١\٣\٢٠١١
سه‌ده‌ی بیست و یه‌که، گه‌لۆ!

ئه‌یوب ره‌حمانی
له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو به تایبه‌ت له نه‌وه‌ده‌کانه‌وه
ورده ورده له سه‌ره‌تاوه وشه‌ی سه‌ته‌لایت و کۆمپیوتر و پاشانیش چه‌ند
ساڵێک پێش هاتنی هه‌زاره‌ی سێهه‌م، وشه‌ی وۆڕد واید وێب یا تۆڕی جیهانی
ئینتێڕنێت که‌وته سه‌ر زاران. کوردستان له سه‌ره‌تاوه له‌م
تێکنۆلۆژیایانه بێ به‌هره بوو، بێجگه له فه‌رمانگاکان، تا ئه‌وه‌ی
که به هۆی په‌ره سه‌ندنی بازاڕی هه‌رزان بایی ئه‌له‌کتڕۆنیک و سه‌نعه‌تی
چینی، کوردستانیش به تایبه‌ت له دووا ساڵه‌کانی دووهه‌زاره‌وه، واته
ده‌سپێکی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک، بوو به خاوه‌نی ئه‌م تێکنۆلۆژیایه یا
باشتر وایه بڵێین به هۆی مه‌سره‌فگه‌رایی کورده‌وه، ئه‌ویش ئه‌م
تێکنۆلۆژیایانه‌ی وه‌ک که‌ره‌سته و ئامێر ده‌ست که‌وت و وه‌ک به‌کارهێنه‌ر
به‌کاری هێنان. ئێستا سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک یا هه‌زاره‌ی سێهه‌م له
کوردستانیش به‌م ئامێر و تێکنۆلۆژیایانه‌وه به جوانی و ڕوونی ڕه‌نگی
داوه‌ته‌وه و خۆی ده‌رخستووه. کاتێک که خۆپیشاندانه ناڕه‌زایه‌تیه‌کان
له شاره‌کانی ئێران به دژی کۆده‌تای هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێ‌کرد و په‌ره‌ی
ئه‌ستاند، له نه‌بوونی ڕۆژنامه‌وانانی ئازاد و ده‌ره‌کی له ناوخۆی
ئێران، یا قه‌ده‌غه کردنی کاری ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه که له‌و کاته‌دا
له ئێران بوون، مۆبایل و فه‌یسبووک و توێتڕ و ئێ مایڵ به ده‌ست خه‌ڵکه‌وه
خۆیان بوونه گرنگترین و خێراترین هه‌وڵنێرییه‌کان ڕوو به ده‌ره‌وه‌ی
ئێران و ئه‌مانه‌ش هه‌موو به یارمه‌تی ئه‌م تێکنۆلۆژایانه‌ی سه‌ره‌تای
ئه‌م هه‌زاره که باسم کردن، ئیمکانی خۆده‌رخستنیان په‌یدا کرد. که‌واته
سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک به کۆمه‌ڵێک ئاڵوگۆڕی تێکنۆلۆژیایی نوێ و خێرا ده‌ستیپێکرد
که پێشتر بیری وه‌ها خێراییه‌ک هه‌رگیز به مێشکی جیله‌کانی پێش ئێمه
و به جیلی ئێمه‌یشه‌وه نه‌گه‌یشتبوو. سی و دوو ساڵێک پێش ئێستا که
له ئێران خه‌ڵکی وه‌زاڵه هاتوو له ده‌ست نیزامی پاشایه‌تی ڕاپه‌ڕین،
به کوردستانیشه‌وه، تێکنۆلۆژیا، به تایبه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی له ده‌ست و
توانای خه‌ڵکدا بوون، هێند لاواز و که‌م که‌ڵک بوون که ته‌نانه‌ت بۆ
هه‌واڵی شارێکی بۆ نمونه وه‌کوو بانه بۆ مه‌ریوان که هه‌موو یه‌ک سه‌عات
ڕێگایان به‌ینه په‌یوه‌ندییه‌کی ئه‌وتۆ نه‌بوو که خه‌ڵک خێرا له هه‌واڵی
یه‌کترین ئاگادار بن، به ناچار یا ده‌بوو ئه‌و ڕێگایه به تڕۆمۆبیل و
وڵاخ بپێورێت یا خود به پێ، به تایبه‌ت که له کاتی هێرشه‌کانی
کۆماری تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی ئیسلامی بۆ کوردستان، له ترسی
هێلیکۆپته‌ر و فڕۆکه، تڕۆمۆبیل هاتووچۆی نه‌ده‌کرد و ئه‌مه وه‌زعه‌که‌ی
خراپتریش کردبوو. له باری کاری سیاسیشه‌وه بۆ حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌و سه‌رده‌مانه‌دا کار دژوار و لاواز و خاو بوو
و کاتێکیش شاره‌کانیان چۆڵکرد به زه‌حمه‌ت ڕادیۆیه‌کی مه‌وجی کورتیان
به‌ڕێوه ده‌برد تا ده‌نگی خۆیان به گوێی خه‌ڵکه‌که‌یان بگه‌یه‌نن.
