٢\١\٢٠١٠
سێ کوچکه‌ی (پاکانه
... عائد الی الصف الوطنی
... سه‌نگه‌ر گۆڕین).

عه‌باس رۆسته‌م
قێزه‌وه‌نترین کۆسپێک که هه‌ڵسوڕاوانی کاری
سیاسی دووچاری ببوون سێ کوچکه‌ی جه‌هه‌نه‌می
پاکانه‌کردن و گه‌ڕانه‌وه‌بۆ ریزه‌کانی نیشتمانی و سه‌نگه‌ر گۆڕین بوو
که ڕووبه‌ڕوویان
ببووه‌وه کاتێک له
به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستکاراندا بوون .
من به‌شبه‌حاڵی خۆم دووجار دووچاری یه‌که‌م دانه‌ی ئه‌م سێ کوچکه‌یه
بووم که پاکانه‌کردنه. جاری یه‌که‌میان
له‌کۆتایی ساڵی 1955 دا که‌له‌ته‌مه‌نی نیوه‌ی یه‌که‌می هه‌ژده‌ساڵیدا
بووم، کاتێک له‌یه‌کێک له‌ڕۆژنامه‌کانی
ئه‌وسا پاکانه‌ێیه‌ک له‌شیوعیه‌ت و حزبی شیوعی به‌ناوی منه‌وه
بڵاوکرابوه‌وه، له‌و کاته‌شدا کارێکی ئاوها مایه‌ی شوره‌یی بو
بۆ خاوه‌نه‌که‌ی ، بۆیه‌ژیانم لێهه‌راسانبو تا به‌رێکه‌وت له‌نانخواردنێکی
نیوه‌ڕۆ له‌چێشتخانه‌ی { تاجران } له‌سه‌ر شه‌قامی سه‌عدون له
به‌غداد بینیم که‌ناوی خاوه‌نی چێشتخانه‌که
کتومت ناوه‌که‌ی منه‌و کاتێک چوومه‌لای و پرسیارم لێکرد له‌و
باره‌یه‌وه‌له‌وه‌ڵامدا وتی ئه‌و پاکانه‌یه‌منمو ناچارکراوم که‌مۆری
بکه‌م بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆم و بنه‌ماڵه‌که‌م
که‌ئێمه‌خێزانێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌م شاره‌ینو چه‌نده‌ها چێشتخانه‌و
کاری جیاجیامان هه‌یه، زانیشم که‌ئه‌ویش خۆمئاسا به‌بنه‌چه‌کوردێکی
ئاواره‌ی لوڕستانه. دووهه‌میان کاتێک که‌له‌ساڵی 981 گیرامو دوای
دوانزه‌رۆژو شه‌و ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌و دوای ئه‌وه‌ی هیچم له‌سه‌ر نه‌بوه‌ماڵ
ئازادکرام به‌مه‌رجێک پاکانه‌بکه‌مو به‌ڵینی ئه‌وه‌بده‌م په‌یوه‌ندی نه‌که‌مه‌وه‌به‌حزبه‌وه.
هه‌رچه‌نده‌ملدان بۆ ئه‌و ئه‌و داوایه‌ی ڕژێم به‌بڕیارێکی حزبی ئاسایی
بو ، به‌ڵام مه‌گه‌ر مردن ئه‌و سه‌رشۆڕیو که‌ساسیه‌م له‌بیر به‌رێته‌وه‌کاتێک
بۆ ڕزگارکردنی خۆم له‌که‌ڵبه‌ی ئه‌و فاشستانه
ناچاربووم ئه‌و پاکانه‌و به‌ڵێنه‌مۆر
بکه‌م و ئه‌مدیت ئه‌و جه‌للادانه‌به‌فیزو هه‌وای سه‌رکه‌وتنه‌وه‌به‌سه‌رمدا
به‌کامێرا وێنه‌یان ئه‌گرتم له‌کاتی مۆرکردنی به‌ڵێنه‌که‌دا .
دووهه‌م دانه‌له‌م سێ کوچکه‌یه‌داخێکی گرانی ناوه‌به‌دڵمه‌وه‌و براێیه‌کی
له‌ده‌ستدام ، ئه‌وه‌ش کاتێک که‌بۆ ڕزگارکردنی گیانی خۆی‌و پۆلێک پێشمه‌رگه‌ی
یه‌کیه‌تی دوای شکستهێنانیان له‌کاره‌ساته‌که‌ی هه‌کاری خۆیاندایه‌ده‌ست
سوپای ڕژێم و چوونه‌خانه‌ی { العائدون الی الصف
الوطنی } لای ڕژێم‌و خائنو خۆ فرۆش لای هاوسه‌نگه‌رانیان
بۆیه‌کۆتاییان به‌ژیانی هێنا. . ئینجا لێره‌دا ئه‌ڵێم ..... تۆ بڵێی
منێک که‌به‌ئاگری دووان له‌و سێکوچکه‌جه‌هه‌ننه‌مه‌ی سیاسه‌ته‌سوتاوم
ئه‌گه‌ر هاتو به{ قودره‌تی قادری زه‌مانه
به‌ریز ئۆباما } وه‌ک کوڕه‌که‌چه‌ڵه‌ی سه‌رگورشته‌کانی دایه‌و نه‌نه‌بازی
رۆژگاری سیاسه‌ت به‌سه‌رمه‌وه‌بنیشێته‌وه‌و ببمه‌ده‌سته‌ڵاتدار له‌و
پارچه‌نیمچه‌ڕزگارکراوه‌ی کوردستان ، به‌هه‌مان شێوه‌ی که‌به‌سه‌رخۆمهات
بکه‌ومه‌وێزه‌ی هاوسه‌نگه‌رانی جارانم و نه‌یارانی ئێستام به‌نانبڕین و
ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌دان و ناووناتۆره‌لێنان و په‌نا به‌رمه‌به‌ر کوشتن و
سوتاندنی باره‌گاکانیان و پۆل پۆل و به‌به‌رده‌وامی و رۆژانه‌له‌سه‌ر
شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌کاندا ئه‌و گوایه { العائدون الی
الصف الوطنی }
یانه‌به‌سه‌ر شۆڕی و حه‌په‌ساوی و بێهۆشی و ماته‌مینی نمایش بکه‌م هه‌روه‌ک
ئێستا له‌باشوری کوردستاندا ئه‌نجام ئه‌درێت ؟. بیئه‌وه‌ی شه‌رم بمگرێ
و ڕابوردوی خۆم بهێنمه‌وه‌به‌ر چاوم که‌چۆن نه‌فره‌تم ئه‌کرد له‌وانه‌ی
له‌ژێر فشاری نانبرین و به‌دیلگرتن و ئه‌نفالکردنی که‌سوکارمان و په‌نابردنه‌به‌ر
ئازاروئه‌شکه‌نجه‌دان و کرینی ویژدان ، هه‌ندێ له‌تێکۆشه‌رانیان ناچار
ئه‌کرد پاکانه‌له‌بیرو بۆچونیان بکه‌ن و سه‌نگه‌ر گۆڕکی بکه‌ن و بکه‌ونه‌په‌نابردنه‌به‌ر
ئه‌م و ئه‌و له‌سه‌ره‌ک هۆزو سه‌ره‌ک جاشه‌کان بۆ نامه‌گۆڕینه‌وه‌له‌گه‌ڵ
سه‌رانی ڕژێم و ببنه‌فایلدار. له‌کاتێکدا ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و کاره‌سته‌مانه‌م
به‌دکتاتۆرو ره‌فتارفاشی ناو ئه‌برد.
31/12/2009
|