سه‌رانی به‌رزی
سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی
که‌وتوونه‌ته
به‌ر شه‌پۆڵی پێڵاو هاویشتن.

عه‌بدوڕه‌حمان محه‌مه‌د
سه‌دان
هه‌زار سه‌رباز، که پڕ چه‌ک کراون به تازه‌ترین چه‌کی سه‌رده‌م،سه‌دان
هه‌زار سه‌ری به کرێگرته‌ی مه‌شق پێکراو ، هه‌زاران فڕۆکه‌و تانک ،ده‌یان
هه‌زار که‌سی هه‌واڵگری ده‌زگا نهێنیه‌کان ،ده‌یان مانگی ده‌سکرد به
ئاسمانهووه نه‌یانتوانی به‌ر به پێڵاوه توڕه‌کانی ڕۆژنامه‌نوسێکی
عێراقی بگرن .بڕوا بکه‌ن ئه‌گه‌ر پێی په‌تی بکه‌نه مۆدێل ، مرۆڤه
ئازادیخواز و توڕه‌کان پهنجهکانیانتان تێ ده‌گرن، ئێوه‌ش چه‌که‌کانتان
دانێن و وه‌ک ئێمه با پێکه‌ووه بڵێین ؛ نابێت جێگه‌ی ژیانی خه‌ڵک
ببێته مه‌یدانی شهر، هه‌ر ئه‌و بارووته‌ی که بۆ مرۆڤ کوشتن به‌کاری
دێنن ،ده‌توانرێت ده‌یان چیای پێ کوون بکرێت و تونێڵی لێ دروست بکرێت،
ئه‌و ئه‌تۆمه ترسناکه‌ی که بۆی هه‌یه له ماوه‌ی چه‌ند چرکه‌یه‌کدا
ئه‌م سه‌رزه‌مینه خامۆش و بێده‌نگ بکات ،ده‌توانرێت ده‌یان وێستگه‌ی
کاره‌بای لێ دروست بکرێت،ئه‌و زه‌مینه‌ی که به پاشه‌ڕۆی چه‌که
ترسناکه‌کان ئالووده بوونه با بیان چێنین و برسێتی له ناو به‌رین،
ئه‌م دنیا ههڵگهڕاووهیه ده‌بێت بکهووێتهووه سه‌ر پێ،هه‌ژاری ده‌بێت
ببێته ده‌وڵه‌مه‌ندی بۆ هه‌موان ،کوشتن ببێته ژیانێکی پڕتهندروست،ئاواره‌یی
و ده‌ربه‌ده‌ری ببێته گه‌شت و گوزارێکی کاتی بۆ دڵخۆشی و هه‌وا گۆڕین،
ده‌بێت هه‌موو شتێک له پێناو ئینساندا بێت نه‌ک ئینسان له پێناو شته‌کاندا،
ده‌بێت خه‌رجی جه‌نگه ماڵوێرانکه‌ره‌کان ببێت خه‌رجی ده‌سته‌مۆکردنی
سروشت، له دروست کردنی بهنداوهکانهووه تا ڕێگا گرتن له
گۆڕانکاریه‌کانی که‌ش و ئاو هه‌وا بۆ ئه‌ووه‌ی جارێکی تر تسۆنامیهکان
ڕوو نه‌ده‌ن، داوده‌رمانی نه‌خۆشیه کوشنده‌کان
بۆ هه‌مووان دابین بکرێت،له بری کوشتنی کچان و کوڕان له سه‌ر خۆشه‌ویستی
،خه‌رجی به یه‌ک گه‌یشتنیان بۆ دابین بکرێت، هه‌موو که‌سێک بتوانێت به
دوای ئاواته‌کانی خۆیدا بگه‌ڕێت و خه‌رجی حه‌زه‌کانی بۆ دابین بکرێت،
کرێکانمان ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌وو بڕه هێزی کاره بێت که به خه‌رجمان
داووه ، بۆیه ده‌بێت سیسته‌مێک بنیاد بنێین که حه‌زو ئاره‌زوو
پێویستیه‌کانمان دابین ده‌کات نه‌ک سیسته‌مێک که کۆمه‌ڵێک به‌رژه‌ووه‌ندی
په‌رستی چه‌وسێنه‌ر که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن.
سه‌رانی سهرمایهداریتان بینیووه ،هه‌موو
ڕۆژیک له دانیشتن و گفتوگۆدان بۆ درێژه‌دان به ژیانی ئه‌م سیسته‌مه
،هه‌موو به‌رنامه‌و خه‌مه‌کانیان مانهووهی ده‌سه‌ڵاتیانه به‌سه‌ر
چینه به‌ش مه‌ینه‌ته‌کانی دنیادا،هه‌موو شتێک له پێناووی ڕزگارکردنی
بانقه‌کان و بۆرسهکاندایه ،ئه‌ووه‌ی باسی لێووه نه‌کرێت ئینسانه .
