١٧\١\٢٠١٢ سێ ده‌نکه مرواری له مرواریه‌کان!
دکتۆر تاریق حه‌جی وه‌رگێرانی: جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم
کاتێک ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ی که ئه‌مڕۆ زۆر پێشکه‌وتون و گه‌شه‌یانکردوه، نینۆکی پیاوانی دینیی و دامه‌زراوه دینییه مه‌سیحییه‌کانیان کورتکرده‌وه( زۆربه‌ی گه‌لانی ئه‌و کۆمه‌ڵانه دینیی بوون)، به ته‌واوه‌تی و به ڕوونی و ئاشکرا وێنه‌ی سنوره‌کانی حه‌قی پیاوانی دینی نه‌خشێنرا و دیاری‌کرا له‌و ڕێکخستنانه‌ی که ده‌یکه‌ن، وه ئه‌وه‌ی که له واقیع و ژیاندا هه‌بوو وازیلێهێنرا بۆ زانست که هه‌ڵیسوڕێنێت. ده‌شبوایه ئه‌و ململانێ توند و به‌هێزه بچوایهت نێو ماڵی پیاوان و دامه‌زراوه دینییه‌کان و ڕابه‌رانی فکره‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وتنی دوو پیاوی وه‌ک مارتن لۆپهر و کاڵفن نه‌بوایه له‌و هه‌ژاندنه‌ی که دروستیانکرد له بنکه وپێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پیاوانی دیننییدا ئه‌وه ئه‌و کۆمه‌ڵانه نه‌یانده‌توانی له بازنه داخراوه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراوه دینییه‌کان ده‌ربچن. به داخه‌وه‌م، ئه‌وه‌ی که پیاوانی دینیی و دامه‌زراوه دینییه‌کان دایان به"عه‌قڵی زانستی" زیاتر بوو له لێدانێکی جه‌رگبڕ" واته به دیالێکته میسریه‌که هه‌ڵواسین و به دیالێکه سوریهکهش کوشتن)، پێشکه‌وتنه زانستی و فکرییه‌که توانی ڕابه‌رایه‌تی ڕای گشتی بکات له‌و کۆمه‌ڵانه‌دا له‌وه‌ی که گه‌یاندیان به پیاوانی دینی و دامه‌زراوه دینیه‌کان "هه‌ڵواسینێکی مێژوویی بوو" ، ئه‌وان ناچارکران که په‌یوه‌ستبن ته‌نیا به پێگه‌ی خۆیانه‌وه له بواره ڕۆحیهکهدا، به‌ڵام له بواری کارگێڕیی و هه‌ڵسوڕانی کۆمه‌ڵدا ده‌رفه‌تیان پێ نه‌درا. کاتێکیش پیاوانی دینیی یه‌هودییه‌کان که له‌و سه‌رده‌م و کۆمه‌ڵه ڕۆژئاواییانه‌دا ده‌ژیان ئه‌و "لێدان" یان "هه‌ڵواسین" یان"کوشتن"هیان بینی که پیاوانی دینی مه‌سیحیی و دامه‌زراوه دینییه مه‌سیحیه‌کان وه‌ریانگرت و بوو به وانه‌یه‌ک بۆیان، بۆیه پێگه‌ی خۆیان ته‌نیا له رۆژی"شه‌ممه"دا کورتکرده‌وه!! به‌ڵام ڕۆژه‌کانی تری هه‌فته جوه‌کان له ناو کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییدا ده‌به‌نه سه‌ر... من له‌و باوه‌ڕه‌دام که کۆمه‌ڵه ئیسلامییه‌کان مارتن لۆپر و کاڵفن ـ ێکی ئیسلامی به خۆیانه‌وه ده‌بینن(له‌وانه‌شه زیاتر له مارتن لۆپهریک و کاڵفن ـ ێک بێته ئاراوه)، وه ململانێیه‌کی توند و به‌هێز به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ساڵانێک و ده‌یان ساڵ پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵه ئیسلامیانه بگاته حاڵه‌تێکی دروست که داهێنانه‌کانی مرۆیی تیا به‌رپابێت و قبوڵبکرێت، به بێ بوونی ئه‌و حاڵه‌ته و دروستبوونی ناتوانرێت پێشکه‌وتن به‌دیبهێنرێت و له کاروانی پێشکه‌وتنی مرۆیی دانه‌بڕێت... ڕۆشنبیرێتی ملکه‌چیی و نه‌ریت و ئه‌و "شوێنکه‌وتن"هی که ئیسلامییه‌کان به شێوه‌یه‌کی گشتی و "حه‌نبل"ه‌کان و شوێنکه‌وتوانی ئبن تیمیه و ئبن قیم جۆزیه و بانگهێشتی وه‌هابیه‌کان به تایبه‌تی ناتوانێت ئه‌و عه‌قڵه به‌رهه‌مبهێنێت که پێشکه‌وتن دروستبکات... باشترین ئاماژه‌ش ڕه‌وشی ئێستامانه: هه‌تا کۆمه‌ڵه ئیسلامییه‌کان مشهخۆربن به‌سه‌ر ڕووناکاییهکانی عه‌قڵی ڕۆژئاواییه‌وه که زیاتر له چوار سه‌ده‌یه خۆی رزگارکردوه له کۆیله‌یه‌تی عه‌قڵی مرۆڤی سه‌له‌فی و نه‌ریتی و شوێنکه‌وت و ملکه‌چ ئه‌و عه‌قڵه دروستنابێت که پێشه‌که‌وتن به‌رهه‌مبهێنێت.
