په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\١٠\٢٠٢٠

    سەما؟

فەتاح حەسەن

مەرگ، شوێن و ساتی بۆ نییە
ھەروەھا (سەما)ش.
بە بیستنی مۆسیقایەک
ڕٶحی خۆمی ئاوێزان دەکەم
پڕ بە دڵی خۆم سەما دەکەم،
کێ دەڵێ سبەی..
پێیەکانم سەما ھەڵدەگرێ.. کێ؟؟
کەی بمەوێت
زۆر شێتانە، سەما دەکەم
.. سەما نەبێ
نە خۆر، لە خۆرھەڵاتەوە ھەڵدێ
نە لە خۆرئاواوە ئاوادەبێ.
نە دڵ..
مانای عاشبوون دەزانێ
نە پەپوولە
بە دەوری شەمدا دەسورێ،
نە.. ھەنگ، تامزرۆی
مژینی ھەڵاڵەی گوڵ دەبێ
.. سەما نەبێ
سەرمای زستان و
گەرمای ھاوین،
مرۆڤ، دەتەزێنێ،
دەپڕوکێنێ.
پێکی مەستانە، سەما
دەسا وەرە ئەی خانمەکەم
ھەتا ماوین.. سەما بکەین.
سەما،
پیریی و گەنجێتیی نازانێ
گەر..
گوێبیستی مۆسیقای (زۆربا) ببی و
سەما نەکەی
دڵنیابە
ئەتۆ شێتی،
بۆیە..
ھەر مەرگ، لە(سەما)م، دەخات
دەنا، ھەر چوار وەرزە
ھەتا مابم
سەما دەکەم.


٢٠١٩ - دانیمارک / ڤالبی
ماڵپەڕی فەتاح حەسەن

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک