په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٧\٢٠١٥

سیکۆلار، یا دەستوورێکی سیکۆلار چیە؟


عەبدولڕەحمان محەمەد

 

گوێم لە مشت و مڕێکی نێوان کەسێکی بەرگریکەر لە سیکۆلاریزم و، کەسێکی تر کە بە وتەی خۆی تەنها ئەوەندە تێگەیشتوە کە ئەم سیکۆلارە کە ئێستا بووەتە باس و خواستی کۆمەڵێک لە کۆمەڵگای کوردستاندا، تەنها کۆمەڵێکن دژ بە ئایینی ئیسلام کار دەکەن، بۆیە دەبێت پێش هەموو شتێک دەبێت بزانین دەستوورێکی سیکۆلار لە بەرژەوەندی کێیەو بەرژەوەندیەکانیش چیە، ئایا ئەو کۆمەڵگایانەی کە ئەم جۆرە لە دەسەڵاتیان تاقی کردۆتەوە تا چەند لێی ڕازی بوونە و خەڵکەکەی تا چەند سودمەند بوونە لەم شتە کە ناوی دەستوورێکی سیکۆلارە.


لە مامۆستا ئاینیەکانەوە بگرە تا سەرۆک عەشیرەتەکەت و ئەندام پەرلەمانەکەت ، بۆ نموونە مەلا کرێکار، کە هەڵهاتووە بۆ وڵاتێکی ئەوروپی کە لە لوتکەی سیکۆلاریزمدا دەژێت و منداڵانی زۆربەی خێزانەکان، ئیتر هۆکارەکەی هەرچیەک بێت ،مەزهەبی بێت ،سیاسی بێت ، ئابووری بێت، کۆمەڵایەتی بێت، ڕووی لە دەستوورە سیکۆلارەکەی ئەوروپا کردووە ئەگەر نەشی زانبێت یا نەیبستبێت سیکۆلار چیە، ئەگەر وا نیە خۆ سعودیەو ئوردن و قەتەر نزیکترن لێمانەوە بگرە دەوڵەمەندتریشن لە زۆر وڵاتی ئەوروپی بەڵام دەستوورەکەیان سیکۆلار نیەو ناتوانیت ئازادیەکانی خۆتی تیادا ببینیتەوە!!!، بۆیە ئەو پارچەیە لەم جیهانەدا کە ناوی ئەوروپایە و بووەتە قیبلەی زۆرێک لەو کەسانەی کە لە راستیدا دەچەوسێنەوە یاخود ناتوانن پراکتیزەی بیرو کارە تایبەتیەکانی خۆیان بکەن، بۆیە ئەو کۆمەڵە کەسە کار بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو شوێنەی کە دەیان ساڵە خەڵکی ڕووی تێ دەکات ،ئەو شوێنە بێنن بۆ ئەو خەڵکە و خەڵکی دوچاری ئاوارەیی و نەهامەتی و تراجیدیاکانی ڕێگەی مان و نەمان نەبنەوە،بۆیە بۆ کەسێک ئەگەر دەیەوێت ژیان بکات، دەبێت لایەنگری ئەو دەستوورە سیکۆلارە بێت بۆ کوردستان.


