٢٠\١١\٢٠١٢
''سه‌مای سیاسیی''
و هێرش بۆ
سه‌ر میرسی و ئیخوانه‌کان!
هونه‌رمه‌ندی
سه‌ماکار (سه‌ما میسری)،
به‌م دواییانه له
چالاکییە‌کی هونه‌رییدا،
گۆرانی و سه‌مایه‌کی پێشکه‌ش کردووه که
ڕۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان به"سه‌مای سیاسیی"
ناویان بردووه، سه‌ما له‌م کاره‌یدا، ڕه‌خنه‌یه‌کی هێرشبە‌رانه‌ی
کردۆته سه‌ر محەمه‌د میرسی و ده‌سه‌ڵاتی
ئیخوانه‌کان و له
ڕیگایه‌وه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی که له سه‌رده‌می
هه‌ڵبژاردندا، وه‌ک به‌ڵینێک بۆ باشکردنی بارودۆخی ژیان به
هاوڵاتیانیان دابوو، به گاڵته‌جاڕیی
ده‌گرێ و په‌رده له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی هه‌ڵده‌داته‌وه.
سه‌ما له
کاره‌که‌یدا باس له "پڕۆژه‌ی نه‌هزه‌ی
ئیسلامیه‌کان" ده‌کا که له ماوه‌ی
١٠٠ ڕۆژه‌ی هاتنه سه‌ر کاری
محەمه‌د میرسیدا، چیان بۆ خه‌ڵک
کردووه .
پەیوەندی (بەلکیمی) بە سەماکار (سەما میسری):
http://www.youtube.com/watch?v=mO4bTIMzYXY
هاوکات
له تێکستی گۆرانییە
سه‌ماکه‌ی هونه‌رمه‌ندی ناوبراودا، باس له
ژیانی سه‌رانی ئیخوان ده‌کات که چۆن ده‌ستیان
به جومگه‌گانی ئابووریی
و سیاسیی و ئیداریی
وڵات‌دا گرتووه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی
خۆیان به‌کاری ده‌هێنن و له‌ولاشه‌وه، که‌سانی
پسپۆڕ و شیاو دوور
ده‌خه‌نه‌وه و رێبازێکی سه‌رکوتگه‌رانه‌ش
له به‌رامبه‌ر نه‌یاران
و ڕه‌وته سکولار و مه‌دهنییە‌کاندا
گرتۆته‌به‌ر.
ناوهێنانی عیسام عه‌ره‌یان، یه‌کێک له
سه‌رکرده‌ی ئیخوانه‌کان له گۆرانییە
سه‌ماکه‌دا، وه‌ک که‌سێکی ماستاوچی، هێنده‌ی تر ئیخوانه‌کانی تووڕه
کردووه. هه‌روه‌ها سه‌ما له کاره‌کایدا
ئاماژه به ئه‌نوه‌ر بلکیمی، نوینه‌ری سه‌له‌فیه‌کان
ده‌کات که له نێو خه‌ڵکدا به
"نوینه‌ری لووت" ناسراوه، (که
ئاماژه‌یه بۆ جوانکردنی لووتی له
ڕیگای پزیشکییە‌وه، به
پاره‌ی دزراو)، و کاتی خۆی ١٠٠ هه‌زار
جونه‌ی دزیوه و دراوه به
دادگا، که‌چی ئێستا باس له پڕۆژه‌ی
نه‌هزه و داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌کات!!.
نمایشی
سەمای (سەما میسری) و گاڵتەجارییەکەی بە ئیخوانەکان:
http://www.youtube.com/watch?v=qvXhIg58tTw
شایانی باسه سه‌ما به‌م کاره‌ی چۆته چه‌قی ناوه‌نده هونه‌رییە‌کانه‌وه
و بۆته جێگای مشتومڕێکی
فراوانی کۆمه‌ڵایه‌تییە‌وه. به
راده‌ی ئه‌وه‌ی که ڕۆژنامه‌ی (ئه‌لجه‌مهوریه)ی
میسری، که رۆژنامه‌یه‌کی نزیک به
ده‌سه‌ڵاته، ناچار کردووه به بڵاوکردنه‌وه‌ی تۆمه‌ت و
بوختان کردن، به مه‌به‌ستی شکاندنی
له‌به‌رچاوی هاوڵاتیان. سه‌ما ئێستا بۆته جێگای سه‌رنجی هاوڵاتیان و
دانهجیڕه‌ی ئیسلامییە‌کان
بۆ تۆله لێ‌کردنه‌وه‌ی. سه‌ما له نێوه‌ندی هونه‌ریی
میسریدا به فیلمی
''على واحدة و نص''،
ده‌ناسرێته‌وه.. به‌ڵام سه‌ما یه‌که‌م هونه‌رمه‌ند نییه که
که‌وتبێته به‌رامبه‌ر ئیخوانه‌کانه‌وه، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ هاتنه‌سه‌رکاری
ئیسلامییە‌کان، ڕیزێک له
هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران
و سینه‌ماکاران، هاوشێوه‌ی سه‌ما میسری ده‌رکه‌وتوون.
گۆرانی
(دق) لە فیلمی (علی واحدة و نص):
http://www.youtube.com/watch?v=JCba3mXLi70
ئۆکتۆبەر
|