٣\٧\٢٠١٣
سێدارە و تیرۆری
ژنان، به‌ردیش دێنێته قسه، چی بکه‌ین باشه؟

هه‌ڵاڵه رافیع
هه‌ر شتێک که له‌سه‌ر خاکی "نیشتیمان" هه‌یه ژنی پێکوژراوه: دار،
به‌رد، بلۆک، خشت، گوریس، سۆپا، عه‌لادین، په‌ره‌مێز، ته‌ور، چه‌ک...
تا ده‌گاته نه‌وته‌که‌شی.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که "نیشتیمان" به‌ڕێوه‌ده‌بات خاوەنداریی له هه‌موو
شتومه‌ک و داهاته‌کان ده‌کات به مرۆڤه‌کانیشه‌وه. هه‌رجاره به
شێوه‌یه‌ک، له دوای شه‌ڕه حیزبیی و ناوخۆییه‌کانه‌وه، به یاسا‌و
ڕێسا نووسراو و نه‌نووسراوه‌که‌ی و به په‌یوه‌ندییە
خێڵه‌کییەکه‌یه‌وه و به پاسه‌وانی بۆ ئاینه‌وه، وا خه‌ریکه به
ده‌ستی نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا نیوه‌که‌ی تری (قه‌تڵ و عام) ده‌کات...
وشه نه‌ماوه نه‌وترێ و نه‌نووسرێ، سه‌باره‌ت به‌م کوشتارگه‌یه و،
رووداو و هۆکاره‌کانی و چاره‌سه‌ره‌کان. ده‌بێت ته‌نها ئه‌وه بڵێینه‌وه
که، ئیتر له ژێر هه‌ر ناوێک‌دا بێت، شه‌ره‌ف، خیانه‌ت، سێکس له
ده‌ره‌وه‌ی زه‌واج، کافربوون... قبوڵ نه‌کرێ ڕۆژانه ژیانی مرۆڤ ببێته
قوربانی گه‌مه‌ی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حیزبیی و خێڵه‌کیی و ئاینیی
و یاسایی.
به دڵنیاییه‌وه به‌شێک له کۆمه‌ڵگاش به ژن و پیاوه‌وه به‌شدارن له‌م
گه‌مانه‌دا و، له بازنه‌یه‌کی داخراودا ئه‌وان ده‌سه‌ڵات دروست
ده‌که‌نه‌وه و ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌وان.
به‌ڵام ئه‌و به‌شه‌ی کۆمه‌ڵگا به ژن و پیاوه‌وه گه‌ر نه‌فره‌تمان له‌م
دۆخه‌یه و پێی رازی نین، ده‌بێ له خۆمان بپرسین ئه‌م دۆخه چی ده‌وێت
لێمان؟ هاودڵیی و هاوخه‌میی و هاوبه‌رژه‌وه‌ندیی ده‌وێت، ته‌نها
هاوبه‌رژه‌وه‌ندیی راسته‌قینه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ مرۆڤبوونمان گه‌ر
تیاماندا هێشتبێتیان!!
بۆ داکۆکیکردن له‌و به‌رژه‌وه‌ندییە هاوبه‌شه‌مان، ده‌بێت لێشاوی ناڕه‌زایه‌تی
به شێوه‌ی جۆراوجۆر له‌سه‌ر شەقام، شوێنی کار، قوتابخانه‌کان، کارگه‌کان
به‌ڕێخه‌ین.
له‌وانه‌یه بڵین ئه‌وه قسه‌ی زل ده‌کات
یان به‌ردی زل هه‌ڵده‌گرێت، یان سوودی نییە و هه‌موویمان تاقیکردوه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده پێم وایه من فێر نیم قسه‌ی زل بکه‌م و به‌ردی زل هه‌ڵگرم
گه‌ر پێم نه‌کرێت، ده‌شزانم زۆر رێگا ئه‌زموون کراوه، به‌ڵام ئێوه
پێم بڵێن چارێکی تر هه‌یه له‌مه زیاتر؟ با تووڕه‌ییه‌کانمان ڕێکخه‌ین!
با بیکه‌ین!
ماڵپه‌ڕی
هه‌ڵاڵه رافیع
|