زۆرێک لەوانەی کە خۆیان و ماڵ و منداڵیان لە ئەوروپان، بەڵام هێشتا هەر لایەنگری دەسەڵاتێکی نا سیکۆلارن، بۆ؟ بەرژەوەندیەکان ئەمڕۆ کەوتونەتە پێش هەموو شتەکان، بۆیە کۆمەڵێک خەڵکی بەرژەوەند پەرست دەیانەوێت کۆمەڵگای کوردی هەر بەم شێوەیە بمێنێتەوە بۆ ئەوەی ، بۆ نموونە دوژنە لە کۆمەڵگای سیکۆلاردا قەدەغەیە، زۆرێک من و هەمومان دەیانناسین، گەڕانەتەوە بۆ کوردستان و ژنی تریان هێناوە ، هەروەها لە کۆمەڵگای سیکۆلاردا ژن کوشتن نیە ، بۆیە چەندەها ڕوداوی دڵتەزێنمان بیستووە کە لە ئەوروپاوە خێزان و کچەکەی هێناوەتەوە و لەوێ کوشتویەتی، ئینسانەکان وەک یەک چاو لێ دەکرێن بۆیە زۆرێک لەم کۆمەڵگا سیکۆلارەوە دێتەوە بۆ ئەوەی دەستی ماچ بکرێت و ببێتە دەم ڕاستی خەڵک، هیچ کەسێکی ئایینی ئیمتیازی ئەوەی نیە کە داهات پەیدا بکات لە ڕێگەی ئاینەکەیەوە، بۆیە مەلایەک و قەشەیەک دەبێت بڕٶن بۆ بژێوی ژیانیان کار بکەن و خۆیان بژێنن ،نەوەکو ببنە بار بە سەر ئابووری وڵاتەوە، هیچ کەسێک ڕێزی لە کەسی تر زیاتر نیە ،لە بەردەم یاسادا هەموان وەک یەکین، ژنان دوانیان بە شایەتێک حیساب نین، ناترسی لەوەی کە کچەکەت یا کوڕەکەت بکوژرێت کاتێک خۆشەویستی دەکات، کێشەت نیە ئەگەر مەسیحی بیت یا جولەکە یا ئیسلام، ناوت علی بێت یا عمر کەس بێڕێزیت پێ ناکات.


نمونەیەکی زیندوی کۆمەڵگایەکی ناسیکویلار یا مەزهەبی، بۆ ماوەیەک لەجمهوری ئیسلامی ئیران بووم ، کەسێکمان لە گەڵ بوو ناوی عمر بوو ،بەڵام گۆڕیبووی بە علی لە ئیران!! ،برایەکەی عمر، بە پاسەپۆرتی عمر لە تورکیا بوو، یانی ناوی عمر بوو لە تورکیا، ڕۆژێک علی(عمر) م بینی زۆر بێ تاقەت بوو ، لێیم پرسی چی ڕویداووە، گوتی دەچمە ئەو دائیرەی تەلەفۆناتە(لە ئیران پێی دەڵێن مخابرات) دەمەوێت تەلەفۆن بۆ تورکیا بکەم بۆ براکەم ، دەڵێت ناوی چیە کە دەڵێم؛ عمر ، بۆم وەر ناگرێت، گوتم وەرە لە گەڵ من، چوین و ژمارەکەم دا بە پرسگەکە و گوتم ئەم ژمارەم بۆ وەرگرە، گوتی ناوی چیە گوتم؛ علی، وەری گرت و گوتی دەڵێن علی ناومان لا نیە(لە ڕاستیدا وایە علی نیە عمرە)، بۆیە گوتم دەتوانم خۆم قسەیان لە گەڵ بکەم ، گوتی بەڵێ وتەحویلی کابینەکەی کرد و دو براکە پێکەوە قسەیان کرد، ئایا تۆ وەک کەسێکی مەزهەبی لە سایەی کامیاندا دەسەڵاتە مەزهەبیەکە یا سیکۆلارەکەدا دەتوانی بە ئازادیەکی زیاتر ئاینەکەت پەیڕەو بکەیت، بۆیە ئەم هەلە لە دەست خۆتان مەدەن دەنا هەموو ڕۆژێک دەبیت چاوەڕوانی تراجیدیایەکی تر بن، ئەمە تەنها نمونەیەکی بچوکە لە دەسەڵاتێک کە مەزهەبی بێت یا ناسیکولار بێت، هەریەکەمان خەرمانێک لەو هەلاواردنە نائینسانیەی کۆمەڵگای ناسیکۆلارمان لایە ، بۆیە با ڕیشەی کۆمەڵێک نەخۆشی بە یەکجار هەڵکەنین بە دەنگدان بۆ دەستوورێکی سیکۆلار.


٢٣\٧\٢٠١٥

ماڵپه‌ڕی عه‌بدوڕه‌حمان محه‌مه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک