په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\١٠\٢٠١١

سەدرییەکان، حککک، مالکی و چه‌واشەکارەکان!

سەلام عەبدوڵا    


هەر لە تاریق حەرەب، رەوتی سەدر و لیستی عیراقیە تا کوتلەی ئەحرار لە پارێزگای دیالە، لە سایتی هاوڵاتی و پشتیوان ئەحمەد تا محسن کەریم و هەندێ سایت و رۆژنامەی تر بە هەڵویستی شوفێنیستی، تایفەگەری، رقوقینە، جەهل و نەزانی خۆیانیان رسواکرد:

- سایتی هاوڵاتی نووسیویەتی(هۆکاری درووستبوونی کێشەی ئاڵای کوردستان لەناوچە کوردییەکانی دیالە، ئاشکرا دەکات).

تاریق حەرەب: (بەرزکردنی ئاڵای کوردستان بە گوێرەی دەستور، نایاساییە)!

لەم بارەیەوە، حەقوابوو ئەم یاساناسە بلیمەتە تەاووی راستییەکان بڵێ، بۆ نموونە:

1- جێبەجێ نەکردنی ماددەی140ی دەستوری عیراق لە کاتی دیاریکراوی خۆی.

2- فەرمانە جۆربەجۆرەکان بۆ دەرکردنی کوردان، نادستوریە. هەموو کارە نادەستوری و شوفێنیستییەکان لە ئاستی رەفتارەکانی سەدامن و بوون بە هۆی سەرهەڵدانی کێشەی جۆربەجۆری و لەوانە بەرزکردنی ئاڵای کوردستان.

- پشتیوان ئەحمەد لە(ک.ن.ن) وتی: (لە نووسراوەکە ناوی ئاڵاکە ناهێنن)!

کاک پشتیوان لە دیدارەکەی(ک.ن.ن)گاڵتەی بەخۆی و بینەران کرد، چونکە نووسراوی فەرمی لە(بابەت)دیاردەکرێت و بابەتی نووسراوەکە ناوی(ئاڵای هەرێمی کوردستان)بوو! ئایا ئەم بەڕێزە ناوی بابەتەکەی نەبینی؟!.

ئەوەی پشتیوان وتی، خەوێکی مالکی بوو و بەدیهێنا، وەک دەڵاڵێک جاڕی بۆ شەهرستانی و مالکی و سەدر دەدا و هیچ دوور نەبوو لە نەفەسی لایەنە شوفێنیستەکانی تر.

- حوسین هەمام وتی: ئەجندای دەرەکی کە پەیوەندیان بە هێزەکانی ئەمریکاوە هەیە، لەپشت مەسەلەی ئاڵاکەیە)!

ئێمە کۆمەڵە چالاکوانی مەدەنین و تەنها خۆمان بڕیار دەدەین و، نە پلەوپایەمان هەیە و نە پارەوپوول و پێویستیشمان پێ نییە، تەنانەت ناشمانەوێ ببین بە رێکخراوێکیش و لەوانەیە سبەی چالاکییەکانمان راگرین. ئەوەی پێماندەکرێت لەپێناو بەرژەوەندی گشتی، بە شێوەیەکی شیاو و لە ئاستێکی عەقلانی بەبێ گرژی و موزایەدەکردن هەوڵ بۆ ئەنجامدانیان دەدەین و هەر لە پاککردنی باخچەیەک تا ئاشکراکردنی گەندەڵکاری و بەرگریکردن لە ئەڵوەن و پرسە کۆمەڵایەتییەکان بە ئەرکی خۆمان دەزانین.

- محسن کەریم لە وتاری(بەرژەوەندییە واقیعییەکانی پشتی کێشەی ئاڵای کوردستان)نووسیویەتی:کێشەی ئەو ناوچانەی کە بە(جێناکۆکیەکان)ناوی لێدەنرێ، جارێکی دیکە کراوە بە مادەیەکی گەرمی راگەیاندن و هێنان و بردن لەنێوان دەسەڵاتی ئیسلامی-ناسیونال عەرەبی ناوەند و دەسەڵاتدارانی ناسیونال کورد لە هەرێمی کوردستان)!

ئێمە بەشانازییەوە لە 10/15/2011(واتە پێش کێشەی هەوڵی بەغدا بۆ داگرتنی ئاڵای کوردستان)شان بە شانی مەدرید، نیویورک و پاریس و هامبۆرگ، بانگەوازمان بۆ ناڕەزایەتی دژ بە سیاسەتی لیبڕالیزمی جیهانی رۆژی15/10/2011کردو داخوازییە کۆمەڵایەتی و هاوپشتیمان بەرزکردەوە و خانەقین بوو بە یەکێک لەو شارە جیهانیانە کە دژ بە سەرمایەی جیهانی و کۆمپانیا و بانقەکانی، ناڕەزایەتی دەربڕی، هاوکات دژ بە ئەقڵ و فکری شوفێنیستی و رەگەزپەرەستی حکومەتەکەی مالکی، کەچی محسن کەریم و حزبەکەی هاتوون موزایەدەمان بەسەرەوە دەکەن.

سەرەتا بانگەوازو درووشمەکەکان و پاشان ڤیدیوی ناڕەزایەتییەکە بۆ سایتەکەیان"هاوپشتی"نارد، لەبری ئەوەی"هاوپشتی"لەگەل ناڕەزایەتی و چالاکییەکەمان دەرببڕن، بڵاویان نەکردەوە...خۆیان لە ئاستی رووداوەکە نەبوون، لە رۆژی هاوپشتی جیهانی، لە سلیمانی خەویانلێکەوتبوو ! حزبی شوعی عێراق لە سیی و چلەکانی سەدەی رابردوو داوای دابینکردنی بیمە کۆمەڵایەتیان کردووە، کەچی ئەم برادەرانە تازە بە تازە خۆی بە قارەمانی ئەم داخوازییە دەزانن!

