په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

سێ کورتیلە چیرۆک:

گوڵە بەڕۆژە.

هیوا رەش   

بۆیە پێڵاوەکانم بە خاکى تاپۆ کراوى دزانەوە سندمیان کردووم چونکە چێژ لە خۆر وەر ئەگرم .
خۆر ماندوو ، زەردەڕوو بە سەرەتاتکێوە ئەپەڕێتەوە لە دەریا ، ئەو ئەزانێت من مناڵێکى ووڕکنم ئەچێت لە دڵێکا تابلۆى ئازادیم بۆ بدزێ .
دە ئێوە چاوەڕێ بن ئێستا بۆم ئەهێنێ .


چپە.


کە قۆڵمان لە قۆڵى یەک ترازاند و لێک جیا بووینەوە ، بە چپە چرپاندى بە گوێما ( ئاگات لە خۆت بێت ئەمانە زۆر ستەمکارن ) .
کە قۆڵیان کرد بە قۆڵما و لە ئاپۆڕاکەیان دابڕیم ، بە چپە چرپاندیان بە گوێما ( ئەملاولا نەکەیت پێشمان کەوە ) .
لە چپەى یەکەما بیرمان لە هێنانى بە هار و خۆ شەویستى ئەکردەوە .
لە چپەى دووەما بیریان لە سووتانى بەهار و خۆشەویستى ئەکردەوە .
لە نێوان چپەى ئاسک و چپەى چەقەڵ ، چپەکان چرکەکانى ژیانى مرۆڤێکیان وەستاند .

 


تابلۆ.


فڵچە و بۆیە م هێنا و جەرگى سیپاڵێکم نەخشاند ، جێگەم بۆ ڕەنگەکان خۆش کرد و شینم لە سەرى سەرەوە دانا و خوارەوەشم بە سەوز پۆشى ، ڕەنگەکانى تریشم بە هەوا و ئارەزوو خستە نێوانیانەوە، ویستم کونەپەپوویەک وێنا بکێشم بەڵام هەرچەندم کرد نەمزانى دەنوکى خوار بکەم ، لە برى لاشەى چۆلەکەیەکیش چڵە زەیتونێکم پێوە لکاند .
لە ناکاو دوو زەلامم لێ پەیدا بوون ، بە تاوانى دەسکاریى ئیشى خوا بردمیان بۆ بەردەم سەرۆک و ئەویش بە بادەکەى دەستیەوە ئاماژەى کرد و سندممیان کرد.
لەو ڕۆژەوە تابلۆ جوانەکانى ووڵاتەکەمیان بێ سەر و شوێن کرد .
 


07701309524 
Hewarash1@yahoo.com