٢٥\٧\٢٠١٢
سه‌رچاوه‌کانی وزه.
- (٢) جەماوەر -
نووسینی: دانییال غرین
و. له عه‌ره‌بییه‌وه:
سه‌لام عارف
شۆڕشی 1848بوو ئه‌و بواره‌ی ڕه‌خساند بۆ (برۆدۆن) تا بتوانێت ئه‌وه
بدۆزێته‌وه‌و بیخاته ڕوو،که جه‌ماوه‌ر خۆی هێزوو وزه‌به‌خشی
شۆڕشه‌کانه ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش ساڵی1849 وتوویه‌تی
(شۆڕشه‌کان دانی خێر نانێن به بزوێنه‌ره‌کاندا،کاتێک هاواری چاره‌نووس
بانگی شۆڕش ده‌کات،شۆڕش خۆی دێت،به نه‌مانی ئه‌و هێزه
سه‌رسوڕهێنه‌ره که‌بانگی ئه‌و شۆڕشه‌ی کردوه،شۆڕش خۆشی نامێنێتوو
ماڵئاوایی ده‌کات شۆڕشه‌کان ده‌ستکردی گه‌لانن،له هه‌ندێک حاڵه‌تی
تاکوتهرادا نه‌بێت،که حکوومه‌ته میلیه‌کان ناچار شوێن شۆڕش که‌وتون
دواتر بوونه‌ته بهربهستو باریگران و
داپڵۆسێنه‌ری).
( کاتێک گه‌ل ئه‌وه ئه‌بینێت، که غه‌ریزه شۆڕشخوازییهکهی خۆیه‌تی
بۆته چاوساغ و پێشڕه‌وی ده‌کات، ئه‌و کاته گه‌ل ڕووناکتر ئه‌بینێت و
هیچ به‌هایه‌ک بۆ بزوێنهربازی دانانێت) شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی، نه به
نه‌قیزه‌و، نه به ههچهکردنی ئه‌م و ئه‌وی خاوه‌ن تیۆری حازربه
ده‌ست، نه به ئامۆژگاری خاوه‌ن وه‌حێکی شۆڕشگێڕ ڕوونادات، شۆڕشی
کۆمه‌ڵایه‌تی شۆڕشێکی ئۆرگانیه به‌رهه‌می ژیانێکی کۆمهکگهراییه و
که‌سانی ئه‌کتیڤی جێبه‌جێکاری خۆی هه‌یه، وه‌کو ووتمان سه‌نعه‌تی
که‌سێکی دیاریکراو نییه شۆڕش له‌خواره‌وه پێشڕه‌وی ده‌کرێت
شۆڕش ئه‌توانێت سه‌ربکه‌وێت به‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌دا، واته به‌سه‌ر
ئه‌و قۆناغه‌دا که ناونراوه قۆناغی گواستنه‌وه، پاش ئه‌و
سه‌رکه‌وتنه‌ش، جارێکی تر درووستکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کاته‌وه
به خواستوو هیواو مه‌به‌ستی جه‌ماوه‌ر خۆی، ئا له‌م بواره‌دایه، که
( برۆدۆن) جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌سه‌ر( که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆی
جه‌ماوه‌ر)
- باکۆنین-یش ئه‌و بواره‌ی پشتگیۆ نه‌خستوه‌و ، گرنگییه‌کی تایبه‌تی
پێداوه، به‌رده‌وام بیرووبۆچونهکانی خۆی خستۆته ڕوو جه‌ختی
له‌سه‌رئه‌وه‌ش کردۆته‌وه، که مه‌حاڵه له‌سه‌ره‌وه بڕیاری شۆڕش
بدرێت وشۆڕش ڕێکناخرێت و نهشونماکردنیشی دابین ناکرێت، به‌بێ جموجۆڵی
خۆبه‌خۆیی جه‌ماوه‌ر
( گه‌ڵاڵه‌بوونی ڕاز و نیاز و ئامرازه‌کانی شۆڕش له قوڵایی هۆشمه‌ندی
جه‌ماوه‌ردا زۆری پێئه‌چێت، شۆڕشه‌کان به زه‌بری هێزی پێوویستییهکان،
وه‌کو دز به‌بێخشپه دێن و ئه‌ته‌قێنه‌وه، زۆرجاریش به ڕواڵه‌ت
هۆکاری ته‌قینه‌وه‌کانیان هیچێکی ئه‌وتۆیان تیابه‌سته نییه،
ئه‌توانرێت چاوه‌ڕوانی شۆڕش بکرێت، هه‌ست به نزیکبونه‌وه‌ی بکرێت،
به‌ڵام مه‌حاڵه ته‌قینه‌وه‌که‌ی خێراتر بکرێت، شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی
له‌خۆیه‌وه له ناخی دڵی گه‌له‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت و هه‌موو
به‌ربه‌سته‌کان ڕائه‌ماڵێت و دواتر له قوڵایی گیانی میلی خۆیه‌وه،
ژینی نوێی کۆمه‌ڵایه‌تی ئازاد ده‌خوڵقێنێت)
(باکۆنین) به‌وه به‌ختیار بوو، که کۆمه‌نه‌ی پاریس
1871بیروبۆچونه‌کانی ئه‌وی سه‌لماند و شۆڕشگێڕان گه‌یشتبوونه ئه‌و
بڕوایه، که (جموجۆڵی تاکی گرنگییه‌کی ئه‌وتۆی نییه، له‌چاو جموجۆڵی
خۆبه‌خۆیی جه‌ماوه‌ردا)
(کرۆپۆتکین) وه‌ک ئه‌وانه‌ی پێشخۆی گرنگی داوه به‌و مه‌سه‌له‌یه و
وتوویه‌تی (گیانی ڕێکخستنی خۆبه‌خۆیی گه‌ل ته‌واو بڵندوو نایابه،
به‌ڵام به‌ری موومارهسهکردنی ته‌واو ته‌سکراوه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ش،
که له‌و جۆری ڕێکخستنه تێناگه‌ن و لێی به گومانن، ته‌نها ئه‌وانه‌ن
که هه‌موو ژیانی خۆیان له پشتی مێزه‌کان وله‌ناو کاغه‌زه
شڕووپڕهکاندا به‌سه‌ربردوه، به‌سه‌رئه‌به‌ن)
هه‌رچه‌نده مرۆی ئازادیخواز به‌رده‌وام جه‌ختی له‌سه‌رئه‌وه
کردۆته‌وه، که جه‌ماوه‌ر بناغه‌یه‌و به پله‌ی یه‌که‌م دێت، به‌ڵام
ئه‌ویش وه‌ک برا نه‌یاره‌که‌ی**
(برا مارکسی) ه‌که‌ی نه‌یتوانیوه خۆی لابدات له‌و دژایه‌تییه،
دژایهتیهکهش ئه‌وه‌یه، ڕاسته خۆبه‌خۆیی جه‌ماوه‌ر بناغه‌یه‌و به
پله‌ی یه‌که‌م دێت، به‌ڵام ئه‌وه هه‌مووشتێک نییه، هۆشمه‌ندی و
گواستنه‌وه‌ی هۆشمه‌ندیش بۆناو ڕیزه‌کانی جه‌ماوه‌ر، گرنگی تایبه‌تی
خۆی هه‌یه، گومان له‌وه‌شدا نییه، که کاری گواستنه‌وه‌ی هۆشمه‌ندی
بوونی ده‌سته‌یه‌کی شۆڕشگێڕ فه‌رز ئه‌کات، واته بوونی ده‌سته‌یه‌کی
شۆڕشگێڕ***له‌و چه‌شنه، که
توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت ( دانان و داڕشتنی هزری شۆڕش) بگرێته ئه‌ستۆی
خۆی، به‌ڵام ئه‌بێت له‌و حاڵه‌ته‌دا بپرسیین، ئایا ئه‌و ده‌سته‌یه
ئه‌و هه‌له ناقۆزێته‌وه، بۆ به‌باوکردنی سه‌روه‌ری هزری خۆی و
نابێته مایه‌ی ئیفلیجکردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌کانی جه‌ماوه‌رو دواتر
سه‌پاندنی باڵاده‌ستییه‌کی نوێ
نکۆڵی له‌وه ناکرێت، که -برۆدۆن-گرنگییه‌کی زۆری داوه به
مه‌سه‌له‌ی خۆبه‌خۆیی جه‌ماوه‌ر، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌واو
بێزاربوه، له‌و ساردووسڕیه، که هه‌بوه له‌ناو جه‌ماوه‌ردا، ئه‌و
له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی ئه‌و که‌سانه‌دا نه‌بوه، که‌هه‌نووکه هۆی ئه‌و
ساردووسڕیهیان گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ ڕۆڵی حکومه‌ت له‌و بواره‌دا، به
بیروبۆچونی ئه‌و جه‌ماوه‌ر به غه‌ریزه زۆر ڕێزی حکومه‌ت ده‌گرێت،
