١٦\٥\٢٠١٤
سێ
پارچە هۆنراوە.

سۆزی
تۆ
له منا ههی.
دەنگێ
ئازارم ئەدات
بۆ هەر کوێیەك هەنگاو دەنێم
ئەو بە دوای منا را دەکات
لەوە ناچێ دەنگی تۆ بێ
تۆیەك جوانتر لە منا هەی
رەوا نییە ئەو بێ هۆ بێ
چاوەڕێمە، چاوەڕێ
گەر گەڵاش بیت من قبووڵمە
ئەبمە زەوی بەسەر منا هەڵبوەرێ.
لە
دەرەوەی کات و شوێنم.
وتم: سوچێ لە دڵمت بۆ تەرخان دەکەم
هاتی و
شوێنت تیا نەبووەوە
وتم: نیوەیت پێ ئەدەم
زانیم ئەویش بەشی شکۆمەندییت ناکا
بۆیە پەشیمان بوومەوە و
دواجار
هەموویم بەخشی بە تۆ و
ئێستا لە دەرەوەی کات و شوێنم
گەر هیچ دەنگێ لەسەر ئەم بوونە نەمێنێ
من بێدەنگیی تۆ ئەدوێنم،
تا ئاوڕم دایەوە
ئەو وتی:
چۆن مانگ ناژی
بێ تاریکیی شەو
ئەستێرە بێ ماچ
ئەو چاوانەی ناچێتە خەو
چۆن لەبەر زامی عەشق
ئاسمان و زەوی لە یەك دوورن
ژین و مردن
لەبەر پاکیی عەشقی ئێمە
لە شیوەی گوڵەباخ سوورن.
سەمای رۆح.
با لە تۆدا بمێنمهوه.. ئاوارەی هیچ شوێنێکم مهکه..
دەمهوێت لە قووڵایی خهمهکانت مهله بکەم
ئهگهر بزانم خنکاویشم..
دەمەوێت لەگەڵ رۆحتا سەما بکەم
ئهگهر بزانم شێت دهبم
ئهوه بڕیارمه.....
|