سه‌مای ماچه‌کانی پایز ...!!

خالید شه‌یدا
له ڕۆژێکی پایز دا
گه‌ڵاکان ،،، ماچی خۆره‌تاویان کرد
ده‌ستیان کرد به ،،، سه‌ما .
له خۆشیان بوورانه‌وه و
یه‌که یه‌که ده‌که‌وتنه سه‌ر زه‌وی
(با) ، له‌گه‌ڵ خۆ‌یا ڕایماڵین
بردنی بۆ سه‌ر که‌نارێ
ئه‌وانیش ده‌ستیان کرده‌وه
به ماچ و مووچ و هه‌له‌که سه‌ما
تا گزنگی به‌یانی
٭٭٭٭٭٭
با زۆر حه‌زی له ماچی ڕووبار بوو
ڕووباریش هه‌ر خۆی له با ده‌دزیه‌وه
به خێرایی ڕایده‌کرد
تاکو با له هیچ شوێنێ
نه‌توانی بیگاتێ و ماچی بکا
*
* * * *
په‌پوله‌یه‌ک حه‌زی له سه‌ما و ماچی گوڵ بوو
ڕۆژێ هه‌ڵفڕی گه‌ڕا و سووڕا
له قوژبنێک گوڵێکی دۆزیه‌وه
تێر سه‌مای له‌گه‌ڵ کرد و ماچی کرد
دوای ئه‌وه‌ی به‌جێیهێشت و ڕۆیی
عه‌شقێک له دڵی گه‌ڵاڵه بوو
به‌یانی که له خه‌و هه‌ڵسا
بۆ لای گوڵه‌که هه‌ڵفڕی
بینی گوڵه‌که‌یان قرتاندوه
ئه‌ویش له حه‌ژمه‌تان یه‌کسه‌ر مرد و
دڵی وه‌ستا ...
ئه‌لمانیا
09.10.07
|