١٣\٩\٢٠١٩
سەفەر .

ستار ئه‌حمه‌د
سه‌فه‌ر زامێكه
به قووڵی عه‌شقی خاك
له جه‌رگما سه‌ر دهكاو ده‌بێته خه‌ونێك ئاڵ
نیگام دهتهنێو سه‌ما به رۆحی ئالوده‌م ده‌كا
له قه‌ده‌ر خوڵقاوین
به مردن ئاشناینو
به چرۆی نه‌مامی حه‌زه‌وه لكاوین
چیایه‌ك له خۆزگه , رووبارێك له تینوێتی
ده‌بێته چاوهڕوانیو
له زه‌ریای تاسه‌دا ده‌خنكێن
له زاری بولبول فێری مۆسیقا‌و
له به‌سته زمانی په‌پووله
تێكه‌ڵی پاكیی گوڵ ده‌بین
له‌وه‌ته‌ی كۆچێك نزارێك به قاسپه قاڵدهكا
راوچیه‌ك كه‌نارێك له نه‌غمه‌ی باڵدارێك تاڵدهكا
گۆرانی بووه‌ته میوانی گوزه‌رمان
به شیعر ئه‌شكه‌نجه‌ی ناخمان ده‌رده‌بڕین
بۆیه كهژانێك سه‌راپا جه‌سته‌م داده‌گرێ
داڵده له په‌یڤی ئاڵ هه‌ڵده‌كێشم
باده‌ی ته‌نهایی نۆش ده‌كه‌م
كه ده‌ورم چۆڵ دهبێو له جه‌رگم ده‌تۆرێم
گڕی كۆچێكی ناوه‌خت خۆش ده‌كه‌م.
ماڵپەڕی
ستار ئەحمەد
|
       |