ئه‌و ساردووسڕیهش له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئه‌و چۆن دژی ئه‌و
ڕێزگرتنه بوه، ئاوه‌هاش دژی گیانی خۆبه‌که‌مزانیش بوه-برۆدۆن-هاندان
و هوروژاندنی گیانی کاری کۆمه‌کی به ئه‌رکێکی مێژویی زانیوه ، هه‌ر
له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه بڕوای وابوه، که ئه‌بێت ڕۆشنایی له ده‌ره‌وه
بێت و خۆی بکات به ژووردا، گه‌ر وانه‌بێت، ئه‌وا کۆیله‌یی چینه‌کانی
خواره‌وه هه‌تا هه‌تایه به‌رده‌وام ئه‌بێت
- برۆدۆن هیچ لارییه‌کی نه‌بوه له‌وه که له ( هه‌موو
چه‌رخه‌کاندا، سه‌ره‌تا هزر له ده‌ماغی هه‌ندێک که‌سدا گه‌ڵاڵه بوه‌و
دواتر له دایکبوه) دواتریش گیۆزراوهتهوه بۆ ناو ڕیزه‌کانی
جه‌ماوه‌ر، هه‌نووکه کاری گواستنه‌وه‌ی هۆشمه‌ندی کارێکی تاکی بوه،
کاری زۆرینه نه‌بوه، به‌ڵام -برۆدۆن- له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕویهشیدا، ئه‌و
ئایدلیستخوازییهی خستۆته خانه‌ی گومانه‌وه‌و به گهلحۆیشی زانیوه،
گه‌ر هه‌ست به‌وه نه‌کرێت، که ئه‌وه ده‌کرێته پاساوی
ده‌سه‌ڵاتگه‌رایی، له‌به‌رئه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه،
که ئه‌بێت به باشی پارسه‌نگی ئه‌و دوو ئۆرگانه ڕابگیرێت، واته
ڕاگرتنی پارسه‌نگی بزووتنه‌وه‌ی خۆخۆیی جه‌ماوه‌رو گواستنه‌وه‌ی
هۆشمه‌ندی
ساڵی 1864 پێش ئه‌وه‌ی ( باکۆنین) ببێت به سۆسیالیستێکی ئازادیخواز،
ته‌واو سه‌رقاڵی ته‌راتێنی ناو ڕێکخراوه نهێنیه‌کان بوو، زۆریش
سه‌رسامبوه به هزری-بلانک-ی هزری –بلانک-یش، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی
بریتی بوه له( ئه‌بێت کاروو جموجۆڵی ده‌ستبژێر پێش خه‌به‌ربونه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ر بکه‌وێت، تا دواتر چه‌نده‌ها که‌سی پێشکه‌وتوو په‌یوه‌ندی
ئه‌که‌ن به‌و دهستبژێرهوه، ئه‌وه‌ش ئه‌بێته هه‌وێنی دروستبونی
ئه‌نته‌رناسیۆنالیزم، که سه‌رده‌مێکه دروستبونی دواکه‌وتوه)
-باکۆنین-دوای ئه‌وه‌ش که ده‌بێته سۆسیالیستێکی ئازادیخواز، هه‌ر
بڕوای وابوو، که ناڕێکوپێکی و گه‌ڕه‌لاوژێیه‌کی میلی هه‌یه،
هه‌رچه‌نده ئه‌و گه‌ڕه‌لاوژێیه خۆی له خۆیدا وزه‌به‌خشی شۆڕشه،
به‌ڵام ئه‌بێت گرنگی بدرێت به تێکه‌ڵبونی هزرو جموجۆڵی شۆڕشگێڕانه‌ی
جه‌ماوه‌ر، چوونکه ئه‌و تێکه‌ڵه‌یه خۆی ئامێرێک ئه‌دۆزێته‌وه‌و
ده‌سته‌یه‌کیش له‌وانه که هزر ئهیانبزوێنێت، کاریگه‌ر سرووشتی
له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر دائه‌نێت
(10 که‌س- 20 که‌س- 30 که‌س- یان زیاتر) له‌و که‌سانه، که بڕوایان
به خۆڕێکخستن هه‌یه ئه‌توانن(100که‌س-200که‌س- 300 که‌س- یان زیاتر)
هانبده‌ن، بهروژێنن، پێگه‌یاندنی پێشڕه‌وه‌کان ئه‌رکی ئێمه‌یه، ئه‌بێت
ئه‌و پێشڕه‌وانه باش ڕێکخراوبن، تا بتوانن بزوتنه‌وه‌ی میلی بکه‌نه
سه‌رچاوه‌ی بیروباوه‌ڕه‌کانمان
ئه‌و ده‌مه (باکۆنین) و براده‌ره‌کانی، سه‌ر به‌و ڕێبازه بون، که
ئه‌مڕۆ له زمانی سیاسی‌دا پێیئه‌وترێت-ده‌ستبژێر- بهشانهبون-
ناوکه‌کان- به واتایه‌کی تر ئه‌و که‌سانه، که ئه‌رکی هزری و
ئاڕاسته‌کردن ئه‌گرنه ئه‌ستۆی خۆیان-باکۆنین-بڕوای وابوه، که
پێوویسته له گه‌ڕه‌کاندا کاری ڕێکخراوه‌یی بکرێت بۆ ڕاکێشان و
ڕێکخستنی ئه‌و که‌سانه، که زیرهکتروو کارامه‌ترن و
بیروبۆچونه‌کانیان هاوڕهنگن له‌گه‌ڵ بیروبۆچونه‌کانمان، بڕوای وابوه
، که هه‌ر له‌و مومارهسهیهشدا لهغزهکانی کاریگه‌ریکردن
ده‌رئه‌که‌ون، ئه‌بێت ئازادیخوازه‌کان له‌ناو هه‌ڵچون و هوروژانی
میلیدا له فڕۆکه‌وانێکی نادیار بچن، پێوویسته به‌بێ هیچ-مافێکی
ڕه‌سمی-پێشڕه‌وبن، واته دوره‌په‌رێز له هه‌موو ئیمتیازێکی حیزبچێتی،
ئه‌بێت ئه‌و پێشڕه‌وانه جێبه‌جێکاری کارامه‌بن
(باکۆنین) ته‌واو به‌وه هۆشیار بوه، که ئه‌و وشانه ( پێشڕه‌وه‌کان)
( سه‌رکرده‌کان) ( دیکتاتۆریه‌ت) هتد- هه‌ر ئه‌و وشانه‌ن، که
ناحه‌زانی ئازادیخوازی به کاریان ئه‌هێنن، ئه‌و ده‌ستی خۆی پێشخستوه
له‌و ڕوه‌وه داوای لێبووردنی کردوه‌و وتوویه‌تی، ئه‌و که‌سه‌ی
وائه‌زانێت، که ڕێکخستن له‌و چه‌شنه به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی ئازادی
جه‌ماوه‌ره‌و هه‌وڵدانیشه بۆ درووستکردن باڵاده‌ستی نوێ، ئه‌و که‌سه
هه‌ڵه‌یه‌و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به‌و چه‌شنه نییه، چوونکه پێشڕه‌وی
هۆشمه‌ند، چاکه‌کار، و دیکتاتۆر، و باریگران نییه به‌سه‌رشانی
گه‌له‌وه، به‌ڵکو ئه‌و پێشڕه‌وه ته‌نها مامانێکه بۆ له دایکبونی(
خۆڕزگاری) و هیچیتر
ئه‌بێت پێشڕه‌وی هۆشمه‌ند له‌ناو گه‌رمه‌ی جموجۆڵه جه‌ماوه‌رییه‌کاندا
ئه‌کتیڤ بێت و ئه‌و بیروباوه‌ڕانه‌ش بڵاوبکاته‌وه، که له‌گه‌ڵ
غه‌ریزه‌کانی جه‌ماوه‌ردا هاوچه‌شنن، نابێت پێشڕه‌و خۆیههڵقورتێنێت
له مه‌سه‌له‌و بابه‌ته‌کانی تر‌و به‌جێیانبهێڵێت بۆ جه‌ماوه‌ر خۆی
- باکۆنین- جارێکی تر داوای لێبوردنی کردوه، که( ده‌سه‌ڵاتی شۆڕشگێڕ)
ی به‌کارهێناوه، ئه‌و له‌و بواره‌دا، ته‌نها مه‌به‌ستی لانی که‌می
ده‌سه‌ڵات بوه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش بۆ پشتگیریکردنی جه‌ماوه‌ر بوه، تا
جه‌ماوه‌ر ئه‌و بواره‌ی بۆ بڕه‌خسێت و بتوانێت ڕێکخستنی له خواره‌وه
بۆ سه‌ره‌وه درووست بکات، هه‌روه‌ها له‌ناو جه‌ماوه‌ردا یاریده‌ده‌ری
هوروژاندنی گیانی شۆڕش بێت
سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات و گیانی یاریده‌دان دوو
مه‌سه‌له‌ی جیاواز‌و دژ به‌یه‌کن.
