له‌تیف عومه‌ر
پێشکه‌شه به هونه‌رمه‌ندی باڵا (عه‌دنان که‌ریم).
(له‌دوا نامه‌ی ناڵی که‌وا ئه‌مشه‌و ناردویه‌تی بۆ حه‌بیبه‌ی) ئه‌فه‌رمێ؛
چاو سۆفی بێت له ده‌روازه‌ی باڵا نهۆم ته‌کێی ڕۆحت ئیتر گیانم، ڕیتمی دڵم حاڵی زیکری چۆن ناجۆشێ له‌به‌ر پێتا سا که ڕیشم خه‌تمی غووربه‌ت ئاکا دوور له چاووت نوێژی بێکه‌سییه له‌م خه‌ڵوه‌ته ڕکاتی بێ خودایی ئه‌کا
شه‌که‌ت ناکا نووری هه‌ستم گیان که ماندووی ڕێی سه‌فه‌ره بۆ خانه‌قای به‌رزی ڕۆحم که هه‌ر خۆتی به‌ڕێی ئه‌کا
له داره‌ی ژین ته‌مه‌ن ڕۆژێك سوژده‌ی نه‌برد له‌به‌ر قاپی گه‌وره‌یه‌کا
که‌چی گیانم به ده‌ستی تۆ ته‌مه‌نای ڕۆح کێشان ئه‌کا
چ سڕێکه سه‌یزاده‌که‌م په‌ری زادم هه‌موو رۆژم لا هه‌ینییه
ته‌سه‌وفم له خه‌ڵوه‌تی یه‌خسیری تۆ قیبله گاهم له‌بان به‌رماڵی سینه‌تا چه‌پکێ دوعای بێوه‌ییه
شه‌وی حه‌سره‌ت ناڵی یه حه‌رف، حه‌رف بۆ به‌ژنی تۆ له‌م خه‌لوه‌ته،خه‌تمیان ئه‌کا
بۆ پڵپڵه‌ی گه‌ردانه‌که‌ی هاوار یه‌زدان به عیشقم که ناڵه‌ی ده‌فه زیکر ئه‌کا
پێم وایه ده‌روون ناسکی سه‌یزاده‌مه سۆزی ده‌روێشی من ئه‌کا
ته‌کێ گه‌رمه حه‌بیبه‌یه له‌و هه‌ڵایه مه‌یلی،ته‌نیایی من ئه‌کا
چییه ئۆمه‌ت هه‌مووی هه‌ستاوه‌ته سه‌رپێ گه‌رمه شینه
له‌به‌رده‌می بریقه‌ی به‌رق مه‌شخه‌ڵی دووری ئه‌و نووره سه‌ف سه‌فه‌ره
یا مه‌حشه‌ره له زیکرایه، نازپه‌روه‌ری ناز وه‌فایه
دیاره وه‌فای له مه‌حشه‌ریش، ئه‌و شیوه‌نی بێ مه‌حشه‌ری ناڵی ئه‌کا. مارتی 2009
_____________________________________________________________________________
سه‌رکه‌ش
هۆ سەرۆک،
______________________________________________
ئوپسالا a_sarkash@hotmail.com
_____________________________________________________________________________
به‌ندی عه‌لی -1- له‌چاوه‌ڕوانیا ڕووام چه‌نده‌ها قافڵه‌ی کۆچه‌ریی سه‌وزی به‌هار جێیان هێشتم نه‌گۆپکه‌ی دووگیانی به‌ختم گوڵێکی بوو نه‌شه‌ماڵه ته‌ته‌ریه‌کانی نیشتیمان نامه‌ی گه‌ڵایه‌کیان پێدام ئه‌وانه‌ی یاوه‌ری خۆم و سێبه‌رم بوون دڕکێ له‌بنه‌ماڵه‌ی خه‌م و گیاکه‌ڵه‌یه‌ک له‌خێڵی زام له‌چاوه‌ڕوانیا ڕووام -2- له‌بێ ده‌نگیا ته‌زیم نه‌پشکۆی هۆره‌یه‌کی جاف ژێر زمانم داخ ئه‌کات و نه‌بڵێسه‌ی حه‌یرانێکی کن به‌عره‌که‌ی شه‌خته‌ی گه‌رووم ئه‌تاوێنێ نه‌پرشنگی لۆلۆیه‌کی بادینان و نه‌بروسکه‌ی سیاچه‌مانێکی خورماڵ لێوی کوڕماوی له‌رزیوم ، ئه‌لاوێنێ ئاخ له‌روحی ڕووت و قووتی سه‌ر دڕکه‌زیم له‌بێ ده‌نگیا ته‌زیم -3- له‌ته‌نیاییا نغرۆم نه‌له‌وحێکی سه‌رئاو که‌وتووی که‌شتیه تێکشکاوه‌که‌ی خه‌وه‌کانم هه‌ڵمده‌گرێ و نه‌نه‌وره‌سێ ڤیزه‌ی که‌نارێکی ئۆخه‌ی ئه‌دا له‌پاسپۆرتی دڵم نه‌دۆلفینێ ، سه‌ما له‌گه‌ڵ مناڵه ماخۆلانه‌که‌ی ناخم ئه‌کات نه‌ئاوێنه‌ی سه‌رابێکیش دووباره پێم ئه‌ناسێنێ سیمای جاری جارانی خۆم له‌ته‌نیایا نغرۆم -4- له‌بێزاریا هه‌ڵوه‌ریم دڵم پێکه شه‌رابێکی خه‌ست و خۆڵه‌و به‌دمه‌ستێکی چه‌قی شاریش نۆشی ناکا هه‌ناوم فنجانێ قاوه‌ی تفت و تاڵه‌و چنگێ شه‌کر خۆشی ناکا دیده‌م دوو ژێرپیاڵه قه‌تران هه‌ناسه‌م باڕه‌شی زریان زینده‌یه‌کم ، له‌باوه‌شی مه‌رگا ئه‌ژیم له‌بێزاریا هه‌ڵوه‌ریم.
2009 مارسی
|