١٩\٦\٢٠١٤
سەنتەری ژنانی
کورد کۆڕێک بۆ خاتوو هەڵاڵە رافیع ساز دەکا.
جەستەی
بێ گیانی ھەر کچێک، یان ھەر ژنێک لەم کوردوستانە رووماڵێکە کە باس لە
لوتکەی توند وتیژی کومەڵگەی کوردی و ھەوڵ وپەلەقاژە بۆ مانەوەی
پیوەندییەکانی خێلی و عەشیرەیی لە ژێر سێبەری دەسەڵاتی کوردی کە تاوان
تیایدا گەشتوتە ترۆپک و چیتر بە وشە لە باس کردن نایەت دەکات!
سەنتەری ژنانی کورد لە شاری کوڵن وڵاتی ئاڵمانیا بە مەبەستی تاو و توێ
کردن و دەسنیشان کردنی کێشەکانی پێوست بە ھەڵسوکەوتی کۆمەڵگای کوردی
سەبارەت بە دۆخی ژنان و باس لە ھۆکارەکان و ھەروەھا ئەو ڕۆڵەی کە یاسا
لە کوردوستان دەیبینێت و ئەوەی کە ھۆشیاری تاکی کورد لە سەردەمی
ململانەی سونەت و مودڕنیتە دەتوانێت تا چ ڕادەیەک دەوری لە سەر یەکلایی
بونەوەی کێشەکان ببیت، لە ڕێکەوتی ٢٩.٠٦.٢٠١٤ لە کاتژومێری ٣ی
دوانیوەڕۆوە میوانداری خاتو ھەڵاڵە ڕافیع چالاک لە بواری ماڤی ژنان و
ھەروەھا بەڕیوەبەر و بەرپرسی سەنتەڕی نینا لە وڵاتی سوید دەکات.
ھیوادارین کە ئێوەی ئازیز بە ڕۆحی بەرپرسیاری لە گەڵ ئەم بابەتە
ھەڵسوکەوت بکەن و بە ئامادەبونی خۆتان کۆڕەکەمان بڕازێننەوە.
كات: ٣ی دوانیوهڕۆ، ٢٩\٦\٢٠١٤
شوێن:
Bürgerzentrum Finkenberg
Stresemannstr. 6a
51149 Köln, Porz-Finkenberg
سهنتهری ژنانی كورد له شاری كۆڵن
/ ئاڵمانیا
centerijnan@ymail.com
|