( رۆزا لوکسمبورغ) دوای تێپه‌ڕبونی ماوه‌یه‌کی زۆر باسی ئه‌و پرسه
ده‌هێنێته‌وه گۆڕێ ده‌رباره‌ی وتوویه‌تی "به بیروبۆچونی (باکۆنین)
ململانێی هزری ده‌رباره‌ی بزوتنه‌وه‌ی خۆخۆیی جه‌ماوه خۆتێهه‌ڵقورتانی
پێشڕه‌وی هۆشمه‌ند ته‌واو یه‌کلانه‌کراوه‌ته‌وه، یه‌کلاش ناکرێته‌وه،
تا زانست خۆی نه‌کات به‌ناو ڕیزه‌کان کارگهرانداو وایلێدێت که ئیتر
کارگه‌ران پێوویستیان به پێشڕه‌وی هۆشمه‌ند نامێنێت، گه‌ر پێوویستیشی
بوو وه‌ک جێبه‌جێکاران پێوویستی ئه‌بێت، نه‌ک وه‌ک که‌ڵه‌گا" )باکۆنین
(هه‌ر له‌و گۆشه‌یه‌وه ڕوانیویه‌ته ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی کارگه‌ران و
وتوویه‌تی " بۆئه‌وه‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزم ببێته ئامرازی ڕزگاربون،
پێوویسته ئه‌ندامه‌کانی پڕچه‌ک بن به - زانست- فه‌لسه‌فه- سیاسه‌تی
سۆسیالیزم-"
ئه‌و هه‌ڵهێنجانه له ڕووی تیۆرییه‌وه، هه‌ڵهێنجانێکی پۆزه‌تیڤه،
به‌ڵام به پێی ئه‌و هه‌ڵهێنجانه چاره‌یه‌کی تر نییه له‌وه زیاتر،
که ئه‌بێت چاوه‌ڕێبکرێت، تا پێشکه‌وتنی مێژویی ڕاستی ئه‌و
هه‌ڵهێنجانه ئه‌سه‌لمێنێت ، له‌و حاڵه‌تی چاوه‌ڕوانیه‌دا مه‌سه‌له‌که
وه‌ک کومپیالهیهکی لێدێت، یان ده‌بێته بیتاقه‌یه‌کی قووماری به‌خت
تاقیکردنه‌وه، ئه‌و چاوهڕوانیشهش زۆر ئهخایهنێتو ده‌بێته ( خۆت و
به‌ختی خۆت)
له شۆڕشی ڕووسیدا ئازادیخوازه‌کانیش، وه‌ک مارکسیه‌کان گیرۆده‌ی
ده‌ستی ئه‌و دژایه‌تیه (بزووتنه‌وه‌ی خۆخۆیی جه‌ماوه‌رو ده‌ستبژێری
هۆشمه‌ند) بوون، به‌جۆرێکیش گیرۆده‌بون، که کاری کردبوه سه‌ر شۆڕش،
ئه‌وه‌بوو دوو هێز شۆڕشی ڕائه‌کێشا ، له‌لایه‌که‌وه خۆبه‌خۆی
سۆڤیه‌ته‌کان، له‌لایه‌کی تره‌وه ( چڵێسی حیزبی) به‌لشه‌فی بۆ
ده‌سه‌ڵات و پێشڕه‌ویی، واته حیزبچێتی ، له شۆڕشی ئیسپانیشدا ،
به‌هه‌مان شێوه ئه‌و دوو ڕێبازه کۆڵه‌واری ده‌ستی ئه‌و دژایه‌تیه
بون، بۆ زیاتر ڕووناکی خستنه سه‌ر ئه‌و باسه په‌نا ئه‌به‌ینه به‌ر
دوو نمونه
سه‌روه‌ری حیزبی له ڕووسیا وانه‌یه‌کی به‌نرخی دابه‌ده‌سته‌وه.
