سه‌ربه‌خۆیی ئێمه
تاڵترین کابوسی داگیرکه‌رانه؟!

ئه‌یوب ره‌حمانی
تاڵترین کابوس و ناخۆشترین خه‌ونه‌کان لای داگیرکه‌رانی کوردستان، به
چاک و خراپییانه‌وه، به چه‌پ و ڕاستییانه‌وه، به مرۆڤدۆست و
مرۆڤکوژییانه‌وه ئه‌وکاته‌یه که له کوردێک ده‌بیستن که ده‌ڵێت،
ئێمه خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ین! بۆ سه‌لماندنی ئه‌م دیعایه‌م،
له ئێوه ده‌پرسم که کێتان تا ئێستا ڕۆشنبیر یا مرۆڤدۆستێکی فارس یا
تورک و عه‌ڕه‌ب، له داگیرکه‌رانی کوردستانتان بیستووه که بڵێت، "کوردیش
وه‌ک مرۆڤ مافی خۆیه‌تی سه‌ربه‌خۆ بژیت"، هه‌ر که‌س به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م
ئیدیعایه‌ی من بسه‌لمێنێت ده‌ڵێم من هه‌ڵه‌م. دیاره بیستوومه که سه‌رۆکی
لیبیا مه‌عمه‌ر غه‌زافی شتی وای کوتبێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ڕێزم بۆ هه‌ڵوێسته‌که‌ی،
ئه‌و له داگیرکه‌رانی کوردستان نیه. یا ئاغای سمایل بێشکچی تورک
وتوویه که کێشه‌ی کورد کێشه‌ی خاکه‌که‌یه‌تی، به‌ڵام نه‌ی وتووه
کورد ئه‌بێت سه‌ربه‌خۆ بێت، که دیاره هه‌ر ئه‌وه‌نده‌شییان وتووه
زۆره و هیواخوازم وێنه‌یان زیاد بێت. بۆ نمونه خانمی شیرین عیبادی که
کاتی خۆی قازیش بووه و ئێستاش پارێزگار یا به‌ڕێکاره و له باری یاسا
و مافی گه‌لان شاره‌زایی باشی هه‌یه، کێ له کوێ بیستوویه‌تی که
ناوبراو مافی سه‌ربه‌خۆیی بۆ گه‌لی کورد به ڕه‌سمییه‌ت بناسێت، ته‌نانه‌ت
له هه‌ر شوێنێکیش شتی وا کوترابێت ناوبراو دژایه‌تی کردووه یا خۆ هه‌مووانی
به ئێرانی له قه‌ڵه‌م داوه. نمونه زۆرن، کام ڕۆشنبیری فارس
پشتیوانی له ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی کوردی باس کردووه؟ له‌گه‌ڵ
ڕێزم بۆ هونه‌ره‌که‌ی، آغای شاملو، که کورده‌کان شیعره‌کانی و وێنه‌که‌ی
به دار و دیواردا هه‌ڵده‌واسن؟ یا آغای فڵان و فیسار؟ بێ‌شک هیچکامیان.
ئه‌وان له ئاست کێشه‌ی کورددا ده‌ڵێن هه‌مومان ئێرانین یا له چه‌پترین
حاڵه‌تدا ده‌ڵێن هه‌مومان مرۆڤین، به‌ڵام هیچکامیان ناڵێن باشه ئه‌و
گه‌له سه‌رکوت ده‌کرێت، ئیراده‌ی به ده‌ست خۆیه‌وه نیه، ماڵه‌که‌ی
داگیر کراوه، له ناو ماڵی خۆیدا هیچ مافێکی نیه و با ئه‌ویش وه‌ک
ئێمه ئازاد بێت، شتی وا ناڵێن، ده‌ڵێن؟ ئه‌ی که وایه ئێمه بۆ
هێنده ساده‌ین؟
داگیرکه‌رانی کوردستان هه‌مو هێز و وزه‌ی خۆیان له‌م پێناوه‌دا خستۆته
گه‌ڕ که ئێمه‌ی کورد نه ته‌نیا ئه‌و وشه گوناهه "سه‌ربه‌خۆیی" به
کار نه‌هێنین، به‌ڵکو بیریشی لێ نه‌که‌ینه‌وه و به خه‌ونیش نه‌یبینین.
