په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\٢\٢٠١٠

     سێ پارچه‌ هۆنراوه‌.

فەرهاد کەریم

        (تووتنە دوعا)!

 

                 بۆ دوعای ئاشق .. بۆ (ڤاڵانتاین).

خەندە هاوار
رووندک سەما
گوڵدانی شین
روو خوێ
سینگ سوور
چاو پەرۆش
پەمۆ قژ
خوا مۆر
لە کوتین شیرین
خەیاڵه‌ رێستن
میزی وشتر
ئیرەیی ئاین
رووسوور ژن
دوعا خودا
بەرد ژن
ژن رق لە بەرد
ئاین ژن پێی ژن بەهەشت
خودا بەردسێو

سێو بۆ پیاوە

بەردیش ژن.

 

15\3\2007


        
 رێگا.


شەپۆڵی ئاو زام
لە شووشە خوناو
خوراندی بەرد پەمۆ
جیهانگیریی رووتبوونەوە
ماچ دەمامکیدا
مۆم ئامێزی پەپوولە
رَۆناکی فرمێسکیدا
باڵندە مەستن
درەخت چەتری لەباران هەڵدا
بارانی وەک سێو
خوێندنەوەی جیاوازیدا
تاوان لەتەڕبوون نەفرەت
رَووتبوونەوە لەئاو
یەک جۆگەلەش
پاکیی و بەدیی پێدا دەڕوا
مرۆڤیش گومان بکا و
چەپلەش لێدا.


        
 گەڕانەوە.


تووڕەمە و
پێکەنینم رشانەوەی تەمەنمە و
زەلیلی دەستی سێکسم..
گەر مەرەقە سێکس نەبووایە
من نەدەبووم ..
بۆچی هاتووم؟.
چیم داوە لە بانک و شیعر نووسین؟
چیم داوە لە ئازادیی و خۆکوشین؟
چیم داوە لە بەجیهانبوون و تاریک نشین؟
من عەودالی بەر لەدایکبوونم
خەباتیشم گەڕانەوە.
بۆیە هەمیشە نەفرەت و نەعلەتم..
کفر ناکەم،
ئەو پەیامە زەلیل و تێکشکاوە ناگەیێنم،
قابیل و هابیل و قەلەڕەشی گۆڕهەڵکه‌ن بم
میهرەبانییم بەر لەدایکبوونمە و
خولیا و شەیدای گەڕانەوەم
کفر ناکەم، کفر ناکەم ،کفر ناکەم
کفر ناکەم،کفر ناکەم، کفر ناکەم......


2004
Farhad4Hamad@yahoo.com