ناسر تۆفیق له سه‌فه‌ری هه‌ورێکا بوو ئاوێزانی گه‌ردنی وه‌شتبوی '' تاوێ '' نمه‌ت به‌من به‌خشی و رژایته نێو چۆمی گیانم.. له‌باوه‌شی زریانا بوو خه‌ونی ره‌هێڵه‌ت روخان و گه‌رده‌لوولت کرده شنه‌و وشکه جۆگه‌ی ئه‌م هه‌واره‌ت کرده کانی ..
خۆشسه‌فه‌ربی کچی باران خۆشسه‌فه‌ربی ، زه‌مانێکه‌من چاوه‌ڕێی لێزمه‌تم به‌ڵکو بێیت و له‌م جه‌نگه‌ڵی خه‌راباته به‌زه‌مزه‌می کانی عیشق و تاڤگه‌ی ماچت هێور هێور ، بمشۆیته‌وه..
تۆ ده‌هرێکه وه‌ک گیتارێکی کۆچه‌ر‌ی نێو مه‌نزڵگه‌ی ئه‌ستێره‌و هه‌ور گوزه‌رده‌که‌ی.. درکت نه‌کرد کام ئاوازی غه‌ریبی بوو فریوی دای ، با‌رگه‌ی سۆزت له‌م هه‌واره پێچایه‌وه؟ تۆپێمناڵێی هۆ لاوکه گه‌ریده‌که‌ی نێو نۆته‌کانی نامۆبوون له‌ده‌ربه‌ندی کام به‌سته‌دا چه‌ته‌ی کپبوون په‌ی پێبردی و جه‌سته‌ی به‌خشیت به‌گه‌روی وێڵ..
بێمه‌یله‌که‌م ئه‌م سه‌فه‌ره‌ت مه‌یلکوژبوو ! نه‌وره‌سه‌کان له‌دوورگه‌کانی ته‌ره‌بوون وه‌ڕسبوون وگه‌ڕانه‌وه بۆده‌م ده‌ریا تۆهه‌ر نه‌بووی ،! شه‌پۆله‌کان نامورادبوون له‌باوه‌شی نه‌رمی که‌نار شۆڕبوونه‌وه بۆبن زه‌رده‌ی مانگ وده‌ریا تۆهه‌رنه‌بووی ،! من نازانم ئه‌مجاره‌یان له‌نێوجه‌سته‌ی ته‌رزه‌یه‌کی چرۆکوژا سه‌رهه‌ڵدێنی یا، شلکه‌بارانی میهرت به‌باخی دڵم ده‌به‌خشی؟ ئه‌گه‌رهاتی .. سڵمه‌که‌وه بێپرسی من له‌په‌نجه‌ره‌ی چاوه‌کانما وه‌ره ژوورێ.. من هه‌رله‌وێم زه‌مانێکه ده‌سته‌ملانی ئه‌و خه‌ونه‌تم که‌جێتهێشت و ئاوڕێکی میهره‌بانیت لێنه‌داوه.. عه‌یامێکه په‌نجۆڵانی رێحانه‌که‌ی یه‌که‌مین ژوان گه‌رمدادێنم، تاسه‌هۆڵبه‌ندی بێتۆیی نه‌یانکاته چلووره‌ی خه‌م.. من هه‌ر له‌وێم .. پرسه‌ی مه‌رگی شیعره‌کانی بێتوییمه له‌پاییزی عیشقی تۆدا په‌تای جودایی کوشتنی و پێتنه‌زانی.! به‌شوێن گڵکۆی هه‌ورێ سه‌ودام له‌خۆره‌تاوی هاوینا خۆی سووتاند‌و سێبه‌رێکی جاویدانه‌ی پێبه‌خشین و پێتنه‌زانی !. له‌بیرتچوو کچی باران و به‌سته‌ڵه‌ک له‌سه‌رگه‌ردانترین وه‌رزی رۆچوون من فێره توانه‌وه‌م کردی تابچیته چاوی کانی. له‌بیرتچوو له کڕێوه‌م سه‌ندیته‌وه تا ده‌ستکه‌یته‌وه ملی روبارو پێتنه‌زانی.. به‌جێتهێشتم به بێئه‌وه‌ی فێره ته‌نیاییم بکه‌یت و زمانی بیرچوونه‌وه بگرم ، به‌جێتهێشتم وه‌کو جه‌رده ماڵی عیشقت رووتکرده‌وه‌و مێرگی وه‌نه‌وشه‌ت راماڵی!. پڕت کرده‌ئێواره نه‌سیمیه‌کان و شه‌وه یه‌ڵداکانت به‌من به‌خشی!. گزنگی خۆر‌ت پێچایه‌وه‌و لاله‌یه‌کی به‌په‌رکه‌مت دایه ده‌ستم!، تۆ وه‌رزت برد،،، گسکت له‌ماڵی بوونم دا‌و ساته بزێوه‌کانی خۆشنوودی منت سڕکرد!.
ئه‌ی ناسکۆڵه ترین ئاهی من و ئه‌ی زێباترین گوناهه‌که‌م تۆ پێمناڵێی له‌نێو ته‌می نیگه‌رانی چۆن بتگه‌مێ و له‌نێو وه‌رزی هه‌راسانی چۆن بتبینم ؟. تۆ پێمناڵێی که‌ڤاڵه خه‌جی بێڕه‌حمیت له‌سه‌ر سنگی کام سیامه‌ندی ئه‌م شاره تۆخکه‌مه‌وه.. تۆ که وه‌نه‌وز ت به‌با به‌خشی و زریانێکیش به‌وه‌رزی من ئیتر گه‌مێی کام هێمنی به‌ره‌و رۆخم شۆڕکه‌مه‌وه...
گه‌ر به‌خشنده‌ی له‌زنوێرتم هه‌ڵکێشه‌و بڕژێوه نێو جه‌سته‌ی شه‌ونم ، له چیمه‌نه قرچۆڵه‌که‌ی باخچه‌ی رۆحم بارگه دانێ و شینم که‌وه.. ئێواره‌یه‌کی دڵنیاییم پێببه‌خشه‌و به‌شه‌سته‌بارانی میهرت وشکه‌ساڵی ئه‌م هه‌واره‌پاراوبکه گه‌شمکه‌وه..
ده‌سا رابه وه‌ک شنه‌بایه‌کی گه‌ریده پشت بکه‌ره گه‌رده‌لوول و رووش بکه‌وه گه‌ردنی گیا، ببه به‌چاوگی نوور و بچۆره زکری په‌پوله‌و ئاشتبنه‌وه.. ده‌ده‌ی رابه له‌پایته‌ختی ئازارما کوده‌تایێ به‌رپابکه.. وه‌ره ته‌ختی خۆرنشینم عه‌رشی ته‌نیاییم داگیرکه و بنکه‌ی عیشقم گه‌مارۆده‌و به‌ندمکه‌وه.. بمخه‌ره قه‌ڵای رقته‌وه‌و ده‌رگاکانی خۆرهه‌ڵات و خۆرنشینم له‌سه‌رداخه.. له‌ویقاری میهرت ده‌رچۆ و لێوانلێوم له‌بێتۆیی هه‌ڵمڕێژه‌و خاڵیمکه‌وه.. ده‌ده‌ی رابه سرکۆڵه‌ترین کچۆڵه‌ی با و تووڕه بوو‌ترین شه‌سته‌باران کوده‌تایێ به‌رپابکه پایه‌ندازی غرورت بێ وه‌ک کچه ئازای نێوداستان!. ده‌ی رابه ، را له‌سه‌ر جه‌سته‌ی سنه‌وبه‌ری باڵاته‌وه له‌خاچمده نه‌با مریه‌مێکی شیعرم بمخاته نێو چامه‌ێکی بیرچوونه‌وه و بمباته‌وه عه‌رشی خوا،! ده‌ی رابه ،را ئه‌ی جه‌للادترین ته‌مه ژن و ئه‌ی سرکترین نه‌سیمی '' با '' .! ده‌ده‌ی رابه.......
فێبریوه‌ری ٢٠٠٩ nassertofiq@hotmail.com
|