٥\١٢\٢٠١٥
سەمای مەرگ.

کەژاڵ ئیبراهیم
خدر
١
فریشتەکانی ئەم ووڵاتە
لە سەفەری سەمای مەرگی تۆدا
نیگا سیحراوییەکانیان کردە دیاری
تاکو رەنگی زەردی پایز کۆتایی بێ و
روانینی رێچکەی کاروانی دەنگت
نێرگز پڕ بێ لە نێرگزی بەھار و
نمە نمە وەکو باران داببارێ.
٢
فریشتەکانی وڵاتی دڵی من
پڕ لە جوانیی گوڵ و
پڕ لە سروود و تابلۆی رۆحی شەونم
ئەو کاتەی کە دڵی پەپوولەیەک
ھەناسەی دەسپێرێ بە خاک
ئەو دەبێتەوە گوڵ و
ئاوازێ مۆسیقایەکی پڕ لە سۆز و
خونچەی باخچەیەکی بێ باک.
ماڵپهڕی
کهژاڵ
ئیبراهیم خدر
|