١\٥\٢٠١٤ سێكۆلاریزم و تێڕوانینی نالۆژیكیانه‌ی ئیسلامی سیاسی.
كه‌واته بۆمان هه‌یه بڵێین سێكۆلاریزم مرۆڤه‌كانی له پاشكۆیه‌تی پیاوانی ئاین و خودی ئاین رزگاركردو چاوی كردنه‌وه به‌رانبه‌ر ئه‌و پێشێلكاری و چه‌وساندنه‌وانه‌ی به‌هۆی ئاینه‌وه دووچاریان ده‌بۆیه‌وه له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه كه خۆیان وه‌ك نوێنه‌ری خودا له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ژمار دهكردو ئیشی سه‌ره‌كیان به پیرۆزكردنی كاره‌كته‌ره ئاینی و ده‌سه‌ڵاتداره چه‌وسێنه‌ره‌كان بوو كه له‌نێوان پیاوانی ئاینی و ده‌سه‌ڵاتداره دهوڵهتمهدارییهكان تێكه‌ڵاوێكی یه‌كجار گه‌وره ئاماده‌گی هه‌بوو كه به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانرا له‌یه‌كتری جیابكرێنه‌وه‌و به‌هاوبه‌شی و هه‌ماهه‌نگی ئیشیان بۆ یه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانج ده‌كرد، ئه‌ویش رامكردنی مرۆڤه‌كان بوو بۆ ژێرده‌سته‌یی و سه‌یركردنیان وه‌ك كۆیله‌یه‌ك له‌سه‌رده‌مێكی تردا، به‌وپێیه‌ی له قۆناغی پێش سێكۆلاریزمدا، مرۆڤه‌كان گیرۆده‌ی ده‌ستی دامه‌زراوه ئاینییه‌كان بوون، واته مرۆڤه‌كان له‌رۆژئاوادا وه‌ك كۆیله‌یه‌كی ژێرده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌وا ئاینییه‌كان ره‌فتاریان له‌به‌رانبه‌ردا ده‌كرا، به‌ڵام كاتێك سێكۆلاریزم به گوڕوتینێكی زۆر و پاڵپشت به هێزه مرۆڤدۆسته‌كان دێته پێشه‌وه، ئیدی ئه‌وروپا به‌شێوه‌یه‌كی تر هه‌ڵوه‌سته ده‌كات و دژ به‌و دامه‌زراوو پیاوه ئاینیه چه‌وسێنه‌رانه‌ی به‌ناوی دیینه‌وه ده‌ستییان خستبۆیه بینه‌قاقای مرۆڤه‌كانه‌وه رادهپهرێت و به‌ربه‌سته ئاینی و چه‌وسێنه‌ره‌كان تێكده‌شكێنێت و كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌یبه‌تی مرۆڤ ده‌كرێت، به‌وه‌ی سێكۆلاریزم داوای جیاكردنه‌وه‌ی ئاینی ده‌كرد له ده‌وڵه‌ت و باری په‌روه‌رده‌یی و سیاسی و مه‌ده‌نی، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌ڵگری شوناسی سێكۆلاریزمه جیاوازی ناكات له نێوان تاكهكانداو رۆڵی به‌هێزی چه‌وسێنه‌ری ئاین و دامه‌زراوه‌كانی به‌رانبه‌ر به مرۆڤه‌كان لاواز ده‌كات و لێره‌دا مرۆڤ ئازادی و ژیان و كه‌رامه‌تی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌هۆی توندڕۆی ئاینی و پاسه‌وانه‌كانی له ده‌ستی دابوون، یاخود لێی زه‌وت كرابوون، چ ئه‌و ترسه خه‌یاڵیانه‌ی گوایه دوای مردن هه‌ن و چ ئه‌و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجانه‌ی له دنیادا دژ به‌و خه‌ڵكه ده‌كران له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دژی ئاین و پیاوه‌كانی ده‌وه‌ستانه‌وه‌و كۆیلهیهتیان قه‌بول نه‌كرد، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ناشیرین كردنی ژیان له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك به‌و مانایه‌ی مادام مردن هه‌یه ئیدی پێویست ناكات مرۆڤ خه‌م بۆ ژیان بخوات و به دوای چاره‌نووسی خۆیه‌وه بێت، خودا خۆی هه‌موو شته‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات و پێویست ناكات مرۆڤ حه‌قی به‌سه‌ر كاری خوداوه هه‌بێت، ئه‌مانه ئه‌و گوتارانه بوون كه له‌لایه‌ن كاره‌كته‌ری دیینیهوه به‌هۆیانه‌وه ژیانیان پێ له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكه‌كه بێ بایه‌خ دهكردو مردنیان بیر ده‌هێنانه‌وه، له‌ولاتریشه‌وه خۆیان به ژیان و كه‌یف و سه‌فاوه سه‌رقاڵبوون و تا بینه‌قاقایان غه‌رقی پاره‌و سه‌روه‌ت و سامان و رابواردن ببوون و به خه‌ڵكه‌كه‌شیان ده‌گوت پێویسته به به‌شی خودا رازی بن كه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه له زۆربه‌ی ئاینه‌كان هه‌یه‌و له ئیسلامدا به‌زه‌قی ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
