١٣\٦\٢٠١٢
سه‌ڵاح مه‌زن:
بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت ده‌بێ ژماره‌یه‌ک نه‌ریتی
خراپ
هه‌ن وه‌لابنرێن که له رژێمه‌کانی رابردوو
ماونه‌ته‌وه.

سازدانی: جیهاد محه‌مه‌د
جیهاد محه‌مه‌د:
ئێوه قسه‌کردن له‌سه‌ر پرسی دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ کورد له‌باشووری کوردستان له‌م بارودۆخه‌ی
ئێستای ناوچه‌که‌و جیهان چۆن ده‌خوێننه‌وه؟
سه‌ڵاح
مه‌زن: نه‌ته‌وه‌ی کورد یه‌کێکه له‌و نه‌ته‌وه
بێده‌وڵه‌تانه‌ی به‌درێژایی سه‌ده‌ی رابردوو له‌سه‌ر رووداوکانی
ناوچه‌که به‌شداری‌و ته‌نانه‌ت کاریگه‌ری هه‌بووه، بۆ
به‌ده‌وڵه‌تیبوون خه‌بات‌و قوربانی داوه، به‌ڵام به‌هۆکاری وابه‌سته
به‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌سه‌رده‌ست‌و زلهێزه‌کان له‌لایه‌ک‌و هۆکاری
خودییه‌وه، خه‌ون‌و هه‌وڵه‌کانی له‌بار بردراون.
به‌بروای من نه‌ته‌وه‌ی کورد نابێ شه‌رم بکات له‌وه‌ی که بنیادنانی
ده‌وڵه‌تی کوردی به‌ئامانجی خۆی بزانێت، پێویسته هه‌میشه به‌ره‌و
ئه‌و ئامانجه هه‌نگاوبنێت.
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ بنیاد بنرێت، ده‌بێ ژماره‌یه‌ک
چه‌مک‌و نه‌ریتی خراپ هه‌ن وه‌لابنرێن، که له‌رابردوو پشتاوپشت
له‌رژێمه‌کانی رابردوو ماونه‌ته‌وه‌و بونه‌ته کولتورێکی سیاسی‌و
کۆمه‌ڵایه‌تی که له‌ناوه‌رۆکدا له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌کانی ده‌وڵه‌تی
دیموکراسی هاوچه‌رخ یه‌کانگیرده‌بێته‌وه.
ئه‌ویش قوڵکردنه‌وه‌ی کولتوری دیموکراسی، مافی مرۆڤ‌و ره‌وشێکی گونجاو
بۆ چالاکی مه‌ده‌نی‌و فه‌راهه‌مکردنی ئازادی راده‌ربرین‌و
رۆژنامه‌وانی، گه‌یشتن به‌زانیارییه‌کان، که ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه
دیموکراسییه‌کان مه‌رجی سه‌ره‌کییه بۆ گه‌ل ببێته سه‌رچاوه‌ی
یه‌که‌می ده‌سه‌ڵات، هه‌روا ده‌سه‌ڵاته‌کانی یاسادانان، جێبه‌جێکردن‌و
دادوه‌ری له‌یه‌کتر جیابکرێنه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانره‌وایی له‌دوور
کولتوری سه‌رکرده‌ی به‌هێزو هه‌تاهه‌تایی پشت به‌ده‌ستور، یاسا‌و
دامه‌زراوه شه‌رعییه‌کان ببه‌ستێت.
دیاره له‌رابردوودا، ده‌وڵه‌ت به‌سێ رێگه بناتنراون:
یه‌که‌م: له‌رێگه‌ی خه‌باتی چه‌کداری‌و
شۆرشی رزگاریخوازی گه‌لان بووه، هه‌روه‌ک له‌ئه‌نجامی چه‌نگ‌و وه‌رچه‌رخانی
نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌ک شه‌ری جیهانی یه‌که‌م‌و دووه‌م چه‌ندان وڵات سه‌ربه‌خۆییان
پێدراوه، هه‌ر له‌و سه‌روبه‌ندانه بووه که کۆماری کوردستان له‌مهاباد
دامه‌زراوه.
