١٣\٤\٢٠١٨
سێ قەسیدە.

مەناهل ئەلسهەوی
و: نەژاد عەزیز سورمێ
(١)
ژنانی ئەوروپا.
خەمبار
بەسەر پێخەفە نەرمەکەدا،
پاڵ دەکەوم..
ڕووم بەلای دیواردا وەردەگێڕم
زەردەمسکە دەبمەوە..
بە پەنجەم
ناوت لەسەر دیواردا دەکێشم
لەگەڵ دەنگی تەقینەوەی دوورەوە
چاو دەنووقێنم
ئێستا دەتوانم بنووم،
بێ ئەوەی خەون بە ھیچەوە ببینم
بێ ئەوەی چاوەڕێی ھیچ بکەم..
دەزانم زۆرن ئەوانەی
وەکو تۆ
کۆچیان بۆ ئەوروپایێ کرد
کۆچیان بۆمەرگ و زیللەت کرد
بەڵام پاش چەندان ساڵ
کە منداڵەکانیان
ھۆی ھاتنیان لێ دەپرسن
دەڵێن:
چونکە جەستەی ژنانی ئەوروپا
لە ژنانی ئێمە گەرمترە..
ژنانی ئێمە،
کە لەوێ
لە بەتەنێیدا مردن.
(٢)
لە ملدا.
ھەمیشە زانیومانە
شتێک لە مڵدا ھەیە
لێی دەترسین،
نابێ لە پەتی لوولدراو
نزیک بینەوە..
چەقۆیەک
یا دوو مشتی بێ بەزەیی
کەواتە ئێمە مەرگ دەناسین!
ئەو مەرگەی ڕێک لە ملدایە
لە جێیەک
لە ھەموو جێیان پتر لێ دەدا
لە ھەموو جێیان گەرمترە
لەوێدا ماچیش ھەیە.
(٣)
ھەناسەبڕکێ.
ئەمڕۆ
بە کیسەی زۆرانبازیم ھاتییە بەرچاو
بە مشت وەرت گەڕامێ ،
ئەوەی لە کاتی خۆیدا نەمدایتێ..
کیسەکە دەھات و دەچوو،
دوور دەکەوتەوە..
پاشان بە ھێزێکی زۆرترەوە
دەگەڕایەوە،
مشتی دیکەی لێبوەشێنم
جارێکی دی وەک دڕندەیەکی برسی
دەھاتەوە..
وا مامەوە ، تا ھەستم کرد شەکەت بووم..
بە دەستەکانم گرتم
بە جومگەی پەنجە قڵیشاوەکانم
سەرم پێ کرد
پڕم بووم لە خوێن و
بە ڕوونی
گوێم لە ھەناسەبڕکێی خۆم بوو
وێنەی ئاژەڵێکی تۆقیو
خێراتر دەبوو.
٥\٤\٢٠١٧
____________________________________________
ئاماژە:
شاعیرێگی گەنجی
سورییە، یەکێکە لەو شاعیرە ژنانەی ڕەخنەگران ئایندەیەکی لە کاروانی
شیعری عەرەبیدا تێدا دەبینن. شیعرەکانی مەناھل - لە سایتی گۆڤاری (کیکا)وە
کراون بە کوردی، بڕوانە:
www.kikahmagazine.com/?p=5486
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|