردستانن و تا ئێستاش ١٣ تەرمیان دۆزیوەتەوە کە ئێستا
لە دادپزیشکی ئیزمیرن، دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان رادەستی
لایەنی پەیوەندیدار دەکرێنەوە" .
ئەوەشی ووت " ھاوکات بەقسەی رزگاربووانی رووداوەکە ١٣ کەسی تریش بێ
سەروشوێنن و پرۆسەی گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە. ھەروا سێ قاچاخچی کە
بوونەتە ھۆی ئەم رووداوە تۆمەتبارکراون و دوو لەوان دەستگیر کراون".
.ناوی ئەو کەسانەی تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە:
ژوان ھیوا تۆفیق...ژاڵە ھیوا تۆفیق ... ژیلا ھیوا تۆفیق ... خەدیجە
محمد عەزیز ...سیما قاسم یوسف ...شەپۆل قاسم یوسف .. خانزاد قادر گەھا
.. پەیام ھادی عەبدولرەحمان ... میران ھادی عەبدولرەحمان .. بەیان ٤٢ساڵ
سەھەند ١٠ ...
ناوی کەو کەسانەی بێسەروشوێنن.
بەھار محمد خچر ...شاکۆ اسمایل خچر.... شکۆ اسماعیل خچر.... دەریا قاسم
یوسف ...کانی قاسم یوسف... زەریا.قاسم یوسف ... ئەیوب ئیبراھیم ..ریزان
تۆفیق ...ئەمیر ئەیوب ئیبراھیم...ئەحمەد ئەیوب ئیبراھیم .....ئەڤین
ئەیوب ئەحمەد...ئەیوب ئیبراھیم ...ئەژین ئەیوب ئیبراھیم ... ئیسماعیل
یوسف عەلی... روقیا خچر حەمە سوور .....ھۆگر قاسم بابە ....
وابڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا تەرمی ئەو ١٣ کەسە بگەڕێنەوە ھەرێمی
کوردستان.
دوای ئەو کارەساتە بۆ ئەم مەبەستە ئاری جلال سەرپەرشتیاری نوسینگەی لقی
کوردستان ، نوێنەری فیدراسیۆنی پەنابەران (ڕۆژ عزیز) لە تورکیا و
ھاوکارمان (شێخ حسێن حمە ساڵح)بەردەوام لەگەڵ زۆریک لە کەسوکاری
قوربانەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان وبەرپرسانی حکومەتی عیراق و ھەرێم
و کارمەندانی سەفارەتی عیراق لە تورکیا لەپەیوەندیداین بەمەبەستی
گەڕاندنەوەی تەرمەکان و دۆزینەوەی وونبووان.
تەرمی پێنج پەنابەر لە لایەن فیدراسیۆنی
پەنابەران و کەسوکاری پەنابەران وەرگیرانەوە.
سلیمانی - ٢٥-١-٢٠١٦:
ئاری جەلال سەرپەرشتیاری لقی کوردستانی فیدراسیۆن بە سکرتاریتی
فیدراسیۆنی ڕاگەیاند" کاتژمێر (٤٥ : ٧) خولەکی بەیانی ڕێکەوتی
٢٤/١/٢٠١٦ تەرمی پێنج ھاوڵاتی ھەریمی کوردستان بە ناوەکانی (١-سالار
محمد قادر ٢-عبدالقادر محمد قادر ٣-ئایە سالار محمد ٤-احمد سالار محمد
٥- یوسف سالار محمد) لە ڕێگای فڕۆکەخانەی (ئەسینا) بۆ (عمان)پاشان
گەیەنرانە فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی لە لایەن فیدراسیۆنی
پەنابەران و کەسوکاری پەنابەران بە ئامادە بوونی ڕاگەیەندنەکان
وەرگیرانەوە".
ئاری ئەوەشی ووت"پاس ئەوەی وەفتنامەی ئەو ھاولاتیانە درایە دەستم
تەرمەکانمان بە ٥ ئوتومبێلی بەریوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بەرەو
شاری کەرکوک بەرێکرد دوای بردنیان بۆ ماڵی قوربانیەکان و مزگەو
تەرمەکانمان لە گۆڕستانی پەنجا علی لە نزیک شارەدێی لەلیلان بەخاک
سپێرا"
ئاری لە سەر ئاگادارییان و چۆنێتی ھاوکاریەکانیان بە خێزانی ئەو
قوربانیانە ووتی"کاتژمێر ٦١٠خولەکی ئێوارەی ڕۆژی ٢٤-١٢-٢٠١٥ لەلایەن
ھاوڵاتیەک بە ناوی کاک (ھیوا) ئاگادار کراینەوە کە ڕوداوێکی نەخوازراو
لە یەکێک لە دوورگەکانی یۆنان ڕوویداوە، کە تێدا چەند خزمێکی گیانیان
لەدەستداوە داوە بە ھۆی نقومبونی بەلەمەکەیانەوە. پاشان ڕاستەوخۆ
پەیوەندیمان کرد بە یەکێک لە ڕزگار بووانی ڕوداوەکە ورووداوەکەی بەم
شێوەیە بۆ گێراینەوە:
لە کاتژمێر ١ی شەوی ٢٣-١٢-٢٠١٥ ١٨ پەنابەر لە کاتی کۆچکردنیان لە
دوورگەی(دیدیم) تورکیا بۆ دوورگەی (لەیرۆس) یۆنان دوای دوو کاتژمێر
ڕۆیشتنیان بە ناو ئاودا بەلەمەکەیان پەکی دەکەوێت و ١٤ سەرنشینی نێو
بەلەمەکە گیان لەدەستدەدەن، کە ٦ ھاوڵاتیانی ھەریمی کوردستان و ئەندامی
یەک خێزانن دانیشتووی شاری کەرکوک گەڕەکی پەنجا علین بەناوەکانی (١-سالار
محمد قادر/ سەرۆکی خێزان ٢-عبدالقادر محمد قادر ٣-ئایە سالار محمد ٤-احمد
سالار محمد ٥- یوسف سالار محمد ٦- ئەیوب سالار محمد) تەنھا ھاوژینی
سالار محمد کە دایکی منداڵەکانە ڕزگاری دەبێت بە ناوی (لەیلا)وە تەرمی
(ئەیوب سالار محمد، نەدۆزرایەوە.
هەروەها چوار هاوڵاتی دیکە دانیشتوی شاری سلێمانی بە ئەصڵ خەڵکی شاری
مەریوانی ڕۆژ هەڵاتی کوردستانن کە ئەندامی یەک خێزانن بە ناوەکانی (هەیبەتی
فەیزی سەرۆکی خێزان ، کوڵنار احمد . هانا هەیبەت ، کازیوە هەیبەت،
چوار هاوڵاتی دیکە کە ئەندامی یەک خێزان بوون خەڵکی ئەفگانستان بوون.
لە پەیوەند بە چۆنێتی گەڕاندنەوەی تەرمەکانیان ئاری ووتی"
لە شەوی ٢٤-١٢ وەک فیدراسیۆن فەرمانگەی کۆچ وکۆچبەرانم لە هەولێرم
ئاگادار کردۆتەوە . دوای چاوەڕوانیەکی زۆر پەیوەندی ڕۆژانە لەلەگەڵ
زۆریک لە لایەنی پەیوەندیدار بەڵام بەداخەوە هیچ کەس و لایەنەیک
ئامادەی خۆی نیشان نەدا بە سەرفکردنی تێچوی گەڕانەوەی تەرمی ٥ هاوڵاتیە
کەرکوکیەکە و ٤ هاوڵاتیە مەریوانیەکە.
بۆ ئەوە مەبەستە پەیوەندیم لەگەڵ (د.دەرباز) وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی
عیراقی کرد ئامادەی خۆی نیشاندا بۆ گەڕانەوەی تەرمەکان بەڵام داوای
نوسراوی وەزارەتی دەرەوەی دەکرد.
لە ڕێگەی نوسینگەی پەڕلەمانی عیراق لە سلێمانی توانرا چاوم بە (شیخ عمر
بەرزنجی) بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عیراق بکەویت و نوسراوی فەرمی
فیدراسیۆنی پەنابەرانی بدەمێ سەبارەت بە گەڕاندنەوەی تەرمەکان .
(شیخ عمر بەرزنجی) بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕەزامەندی خۆی
نیشاندا سەبارەت بە گەڕانەوەی تەرمەکان.
دواتر نوسراوی فیدراسیۆن و وەفاتنامەی قوربانیەکانم ئاڕاستەی
بەڕێوبەرایەتی گشتی نشینگەی سلێمانی کرد سەبەرەت بە گەڕانەوەی تەرمەکان
بەڕێزیان ڕەزامەندی خۆیان نیشاندا .
تەنسیقم کرد لەگەڵ بەڕێزان (مقدەم ئاسۆ ، کاک هیوا بەڕێوبەری ئاسایشی
فڕۆکەخانە ، کاک دانا محمد بەڕیوبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان) هەتا
سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن و کەسوکاری قوربانیەکان و بچنە بەشی
هاتووان و بە ڕێوڕەسمێکی شایستە تەرمەکان وەر بگیرێنەوە.
تێبینی:
هەتا گەڕانەوەی تەرمی قوربانیەکان بە دەیان پەیوەندی تەلەفون لە نیوان
ئێمە و بالویزخانەی عیراق لە یۆنان هاوکارانمان کاک هیمن کاک حسین ، و
بنەماڵەی و قوربانیەکان بەریوبەرایەتی کۆچو کۆچبەرانی هەریم و (وەزیری
کۆچی )عیراقی ، نوسینگەی پەرلەمانی عیراق ، سەرجەم بەشە
جیاجیاکانی فرۆکەخانە... ئەنجام دراوە.
ناوەندی هەوڵگری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بەردەوام دەبیت
لە ئاگادارکردنەوەتان لەسەر هەواڵی پەنابەری و ئەو کارانەی فیدراسیۆن
لەپیناو هاوکاری بەتەنگەوەهاتنی پەنابەران پەریوەی دەبات.
فیدارسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax: 08715288651,
www.federationifir.com
|