كه‌واته سێكۆلاریزم ئیش له‌سه‌ر بایه‌خدان به‌فێركاری و په‌روه‌رده‌یی و په‌ره‌سه‌ندنه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان ده‌كات به‌مه‌به‌ستی هوشیاركردنه‌وه‌ی تاكه‌كان له ده‌ست نه‌زانی و هه‌یمه‌نه‌ی ئاین، ئه‌مه وا ده‌كات مرۆڤه‌كان به ئاسانی نه‌توانن چیتر قه‌ناعه‌ت به درۆی پیاوانی ئاینی بكه‌ن كه به‌ناوی دیین و به‌هه‌شته‌وه خه‌ریكی په‌خشكردنی چه‌واشه‌كاری بوون، بۆیه‌ش ناكۆكی ده‌كه‌وێته نێوان سێكۆلاریزم و ئاینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاكی هوشیار له‌ناو هه‌ناوی ئاین جێگه‌ی نابێته‌وه، به‌وپێیه‌ی پرسیار ده‌كات و خودی دیین و دامه‌زراوه‌و پیاوه‌كانی ده‌خاته به‌رده‌م گومان و زوومی تێگه‌یشتن له راستییهكانهوه، كه‌واته لێره‌دا ترسی پیاوانی ئاین كه وه‌ك مشهخۆروان به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئیسنانهكانهوه دێته‌كایه‌وه‌و سێكۆلاریزم وه‌ك چه‌مكێكی بێ دیینی بۆ دینداره‌كان پێناس ده‌كرێت، چونكه كاره‌كته‌ره دیینییهكان به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌دانییه كۆمه‌ڵگه چاوكراوه بێت و پرسیار له‌سه‌ر ژیان و مردن و ئاین و گوزه‌ران و مافه‌كانی بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌مه روویدا بێ هیچ ئه‌ملاوئه‌ولایه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی و پێگه‌یان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌راوێزیش نه‌خرێن دژایه‌تی سێكۆلاریزم ده‌كه‌ن و كاره‌كته‌ره‌كانی به‌گومڕا، واته له ئاین هه‌ڵگه‌ڕاو ناو ده‌به‌ن و راسته‌وخۆ فه‌توای كوشتن و هاندان بۆ توندوتیژی به‌رانبه‌ر به‌ره‌ی سێكۆلاریهت بره‌وی پێده‌درێت، له‌كاتێكدا جه‌وهه‌ری سێكۆلاریزم بێ دیین كردنی تاكه‌كان نییه، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت سه‌روه‌ری مرۆڤه‌كان بپارێزێت له‌ده‌ستی پاسه‌وانه‌كانی دیینه‌وه به‌جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت له‌ده‌ست دامه‌زراوه‌كانی ئاین، به‌و مانایه‌ی ده‌وڵه‌ت كاری خۆی بكات به‌بێ جیاوازیكردن له‌نێوان مرۆڤه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای جیاكاری ره‌گه‌زو نه‌ته‌وه‌و بڕوای ئاینی و بێ بڕوایی، واته له‌ناو ده‌وڵه‌تی سێكۆلاریزمدا تاك وه‌ك چۆن ده‌توانێت هه‌ڵگری شوناسی دیینی باوه‌ڕپێكراوی خۆی بێت، ئاواش ده‌توانێت و به‌پێی یاسای مه‌ده‌نی بۆی هه‌یه بێ دیینی هه‌ڵبژێرێت و پابه‌ند نه‌بێت به‌هیچ دیینێكهوهو ته‌نیا وه‌ك مرۆڤێك بژیه‌ت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت سێكۆلاریزم بێ دیینی بڵاوده‌كاته‌وه، یاخۆ بۆ ئه‌وه هاتووه سوكایه‌تی به‌ئاین بكات، به‌ڵكو ته‌نیا مرۆڤه‌كان سه‌ربه‌ست ده‌كات له‌وه‌ی خۆیان بڕیار بده‌ن كه‌سێكی پابه‌ندبن به دیینه‌وه یان به‌پێچه‌وانه‌وه، له‌و نێوانه‌دا ده‌وڵه‌تی سێكۆلار بڕیار‌و باوه‌ڕی تاكه‌كان ده‌پارێزێت له‌وه‌ی بێ دیینی هه‌ڵده‌بژێرن یان دیینداری ده‌كه‌ن له‌ناو دامه‌زراوه دیینییهكان،.