دووه‌م: په‌ره‌سه‌ندنی ئابوری‌و گه‌شانه‌وه‌ی بازرگانی پێگه‌ی زۆر نه‌ته‌وه‌و
گه‌لانی به‌هێزکردووه، به‌حوکمی به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری وڵاتانی جیاجیا
له‌وانه‌ش وڵاتانی ئابوری به‌هێز پاڵپشتی له‌دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
لێره‌و له‌وێ کراوه.
سێیه‌م: به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژی سه‌ربازی وڵاته زلهێزه‌کان به‌تایبه‌تیش
له‌ماوه‌ی شه‌ری سارددا، بووه‌ته هۆی ئاواکردنی ژماره‌یه‌ک وڵات له‌رابردوودا.
به‌ده‌ر له‌چانسی کوردی رۆژهه‌ڵات له‌دوای شه‌ری جیهانی دووه‌م، هه‌روا
چانسی کوردی باکورو باشور له‌برگه‌کانی ناو رێککه‌وتننامه‌ی سیڤه‌ری
دوای شه‌ری جیهانی یه‌که‌م که به‌رێککه‌وتننامه‌ی لۆزان له‌باربردران،
نه‌ته‌وه‌ی کورد یه‌کێکه چانسێکی دیکه‌ی به‌رنه‌که‌وتووه، له‌سه‌رجه‌م
ئه‌و سێ خاڵه‌ی که هێمام بۆ کردن، تا ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئاوا بکات،
ده‌نا گه‌ر پاڵپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت هه‌مووده‌م بارودۆخ له‌باربووه
بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌زۆربه‌ی پارچه‌کاندا.
دیاره که ژماره‌یه‌ک بنه‌ما پێویستن بۆ ئاواکردنی هه‌ر ده‌وڵه‌تێک
یان راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی، گرنگترینیان هێزی مرۆیی، سه‌ربازی‌و
ئابورییه‌کی به‌هێزه، که ده‌بنه بنه‌مایه‌کی به‌هێز بۆ زه‌مینه‌سازیکردن‌و
دابینکردن پێداویستییه‌کانی دیکه‌ی به‌ده‌وڵه‌تیبوون.
به‌بروای من باشوری کوردستان به‌تایبه‌تی ئه‌مرۆ ده‌توانێ به‌پێی به‌رنامه‌و
نه‌خشه‌یه‌کی عاقڵانه هه‌نگاو هه‌ڵێنێ به‌ئامانجی ئاواکردنی ده‌وڵه‌تی
کوردی، وێرای هه‌بوونی خواستی میللی‌و سه‌کردایه‌تی سیاسی، هه‌روا
پێویستی هه‌بوونی ژێرخانی ئابوری، سیسته‌ماتیککردنی دامه‌زراوه‌کان،
سوپای مۆدیرن، ئه‌مجار دامه‌زراوه‌کانی خزمه‌تگوزاری نوێ له‌بواری (په‌روه‌رده‌وخوێندن،
په‌یوه‌ندی‌و گه‌یاندن، ته‌ندروستی، کولتوریی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی …تاد)
پێویسته له‌ئاستیکی به‌رزدابن.
جیهاد محه‌مه‌د:
بنه‌ماکانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ
بۆ کورد له‌هه‌لومه‌رجی ئه‌مرۆی کوردستاندا له‌باره؟
سه‌ڵاح مه‌زن: به‌ڵێ بنه‌ماکان ده‌مێکه
له‌بارن، ده‌توانم بڵێم ئه‌گه‌ر نه‌خشه‌و پلانی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌بوونایه،
کورد ده‌یتوانی له‌راپه‌رینی به‌هاری ١٩٩١ یان له‌کاتی روخاندنی رژێمی
سه‌دام حوسێن له‌نیسانی ٢٠٠٣دا، راسته گشت هۆکاره‌کان گونجاو نه‌بوونه،
به‌ڵام له‌و سۆنگه‌یه‌وه ئه‌و دوو رووداوه مێژووییه ده‌رفه‌تی باش
بوون، به‌ڵام سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد خاوه‌نی خواست‌و ویستی خۆی نه‌بووه.
