سێکیولاریزم کاری
حیزبەکان و رێکخراوە بە ناو ناحیزبییەکان و ئەو کەسانە نییە کە
ئاڵوودەن بە حیزبایەتیی و مرخیان لە دەسەڵات خۆشکردوە،
هەموو ئەو رێکخراو و حیزبانەی لە کوردستان بانگەشەی
سێکیولاریی دەکەن تەنیا قسەی جوانی بێ کردەن، چونکە لە روانگەی
حیزباتییەوە کارد دەکەن و بە دوای پارووی دەسەڵات و ناو و
ناوبانگی دەسەلاتدارییەوەن تەنانەت تاکە کەسە ناحیزبییەکانی
نێو رێکخراوەکانیشیان هەر بە حیزبایەتییەوە ئاڵوودە بوونە و
ئامادەن ملی هەر ئایدیۆلۆژیایەک بشکێنن کە ناکۆکە بە
ئایدیالۆژیایەکەی ئەوان.. زۆرترین کاریشان هەر لە پێناو ئەوەیە
کە بە هۆی ئەو پڕوپاگەندانە ناوبانگێک پەیدا بکەن و لە
دەسەڵاتی بگەیەنن پێگەیەکیان لە نێو جەماوەر هەیە تا بتوانن
خۆیان گرانفرۆش بکەن و لە سووچێکی دەسەڵات جێگەی خۆیان بگرن!
|