چاک له سێ چاڵاکییدا :
هه‌واڵی خۆپیشاندانی توركه‌كان و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كورد .
نیوه‌ڕۆی ڕۆژ یه‌كشه‌ممه 25 نۆڤێمبه‌ری 2006 توركه گورگه‌بۆره‌كان ڕێپێوانێكیان له دژی گه‌لی كورد و بزاڤی ڕزگاریخوازی باكووری كوردستان ئه‌نجامدا و زیاتر له 3000 كه‌س به‌شدار بوون. تیمێكی ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا و هه‌ندێك كوردی تر له نزیك ئه‌و توركانه زیاتر له 1000 بڵاوكراوه‌یان بڵاوكرده‌وه كه باس له ڕاستی خۆپیشاندانی ئه‌و توركانه و ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كات، كه ئه‌وان ته‌رۆریزمی ڕاسته‌قینه‌ن. له ئه‌كامدا به ده‌ستپێشخه‌ری توركه‌كان بوو به شه‌ڕ و پێكدادن. به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر كه‌س درووست ببێ پۆلیس گه‌یشته شوێنه‌كه و بارودۆخه‌كه‌ی كۆنترۆڵ كرد.
سه‌چاوه‌یه‌كی ناوه‌ندی چاك/ له‌نده‌ن 26/11/2007
********************************************************
راپۆرته هه‌والێک له‌سه‌ر خۆپیشاندانی ناوه‌ندی چاک له سوێد .
ئاماده‌کردنی : راگه‌یاندنی چاک
دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی کاتی یاسایی بڕیاری دادگای عێراقی سه‌باره‌ت به تاوانبارانی ئه‌نفال تێپه‌ڕی و جێ به‌جێ نه‌کرا ، ناوه‌ندی چاک وه‌ک رێکخراوێکی راستگۆ له‌گه‌ل بنه‌ماله‌ی قوربانیان ، ده‌ستی به‌کۆمه‌لیک کار‌و چالاکی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربرین کرد وه‌ک ئیمزا کۆکردنه‌وه نوسه‌ران و رۆشنبیران . له‌گه‌ل ئه‌و رێکخراوانه‌ی داکۆکیکه‌رن له‌مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی و یاداشتیان له‌کوردستان ده‌ست پێ‌کرد ، سکالا نووسین له‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق ، له‌هه‌نده‌رانیش وه‌ک یه‌که‌م ڕێکخراو دژ به هه‌لوێستی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراق خۆپیشاندانی بۆ به‌رده‌م سه‌فاره‌ته‌کانی عێراق ئه‌نجامدا، سه‌رباری هه‌موو که‌م و کورتیه‌کانی ، به‌ڵام سه‌ره‌تایه‌کی زۆر گرنگه له ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین و ترس شکاندنی دیواری ترس له‌به‌رامبه‌ر به‌رپرسانی کورد ،که تائێستا ئه‌وان بریارده‌ر و وئێمه‌ش بێده‌نگ بوینه . ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین هه‌موو هه‌نگاوه سه‌ره‌تايیه‌کان زۆر گرنگه به‌ڵام به‌ده‌ریش نیيه له که‌م و کورتی . رۆژی 24/11/2007 کاتژمێر 14:00 له‌شاری ستۆکهۆلم خۆپیشاندانێکی هێمنانه له‌به‌رده‌م بالويزخانه ى عێراق له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له هاوولآتيانى كوردى دانيشتوى سويد به‌ڕێوه چوو ، به به‌رزکردنه‌وه‌ی ئالای کوردستان له‌به‌رامبه‌ر ئالای ئه‌نفالی سه‌فاره‌تی عێراق و له‌ته‌ک ئه‌وه‌شدا چه‌ندی لافیته ودروشم له‌له‌یه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه به‌رزکرابۆوه که‌وێنه‌ی به‌شێک له جه‌لادانی ئه‌نفالی (سه‌دام حوسێن ، وه‌فیق سامه‌رائی ، نزار خه‌زره‌جی و سولتان هاشم ، حسێن ره‌شید ، سابیر دوری ...... تیا نه‌خش کرابوو ). شایه‌نی باسه سه‌رباری ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان پێشوتر به سه‌فاره‌تی عیراقی کردبوو که ئاماده بن بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر ئه‌و یاداشته‌ی که‌پێشکه‌شيان ده‌که‌ین ، به ڵام به داخه‌وه پێیان راگه‌یاندین که له‌ڕۆژانی پشودا ناتوانن ئاماده‌بن ته‌نانه‌ت له وه‌رگرتنی یاداشتنامه‌که‌ش ، بۆیه تێکرای خۆپیشانده‌ران پڕۆتستۆی هه‌لوێستی سه‌فاراتی عێراقیان کرد . ده‌بێت ئه‌وه‌ش بلین که ئه‌م سه‌فاره‌ته له‌ژێر ده‌سه‌لاتی کوردایه . یه‌کێک له خۆپیشانده‌ران ئاماژه‌ی به‌وه کرد زۆر سه‌یره هه‌ر ئه‌و به‌رپرسه کوردانه‌ی ئیستا له‌م سه‌فاره‌ته‌ن ، له‌سالی 2003 کاتێک کوردان خۆپیشاندانیان له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی تورکیا ئه‌نجامدا ، ده‌رگاشیان لێنه‌کردینه‌وه ره‌خنه بارانیان کردن که‌چی ئیمڕۆ هه‌مان هه‌لوێست خۆیان ده‌گرن . هه‌ربۆیه ده‌قی یاداشته‌که له‌لایه‌ن نوێنه‌ری ناوه‌ندی چاک بۆ خۆپیشانده‌ران خوێنرایه‌وه که ناوه‌رۆکه‌که‌ی بریتی بوو له پڕۆتستۆکردنی هه‌ڵوێستی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار بوو که‌ڕیگری یاسایی ده‌کات له جێبه‌جێ کردنی بریاری