ئه‌مرۆ کوردستانی باشور گه‌شه‌سه‌ندنێکی خێرا به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ،
بووه‌ته جێگایه‌ک که وڵاتانی بریار به‌ده‌ستی جیهان‌و ناوچه‌که چاوی
تێده‌برن، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵکو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی سیاسی،
ئابوری‌و سه‌ربازی راسته‌وخۆ بێ یان ناراسته‌وخۆ له‌هه‌رێمی کوردستان
به‌دیده‌که‌ن، به‌تایبه‌تیش به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه گونجاوه‌ی که له‌بواری
چالاکی ئابوری به‌تایبه‌تیش له‌بواری وه‌به‌رهێنان‌و بازرگانییدا، که
نه‌وت بواره هه‌ره گرنگه‌کانی وه‌به‌رهێنانه له‌هه‌رێمی کوردستان،
شانبه‌شانی بواری دیکه که به‌خێراییه‌کی هه‌ستپێکراو له‌به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوندایه،
ئه‌وه‌ش ئاسۆیه‌کی روون له‌به‌رده‌م هه‌رێمه‌که‌مان ده‌کاته‌وه، ته‌نانه‌ت
بنه‌مای هه‌ره‌گرنگ پێکدێنێ له‌زه‌مینه‌سازی بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ،
چونکه هه‌روه‌ک سیاسه‌ت درێژه‌پێدانی به‌رژه‌وه‌ندی ئابورییه له‌هه‌ر
وڵاتێک‌دا، که‌واته ده‌کرێ سیاسه‌ت له‌و رووه‌وه له‌خزمه‌تی ئه‌و
ئامانجه بێت، چونکه پێشکه‌وتنی ئابوری‌و چالاکیی بازرگانی‌و بانکی ده‌بێته
هانده‌ر بۆ بوژانه‌وه‌ی گشت چالاکییه‌کانی دیکه له‌بواره جیاجیاکاندا.
ئه‌مجار، ئه‌و ئارامی‌و چانسی په‌ره‌پێدانه‌ی به‌هۆی پێشهات‌و
گۆرانکارییه‌کانی عێراق‌و ناوچه‌که، یان به‌هۆی کێشه‌و ئاڵوزی ناچه‌که
بۆ کورد ره‌خساوه، ده‌بێ کورد حه‌کیمانه‌و هۆشیارانه له‌ئاست ئه‌و ره‌وشه
هه‌ستیارو مه‌ترسیداره هه‌ڵسوکه‌وت بکات، چونکه به‌درێژایی مێژووی
نوێ له‌عێراقدا ره‌وشێکی وه‌ک ئه‌مرۆ بۆ کورد نه‌خولقاوه، پێویسته
سود له‌ئه‌زموونه‌کانی پێشوو وه‌ربگیرێت له‌چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردنی
دانوستان‌و ململانێکاندا، هه‌موو پێشهاته‌کانی نێوخۆیی‌و ناوچه‌که له‌هه‌نوکه‌و
له‌ئایینده له‌به‌رچاو بگیرێت، چونکه چاوه‌روانی ئه‌وه ده‌کرێ، وه‌رچه‌رخان
له‌ناوچه‌که دروست بێ، ئه‌مجاره کورد له‌باشور به‌تایبه‌تی‌و له‌پارچه‌کانی
دیکه له‌ئاماده‌باشیدایه، که له‌رووداوه وه‌رچه‌رجانی سه‌ده‌کانی
پێشوو به‌و شێوه‌یه نه‌بووه، بۆیه نابێ هیچ پارچه‌یه‌ک له‌سه‌ر
حسابی پارچه‌یه‌کی دیکه‌ی کوردستان، ده‌سکه‌وت وه‌ده‌ستبێنێ، دره‌نگ
یان زوو چاره‌نوسی هه‌رچوار پارچه له‌یه‌کتر گرێدراوه، بۆیه له‌هه‌ر
هه‌نگاوێکی تاکتیکی‌و ستراتیژی ده‌بێ ئه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێ، پێویسته
گشت هێزه سیاسییه‌کان‌و رای گشتی کوردستان له‌ئاست ئه‌و پرسه چاره‌نوسسازو
هه‌ستیاره هۆشیار بێت، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو، چه‌ندی سه‌قامگیری، په‌ره‌پێدان‌و
وه‌به‌رهێنان فه‌راهه‌م بکرێ، هه‌روا ره‌وشی گونجاو بۆ زیاتر له‌یه‌کترگه‌یشتن
له‌گه‌ڵ گشت پێکهاته‌کانی عێراق، وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بێته دی، ئارامی‌و
ئاشتی پێکه‌وه ژیان، په‌ره‌پێدان‌و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش دروست بێت،
ئێمه زیاتر له‌هێنانه‌دی ئه‌و خه‌ونه نزیکده‌بینه‌وه.
له‌وانه‌ش گرنگتر رێکخستنی نێوماڵی کوردی‌و کوردستانییه له‌سه‌ر بنه‌مای
ماف‌و به‌شدارپێکردنی یه‌کسانانه‌ی گشت نه‌ته‌وه‌کانی سه‌رخاکی
کوردستان له‌و پرۆسێسه‌دا.
له‌سه‌رێکی دیکه‌وه، دابینکردنی خزمه‌تگوزاری به‌پێی کوالێتی ستاندارد
بۆ که‌رته‌کانی جیاجیای نێو وڵات ئاماده‌بکرێ، له‌هه‌مووشی گرنگتر به‌دامه‌زراوه‌یی‌و
سیسته‌ماتیکردنی داموده‌زگاکانی هه‌رێم‌و ئه‌نجامدانی چاکسازی ریشه‌یی‌و
نوێکردنه‌وه‌یه.
جارێ بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کان له‌ئارادان، دواتر به‌پێی ئه‌رک‌و
پێداویستییه‌کان بنه‌ماکانی دیکه مسۆگه‌ر ده‌کرێن، له‌سه‌رده‌می ئه‌مرۆدا
دامه‌زراوه‌کان به‌پێی ئه‌رک‌و پێویستی بنادده‌نرێن، چه‌ندان وڵات هه‌یه
له‌و جیهانه‌دا، ره‌نگه ده‌یان ساڵ ده‌وڵه‌ته به‌ڵام گشت بنه‌ماکانی
ده‌وڵه‌تی تێدا نییه‌و ته‌نانه‌ت نه‌یتوانیووه گشت بنه‌ماکانی دامه‌زراوه‌ی
ده‌وڵه‌تی تێدا نییه، هه‌رێمی کوردستان له‌و دواییانه‌دا هه‌ندێ له‌سیماکانی
به‌ده‌وڵه‌تیبوون به‌کرده‌وه جێبه‌جێ ده‌کات.
جیهاد محه‌مه‌د:
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێکی کوردی دامه‌زرێت له‌باشووری کوردستان، ئایا
له‌توانایدا هه‌یه کێشه سیاسیی‌و ئابووریی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی
ئه‌مرۆی خه‌ڵکی کوردستان چاره‌سه‌ربکات، یاخود به‌ره‌ورووی کێشه‌ی
زیاتر ده‌بێته‌وه؟
سه‌ڵاح مه‌زن: ئه‌زمونی هه‌رێمی کوردستان
له‌ماوه‌ی بیست ساڵی رابردوو، ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌ک کێشه‌و ئاڵۆزی تێدا
روونه‌دابایه، به‌تایبه‌تیش شه‌ری نێوخۆیی، شه‌ری کورد به‌کوردو پاشه‌کشێ
له‌پرۆسێسی دیموکراسی‌و ته‌شه‌نه‌کردنی گه‌نده‌ڵی له‌کایه جیاجیاکانی
هه‌رێمی کوردستان، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه نه‌بوونایه، ئێستا ده‌بووه نمونه‌یه‌کی
جوان بۆ پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان‌و وڵاتانی ناوچه‌که، به‌ڵام له‌پاڵ
بنه‌ما سیاسی، ئابوری، سه‌ربازی، یاسایی‌و به‌دامه‌زراوه‌یی‌و سیسته‌ماتیککردنی
هه‌رێم، هه‌روا گرتنه‌به‌ری دایه‌لۆگی ئاشتییانه له‌گه‌ڵ لایه‌نه
عێراقییه‌کان‌و زامنکردنی پاڵپشتی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و پارسه‌نگی هه‌رێمی،
ئه‌وه پێویسته چاکسازی ریشه‌یی له‌سیسته‌می فه‌رمانره‌وایی، سیسته‌می
کارگێری‌و یاسایی رووبدات، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش پێویستی به‌ژماره‌یه‌ک
نوێکاری‌و گۆرانکاری له‌ده‌ستنوسی ده‌ستورو یاساکان و دامه‌زراوه‌کان
هه‌یه، به‌و پێیه چوارچێوه‌ی ئازادییه‌کان‌و دیموکراسی فراوان ده‌بێ،
دواتر به‌شداری گشت چین‌و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه، گونجاندنی ده‌رفه‌تی
یه‌کسان زیاتر فه‌راهه‌م ده‌کرێن، ئه‌وه‌ش واده‌کات کێشه‌کانی سیاسی،
ئابوری‌و کۆمه‌ڵایه‌تی جۆرێک له‌یه‌کسانی‌و عه‌داله‌تی تێدا به‌دیبکرێت،
به‌و پێیه پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی، بوژانه‌وه‌ی کولتوری‌و ئارامی‌و
ئاشتی ژیاری دروست ده‌بێ.