له هه‌مو وتووێژێکدا که به‌رپرسێکی حیزبه‌کان له گه‌ڵ مێدیاێکی
فارسی ده‌که‌ن، ته‌ئکید ده‌که‌مه‌وه، له هه‌مو وتووێژێکدا به‌ڕێوه‌به‌ری
پڕۆگرامه‌که که فارسه، کورده‌که ده‌خاته گۆشه و مه‌نگه‌نه‌وه و
هه‌مو جارێک ئه‌م پرسیاره دێنێته ئاراوه و ده‌یهه‌وێت له به‌ر چاوی
میلیۆنان چاولێکه‌ر و بیسه‌ری تلویزیۆنه‌که‌ی ئیعتیڕاف له‌و کورده وه‌ربگرێت
که ئایا ئه‌وان سه‌ربه‌خۆییان ده‌وێت یا خۆ بۆ ئێرانێکی عه‌زیم تێده‌کۆشن.
که دیاره ئه‌و کورده‌ش که له وه‌ها تلویزیۆنێک ده‌ر ده‌که‌وێت هه‌مو
هه‌م و غه‌می کۆ کردنه‌وه‌ی ئیعتیبار بۆ خۆی و حیزبه‌که‌ی لای ئه‌و
کاناڵه یا لای بینه‌رانی ئه‌و کاناڵه‌یه و خیرا سور ئه‌بێته‌وه و
سوێندیان بۆ ده‌خوات که ئه‌وان واته خۆی و حیزبه‌که‌ی باسی جیابونه‌وه
له ئێران ناکه‌ن!! زۆر عادی ده‌بێت که ئه‌گه‌ر له وه‌ها حاڵه‌تێکدا
بۆ نمونه له ده‌نگی ئه‌مریکا کورده‌که بڵێت، ئه‌و پرسیاره به ده‌نگی
ئه‌مریکا چی، که ئیدیعا ده‌کات ڕۆژنامه‌وان و هه‌واڵنێرێکی بێ لایه‌نه؟
به‌ڵام لێره‌دا ئه‌وه‌ی گرنگ نیه به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردستانه و
ته‌نیا کۆکردنه‌وه‌ی ئیعتیبارێکی هیچ و پوچه، ئه‌ویش به نرخی چاره‌نووسی
نه‌ته‌وه‌یه‌ک که ئه‌وه ده‌چێت بۆ هه‌شتا و شه‌ش ساڵه که که‌مترین
مافی له لایه‌ن ئه‌و نه‌ته‌وه داگیرکه‌رانه‌وه بۆ قایل نه‌بوونه و
بێ‌شک له داهاتووشدا هه‌ر وا ده‌مێنێت و ئه‌وان ته‌نیا یاری به چاره‌نووسی
ئێمه‌وه ده‌که‌ن و به‌س!!
خه‌باتی ئه‌مڕۆی ئێمه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له قۆناخێکی ئێجگار هه‌ستیاردایه
و ئاڵ و گۆڕه‌کان به خێرایی تێپه‌ڕ ئه‌بن. کۆمه‌ڵێکی زۆر شۆڕه‌لاوی
چالاکی سیاسی و مه‌ده‌نی گه‌له‌که‌مان هه‌ر ئێستاکه له سیاچاڵه‌کانی
ڕژیمی دواکه‌وتوو و واپه‌سگه‌رای کۆماری ئیسلامی‌دا گیرۆده‌ن، دوازده
که‌س له‌و شۆڕه‌لاوانه و ڕه‌نگه زۆر زیاتریش، هه‌نۆکه حوکمی
نامرۆڤانه و ناعادڵانه‌ی سێداره‌یان به سه‌ردا سه‌پاوه و مه‌ترسی ئه‌وه‌یان
له‌سه‌ره که ئه‌وانیش وه‌ک نوێترین شه‌هیدی باڵابه‌رزی وڵاته‌که‌مان
کاک ئیحسان له سێداره بدرێن و زۆر جێگای نیگه‌رانین، چونکو کۆماری
ئیسلامی له ئاست سه‌رکوتی گه‌لی کوردستاندا هێند به قینه که هیچ مه‌بده‌ء
و یاسا و ئایینێک ناناسێت و ئه‌مه خۆی ده‌یسه‌لمێنێت که گه‌لی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان له ژێر سه‌یته‌ره‌ی چ ڕژیمێکی ئاپاڕتایدیدا گیرۆده و ده‌ستبه‌سه‌ره!
وه‌ک ده‌زانین ئیراده‌ی ئه‌و گه‌لانه‌ی که ژێر ده‌سته‌ن، له‌وانه گه‌لی
ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاتم، به ده‌ست خۆیانه‌وه نیه. گه‌لانی ژێر ده‌سته
ناتوانن و بۆیان نیه چاره‌نووسیی خۆیان به ده‌ست خۆیانه‌وه بگرن،
بۆیان نیه له ئاست زوڵم و زۆرێکیش که لێیان ده‌کرێت ته‌نانه‌ت ناڕه‌زایه‌تی
هێمنانه‌ش به‌ڕێوه به‌رن و هه‌ر کاتێک گه‌ل پێداگری له سه‌ر ئه‌م
مافه‌ی خۆی بکاتن، به ڕه‌زیلانه‌ترین شێوه ده‌درێنه به‌ر ڕه‌گباری
موسه‌لسه‌له‌کانی پارێزه‌رانی ئه‌م نیزامه گه‌نده‌ڵ و ئاپاڕتایدیه.
له ڕاستیدا ئامانجی ژێر ده‌سته ڕاگرتنی گه‌لێک یا نه‌ته‌وه‌یه‌ک دو
شته، یه‌که‌م داگیر کردنی خاکه‌که‌ی و دوهه‌م لێساندنه‌وه‌ی ئیراده‌ی
نه‌ته‌وایه‌تیه‌تی. گه‌لی کوردستان به گشتی پاش ئه‌وه‌ی که خاکه‌که‌ی
دابه‌ش کرا و ئیراده‌ی لێی سه‌ندراوه، هاوکات هزرێکی سیاسی نزمیشی پێ
ئیلقا یا ته‌زریق کرا و ئه‌ویش کز کردنی هه‌ستی سه‌ربه‌خۆیی بوو له‌و
گه‌له‌دا. ئامانجی سه‌ره‌کی و درێژماوه له سه‌ر گه‌لی کوردستان توانه‌وه‌ی
بوو، له سه‌ره‌تاوه له ڕێگای تێکه‌ڵ کردنیان له گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی
خۆیان و له بیربردنه‌وه‌ی زمانیان (ئاسیمیلاسیون) و دواتر ئه‌گه‌ر ئه‌و
سه‌ری نه‌گرت له ڕێگای جێنۆسایده‌وه.
کاتێک ئێمه چاو له مێژووی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین، دایمه هه‌ردوک
سیاسه‌ته‌که له سه‌ر گه‌لی ئێمه جێبه‌جێ کراون. نمونه‌ی به زۆر
کۆچاندنی کورده‌کان بۆ شاره دوره‌کانی ئه‌و وڵاتانه، له ئێران به‌ره‌و
مه‌شهه‌د و شاره فارس نیشینه‌کانی دیکه و له تورکیه به‌ره‌و ئه‌ستانبوڵ
و ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته و له سوریه و ئێراقیش به‌ره‌و شاره عه‌ره‌بیه‌کان،
نمونه‌گه‌لێکن و هاوکات گۆڕینی ناوی شاره کوردیه‌کان به ناوی غه‌یره
کوردی و کردنی پارێزگا کوردیه‌کان به پارێزگای خۆیان وه‌ک ئازه‌ربایجانی
ڕۆژئاوا که ده‌بو پارێزگای ورمێی ناو بووایه و سه‌ره‌ڕای هه‌مو ئه‌مانه
سوتاندن و وێران کردنی هه‌زاران گوندی کوردستان، هه‌مو ده‌چنه خانه‌ی
ئاسیمیلاسیۆن و هاوکات هه‌ر هه‌مو کۆمه‌ڵکوژییه‌کان و ته‌نانه‌ت ئیعدام
و تیربارانه تاکه‌که‌سییه‌کانیش له خانه‌ی جێنۆسایدی نه‌ته‌وایه‌تیی
گه‌لی کوردستان جێ ده‌گرن که به ده‌ست هارترین دیکتاتۆڕه‌کانی سه‌ده‌کانی
بیست و بیستویه‌ک جێ به جێ ده‌کرێن. له کوردستان سه‌ره‌ڕای ئه‌و دو
سیاسه‌ته گڵاوه که باسم لێکردن، سیاسه‌تێکی دیکه‌ش له لایه‌ن هه‌مو
داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه به یه‌کده‌نگ په‌یڕه‌وی کراوه و ده‌کرێت
و ده‌شتوانم بڵێم که له‌م سیاسه‌ته دا به داخه‌وه خۆشمان یارمه‌تی
ده‌ریان بووین و ئه‌ویش هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی هزری سه‌ربه‌خۆیی له گه‌لی
ئێمه‌دا بوو به گشتی له هه‌مو پارچه دابه‌شکراوه‌کانیدا.