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌ت به‌پێی یاساكانی رێگری له دینداره‌كان ده‌كات به‌ناوی بێ دیینی و گومڕابوونهوه مه‌ترسی بخه‌نه سه‌ر ژیانی خه‌ڵكانێكه‌وه كه پابه‌ندنین به ئاینه‌وه، به‌هه‌مان شێوه‌ش رێگری له بێ دیینهكانیش ده‌كات سوكایه‌تی بهدامهزراوو كاره‌كته‌ره‌كانی ئاین بكات، كه‌واته له‌وه‌ها ده‌وڵه‌تێكدا مرۆڤه‌كان باوه‌ڕو سه‌ربه‌ستیان پارێزراوه‌و رێگه نادرێت له‌به‌ر هیچ بیروباوه‌ڕێك ئازاری مرۆڤه‌كان بدرێت. وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ كرا سێكۆلاریزم رووداوێكی گه‌وره بوو كه به‌هۆیه‌وه سه‌رله‌به‌ری كولتوور‌و ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و پێگه‌ی ئاینی له رۆژئاوادا به‌لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌كه‌یدا گۆڕی و ئه‌وروپییه‌كان هه‌نووكه شانازی به‌و هه‌وڵانه ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن بیرمهندهكانیانهوه دراوه بۆ په‌ره‌سه‌ندنی سێكۆلاریزم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سێكۆلاریهت هیچی له‌گه‌ڵ خۆیدا نه‌هێنابێت، یاسا‌و پێشكه‌وتن و ئازادی بۆ تاكه‌كان فه‌راهه‌م كردووه‌و وایكردووه ئاین كه پێش سه‌رهه‌ڵدانی سێكۆلاریزم رێگری سه‌ره‌كی بووه له‌پێشكه‌وتن و ئازادی تاكه‌كان، بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ شوێنه‌كه‌ی خۆی كه كلێسابوو، ئامانجی سه‌ره‌كی سێكۆلاریزم ده‌ركردنی ئاین نه‌بووه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپی بوو ئاینی به‌لاوه نا، چونكه به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی ئاینه‌وه چه‌وسێنراوه‌ته‌وه‌و ئازادییه‌كانی لێ زهوتكراوبوو، به كۆیله‌كردن پیشه‌ی سه‌ره‌كی فه‌رمانڕه‌وا ئاینییه‌كان بووه به پاڵپشتی ده‌وڵه‌ت، بۆیه چه‌مكی سێكۆلاریزم به خێرایی چۆیه ناو دڵی ئه‌وروپییه‌كانه‌وه، كردیانه سیسته‌می ژیانیان و ئومێدیان له‌رێگه‌ی ئه‌و چه‌مكه تازه‌یه بونیادنایه‌وه كه ده‌یانزانی كۆمه‌ڵگه‌كانیان رزگار ده‌كات له‌ده‌ستی پاسه‌وانه‌كانی ئاین و خورافاتهكانهوه، ئیدی رۆژ دوای رۆژ ده‌سه‌ڵاتی كڵێسا له‌به‌رانبه‌ر سێكۆلاریزم له پاشه‌كشه‌دابوو، چونكه مرۆڤه‌كان له‌و راستییه گه‌یشتبوون ئه‌وه‌ی به‌ناوی دیینه‌وه ئه‌نجام ده‌دران ناتوانێت خۆشبه‌ختیان بكات، ئاخر هه‌موو هه‌وڵێكی مرۆڤ له دونیادا بۆ خۆشبه‌ختییه، ئه‌گه‌ر بزانێت به‌هۆی ئاینه‌وه ناتوانێت خۆشبه‌ختی به‌ده‌ست بێنێت، بۆچی ئاماده نه‌بێت به‌دوای شتی تره‌وه بگه‌ڕێت بۆ به‌ده‌ست هێنانی خۆشبه‌ختی، ئه‌وه‌تا ئه‌وروپا به‌دوای خۆشویستنی ژیانداگهڕاو وڵاتگه‌لێكی ئارامیان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا بونیادنا، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كاریگه‌ری دیین به‌سه‌ریانه‌وه زاڵه رۆژانه تێیاندا ته‌نیا كوشتن و ئه‌تككردنی مرۆڤه‌كان ده‌بینرێت، له‌به‌رانبه‌ریشدا به وڵاتانی سێكۆلاریزم ده‌گوترێت كه به‌هاو ره‌وشتیان نه‌ماوه، كه‌چی خۆمان ده‌بینین، چی له وڵاتانی ژێركاریگه‌ری دیین ده‌گوزه‌رێت و ئه‌و وڵاتانه‌یشی په‌یڕه‌وی سیسته‌می سێكۆلاریزم ده‌كه‌ن رۆژانه به هه‌زاران په‌نابه‌ری ئاینه جیاوازه‌كان روویان تێده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به ئارامی بژین!