جیهاد محه‌مه‌د:
ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کانی دنیا به‌تایبه‌تی
(به‌ریتانیا‌و فه‌ره‌نسا که له‌کاتی خۆیدا به‌پێی رێککه‌وتننامه‌ی
سایکس – بیکۆ کوردستانیان دابه‌شکرد) به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
خۆیان ره‌زامه‌ندی ده‌رده‌برن بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی وه‌ها بۆ
کورد، تاکه‌ی کورد چاوه‌روانی ئه‌و رازییبوونه بێت؟
سه‌ڵاح مه‌زن: زلهێزه‌کان، دوێنێ
له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره‌تری خۆیان کوردیان کرده قوربانی
نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌که، دور مه‌بینه ئه‌مرۆش بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی له‌وچه‌شنه‌یان پاڵپشتی کورد بکه‌ن بۆ بنیاتنانی
قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆو ئاواکردنی ده‌وڵه‌تی کوردی یان کوردستانی،
ئه‌مرۆش دوێنێ نییه، ئه‌و ره‌وشه‌ی ئه‌ورۆ بۆ کورد هاتووه‌ته ئاراوه
له‌قازانجی وڵاتانی جیاجیای جیهان‌و ته‌نانه‌ت ناوچه‌که‌دایه، کورد
ببێته ده‌وڵه‌ت، مادام ئابوری به‌هێزت هه‌یه، مادام عێراق‌و
ناوچه‌که به‌گه‌شه‌سه‌ندنی خێرا ده‌رۆنه پێشه‌وه ، که‌واته هه‌موو
لایه‌ک پێویستی به‌یه‌کتر هه‌یه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی په‌ره‌سه‌ندن،
پێویستی به‌ئاشتی‌و هه‌ماهه‌نگی هه‌یه، پێویسته گه‌لی کوردستان
زیره‌کانه‌و هه‌ستیارانه له‌ئاست ئه‌و پێشهاته نوێیانه هه‌ڵسوکه‌وت
بکات، هه‌روا به‌ربه‌سته‌کانیش وه‌ک جاران سه‌خت‌و ئاڵۆز نییه، چ
له‌سه‌ر ئاستی عێراق‌و پێکهاته‌کانی چ له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی
عه‌ره‌بی‌و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر، به‌تایبه‌تیش که بیری
نه‌ته‌وه‌په‌رستی عه‌ره‌بی روو له‌لاوازییه، هه‌روا بیری
نه‌ته‌وه‌په‌رستی تورک‌و فارس رابردوو نییه، خۆ لاوازبوون‌و نه‌مانی
ده‌سه‌ڵاتی توندره‌وی نه‌ته‌وه‌یی به‌عس له‌سوریا، هه‌روا له‌میسری
عه‌ره‌بی، ئه‌مجار کێشه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپاو
ئاژانسه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی، هه‌موو ئه‌وانه پێشهاتی گرنگ‌و
یاریده‌ده‌رن بۆ کورد، به‌ڵام له‌هه‌مووی گرنگتر کورد خۆیه‌تی که
چه‌ند به‌جددی‌و شێلگیرانه‌و به‌پێی به‌رنامه‌یه‌کی نیشتمانی‌و
هه‌مه‌لایه‌نه کار ده‌کات بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه، من
وایده‌بینم که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مرۆی ده‌وڵه‌تان‌و هه‌بوونی
نه‌وت‌و سامانی سروشتی دیکه ده‌بنه هانده‌ری گرنگ بۆ ئه‌مه‌ریکاو
رۆژئاوا که پاڵپشتیمان بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه پێویستی به‌کات‌و کاری
زیاتره، به‌شه‌وو رۆژێک نایه‌ته دی، پێویسته له‌سه‌ر ئاستی جیاجیا
دوور له‌هه‌ڵچوون‌و شه‌رانگێزیی به‌رێوه‌ببردرێت.
