١٦\١٠\٢٠١٤
سێبه‌ری شه‌وێک.

شوان
حه‌سه‌ن
که ئێواره
جێیهێشتین
من و ئه‌و
له ناو له‌په‌کانی کچی ترێ
ژوانمان گرت
پێکێکم بۆ تێکه
سه‌ربرده‌ی خاک و نیشتیمانت له بیر ده‌به‌مه‌وه.
نا... نا...
چیڕۆکی له هیچه‌وه بۆ هیچت بۆ ناگێڕمه‌وه
دوێنێ شه‌و
له په‌خشێکی راسته‌وخۆ
له نێوان من و خێزانه‌که‌مدا
ده‌ریاچه‌یه‌ک هه‌بوو
به‌ر له‌وه‌ی سه‌رم ببڕن... قسه‌یان پێکردم
ده‌نگه‌که‌ی خۆم نه‌ده‌بیست
که سه‌ریان له لاشه‌م جوداکرده‌وه
له ئاوه‌که دڵۆپ دڵۆپ
پیته‌کانم کۆده‌کرده‌وه
که ئاوه‌که چاوی داخست
به‌ئاگاهاتم و پیته‌کانم بزرکرد
تۆ تێکه
نازانم له پێکی چه‌نده‌مه
په‌یمانه ده‌بێت به جامی جه‌م
ئه‌وسا گه‌شتێک ده‌که‌ین
نهێنیی وه‌رزی له‌ناوچوونت بۆ ئاشکرا ده‌که‌م
تێکه قوربان
گرنگی به نه‌فره‌ت که
بیخه فه‌رهه‌نگی وشه ناشیرنه‌کان
وابزانم؟
نا..
حیکمه‌تی ئه‌فسانه‌یه‌ک هه‌یه
ده‌ڵێت: "رۆژێک دادێت زه‌وی بۆگه‌ن ده‌بێت"
به‌س..
ته‌نها من ده‌زانم
بوونمان به به‌کتریا
ئارامیی ده‌به‌خشێته زه‌وی و
نایه‌ڵن له هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌تای په‌شیمان بێته‌وه
تێکه ده‌ی
حه‌زده‌که‌م شه‌و راته‌کێنم
تا زه‌رده‌په‌ڕ له قاچه‌کانی ده‌ربێ
ئه‌و تاریکیه ترسنۆکه
ئیمه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌بێ ناچێته سه‌ر قه‌بران.
ئه‌رێ شه‌وانی کۆبانێ بۆ ئه‌وه‌نده درێژه؟
که‌ی بوو یه‌لدای نارد بۆ کار؟
ماڵپه‌ڕی
شوان حه‌سه‌ن
|