دادگای عیراق به‌سه‌ر تاوانباراندا و ڕیز نه‌گرتن له هه‌ستی ده‌یان ملیۆن کورد به‌گشتی و قوربانیانی ئه‌نفال به‌تایبه‌تی, که‌له‌به‌رچاویان هه‌ولی ئازادکردنی جه‌لادانی براو خوشک و مناڵه‌کانیان ده‌درێت . وه‌پڕۆتستۆی هه‌لوێستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ،حکومه‌ت ،په‌رله‌مان و نوینه‌رانی کوردی کرد له‌به‌غدا . دواتر ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که ئیمه بێده‌نگ نابین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی که‌هه‌وڵ ده‌درێت له به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌مان ئه‌نجام ده‌درێت ، بۆیه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌داین نامه‌ی تایبه‌تی بۆ په‌رله‌مانه‌کان و دادگاکانی ئه‌وڕپی بنێرین و ئاماژه به‌وه‌بکه‌ین که‌ئێستا دادگاکانی عێراق له بڕی دادوه‌ران ، سیاسیه‌کان بونه‌ته بریارده‌ری و هه‌مان ئه‌زمونی دادگای سه‌وره‌ی حزبی به‌عس دوباره ده‌که‌نه‌وه . له کۆتایشدا ئه‌وه‌ی به خۆپیشانده‌رانی به‌هه‌لویست وت که ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی کورد ببن به پارێزه‌ری جه‌لادی ئه‌نفال ، ئه‌وا چاک به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌دادگایی کردنیان ، هه‌ر له‌م باره‌وه مژده‌ی ئه‌وه‌ی پێراگه‌یاندن که که‌ناوه‌ندی چاک ماوه‌یه‌کی زۆره له‌چه‌ندین ولاته‌وه کاری بۆ به‌دادگایی کردنی جه‌لادێکی ئه‌نفال له‌هاوشێوه‌ی سولتان هاشم کردووه که هیوادارین له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا بیکه‌ینه جوانترین دیاری بۆ بنه‌ماله‌ی قوربانیان ، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌وڵی ئازادکردنیان ده‌ده‌ن ، ئێمه‌ش به‌رده‌وامین له به‌دادگایی کردنیان تاوه‌ک که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کی ون کراو ده‌هێنینه‌وه , تا ئه‌رکی خۆمان له‌به‌رامبه‌ر مێژوو جێبه‌جی نه‌که‌ین کۆل ناده‌ین هه‌رچه‌نده به ته‌نیا و ئابلۆقه‌دراو ئه‌رکه‌که‌شمان زۆر قورس و درێژ خایه‌ن بێت . ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵیین نوێنه‌ری یه‌کگرتوی ئیسلامی و پارتی چه‌پی کوردستان تاکه لایه‌نی سیاسی بوون که ئاماده‌ی خۆپیشانده‌ران بوون و پالپشتی خۆیان بۆ هه‌وله‌کانی ناوه‌ندی چاک ده‌ربری و ڕایان گه‌یاند که خوازیارن دادگا ڕیچکه‌ی یاسایی خۆی بگرێته به‌ر و تاوانباران به مافی یاسایی خۆیان بگه‌ن ، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵیین سه‌رباری ئه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی _ 7 بوو به‌لام خۆپیشاندانه‌که یه‌ک کاتژمێری خایاند‌و که‌نالی ئاسمانی نه‌ورۆز تێڤێش ئاماده بوو،وه به‌شیک له دیمه‌نی خۆپیشانده‌رانی گرت .
ناوه‌ندی چاک 25/11/2007
تيبينى : ته‌نها ئه‌م ئادره‌سانه‌مان هه‌يه .
********************************************************
خۆپیشاندان به‌رامبه‌ر سه‌فاره‌تی عیراق دژی ده‌سوه‌ردان له بڕیاره‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق .
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24-11-2007 له دژی ده‌سوه‌ردان له كاروباری دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراق و دواخستن و جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاری دادگا سه‌باره‌ت به شاڵاوه شوومه‌كانی ئه‌نفال، ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه (چاك)/ به‌ریتانیا، هه‌ڵسا به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێك به‌رامبه‌ر سه‌فاره‌تی عیراق. له‌و خۆپیشاندانه‌دا كۆمه‌ڵێك له دۆست و لایه‌نگر و ئه‌ندامانی چاك ئاماده بوون و كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی كوردی به‌ریتانیاش له ناویاندا ده‌بینران. به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌فاره‌تی عیراق ده‌رگای خۆیان له خۆپیشانده‌ران نه‌كرده‌وه و ئاماده‌ش نه‌بوون نامه‌ی ناڕه‌زایی له خۆپیشنده‌ران وه‌ربگرن، یا به هه‌ر شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامی نوێنه‌ری چاك بده‌نه‌وه. خۆپیشادنده‌ران له كاتژمێری 11.30 تا 13.00 دوای نیوه‌ڕۆ مانه‌وه و دوایی بێ هیچ گرفتێك ئه‌و شوێنه‌یان به‌جێهێشت.
ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا 24/11/2003 chak-beritanya@googlegroups.com
|