٢٢\٢\٢٠٢٥
سەمای کاتژمێرەکان.

ئەرسەلان مەحمود
چرکە
بە چرکە دەمرین
لە خەونی ژمارە
سفردا!
سفر مەرزی
نێوان مەرگ و ژیانە،
سەرەتایە یان کۆتایی
فەلسەفەیەکە تەنها
شیعر دەیزانێ!
چاوەکانی
لە شەقامەکانی
(گووگڵ ماپ)دا جێمان
کەچی هێشتا دەبینێ
یان وا دەزانێت
دەبینێ!
ئەمڕۆ
نیشتەجێی ناو مۆبایلەکەم و
هەموو دوێنێش لە ئیمەیڵێکدا
چاوەڕێی نەهاتێک بردمییەوە
بۆخۆی!
ماڵپهڕی ئهرسهلان مهحمود
|