به‌شێکی گه‌وره له کاتی خۆم له ماوه‌ی چه‌ند مانگی پێشودا ته‌رخانکرد بۆ خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌کانی بیرمه‌ندی لبنانی(فرح انگون 1874ـ 1922). سه‌رسام بووم به‌وه‌ی که له نێوان نوسهرهکانماندا له ماوه‌ی دوو سه‌ده‌ی دواییدا پیاوێک به باڵایه‌کی فکریی بڵنده‌وه وه‌ک ئه‌و لبنانیه تاکه هه‌بێت و گرنگی پێویستیشی پێنه‌درابێت. فرح انگون جۆرێکه له‌و ڕۆشنبیر و ئه‌دیب و بیرمه‌نده تاکانه‌ی وه‌ک گه حسین و عقادومی زیادە و مازنی و میخائیل نعیمە. فرح انگون په‌نجه‌ی له‌سه‌ر نه‌خۆشییه گه‌وره‌کانی کۆمه‌ڵی ئیسلامی داناوه(به‌ڵکو نه‌خۆشییه بناغه‌ییه‌کان) که بوونه‌ته هۆی مشه‌خۆریی کۆمه‌ڵه‌کانی له مه‌ڕ ئێمه به‌سه‌ر مرۆڤگه‌ل و کۆمه‌ڵه پێشکه‌وتوه‌کانه‌وه. هه‌موو ئامێره‌کان و کۆی زانستی پزیشکیی و داوهدهرمان و ده‌ستکه‌وته‌کانی به‌شه‌ریه‌ت له جیهانی ئه‌ندازیاریی و گه‌ردونناسیی و ته‌کنۆلۆژیای زانیاریی له واقیعدا هیچ شتێکیان له داهێنانی ئێمه نیین ... هه‌موو ئه‌مانه له داهێنان و ده‌ستپێشخه‌ریی ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌یه که حه‌زمان له ڕقلێبونییانه و (ئه‌م ڕقلێبوونهش ڕازیبوونی ئه‌و هه‌سته قوڵهمانه به که‌ماسیی و ده‌ستوپێ سپێتیمان به‌رامبه‌ر به‌و شارستانێتییه پیشکه‌وتوانه) ... ئاشکراشه ئێمه له ماوه‌ی دوو سه‌ده‌ی دواییدا، هیچ شتێکمان له باسێکی زانستی و دهسهکهوتنێکی زانستی به ده‌ستنه‌هێنا ... بۆ فرح انگون ده‌رکه‌وتووه که به‌ره‌یه‌کی پێکهاتوه له سه‌رده‌می معتێم دا(خه‌لیفه‌ی عه‌باسی هه‌شته‌م)له حاکمهکانمان و هه‌ندێک له پیاوانی دینیی کۆمه‌ڵه‌کانمان. ئه‌و به‌ره‌یه بوو که ئێمه‌ی خسته به‌رده‌م ده‌روازه‌ی ڕاوه‌ستان و دۆگمایی له‌و کاته‌وه که به‌ره‌ی نه‌قل به‌سه‌ر به‌ره‌ی عه‌قڵ دا سه‌رکه‌وت ... ئه‌مه‌ش بووه هۆی له قفڵدانی ئه‌وه‌ی که به بابی ئجتهاد ناسراوه ... فرح انگون ئه‌مه‌ی به زۆر به ڕوونی ده‌زانی، به‌ره‌و گرنگترین عه‌قڵی فه‌لسه‌فی له مێژووی ئیسلامدا ئاراسته‌ی گرت، (ئبن ڕشد)گرنگیه‌کی زۆری پیدا و کتێبێکیشی له‌سه‌ر ئه‌و عه‌قله ناوازه‌یه‌ی نێوان گه‌وره عاقڵه‌کانی مێژووی ئیسلام نووسی، کتێبه‌که‌ی فرح انگونی عه‌بقه‌ریی گرنگی دا به "ئبن ڕشد و فه‌لسه‌فه‌که‌ی" ... ئه‌گه‌ر ده‌سته‌بژێری ڕۆشنبیران(پێش ڕه‌شه خه‌ڵکه‌که) له کۆمه‌ڵه‌کانی ئێمه‌دا هیچ شتێک نه‌زانن ده‌رباره‌ی فکر و به‌های فرح انگون، ئه‌وه له ئه‌نجامی قه‌یرانی ڕۆحی تازه‌گه‌رێتییه له کۆمه‌ڵه‌کانی ئێمه‌دا ... ئه‌م په‌ره‌گرافانه له نووسینه‌کانی فرح انگون هۆکاره‌کانی پشتگوێخستنی دامه‌زراوه فێرکارییه‌کان (که ڕه‌وته تیۆلۆژیسته زۆر تووندڕه‌و و دامارگیر و ئاسۆ نزمه‌کان دزیان) پیشان ده‌دات بۆ بیرمه‌ندێکی گه‌وره‌ی وه‌ک فرح انگون ... فرح انگون نووسییوێتی: "نه مه‌ده‌نییه‌تێکی ڕاسته‌قینه و نه نه‌رمونیانی(مه‌به‌ستی: لێبوردنه) نه دادپه‌روه‌ریی و نه یه‌کسانی و نه ئاسیش و نه ئازادیی و نه زانست و نه فه‌لسه‌فه و نه پێشکه‌وتن نابێت ته‌نیا له سێبه‌ری کۆمه‌ڵه‌یه‌کی په‌ره‌سه‌ندو و هاوبه‌ش و هاوسه‌نگ و چه‌مکگه‌لێکی ژیاریی نوێ دا نه‌بێت".
هزری وه‌هابییه‌کان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان پیاو و ژنان له‌و بنه‌ما بناغه‌ییه‌وه وه‌ستاوه که ژن سه‌رچاوه‌ی شه‌ڕ و وروژاندنه! ئه‌مه‌ش بیرێکی دێرین و کۆنه، له ده‌قه"پیرۆزه‌کان" ه‌وه و ئه‌و گوناحه‌ی که ئادام کردی و له‌عنه‌تی لێ‌کرا و ده‌رکرا له به‌هه‌شتی به‌ختیاریی بۆ نۆشینی ئازار وئه‌رکی ژیانی دنیا! ئه‌وه‌ی سه‌یره، ساده‌ترین شیکاریی بۆ ئه‌م "تێڕوانینه" ده‌مانگه‌یه‌نێته یه‌ک ئه‌نجام، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که سه‌رچاوه‌ی شهر پیاوه نه‌ک ژن ... پیاو ئه‌و بونه‌وه‌ره لاوازیه که ناتوانێت زاڵبیت به‌سه‌ر ئاره‌زوه شههوهتییهکانیدا، به‌ڵکو وه‌ک ئه‌و دڕنده‌یه وایه که بۆنی خوێنی کرد، ده‌ستبه‌جێ ده‌گۆڕێت بۆ دڕنده‌یه‌کی ناعه‌قڵانیی و بێ ویژدان و بێ ئیراده! به دڵنیاییشه‌وه پیاوی سه‌رده‌م و زانا و ڕۆشنبیر و به ڕه‌وشت، هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌م "دڕنده‌ییه‌وه" نییه که باوه‌ڕداران"دینداران" زۆرێک له تیورییای خۆیانی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌چنن بۆ پارێزگاریکردنییان له‌م دڕه‌نده‌یه(که هیچ زاڵنابێت به‌سه‌ر خۆیدا و هیچ وره‌یه‌ک نامێنێت و هیچ ئیراده و ویژدانێکی نییه) ... بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش تاوانه‌که ده‌ده‌ن پاڵ ژن، بۆ ئه‌وه‌ی پیاو ژن نه‌بینێت و توشی ئه‌و کاره‌ساتی دڕنده‌ییه نه‌بێت!، شتێکی تری سه‌یری ئه‌م هزره ئه‌وه‌یه که ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ی که به‌سه‌ر عه‌قڵیاندا حاکمه‌کان و پیاوانی دینیی زاڵبوون باوه‌ڕیان به‌م تیۆراییایه هه‌یه(تێڕوانینی پیاوانی گورگ!) ئه‌م کۆمه‌ڵانه له ژێر ده‌ریاییه‌ک له درۆ و ساختهکارییدان) ئه‌م کۆمه‌ڵانه زۆرترین ڕێژه‌ی په‌یوه‌ندی سێکسی بێ بنه‌ما و بێ سه‌روبه‌ری تێدایه( له نێوان پیاوان و ژناندا، له نێوان پیاو و پیاودا و له نێوان ژن و ژن‌دا)!!! ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که به ڕهوشتکردن و به مۆراڵکردنی ئه‌م پیاوه ـ گورگه( ئه‌و گورگه‌ی له پێستی پیاودایه)!! ته‌نیا ده‌بێت به فێرکاریی سه‌رده‌میانه و په‌روه‌رده‌یی ده‌رونیی ڕاستکرێتهوه و ئه‌و گورگه له ناخی ده‌ربهێنرێت.
____________________________________________________________
٣\١\٢٠١٢ - له‌ندن
ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
|