١٣\٧\٢٠١٠
سەڵام
کۆیى بە کار وەڵامى بێکارەکان دەداتەوە.
هونەرمەند
سەلام کۆیى، کە ئێستا رۆڵ لە شانۆگەریی (سێوەکەى
خۆم) دەبینێ لەلایەن کەسانێک بە ئیکسپایەر ناوبراوە، بۆیە رایگەیاند بە
کار وەڵامى بێکارەکان دەداتەوە.
دواى ئەوەى لە ماوەى هەشت مانگدا سەلام کۆیى توانى بەشداریی
لە دوو زنجیرە دراماى تەلەفزیۆنیی و ئێستاش
لە شانۆگەریی (سێوەکەى خۆم) بە رۆڵى (سەعدى)
بکا، لەلایەن کەسانێک توانجى ئەوەى لێگیراوە کە خۆی و ئیبراهیم حەکیم
ئیکسپایەر بوونە، بۆیە گوتى "ئەوانەى کە دەڵێن من و کاک ئیبراهیم حەکیم
ئیکسپایەر بووینە ئەوا من بە روحییەتى گەنج قۆڵ و باسکم لێهەڵکردووە و
لە ناو گۆڕەپانم و ئەوان لە کوێن".
وەک ئەوەى هونەرمەند بڕیارى لە بارەوە داوە بە
کار وەڵامى بێکارەکان دەداتەوە و "ئەوانەى کە واش دەڵێن با سیر
بخۆن و زوڕنا لێدەن".
شانۆگه‌ریی (سێوه‌که‌ی
خۆم) به‌رهه‌می (گرووپی گه‌نج بۆ شانوۆ)یه و له نووسین و ده‌رهێنانی
(کارۆخ ئیبراهیم)ه، هه‌ر یه‌ک له ( سه‌لام کۆیی، به‌همه‌ن عومه‌ر،
سایه حوسێن، بارزان سنجاویی، سامان عومه‌ر) به‌شداریی له نواندنی
ده‌که‌ن.
فه‌رموون له‌گه‌ڵ چه‌ند گرته‌یه‌کی ئه‌و شانۆگه‌رییه:

راگه‌یاندنی شانۆگه‌ریی(سێوه‌که‌ی خۆم)
rageyandin.shano@yahoo.com
|