٢١\٩\٢٠١٩
سەمای مەرگ.

ستار ئه‌حمه‌د
به‌ژنت له تۆڕی
نیگاما
سه‌مای مردنی باڵداره
دڵ ئاواتی بووه ره‌ژووی
ژووری ته‌ریكی مه‌یخانه
وشه له كاسه‌ی شیعری تاڵ
نه‌رمه وه‌نه‌وزی نه‌مانه
شه‌و تاریكه.. په‌نجه‌ره‌كان داخراون
به‌فری شه‌رابی په‌رچه‌می داره‌كان ماچده‌كا
ته‌مه‌نێكه ئه‌شكی ئاسمان بۆ گۆشه‌ی بێلانه‌م
داخی زریان له دیده‌ی خاكا گل ناداته‌وه
بولبولێك له سنگما جریوه‌ی ساماڵی ئه‌ڤینه
حه‌زده‌كا درزێك له ده‌روونی په‌نجه‌ره‌كه‌م بكاته‌وه
له باخچه‌ی به‌هاری ئه‌ستێره‌چن دابڕاوه
خۆزگه‌ی دڵه‌ی مه‌لوولم ئاوێزانی به‌فر
به‌رامه‌ی گوڵ
جه‌رگی خاك و هه‌وا ده‌بێ
له‌گه‌ڵ فڕینی تاسه و بولبولی خوناوما
خۆر چاویلكه‌ی
ته‌م.. هه‌ور..
ئه‌م به‌فر و شێیه داناكه‌نێ
زریانێك ناتوانێ
په‌نجه‌ره‌ی ژووره تاساوه‌كه‌م هه‌ڵبكه‌نێ
به ته‌نهایی دانیشتووم و خه‌می دونیا به‌باده‌كه‌م
بۆشاییه‌ك ده‌روونمی داگیر كردوه
ژووری نه‌فره‌تییم بووه به مۆته‌كه‌ی نێو خوێنم
له‌گه‌ڵ گیانما تێكه‌ڵ بووه
ته‌رمی هه‌ور ردێنی سپی سروشته
له نێو خه‌رمانی برسێتی
شیعرم بووه به فریشته
كه گه‌واڵه له به‌ر فریشته داكه‌نن
به ژنت له تۆڕی نیگاما
ده‌ست ده‌كاته سه‌مای مردن
خه‌و به باڵای داگیرساوی
گه‌ڵای سۆزه‌وه ده‌بینم
باڵداره‌كان له گۆشه‌ی سایه‌ی گومه‌زی
ماڵه‌كانا هه‌ڵتووتاون
چرۆی داره لاسك سپیه‌كان
كاسه‌ی شیعری خه‌می به‌فر و
ئه‌شكه‌نجه‌ی ژانی ژه‌هراون
خۆر دزراوه..
مانگ زامداره..
شیعری گزنگ..
په‌نجه‌ی ساردی به‌فر و بایه
كروزانه‌وه‌ی به‌ربه‌سته
گه‌رووی وشكی..
سارای هزری بیر و رایه
سه‌مای به‌ژن..
تۆڕی نیگا و
به‌های مه‌رگێگی باڵایه.
ماڵپەڕی
ستار ئەحمەد
|