جیهاد محه‌مه‌د:
چۆن لێکدانه‌وه‌و هه‌ڵوێستی پارتی دیموکراتی
کوردستان‌و مه‌سعود بارزانی، هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی گۆران‌و
نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌خوێنیته‌وه سه‌باره‌ت به‌دامه‌زاراندنی
ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ کورد؟
سه‌ڵاح مه‌زن: باشتروایه بپرسی چۆن
ئاماده‌باشی رای گشتی کوردستان‌و تاکه‌کانی کوردی به‌گشتی له‌رووی
ده‌روونی‌و خواسته‌وه بۆ ئه‌و ئامانجه یان ئه‌و کاره
ده‌خوێنییه‌وه، ئه‌مجار چاکتروایه بڵێین هه‌ڵویسی مه‌سعود بارزانی‌و
دواتر نه‌وشیروان‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆران، هه‌روا گشت لایه‌نه‌کانی
سیاسی، مه‌ده‌نی، رۆژنامه‌وانی، روناکبیری‌و… تاد، سه‌باره‌ت
به‌ده‌وڵه‌تی کوردی چۆن ده‌خوێنییه‌وه، جارێ له‌لای پێشه‌وه
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌رۆژی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ روانینی خۆی راگه‌یاندو
له‌نێو بزوتنه‌وه‌ی گۆران دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی جێگای
بایه‌خپێدانه، ته‌نانه‌ت دیداری نێوان نه‌وشیروان – بارزانی
له‌روانگه‌ی ئه‌و بایه‌خپێدانه‌وه هاتبوو، هه‌روا به‌بروای من مه‌سعود
بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی پارتی‌و هه‌رێمی کوردستان که بانگه‌شه بۆ
ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌کات، ئه‌وه خۆی له‌خۆیدا زۆر گرنگه، به‌ڵام ئه‌و
کاره به‌بێ گه‌رانه‌وه بۆ په‌رله‌مانی کوردستان که به‌رزترین
دامه‌زراوه‌ی یاسادانان‌و هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵکه‌و به‌لانی که‌مه‌وه
نوێنه‌رایه‌تی گشت لایه‌نه سیاسی، نه‌ته‌وه‌یی‌و ئاینی‌و
مه‌زهه‌بییه‌کان ده‌کات، هه‌روا بۆ سه‌رکه‌وتن له‌و بانگه‌شه‌و
پرۆسێسه چاره‌نوسسازه‌دا، پێویسته به‌رنامه‌ی چاکسازی ریشه‌یی‌و
چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌و ئاڵۆزییه‌کانی هه‌رێم پشتگوێنه‌خرێن، دواتر
نه‌ده‌بوو سه‌رۆکی هه‌رێم خۆی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سه‌رانی ناوه‌ند
له‌به‌غدا رووبه‌رووی شه‌ری راگه‌یاندن بێته‌وه، ده‌کرا ناوه‌ندو
دامه‌زراوه‌ی دیکه‌و به‌شێوازی نه‌رمتر‌و لێکترتێگه‌یشتنی زیاتر ئه‌و
شه‌ره میدیاییه بکرابایه، هه‌روا ره‌چاوی ئه‌وه‌ش بکرابایه که بۆ
قازانجی گشت لایه‌ک‌و پاراستنی ئه‌و ره‌وشه‌ی ئه‌مرۆی نێوان کوردستان‌و
عێراق، باشتروابوو شیوازی دایه‌لۆگ‌و رێگاچاره‌ی ده‌ستوری به‌هه‌ند
وه‌رگیرابایه، پاراستنی هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ گشت باڵه‌کانی پێکهاته‌ی
عێراق، ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان دوور
له‌زمانی هه‌ره‌شه‌و توندوتیژی به‌رێوه‌بچن، گومانی تێدا نییه که
به‌شداریپێکردنی گشت لایه‌ک له‌چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌کی
نه‌ته‌وه‌یی کوردستانی له‌په‌یوه‌ندی به‌کێشه‌ی نێوان هه‌رێم‌و عێراق
زیاتر له‌ئامانجه‌کان نزیکمان ده‌کاته‌وه.
selahmezin@yahoo.com
|