سلجوک اوزبک ،له به‌رواری 01-10-2009 دا، جارێکی تر له نمایشێکی
شانۆگه‌ری پێڵاودا ، سه‌ری گه‌وره‌ی سندوقی دراوی جیهانی(دومینک ستراوس
کان)ی کرده نیشانی پێڵاوه‌کانی، جیهانی ڕاچه‌ڵه‌کاند ،به‌ڵام چونکه
میدیای جیهانی به ده‌ستی سیسته‌می گه‌نده‌ڵی سهرمایهداریهووهیه ،ویستیان
په‌رده‌پۆشی که‌ن،ده‌می سلجوقیان گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی ئابڕوویان نه‌بات
و نهێنیه‌کانیان نه‌خاته ڕوو، سلجوق کاتێک ده‌می به‌ر ده‌بێت له ده‌ستی
جه‌ندرمه‌کان هاوار ده‌کات و ده‌ڵێت ؛ سندوقی دراوی جیهانی ده‌رچۆ له
تورکیا، لافیته‌یه‌ک له هۆڵه‌که‌دا بهرزکراووهتهووه دژی په‌یوه‌ندی
سندوقی دزی دراوی جیهانی و ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی تورکی ، ستراوس ده‌ڵێت ؛
زۆر گرنگی به‌م کێشه‌یه مه‌ده‌ن ،ئه‌مه بزووتنهووهیهکی قوتابیانه
،هه‌موو کاتێک هه‌یه ،زۆر گرنگ نیه، وا جارێکی تریش ده‌می سلجوق
کرایهووه ده‌ڵێت ؛ ده‌بیت بووهستینهووه به‌رامبه‌ر خراپه‌کاریه‌کانی
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و ئیمپریالیزم .
سلجوک ناتوانێت بێده‌نگ بێت به‌رامبه‌ر
ملیۆنه‌ها کرێکاری ئاواره‌ی تورکی له ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا به گشتی
له هه‌مان کاتدا تورکیایه‌ک به قه‌رزو قۆڵه‌ی ووڵاتان و سندوقی دراوی
جیهانی ده‌ژێت،سلجوک ناتوانێت بێ ده‌نگ بێت به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ربازی
شهرئهنگیز، که ته‌نها به خه‌رجی ئه‌و ده‌زگا سه‌ربازیه، خه‌ڵکی
تورکیا گیرۆده‌ی بێ‌کاری و ئاواره‌یی نابن. ئه‌گه‌ر سلجوک اوزبک
شۆڕشگێڕێکی سۆشیالیستێ له تورکیا ده‌سه‌ڵاتدار بێت ،ئاوی فورات و
دیجله له خه‌ڵکی عیراق و کورستان ناگرێت، هاوپه‌یمانێتی له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانێکی
گه‌نده‌ڵی سه‌رکوتگه‌ردا ناکات، ڕێگه‌ی قسه کردن له نهتهووهکانی
تر ناگرێت بۆ ئه‌ووه‌ی به زمانی دایکی خۆیان قسه نه‌که‌ن و نه‌خوێنن،ئێمه‌ی
کورد ده‌بێت به دوایی ئازادیخوازانی نهتهووهی سه‌رده‌ستدا بگه‌ڕێین
بۆ هاوپشتی کردنی کێشه‌کانمان ، خه‌ڵکانی ئاواره‌یی وڵاتان ناگهڕێنێتهووه
بۆ ژێر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته سه‌رکوتگه‌ره‌کانیان. ئه‌و پێڵاووهی که
سلجوک اوزبک هاویشتی مۆری هیچ نهتهووهو مهزههبو عه‌شیره‌تێکی
پێووه نه‌بوو ، ته‌نها هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی بێچاره‌و ، بێکار و،
بێ جێگه‌و ڕێگا بوو، هه‌ر که‌سێکی ئه‌م دونیایه که دڵی بۆ ئازادی و
یه‌کسانی لێ ده‌دا خۆی به خاوه‌نی ئه‌و هه‌ڵوێسته ده‌زانێت. قه‌یرانی
سه‌رمایه‌داری هه‌موومانی گرتۆته‌ووه، ته‌ماشای ناسنامه‌ی که‌سمان
ناکات چ نه‌ته‌وه‌یه‌کین ،چ ڕهگهزێکین، سنووری بۆ نیه ،سفره‌کانی هه‌مومانی
له ڕووی چه‌ندایه‌تی و جۆرایهتیهووه گۆڕیووه، بۆیه ده‌بیت ئێمه‌ش
سنووره‌کان ببهزینین و به دوای هاوڕێکانماندا بگه‌رێین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌وی
مه‌ترسیه هاوبه‌شه‌کانمان که سیسته‌می سه‌رمایه‌داری سه‌رچاووه‌ی ئه‌و
مه‌ترسیانه‌یه.
3-10-2009
rahman_awarekan@hotmail.com
|