به‌هۆی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه بێشووماره‌ی سێكۆلاریزم به‌ده‌ستی هێنا له‌باری ده‌وڵه‌تدارییه‌وه، ئه‌مه وایكرد تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه غه‌یره ئه‌وروپی و به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كان له‌رووی فه‌رهه‌نگییه‌وه بكه‌ونه ژێر كاریگه‌ری فیكری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و شارستانێتی سێكۆلاریزمهوهو ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كانیش ترسیان لێ نیشت كه لێشاوی سێكۆلاریزم ئه‌و پێگه ئاینی و دهوڵهتدارییهیان له‌ده‌ست ده‌ربهێنێت كه ئیشی سه‌ره‌كیان چه‌وساندنه‌وه‌ی تاكه‌كانه، بۆیه‌ش بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و ره‌وته تازه‌یه‌ی ژیانی گۆڕیوه‌و ئه‌وروپایه‌كی پێشكه‌وتووی به‌رهه‌م هێناوه، ده‌یان گروپ و ره‌وتی سه‌له‌فی ئیسلامیان دروست كردووه كه به هه‌ڵه پێناس بۆ شوناسی سێكۆلاریزم ده‌كه‌ن، وا له تاكی موسڵمان ده‌گه‌یه‌نن ئه‌و سێكۆلاریزم ئامانجی بێ دیین كردنی كۆمه‌ڵگه موسڵمانه‌كانه، ئه‌مه‌ش لای تاكێكی گۆشكراو به‌فیكری ئیسلامی قه‌بول كرا‌و نییه‌و ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كانیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری ئه‌جێندای فیكری مه‌ده‌نی نین و گۆشكراوی فیكری ئاینین، نایه‌وێت كاروباره‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌شێوازی سێكۆلاریانه بهرێوهبهربچێت و ئاین بگه‌ڕێته‌وه بۆ مزگه‌وت و پیاوه دیینییهكان كه لێره‌دا مه‌به‌ست شێخ و مه‌لاكانه دوور بخاته‌وه له‌كاروباری هاوڵاتیانه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه له‌هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی‌دا وه‌زاره‌تی ئیسلامی بوونی هه‌یه‌و تێكه‌ڵاوكردنی ئاین ده‌گه‌یه‌نێت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تداو به دیوه‌كه‌ی تریشه‌وه ده‌وڵه‌ت ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری میللی ئاینی به‌ده‌ست بێنێت، ئه‌گه‌ر پاڵپشتی ئاینی به‌ده‌ست هێنا، ئه‌وا جه‌ماوه‌ری چاونهكراوهشی خستۆته داوه‌كه‌وه، وه‌ك چۆن سه‌ددام حوسێن له‌لایه‌ك بانگه‌شه‌ی سۆشیالیزمی دهكردو لایه‌كی تریشه‌وه خه‌ریكی مزگه‌وت دروستكردن و نووسینی ئهلاهوئهكبهر بوو له‌سه‌ر ئاڵای عێراق و په‌یمانگه‌ی ئیسلامی ده‌كرده‌وه‌و دژایه‌تی جوله‌كه‌كانی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی به‌هێزبێت له‌ناو موسڵمانه‌كان و سه‌رئه‌نجام ئه‌و پیاوه‌ی موسڵمانه‌كان دڵیان پێی خۆش بوو به به‌كارهێنانی ئایه‌تی قورئانی موسڵمانه‌كانی ئه‌نفال دهكردو هه‌ڵه‌بجه‌ی خڵتانی خوێن كرد‌و دژایه‌تی ئێرانی ئیسلامی كرد ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی شیعه‌مه‌زهه‌ب بوو.
