په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٦\٢٠١١

سەنتەرى میترۆ داواى ئاشکراکردنى راپۆرتى لێژنەى لیکۆڵینەوەى کەناڵى NRT دەکا.
 

سلێمانی، 8ی حوزرەیرانی 2011:


سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەڕۆژنامەنوسان داوا لەحکومەتی هەرێمى کوردستان دەکات ئەنجامی ڕاپۆرتەکەی لیژنەی گەڕان بەدوای راستییەکان لە روداوی سوتانی کەناڵی NRT بۆ رای گشتی ئاشکرا بکات.

دواى نزیکەى 4 مانگ بەسەر سوتاندنى کەناڵی ئاسمانی NRT دا، ئەو لیژنەى کە ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتی هەرێم پێکیهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لەروداوی سوتانی کەناڵەکە، تا ئێستا ئامادەنیە ناوەرۆکى راپۆرتەکەى ئاشکرا بکات کە لەمانگى پێشودا تەواوى کردووە.

سەنتەری میترۆ رایدەگەینێت نابێت هیچ پاساوێک هەبێت بۆ شاردنەوەی کەیسی سوتانی کەناڵی NRT و دواى تەواوبونى لێکۆڵینەوەکان پێویستە زانیارییەکان ئاشکرابکرێن، یان هۆکارى ئاشکرانەکردنى تا ئێستا ڕوونبکەنەوە.

سەنتەری میترۆ داوا لەحکومەتى هەرێمی کوردستان دەکات وەک لایەنى پێکهێنەرى لیژنەکە ناوەرۆکى راپۆرتەکە بۆ راى گشتى رابگەیەنێت تاوەکو هەموو راستیەکان بزانرێتء قەرەبوى مادى و مەعنەوى کەناڵى NRT بکرێتەوە.

کەناڵى ئاسمانى NRT لە بەرەبەیانى 20 ى شوبات لەدواى چەند کاتژمێرێک لە دەستپێکردنى بە پەخش لەڕۆژى ڕووداوەکانى 17 ى شوبات، لە لایەن گروپێک چەکدارەوە سوتێنرا و بەپێى لێدوانى بەرپرسانى کەناڵەکەش نزیکەى 10 ملیۆن دۆلار زیانیان پێگەیشتووە.

________________________________________________________

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان، رێکخراوێکی سەربەخۆیە بۆ بەرگری لە رۆژنامەنووسان و مافەکانیان. ئەم رێکخراوە، لە هەرێمی کوردستان، نوێنەرایەتی روانگەی ئازادییە رۆژنامەنووسییەکان (JFO) دەکات کە نوسینگەی سەرەکی لە بەغدایە.


بۆ زانیاریی زیاتر، پەیوەندیی بکەن بە:

رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ: 07701523300 rahmangarib@yahoo.com
نیاز عەبدوڵا، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێر: 0704617014 niyazabdulla@yahoo.com
ئاوات عەلى، ئەندامى بۆردى سەنتەرى میترۆ 07701435822
 

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک