١٦\٤\٢٠١٧
سێ فیلمی کوردی لە
بەشی بازاڕی فیلمی فیستیڤاڵی جیھانیی فەجر نمایش دەکرێن.
مەنسوور جیھانی
سێ
کورتە فیلمی کوردی لە بەشی "بازاڕی نێودەوڵەتی فیلم" لە میانەی سی و
پێنجەمین فیستیڤاڵی جیھانیی فیلمی فەجر نمایش دەکرێن.
کورتە فیلمی "دارزا" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "ئیرەد محەمەدی
رەزینی"، کورتە فیلمی "تەناف" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "ئازەر
مەنسووری" و کورتە فیلمی "لە حەسەکە بە ئەڤینەوە" لە دەرھێنانی "محەمەد
فراھانی"، لە بەشی "بازاڕی نێودەوڵەتی فیلم" لە میانەی سی و پێنجەمین
خولی فیستیڤاڵی جیھانیی فیلمی فەجر لە کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی "چارسوو"
لە شاری تاران نمایش دەکرێن.
ئەمساڵ ١٨ کورتە فیلم لە نێوان کورتە فیلمەکانی بەشی بیستەمین خولی "بازاڕی
نێودەوڵەتی فیلم" ھەڵبژێردراون و لە رۆژانی بەڕێوەچوونی سی و پێنجەمین
خولی فیستیڤاڵی جیھانیی فیلمی فەجر، بۆ میوانانی بیانی، بەرپرسانی
فیستیڤاڵە جیھانییەکان و ھەروەھا کڕیارانی فیلم نمایش دەکرێن.
ناوی ئەم ١٨ کورتە فیلم و ھەروەھا دەرھێنەرەکانیان کە لە بەشی دەرەوەی
پێشبڕکێی بیستەمین خولی "بازاڕی نێودەوڵەتی فیلم" ھەڵبژێردراون لە
میانەی سی و پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی جیھانی فیلمی فەجر نمایش دەکرێن
بریتین لە: "دارزا" لە دەرھێنانی سینەماکاری کرماشانی "ئیرەد محەمەدی
رەزینی"، کورتە فیلمی "تەناف" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "ئازەر
مەنسووری"، "لە حەسەکە بە ئەڤینەوە" لە دەرھێنانی "محەمەد فراھانی"، "عەمەلیات
٧٤٧" لە دەرھێنانی "محەمەد ئیسماعیلی" ، "یەکەمین رۆژی پاییز" لە
دەرھێنانی "عادڵ تەبریزی"، "لەسەر سەربان" لە دەرھێنانی "ئەمیر حوسێن
کەتب زادە"، "خەواڵوو" لە دەرھێنانی "بێھنام عافییەت"، "سێبەرێک کە
بووە رووناکی" لە دەرھێنانی "نازەنین سوبحان سەربەندی"، "ھەراس" لە
دەرھێنانی "جەلال نەعیمی"، "رۆژێکی ئاسایی" لە دەرھێنانی "سەعید سابری"،
"نەنە ھوما" لە دەرھێنانی "داوود جەلیلی"، "ساین ئۆت" لە دەرھێنانی "زەھرا
ئاھوویی"، "کۆتایی ھەفتە" لە دەرھێنانی "وەحید بێمانی"، "گەڕانەوە" لە
دەرھێنانی "ئێحسان مەلازادە"، "بە چاوی خوشک" لە دەرھێنانی "ئەفشین
ئەخلاقی"، "دایە فەریدە و باوە حوسێن" لە دەرھێنانی "شیرین قەرەداغی"،
"یەکتری" لە دەرھێنانی "عەلی زەڕنگار" و ھەروەھا "ئێستا" لە دەرھێنانی
"ستەفا گەندومکار".
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی
جیھانیی فیلمی فەجر
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|