ناڕەزایەتیەکەی خانەقین لە15/10/2011چاوی خەڵکی کردەوە لەبارەی هەوڵی گێلکردنیان لەلایەن"فەیلەسوف"و رەشبیر ولایەنە لیبڕاڵەکانی کوردستان. ئێمە لیژنەیەکی بچوکین لە شارێکی"دوور لە ناوەندەکان"و گوێ لە هیچ حزب و لایەنێک ناگرین و، بە شانازییەوە لە رۆژێکی نیونەتەوەیی ئازادیخوازان، شەرەفی بەرگریکردن لە مافی هەژاران و ستەمدیەکان و ئاڵای گەلێکی ستەمدیدە لە ناوچەیەکی مەترسیدار بوو بە بەشمان، بۆیە رەگەزپەرەست، کەناڵەکانی کویلەکردن"ئازادەکان"، خاوەن قسەزل و بێناوەڕۆکەکان تا پارەپەرەستەکان باڵانسیان تێکچوو و دوا هەوڵی خۆیان بەکارهێنا بۆ پەراوێزخستنمان!

بۆچی پشتیوان ئەحمەد، محسن، بەعسی و ێدرییەکان لەبارەی ئاڵای کوردستان خەریکی جەواشەکارین؟

فەرموون کورتبینی، نەزانی و جەواشەکارییەکانیان ببینن:

1- پێش کێشەی ئاڵا و فەرمانەکەی مالکی بە چەند مانگێک، حکومەتی ناوەند ناوی کێڵگەی نەفتخانە بۆ(کێڵگەی نەوتی دیالە) گۆڕی.
2- فەرمانی گواستنی کارمەند و پۆلیسە کوردەکان لە دەروازەی مەنزەریە و نەفتخانەیان دەرکردووە.
3- گواستنەوەی چەند کارمەندێک لە نەفتخانە
4- رێگریکردن لە مانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ دابینکردنی مافی ژیانی کوردستانیان لە جەلەولا و سەعدیە و حەوزی حەمرین.
5- فەرمانی گوێنەدان بە بڕیارەکانی دادگایەکی شارەکە.
6- فەرمانی لێپێچینەوە لەبارەی ناڕەزایەتی رێگەکرتن لە هاتووچۆ لەنێوان ئیراق و ئیران لە رۆژی 10/7/2011 لەلایەن وەزارەتی کاروباری پارێزگاکان.

چەندین فەرمانی شوفێنیستی و سەربازی تر.

هەموو دەنگە نەشازەکان ئەو راستیانە نابینن و چاوی خۆیان کوێرکردووە و بە ئارەزووی خۆیان لێدوانی سەقەت و قینئامێز دەدەن و بڵاودەکەنەوەو کێشەکە دەهێننە ئاستی بەرزکردنی ئاڵای کوردستان.

گەمژەیی ئەو بەڕێزانە لە گەمژەیی ئۆباما کەمتر نییە کە دەڵێ: (گەلی تورکیا وەک سەرجەم گەلانی جیهان مافی ئەوەی هەیە کە بە ئاشتی و هێمنی و سەربەرزی بژێ) ئەو بۆچوونە لە بەیاننامەی ئۆباما هاتووە لەبارەی تاوانی حکومەتی ئیسلامی(ئاکەپە)دژ بە خەڵکی کوردستان و لەوە زیاتر بەشایانی هیچ وڵامێکی تر نازانم، چونکە خاوەنەکەی بە ئەمتیازه‌وە حەماقەتی خۆی پیشانداوە وپێموایە خۆپیشاندەرانی وۆڵ ستریت دەتوانن وڵامی گونجاوی بدنەوە. بۆچوونەکەی ئۆباما راست دەبوو ئەگەر تورکیا لەلایەن حکومەتی کوردستانەوە داگیرکرابا.

ئەو هەڵویستە بێویژدان، چه‌واشەکار و گومڕایانە هیچ کاریگەریان نابێت لەسەر هەوڵی خەباتی بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان لەلایەن هەموو پێکهاتەکانی شارەکەمان و بەدڵنیاییەوە درێژەی دەبێت: ئێمە بەرمانگرت لە زمانی دیکتاتۆری عەسکەری حکومەتی مالکی لە ناوچەکەمان و حەقیقەتێکە لەلایەن دەیان کەناڵی راگەیاندنی عەرەبی سەلمێننرا و با راگەیاندنە جەواشەکارەکان درێژە بە گاڵتەجاڕییەکانیان بدەن...ئەمە هەر لەئاستی هاوپەیمانی(شۆڕشی ئەڵڵاهو ئەکبەرو فرۆکەکانی ناتۆ) لە لیبیا ئیمڕۆ بە تاوانی دژ بە مرۆڤ دەستپێکرد، واتە دەستگیرکردن و تیرۆرکردنی قەزافی بەبێ دادگاییکردن! من لایەنگیری لە قەزافی ناکەم، بەڵام کوشتنی بەو شێوە دڕندانەیە بەدەم بەدەست ئیسلامی ئەمریکایی، تاوانێکی وەحشییە.

بەرگریکردن لە مافە کۆمەڵایەتی و دیموکراتییەکانی خەڵکی کوردستان بە ئەرکی خۆمان دەزانین و سبەینێش خەڵک درێژەی پێدەدا و وڵامی هەڕەشە عەسکەرتاییەکانی مالکیش دەدرێتەوە.

 

ماڵپه‌ڕی سه‌‌لام عه‌بدوڵا

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک