٢\٧\٢٠١٦
سەربەخۆیی
کوردستان و ھێرشی مەلاکەی داعش لە ھەولێرەوە.

ئهحمهد رهجهب
(زوربەی گەلی کوردستان لە گەڵ ریفراندۆم و سەربەخۆییە).
(پێشمەرگە جێگەی شانازیی گەلی کوردستان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە).
ماوەیەکە بەریز مەسعود بارزانی سەرقاڵی ریفراندۆم و سەربەخۆییە لە
کوردستان و بۆ ئەو مەبەستەچەندجارێک لێدوانی سەبارەت بەئەنجامدانی ئەو
ریفراندۆمەو راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ راگەیاندوەو تا ئێستالەسەر
ئاستی قسە ماوەتەوەو ھەرچەندە باسی ئەوەی کردووە کە دامەزراندنی
دەوڵەتی سەربەخۆ مافی کورد خۆیەتی بەڵام وتویەتی جارێ دۆخەکە لەبار
نییەو ئێمە بەشێکین لە عێراق.
راستە، دۆخەکە لە بار نییەو ھۆکارەکانیش زۆرن چونکە ریفراندۆم پێویستی
بە یاسایەو، یاساش پەیوەندی بە پەرلەمانەو، پەرلەمانیش بە پێی
دیموکراسییەکەی کوردستان لەلایەن خودی حزبەکەی مەسعود بارزانییەوە
زیاتر لە ھەشت مانگە پەکخراوەو، ھەرێمی کوردستان تووشی گرفت و
قەیرانێکی ئابووری کوشندە بووەتەوەو ناتوانێت مووچەی فەرمانبەران و
کرێکاران و شەھیدانی ئەنفال وشەھیدانی پێشمەرگەو پێشمەرگەی دێرین و
خەڵکی دیکە بدات و، بەو پێیەش بازاریش لە کاری ئالۆگور کردن و کرین
فرۆش وەستاوەو، زووربەی ھەژاران و زەحمەتکێشان لەباری نەداری و ھەژاری
و برسێتی ئەژین و، با پرسی کەرکوک و خانەقین و شوێنەدابراوەکانی دیکەش
وەک چۆن تا ئێستا بەبێ بایەخدان چەقیوە لەولاوە بوەستێت.
ھۆکارەکانی دیکەش سیاسەتی ئەمریکاو یەکێتی ئەوروپایە کە لە گەڵ
عێراقێکی یەک پارچەن و، زۆر کەرەت لە ترسی نەمانی کورسی دەسەڵات و
دەستکەوتەکانی،بەرپرسان گوێرایەڵی سیاسەتی وڵاتان بوونەو، ئەوانیش
ھەمیشە داکۆکی لە یەک پارچەیی خاکی عێراق ئەکەن.
با چێتر کەس باسی ریفراندۆم و سەربەخۆیی نەکات کە ئاواتی ھەر بەرزی
گەلەکەمانەو، ئەو پرسەش پێویستی بە قسەی زەق و بریقەدار نییە، بەڵکو
پێویستی بە بوێری و پشتبەستنە بە خەڵکی خۆراگرو تێکۆشەری کوردستانەو،
ھێورکردنەوەی بارودۆخی ناوماڵی کوردو، کارا کردنەوەی پەرلەمانە لەلایەن
پارتی دیموکراتی کوردستانەوەو، واز ھێنان لە سیاسەتی لوتبەرزی کە خزمەت
بە دوژمنانی کوردستان ئەکات.
جەنگ لە گەڵ دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش ) ھۆکارێکی سەرکییە بۆ رێگاگرتن لە
ریفراندۆم و سەربەخۆیی و، ھەر ئەو جەنگە بەدناوەیە بووەتە ھۆی
قەیرانی ئابووری و، زووربەی ھاوڵاتیانی ھەژاری برسی کردووەو، ھەروا
رژانی خوێنی خەڵکی سڤیلی بێ تاوان و، خوێنی گەشی پێشمەرگە ھەڵئەمژێت و،
کوردستان دووچاری کارەسات و ماڵوێرانی بووەتەوە.
من لێرەدا ئەڵێم بەسە یاریکردن بە ھەستی خەڵک و، واز لە بازرگانی بھێنن
و، لە ریفراندۆم و سەربەخۆیی دوور بکەونەوە چونکە کوسپ و تەگەرە گەلێک
زۆرەو، تا بنبرنەکرین ئاوات و خواستی گەل نایتەدی.
ماوەیەکی دوورو درێژە ھەولێری پایتەخت بووەتە میوانخانەی تاوانبارانی
ھەڵاتوو لە ترسی دادگاو کاری تێرۆریستی و، ھێنانی داعش و، نموونەش زۆرە
و، لە سەرەتا ھەڵاتنی تارق مەشھەدانی "" ھاشمی "" جێگری سەرۆک کۆمار،
عەلی حاتم ئەلسلیمان، رافع ئەلعیساوی، ئوسامە ئەلنوجەیفی و برا
ترسنۆکەکەی ئەسیل ئەلنوجەیفی و، ژمارەیەکی دیکەی ھاوشێوو ھاوبیریانکە
لە ناخەوە ھەرھەموویان بەبێ جیاوازی دژ ی گەلی کوردستانن.
یەکێک لەو میوانانە، مەلایەکی عەرەبە بە ناو: رافع تەھا ئەلروفاعی
ئەلعانییەو، پێناسەکەی : موفتی باڵای سوننەکانی عێراقەو، ئەم مەلایە بە
ئاشکەراو لە پرۆگرامێکی تەلەفزیۆنی کەناڵی ئەلحەدەسی ئەلعەرەبییەدا
لەھەولێرەوە ستایشی ڕۆڵی چەتەکانی داعشی کردبوو، باسی باشی و
دادپەروەریی ئەو تاقمە خوێنرێژە سەرلێشێواوەی کردووە.
ئەم گومانلێکراوە پاشەڵپیسە (رافع ئەلرفاعی) موفتی باڵای سوننەکانی
عێراق دۆستی نزیکی تاوانبار جێگری سەرۆک کۆماری پێشووی ھەڵھاتووی عێراق
تاریق ھاشمییەو لەسەردەمی کابینەی حکومەتەکەی بەرھەم ساڵح لە ساڵی ٢٠١٤
ھاتووەتە سلێمانی و، دوواتر لە ھەولێر نیشتەجێ بووەو، ناوبراو لە لایەن
دادگایەکی بەغدا بریاری دەستگیر کردنی ھەیە.
ئەو مەلا گومرایەبەبێ ترس لە ھەولێرەوە سوکایەتی بەھەموو ئەو شەھیدانەی
کە لەشەڕی چەتەکانی داعش خوێنیان بەخشیووە و، بەسەروەری خاک و شکۆی
کوردستان ئەکات و، لە بەرامبەر ئەو سوکایەتییەو، بە فیتی تورکیای
شۆڤەنیست و، وڵاتە کۆنەپەرستەکانی ئیسلامی و عەرەبی بەتایبەت ھەردوو
وڵاتی عەرەبستانی سعودی و قەتەر کە پێشەنگن لە خەرجکردنی پارەو دۆلار
بۆ تیرۆرو توندوتیژی و خوێنرشتن ئەمە لەلایەک، لەلایەکی دیکەوە ھەندی
لەو کەناڵانەی کە بە پارەو قووتی خەڵکەوە بەرێوە ئەبرێن پاساو
ئەھێننەوەو، بەرگری لە قسەکانی مەلای روورەش و چەتەکانی داعشی جانەوەری
خوێنرێژ ئەکەن
پێویستە کەسوکارو خێزانی شەھیدە سەربەرزەکانی شەڕی داعش و کەسوکاری
ئەنفال و ھەموو خەڵکی بەشەرەف بەدەنگ بێن لەم کەناڵانەو، لەوانەی پاساو
ئەھێننەوە بۆ ئەم مەلاروورەشە بێشەرمە کە لە ھەولێری پایتەختەوە بەرگری
لەداعش ئەکات.
ئەم مەلا داعشە لە داێکبووی گەرەکی بەدناوی سابونچییە لە بەغدا،
ژنەکەی جولەکەیە و خەڵکی ئیتالیایە، برایەکی بەناو سامر ئەلروفاعی بە
ھۆی تیوەگلانی بە کاری تیرۆریستییەوە لە شاری فەلوجە کوژراوە.
لە پاش شەری شاری فەللوجەو، کوژرانی ژمارەیەکی زۆر تیرۆریست و
چڵکاوخۆری سۆماڵی و چیچێنی و عەرەبی سعودی وچینی ئەم مەلا بێشەرمە
بەناو موفتی سوننەکانی عێراق لە ھەولێری پایتەختی کوردستان پرسەی بۆیان
داناوەو، لە خۆشەویستانی داعش بروسکەی ماتەمینی بۆ ھاتووە و، لە پێش
ھەموویانەوە لەلایەن گەورە تیرۆریستی تاقمی داعش یوسف قەرزاوی سەرۆکی
یەکێتی جیھانی زانایانی مسوڵمان و باڵوێزی عەرەبستانی سعودی وئوسامە
ئەلنوجەیفی و ژمارەیەکی دیکە.
ئەوەی جیێ دڵخۆشییە لەلایەن داواکاری گشتییەوە نووسراو بۆ دەستەی
تۆماری مافی گشتی کراوە بۆ ئەوەی ئەو مەلا بێفەرە دەستگیر بکرێت، بە
ھۆی ئەوەی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی سوکایەتی بە ھێزی پێشمەرگە و خاکی
ھەرێمی کوردستان کردووەو، ئەبێت بەپێی یاسای تیرۆر سزا بدرێت چونکە
پشتیوانی لە گروپی تیرۆریستی داعش کردووە و، ئەبێت لێکۆڵینەوە لەوەش
بکرێت ئایا کێ لە پشتی مەلایەو ئەنجامەکەشەی بخرێتەروو.
٢٨\٦\٢٠١٦
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|