كه‌واته هه‌ستی ئاینی هیچ كات خۆشبه‌ختی نه‌بووه بۆ مرۆڤه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كاندا، بۆیه جیاكردنه‌وه‌ی ئاین له كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كان باشترین كارێكه مرۆڤه‌كان خۆشبه‌خت ده‌كات و له‌ده‌ست وه‌همه ئاینی و سیاسییه‌كان رزگاریان ده‌كات، له‌بری ئه‌وه‌شدا مرۆڤه‌كان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ژیانێكی شایسته ده‌گه‌ڕێن به به‌ده‌ست هێنانی هوشیاری و بایه‌خدان به ته‌كنه‌لۆژیاو فێركردن و په‌روه‌رده‌ی تاكه‌كان و ئابووریه‌كی به‌هێز كه راسته‌وخۆ ده‌وڵه‌ت ده‌یخاته خزمه‌تی خه‌ڵكه‌وه به په‌یڕه‌وكردنی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌روه‌ری یاسا دنیاییه‌كان و دهستتاودهستكردنی ده‌سه‌ڵات له رێگه‌ی بڕیاری جه‌ماوه‌ره‌وه‌و ململانێی تاكه‌كان له‌سه‌ر داهێنانگهلێك كه خزمه‌ت به به‌شه‌ریه‌ت بكات. باشووری كوردستانیش به‌ده‌ر نییه له‌بوونی ئیسلامی سیاسی و توندڕۆی ئاینی، ته‌واوی ئه‌و گروپ و حیزبه ئیسلامییانه‌ی له باشووردان ئه‌وه‌نده‌ی باشكۆی فیكر‌و ئاینی عه‌ره‌بین، ئه‌وه‌نده له خه‌می گه‌وره‌ی نیشتماندانین كه له‌وه‌ته‌ی هه‌یه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كانه‌وه، له‌رووی سیاسی و سنووری و كولتووری و زمان و ته‌نانه‌ت ئاینیشه‌وه داگیركراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كورد بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی هه‌بووه بۆ سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌می زۆر له‌وه گه‌وره‌تربووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت كیانی خۆی بنیادبنێت، ئه‌و گروپه ئیسلامییانه‌ی باشوور به‌رده‌وام خه‌ریكی تێكدانی ئه‌و دیوارانهن كه كورد ده‌پارێزێت و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ده‌بات، له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی كولتووری ئاینی توندڕۆوه بۆ كولتووری عه‌ره‌بی به‌ناوی پیرۆزییه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سێكۆلاریزم زامنی پێشكه‌وتنی هه‌ر وڵاتێكه له ئێستاكه‌دا، كه‌چی ئیسلامییه‌كان چونكه به‌رژه‌وه‌ندیان له كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌و هوشیاری تاكه‌كاندا نییه به‌ناوی بێ ره‌وشتی و به‌ڕه‌ڵایی و بێ دیینی پێناسه‌ی ده‌كه‌ن بۆ تاكی كوردستانی تا له‌م رێگه‌یه‌وه نه‌هێڵن سێكۆلاریزم ڕیشه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌دا دابكوتێت، چونكه ئه‌وان باش له‌وه گه‌یشتوون گه‌شه‌سه‌ندنی فیكری سێكۆلاریزم، واتای لاوازی پێگه‌ی دیین ده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌ش پێگه‌ی ئه‌وانیش روو له لاوازی ده‌كات و گره‌وی به‌ختیان ده‌دۆڕێنن، ئه‌وه‌ی زیاتر جێگه‌ی نیگه‌رانییه موجامه‌له‌ی حیزبه نه‌ته‌وه‌یی و سێكۆلارهكانه بۆ ئیسلامییه‌كان، به‌و بیانووه‌ی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه موسڵمانن، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی و مێژوویی گه‌وره‌یه‌و رێگه خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌و گروپ و ته‌یاره ئیسلامیانه‌ی بوونی خۆیان له‌ناو فه‌وزاو ناهوشیاری كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بیننه‌وه به به‌كارهێنانی دیین. رۆشنبیر‌و حیزبه سێكۆلار‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی باشوور به‌تایبه‌تی و به‌شه‌كانی تری كوردستان له‌به‌رانبه‌ر هه‌ژموونی فیكری دواكه‌وتووی ئیسلامی سیاسی شكستخواردوون و نه‌یانتوانیوه ئه‌و پێناسه هه‌ڵانه‌ی ئیسلامییه‌كان بۆ سێكۆلاریزم و دیموكراسی كردوویانه پوچه‌ل بكه‌نه‌وه، بگره موجامهلهشیان ده‌كه‌ن له به‌شداری پێكردن له حكومه‌ت و پێدانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی كوردستانیان به‌ته‌واوی خستۆته ده‌ست ئه‌و گروپانه‌وه، له‌به‌رانبه‌ریشدا ئه‌و گروپ و حیزبه ئیسلامییانه به‌شێوه‌یه‌ك چوونه‌ته ناو هه‌ناوی جه‌ماوه‌ره‌وه كه گوایه ته‌نیا ئه‌وانن داكۆكی له ئیسلام ده‌كه‌ن و حیزبه‌كانی تر كافر و له دیین هه‌ڵگه‌ڕاون و پێویسته له كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی دوور بخرێنه‌وه.
باشووری كوردستان باجی گه‌وره به‌ده‌ست ئیسلامییه‌كانه‌وه ده‌دات، چونكه به‌ته‌واوی ژینگه‌ی باشوور بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی فیكر و ئه‌فكاری ئیسلامی سیاسی له‌باره، ده‌سه‌ڵاتیش هیچ پلانی نییه بۆ پاراستنی كوردستان له‌ده‌ست ئه‌و داگیركارییه فیكری و نه‌ته‌وه‌ییه‌ی به‌ڕێوه‌یه له‌سه‌ر ده‌ستی ئیسلامییه‌كان، رۆژانه له مینبه‌ری مزگه‌وت و شاشه‌ی تیڤی ئیسلامییه‌كانه‌وه سوكایه‌تی به كۆمه‌ڵگه‌و خه‌ڵكانی مه‌سیحی ده‌كرێت و به بێ ره‌وشت و به‌ڕه‌ڵا ناویان ده‌هێنن و سێكۆلاریزم پێناسه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ ده‌كرێت، كه‌چی كه‌س گوێیان بۆ نادات و ئه‌وانیش به سانایی ده‌چنه ناو ناخی جه‌ماوه‌ره‌وه، له‌كاتێكدا رۆژانه له كۆمه‌ڵگه موسڵمانه‌كان كه ئیسلامییه‌كان خوڵقاندوویانه به هه‌زاران كه‌س تیرۆر ده‌كرێن و سوكایه‌تیان به‌رانبه‌ر ده‌كرێت و خه‌ڵكی له سێداره ده‌درێت و ده‌ستی خه‌ڵكی دهبڕدرێتهوهو ژن ده‌كوژرێت به‌ناوی شه‌ره‌ف و پاراستنی ئادابی ئیسلامییه‌وه، كه‌چی ئه‌وروپاو سێكۆلاریزم به كاولكه‌ر ناو ده‌به‌ن، به‌ڵام باس له‌و گه‌ڕه‌لاوژه‌یه‌ی له عێراق و میسر و سوریا و ئێران‌دا هه‌یه ناكه‌ن كه ئیسلامییه‌كان خوڵقێنهرینه، من چی له ده‌وڵه‌تێك بكه‌م شاره‌كانی پڕی مزگه‌وت و مه‌لاو حاجی و شێخ بێت، هه‌موویان ئامۆژگاری ببه‌خشنه‌وه‌و گوێ بۆ یه‌ك نه‌گرن، له‌ولاوه‌ش كوشتارگه‌ی مرۆڤه‌كان دروست بێت، كه‌واته ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپا ده‌گوزه‌رێت باشتره؟ یان ئه‌وه‌ی له وڵاتانی ئیسلامی له‌سه‌ر مه‌زهه‌ب خه‌ڵكی ده‌كوژرێت، كه‌س هه‌ڵوه‌سته ناكات، به‌ڵام گه‌وره‌ترین كێشه‌یان ده‌ركه‌وتنی قژی ژنانه!
ماڵپه‌ڕی
شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵا
|