١٠\١\٢٠١٠ سه‌رانی یه‌کێتی (نه‌وشیروان و تاڵه‌بانی..) خۆیان بۆ دادگا ڕاپێچ ده‌که‌ن! - به‌دوداچوون و وه‌رگێڕانه‌که‌ی سه‌فوه‌ت جه‌باری به نموونه -
ئاسۆ بیاره‌یی
ڕاستگۆیی و ڕه‌خنه له خۆگرتن له به‌رده‌م جه‌ماوه‌ردا یه‌کێکه له کۆڵه‌که ڕاگره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی. که سه‌رکرده‌یه‌ک هه‌ستی کرد هه‌ڵه به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ره‌که‌ی ده‌کات، ئیدی خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانیت. ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان ده‌یکه‌ن، ڕه‌خنه له‌خۆگرتن نیه، به‌ڵکو ڕوماڵین و خستنه‌ڕوی تاوانه‌کانی یه‌کتره له ماوه‌ی چل ساڵ کارکردنیان پێکه‌وه، ئامانج بۆ شکاندنی یه‌کتر و چڕکرندنهوهی کینیهیان و به‌گژداچوونه‌وه‌ی لایهنگرهکانیانه. ئه‌و شێوه‌یه ئه‌وان داشکان و له‌باربردنی گیانی دیموکراتییه، که هێشتا سه‌ره‌تای چرۆکردنی له باشووری کوردستان ده‌ستی پێ نه‌کردوه، ئه‌وه شه‌ڕی دوو ڕه‌نگی تره، شین و سه‌وز. ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که هێشتا فه‌رهه‌نگی یه‌کتر په‌سه‌ندکردن له نێو زۆربه‌ی سه‌رکرده‌و هێزه بزوێنه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا له دایک نه‌بووه و گیانی خێڵه‌کی و بنه‌ماڵه‌یی له‌وپه‌ڕی تاودایه.
سه‌فوه‌ت جه‌باری، ئه‌گه‌ر له دڵسۆزیشه‌وه بێت، وه‌رگێرانی( من رفقة النضال الى التخوين، بڕاونه کوردستان پۆست 2010-01-06 بۆ زمانی داگیرکه‌رێکی کوردستان، عه‌ره‌ب، گه‌وره‌ترین زیان ده‌به‌خشێت(هه‌نووکه) به هاوده‌نگی هێزه کوردیه‌کان و پێ داگرتن له‌و داخوازیانه، به‌تایبه‌تی دادگایی‌کردنی تاوانبارانی ئه‌نفال و شه‌ڕه‌کانی نێوان کورد و عه‌ره‌ب و نیوان هێزه کوردیه‌کان و عێراقییه‌کان(پشت ئاشان، بۆ نموونه)، بۆ؟
له‌و شه‌ڕه تاوانبارکردنه‌ی نیوان تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان،کۆمه‌ڵێک نهێنی و ڕه‌هه‌ند ئاشکرا بوون و ته‌نانه‌ت تاوانی کوشتنی مرۆڤی تێدا باسکراوه((يقتل القتيل ويلطم في جنازته، بڕوانه هه‌مان سه‌رچاوه) که ئه‌گه‌ر ئه‌و نهێنیانه بکه‌ونه ده‌ست نه‌یارانی کورد، دورنیه بۆ نموونه ئه‌و دوو سه‌رکرده ڕاپێچی دادگای باڵای تاوانه‌کان له عێراق نه‌کرێن و لایه‌ن و که‌سانی تریش ئاشکرا نه‌بن، دورنیه عه‌ره‌به‌کان له‌سه‌ر ئه‌م شه‌ڕی نهێنی ئاشکرادنه، دۆسیه‌ی هه‌ڵه‌بجه بکه‌نه تاوانی کورد خۆی و خه‌باتی دهها رێکخراوی کورد و که‌سانی کوردپه‌روه‌ر به‌فیڕۆ بڕوات. هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی تاوانی دژی مرۆڤ کردووه ده‌بێت بدرێته دادگا، دره‌نگ یا زوو. لێره‌دا عه‌ره‌به شۆڤێنیهکان ده‌توانن به‌رگری له تاوانی خۆیان به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد بکه‌ن و کوردیش ڕاسته‌وخۆ له جینۆسایدی خۆی تێوه‌گلێنن، له بیرنه‌چێت ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان هێشتا به خاکی عروبه ده‌زانن و له‌ڕوی یاساییشه‌وه سه‌رکرده کورده‌کان(باشور) عێراقین و یاسای عێراق ده‌توانێت لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکات.
شایه‌نی باسه نه‌وشیروان موسته‌فا به‌ڕاشکاوی باسی به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له‌ماوه‌ی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و سالانه نیشانکردوه"وانا باعتباري احد المسؤولين البارزين في تلك الحركة, منذ سنة 1975 ولغاية سنة 1991 حيث تتوجت الثورة بالانتفاضة , وبمستوى ودرجة مسؤوليتي في تلك الحركة فاني اضع كل ماجرى في تلك الثورة اخلاقيا وادبيا وسياسياعلى كاهلي وكذلك اتحمل بنفس الدرجة المسؤولية عن كل من قتل وتضرر ومن اية جهة سياسية كانت , سواءا داخل صفوف الاتحاد او في صفوف الاطراف الكوردستانية الاخرى او من المواطنين العاديين , او من كانوا في صفوف الحكومة العراقية , ومستعد ان اقف امام اهالي كل هؤلاء وامام المحكمة التاريخية لشعبي وامام محكمة ربي مدافعا ومجيبا عن كل تهمة و تساؤل ، هه‌مان سه‌رچاوه". بێ گومان ئه‌مه بوێریه به‌رامبه‌ر لایه‌نگرانی، به‌ڵام له کاتێکی دره‌نگدا ئه‌م ڕاستیه‌ی درکاند، هه‌رچه‌نده ته‌نها ئه‌و(نه‌وشیروان) به‌رپس نیه به‌ڵکو هه‌موو یه‌کێتی به‌سه‌رکرده و ئه‌ندامه‌وه، هه‌ریه‌که به‌پێی پله‌ی لێپرسراویه‌تی له‌و پارتییه‌دا . ئه‌و تێکسته‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر کاک سه‌فوه‌ت جه‌باری پێش وه‌رگێرانی بۆ عه‌ره‌بی لێی ڕامایه، بڕواناکه‌م بیکردایه به‌عه‌ره‌بی، ده‌یزانی ئه‌و وه‌ڵامی نه‌وشیروان دیکۆمێنتێکه دادگا ده‌توانێت دژی ئه‌و (نه‌وشیروان) و که‌سانی دی به‌کاری بهێنێت، هه‌مان قسه‌کانی تاڵه‌بانی که نه‌وشیروان تاوانبار ده‌کات (کوردسانی نوێ جه‌لال تاڵه‌بانی: هه‌ر هێنده ده‌ڵێین: كه‌سێك، له‌به‌رچاوی زیاتر له(200) پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵك (عه‌بدوڵلا سوور) به‌ده‌ستی خۆی شه‌هید بكات و چل فیشه‌كی غه‌درو بێ به‌ڵێنی پێوه بنێ، كه‌چی له‌كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانیدا، رووداوه‌كه به‌چه‌شنێ بشێوێنێ، كهئۆباڵهكه بخاته‌سه‌ر خه‌ڵكی تر، كه‌سێكی ئاوا، رووداوی وای ئاشكرا هه‌ڵبگێڕێته‌وه، ئیتر چۆن كۆبوونه‌وه نهێنییه‌كان و بڕیاره سیاسییه‌كان و نه‌خشه عه‌سكه‌رییه‌كان، سه‌راپا ههڵناگێڕێتهوه؟، سایتی چاو‌دێرThursday, January 07/2010)".
کاک سه‌فوه‌ت جه‌باری ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت عه‌ره‌بییه پاراوه‌که‌ی بۆ خزمه‌تی دۆزه‌کانی کورد بخاته گه‌ڕ، ده‌توانێت بۆ نموونه که‌یسه‌کانی ئه‌نفال وه‌رگێرێته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی، به هه‌زاره‌ها چیرۆک و گێڕانه‌وه‌ی قوربانیه‌کانی نوگره سه‌لمان و هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵکی لێقه‌وماوی گه‌رمیان هه‌یه. کاکی نوسه‌ر ده‌توانێت به‌گژی ئه‌و نووسه‌ر عه‌ره‌بانه‌وه بچێته‌وه که ڕه‌گی پان عهربیزم له نێو کۆمه‌ڵگه عه‌ره‌بیه‌کاندا ده‌چێنن و ڕۆژانه دژایه‌تی، بوونی گه‌لی کورد ده‌که‌ن، ده‌توانێت پتر دۆزی نه‌ته‌وه‌یی له نیو ناوه‌نده عه‌ره‌بییه‌کاندا بناسێنێت. __________________________________________ سه‌رچاوه: http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=044f7fe3
له‌یه‌كه‌م وه‌ڵامدا بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا: http://www.cawder.org/yeke.php?besh=Nusraw&perrge=nusraw&nujimare=15065 http://www.youtube.com/watch?v=hhNY0Ki2kDo&feature=related
سوێد 9-1-2010
|