ئێستا به‌ڵام وه‌زعه‌که زۆر له سی و دوو ساڵ پێشتر له‌بارتر و باشتره
و له‌وانه‌یه زێده‌ڕۆیم نه‌کردبێت ئه‌گه‌ر بڵێم له سه‌دا سه‌د گۆڕاوه،
ئه‌ویش پێشکه‌وتنه‌که له کۆتایی نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی پێشوو و سه‌ره‌تایی
ئه‌م سه‌ده‌وه ده‌ستیان پێ‌کرد، هه‌مووی پانزده شانزده ساڵێک ده‌بێت
ده‌ستیپێکردووه. ئه‌م خێراییه له تێکنۆلۆژیا کارتێکه‌ری گه‌وره‌یان
له سه‌ر هه‌موو بواره‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تیدا داناوه و هه‌موو شتێک
به خێرایی ئه‌ڕۆنه پێش. هاوکات لاوانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش به پێی به
کارهێنانی تێکنۆلۆژیا، زۆر له ئێمه‌ی جیلی پێش خۆیان، زیاتر گۆڕاون،
هه‌ر ده‌ڵه‌ی له به‌ینی ئه‌م دوو جیله‌دا سه‌د ساڵ فاسیله هه‌بێت، له
حاڵێکدا بیست ساڵێک فاسیله‌مان هه‌یه.
به‌ڵگه‌ی دیکه بۆ دیتنی باشتری وه‌زعه‌که قه‌یرانه یه‌ک له دوای
یه‌که‌کانی ئه‌م دوواییانه‌ی وڵاتانی دوواکه‌وتوو ڕاگیراو و سه‌رهه‌ڵدانه‌کانیانه
بۆ ئازادی و دێمۆکڕاسی که له سوودانه‌وه به هۆی ڕاپرسیی سه‌ربه‌خۆیی
باشووری ئه‌و وڵاته‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و ماوه‌یه‌کی زۆر کورت دوای ئه‌وه
گه‌لی توونێس و ئه‌وجاریش میسر و ئه‌لجه‌زایر و به‌حره‌ین و لیبیی و
هیدیکه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و درووشمی ئازادی و دێمۆکڕاسییان له
دژی نیزامه کۆنه دیکتاتۆڕییه‌کان به‌رز کرده‌وه، که هه‌ر وه‌ک
دیتمان چلۆن که‌وتنه به‌ر ده‌ستڕێژی گوولله‌ی دیکتاتۆڕه‌کان. له هه‌ر
هه‌موو ئه‌م خۆپیشاندانانه‌دا ڕۆڵی به‌رچاوی تێکنۆلۆژیا و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه
جیهانییه‌کانی ساته‌لایت و ئینتێڕنێت و به تایبه‌تی به‌رنامه
جیهانییه‌کانی فه‌یسبووک و توێتڕ زۆر به‌رچاو و کاریگه‌رن. ده‌توانین
به دڵنیاییه‌وه بڵه‌ین که فه‌یسبووک و توێتر ڕووخساری سه‌ده‌ی بیست
و یه‌ک و سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی سێهه‌من و ڕۆڵی ئه‌و پڕۆگرامه جیهانیانه
وێڕای مۆبایل و سه‌ته‌لایت ناتوانین نه‌بینین.
جیهان و به تایبه‌تیش وڵاتانی دوواکه‌وتوو ڕاگیراو و تایبه‌تیتریش
وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌ره‌و ئاڵ و گۆڕ هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن.
گڵۆباڵیزه‌یشن یا به جیهانی کردنه‌وه به درووشم و به شه‌ڕ و به
هێرشی نیزامی و به بایکۆت و هه‌ڕه‌شه جێ به جێ نه‌کرا یا پێویستی به
ساڵیانێکی زۆریتر ده‌بوو تا ورده ورده جێ به جێ بکرێت، به‌ڵام به
هۆی تۆڕه جیهانیه ئه‌له‌کتڕۆنیکیه‌کانه‌وه وشیاری خه‌ڵکانی وڵاتانی
دوواکه‌وتوو ڕاگیراو چووه سه‌ره‌وه و ئه‌وجار بۆخۆیان که‌وتنه گه‌ڕ
بۆ وه‌دی هێنانی ئاواته‌کانیان، بۆ دێمۆکڕاسی و مافی مرۆڤ و بۆ دژایه‌تیکردن
و نه‌هێشتنی گه‌ندڵی و بنه‌ماڵه‌چییه‌تی و دیکتاتۆڕی.
به جیهانی بوونه‌وه یا گڵۆباڵیزه‌یش باشه، به‌و شه‌رته‌ی به ده‌ستی
خه‌ڵک بۆخۆیان و به بێ کارتێکه‌ری ده‌ره‌کی جێبه‌جێ بکرێت. هێنانی
دێمۆکڕاسی، حکومه‌تی یاسا، جیایی دین له ده‌وڵه‌ت، نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی
و مۆدێڕنیزه‌کردنه‌وه‌ی ناوخۆیی وڵاته‌کان، چه‌ند فه‌رهه‌نگه کردن یا
تێکه‌ڵاوی فه‌رهه‌نگه‌کان، هه‌ر ئه‌وه‌ی که به مولتی کولتی ناوی لێ
ده‌برێت و ئازادی و نه‌هێشتنی سێداره و یه‌کسانی مرۆڤه‌کان و هتد، هه‌موو
ئه‌مانه وه‌ک ئاو و هه‌وا بۆ کۆمه‌ڵگا دوواکه‌وتووڕاگیراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوین و ده‌ور و به‌ری پێویستن، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه پێویسته که
به بێ کارتێکه‌ری و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی بکرێت، به‌ڵکوو وه‌ک وترا
خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتانه پێویسته بۆخۆیان جێ به جێیان بکه‌ن.
خاڵێکی گرنگ که لێره‌دا پێویسته ئاماژه‌ی پێبکه‌م، ئاڵ و گۆڕ له
کوردستانه. کوردستان پێویسته و ده‌بێت بگۆڕدرێت، هه‌م له باری
جۆگڕافیا و ژێئۆپۆلیتیکییه‌وه و هه‌میش له باری فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.
ته‌واو بوو ئیتر سه‌ده‌ی بیست و یه‌که و ئاڵ و گۆڕه‌کان به خێرایی ده‌چنه
پێش. کاتی پله به پله ڕۆشتنه پێش به‌سه‌ر چووه، کاتی ئه‌وه‌ڵ
خودموختاری و ئه‌وجار فیدڕاڵی و ئه‌وجار سه‌ربه‌خۆیی به‌سه‌ر چووه.
ئێستا ته‌نوور گه‌رمه و پێویسته و لازمه و ئه‌بێت کورد تاقه
درووشمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به‌رزبکاته‌وه. که کورد و حیزبه‌کانی
به جورئه‌ته‌وه و به‌هێز و یه‌کده‌نگ و یه‌کگرتوو و مه‌حکه‌م ئه‌م
درووشمه‌یان به ده‌سته‌وه گرت، ئیتر کورد به کارتی به هێزی خۆیه‌وه
یاری له گۆڕه‌پانه‌که‌دا ده‌کات و خۆ چن لێده‌که‌ن؟ به سه‌ریان ئیتر
هیچیان له ده‌ست نایات، ئه‌و تاقه تاقه له سێداره دانان و به‌ند
کردن و زیندانانه نه‌بێت، ئه‌ویش هه‌ر ئێستاش که کورد داوای هیچ
ناکات (فیدڕالیزم بۆ من هیچه) هه‌ر ئه‌و سێدارانه هه‌ن و هه‌ر ده‌کرێن
و داگیرکه‌ران شه‌رم له هیچکه‌سیش ناکه‌ن و بڵه‌ین و نه‌ڵێین و خۆشمان
بکوژین، هه‌ر ده‌یکه‌ن، ئیتر ئه‌مه ڕێگای سووری خه‌باتی ئێمه‌یه و
چارمان ناچاره و پێویسته بی پێوین و هه‌ر وه‌ک تا ئێستاش پێواومانه،
دیاره ئه‌گه‌ر ئه‌و خوێن ڕشتنانه نه‌بن ئه‌وا هه‌ر زۆر باشه، به‌ڵام
خۆ به ئاره‌زووی ئێمه نییه و ڕووی دیکتاتۆڕیی ڕه‌ش بێت. به قه‌ولی
مامۆستا قانع: "قووڕ به‌سه‌ر ئه‌و دووژمنه‌ی هیوای به به‌ندی خانه‌یه"
و منیش ده‌ڵێم قووڕ به سه‌ر ئه‌و دیکتاتۆڕه‌ی هیوای به په‌تی سێداره‌یه.
که‌واته به هه‌نگاوی پته‌وتر و به درووشمی کاریگه‌رتر ئه‌بێت هه‌نگاوه‌کانمان
به پێی تێکنۆلۆژیا خێرا بکه‌ینه‌وه، ئه‌مه بکه‌ین به خێرایی ئه‌گه‌ینه
ئاوات و ئه‌وجار پاش سه‌ربه‌خۆیی ئێمه‌ش خۆڕسک ئه‌چینه کاروانی
ڕێبوارانی گڵۆبالیزه‌یشنێکی خۆویست و به دڵی خۆمان و ئیتر ئه‌وکات به
ناسنامه و هۆوییه‌تی خۆمانه‌وه و به "مێد ئین کوردستانه‌وه" ئه‌دڕه‌وشێینه‌وه.
8ی ڕه‌شه‌مه‌ی
2710
ماڵپه‌ڕی ئه‌یوب ره‌حمانی
|