ئه‌م سیاسه‌ته چه‌په‌ڵه پاش سه‌رکوتی کۆماری کوردستان و شه‌هید کردنی
پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ده‌ستی پێ کرد و گۆڕینی دروشمی حیزبی پێشه‌وا له
سه‌ربه‌خۆییه‌وه بۆ خودموختاری ئاکامی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی داگیرکه‌رانی
کوردستان بوو. ده‌توانم بڵێم که ته‌نانه‌ت له سێداره درانی پێشه‌وا
و هه‌ڤاڵانی ڕێک له‌م پلانه سیاسیه نوێیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبو، هه‌ر
بۆیه له‌و سه‌ر و به‌نده‌شدا له به‌غدادیش کۆمه‌ڵێک چالاکوانی
شۆڕشگێڕی کورد به ناوی چوار ئه‌فسه‌ره‌که له سێداره دران و له
سوریه و له تورکیه‌ش که هه‌مومان ده‌زانین چ فاشیزمێکی ڕه‌ها گه‌لی
ئێمه‌یان سه‌رکوتی خوێناوی کردووه. له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نیزامی
فاشیستی ڕه‌زا خان پاش له سێداره دانی پێشه‌وا و هه‌ڤاڵانی ئه‌وجار
به هه‌مو هێزییانه‌وه ته‌بی کۆماریان سه‌رکوت و له بیر خه‌ڵک برده‌وه.
واته پاش ماوه‌یه‌ک کۆمه‌ڵکوژی و ترساندن و سه‌رکوت و تۆقاندن به‌و
ئامانجه گڵاوه گه‌یشتن که هه‌ستی خه‌ڵک بۆ کۆماری کوردستان و پێشه‌وا
و هه‌ڤاڵانی و له هه‌مو گرنگتر دروشم و خه‌ون و ئاواتی سه‌ربه‌خۆیی له
بیری خه‌ڵکدا بسڕنه‌وه که زاهیره‌ن تێیدا سه‌رکه‌وتووش بوون.
ئاله‌م ڕوداوو و به‌سه‌رهاتانه‌وه‌یه که بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که
دروشمی سه‌ربه‌خۆیی له لایه‌ن گه‌لی کورده‌وه، تاڵترین و ناخۆشترین
کابوس و خه‌ونی داگیرکه‌رانی کوردستانه، بۆیه هه‌ر وه‌ک باسی کرا ده‌بو
پاش ئه‌و سێدارانه و ئه‌و سه‌رکوته خوێناویانه ئیتر هزری سه‌ربه‌خۆیی
له گه‌لی کورددا بسڕنه‌وه و به گشتی خه‌باتی گه‌لی کورد کۆتایی پێ
بێت. به‌ڵام وه‌ک دیترا خه‌باتی گه‌ل ئه‌مجاره له باشوری کوردستان سه‌ری
هه‌ڵداوه و کوره‌ی خه‌بات له‌و به‌شه گه‌شه‌ی سه‌ند و کورده‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتیش له‌و به‌شه‌دا که‌م تا زۆر به‌شدار بوون، به‌و که‌م و
کوڕییه‌وه که ئیتر دروشمی سه‌ربه‌خۆیی لای حیزبه‌کان به‌رز نه‌کرایه‌وه
و ئه‌و دروشمه پیرۆزه به شێوه‌یه‌کی سه‌رسوڕ هێنه‌ر گۆڕدرا و کرا به
خودموختاری! پرسیار ئه‌وه‌یه چ ده‌ستێک له پشت ئه‌و سیاسه‌ته‌وه بوو؟
له‌نده‌ن؟ موسکو؟ یا ڕه‌زا خان و ده‌و‌ڵه‌تی به‌عس و عوسمانی بۆخۆیان؟
زۆر دژواره بزانین کام ده‌سته بوو به‌ڵام یه‌ک ده‌ت نه‌بو به‌ڵکو به
هۆی تاڵان‌کردنی نه‌وته‌وه چه‌ند لایه‌ن ده‌ستییان تێیدا هه‌بو! من شکم
له سه‌ره‌تاوه بۆ له‌نده‌ن ده‌چێت ئه‌ویش له ڕێگای موسکۆوه و ئه‌میش
له ڕێگای حیزبی توده‌ی ئێرانه‌وه!
28ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 2709
rahmayub@yahoo.de
|