به‌رده‌کان ..تادێ ڕه‌ق وڕه‌قترده‌بـــن ئيدی به‌ردێ تر دروست نابێ نـــه‌رمتر .
نيگه‌رانیی هاوڕێیه‌کی ڕۆح ســـوکـــه له‌هه‌ژاريمانـــدا هــــاوڕێیه‌تيمان ده‌کات
که‌لێم زويــر ده‌بی.. له‌نێو ڕۆحمـــدا گويم له‌هــاڕه‌ی شكاندن و.. خـــرمه‌ی ڕوخـــاندنـــه ته‌نهـــا خه‌نده‌يه‌ک نه‌بێ هيچی ترم نه‌دۆڕاندووه بۆئاشـــــــتبونه‌وه‌ت.
شــه‌وه‌سارده‌کــان ته‌نهايـــــم وه‌بيردێننــه‌وه ته‌نهايش.. گه‌رم گه‌رمم ده‌کاته‌وه بۆتۆخـــــۆشــــويستن.
گمه‌ی کۆتره‌کــــان دڵــــم پـڕ ده‌کــــه‌ن ده‌ترســـم ئه‌م گـمـه‌غـه‌مگينانــه بۆتۆبڵــــێــمـــــه‌وه.
سه‌رتاپاگيانم ڕه‌نگ ده‌گــرێ ڕه‌نگی ســـپی و ڕه‌نگـــی زه‌رد که‌بير له‌مردنی تۆ بکه‌مه‌وه دڵم چه‌ند ميهره‌بانه تۆی خۆش ئه‌وێ به‌خوێنی ســوور ئاوڕشێنی ڕوخسارم ده‌کـــاو..پێم ده‌ڵێ کـــه‌تۆنامــریی.
کۆڵانه‌کان غه‌مگين شه‌قامه‌کان چۆڵ وهۆڵ نه‌به‌يانیی هه‌ڵدێو نه‌نيوه‌ڕۆ دێت و.. نه‌ئێواره‌ئاوا ده‌بێ ئه‌وبه‌يانيه‌ی تۆسه‌فه‌رت کردبوو ڕۆژێکی خۆڵه‌مێشـــی و شه‌وێکی کاڵ بو تابه‌يانیی
به‌فر.. منداڵێکـــه له‌دايک ده‌بێ باران هه‌رزه‌ی ده‌کاو خۆر.. ته‌مه‌نی ده‌خوێنێته‌وه‌و.. فوو له ڕۆژی له‌دايک بونی ده‌کا هه‌وريش شه‌قامێکه نه‌رم نه‌رم به‌سه‌رياتيده‌په‌ڕين..بێ گه‌ڕانه‌وه.
ژ‌يان له‌نێوانی من و تۆدا جوانه به‌هه‌مووناشرينيه کانيــه‌وه مردنيش هه‌مووجوانيه‌کانمانی ده‌ده‌ينی خۆمان نه‌بێ بالێمان گه‌ڕێ
گوڵ له‌چاوی مناڵيماندا سه‌ری ده‌رهێناو له‌ده‌ستی هه‌رزه‌کاريماندا ئاڵ بوو له‌باوه‌شی يه‌کتريدا بوين بۆنمان کرد له ده‌فته‌ری عه‌شقی خۆماندا به‌وشکی فه‌رامۆشمان کرد ئه‌مێستاکه ده‌ستمان بۆنی گوڵێکی لی نايه
دره‌خت حه‌زم له دره‌ختێک بوو گوڵ بگرێت و به‌ر بگرێت و سێبه‌ريش ئێستاکه ته‌ماشات ده‌که‌م ئه‌ڵێی دره‌ختێکی ته‌نيای بۆ ئه‌م مشته ئاووخاکه‌ی گيانم ڕووای.
هه‌ور له‌نيگه‌رانیی من ده‌چـــێ بارانيش هه‌ر له‌خۆم ده‌چێ له‌فرمێسک و پێکه‌نينم تۆش له‌خۆری نێوهه‌وره‌وه له‌دوای باران له‌په‌لکه زێڕينه ده‌چی هه‌رهه‌مومان به‌خه‌نده ئاشت ده‌که‌يته‌وه‌و
***********************
|