(ڤۆلین)ی ئازادیخواز- ئه‌نارکی- ده‌رباره‌ی ئه‌و سه‌روه‌رییه
وتوویه‌تی "هه‌رچ حیزبێک، یان کۆمه‌ڵه‌یه‌کی سیاسی، ئایدلۆجیای خۆی
له‌سه‌ره‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر دابنێت ومه‌به‌ستی حوکمڕانی و سهروهریکاریی
بێت، ئه‌و حیزبه چه‌نده ڕاستگۆش بێت، ناتوانێت له ئازادکردنی
جه‌ماوه‌ردا سه‌رکه‌وتوو بێت، چوونکه ئازادی ڕاسته‌قینه له جموجۆڵی
ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ر خۆیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، جه‌ماوه‌ر خۆی
خاوه‌نی مه‌سه‌له‌که‌ی خۆیه‌تی، جه‌ماوه‌ر دوور له ڕکێفی حیزب په‌نا
ئه‌باته به‌ر ئامرازه تایبه‌تییه‌کانی خۆی (سه‌ندیکا
به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان- لیژنه‌کانی کارگه‌کان- هه‌ره‌وه‌زیه‌کان) ئه‌و
ئامرازانه‌ش هه‌موو له‌سه‌ر سه‌کۆی (خۆبه‌ڕێوه‌بردن) ڕاوه‌ستاون، شۆڕشی
ئازادیخوازی به‌رهه‌می هزروکردهی ئازادیخوازه‌کان-
ئهنارکیهکان-نییه، به‌ڵکو به‌رهه‌می کرده‌ی جه‌ماوه‌ر خۆیه‌تی،
ئازادیخوازه‌کان، شۆڕشگێڕان به گشتی، ته‌نها ڕۆڵی ڕاوێژکار و
یاریده‌دان ئه‌بینن، جا ئەگه‌ر ئازادیخوازه ئیسپانیه‌کان بڕوایان
وایه که ئه‌توانن شۆڕش بکه‌ن، ئه‌وه خه‌وی به‌لشه‌فیکی ئه‌بینن"
ئه‌و باڵه‌ش، که بونی ده‌ستبژێری هۆشمه‌ندی به پێوویست ئه‌زانی، له
دامه‌زراندنی فیدراسیۆنی( الابیریە)
**** دا Fedération anarchist Libérique دا خۆی پیشاندا، دواتر
بوو به به‌شێک له سه‌نیکای باوک، واته (کونفدراسیۆنی نیشتمانی بۆ
کارconfedération national du travaille C-N-T) ئه‌و سه‌ندیکایه
له‌ژێر کاریگه‌ری بیروبۆچونه‌کانی (باکۆنین) دا به‌رده‌وام له دوو
قۆڵه‌وه خه‌باتی ئه‌کرد، قۆڵی دژ به ڕیفۆرمخوازی و قۆڵی دژ به
دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا، کۆنفدراسیۆن ڕێبازی سه‌روه‌رگه‌رایی
ڕه‌تکرده‌وه‌و ڕێبازی چاوساغی و یارمه‌تیدانی هه‌ڵبژارد، هه‌رچه‌نده
هۆشمه‌ندی ئازادیخوازی له ئیسپانیا ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له
سه‌ره‌کییه‌کان و بناغه‌ییه‌کان هۆشمه‌ندییه‌کی قوڵوو به‌ر فراوان بوو،
به‌ڵام ئه‌وانیش وێنه‌ی حیزبه شۆڕشگێڕه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان،
نه‌یانتوانی خۆیان له زیاده‌ڕۆیی لابده‌ن ساده‌وساکارانه که‌وتنه
ناو ئه‌و ته‌ڵه‌یه‌وه، هه‌ر ئه‌و تێکهوتنهش بوو، که بوه مایه‌ی
درووسبونی سه‌کۆی ڕاڕایی ستراتیژی، جگه له‌وه بوه مایه‌ی ئه‌وه،
که هه‌ندێک که‌سی کارامه ده‌ربکه‌ن و هه‌ندێک که‌سی هیچ له‌باردا
نه‌بوو بخه‌نه جێگه‌کانیان، په‌یوه‌ندی نێوان جهماوهروو ده‌ستبژێری
هۆشمه‌ند به چه‌شنێک تووشی ده‌رده‌سه‌ری بوو، که‌تا ڕۆژی ئه‌مڕۆش
قسه‌وباسی کۆتایی و یهکلاوهکراوهی له‌سه‌ر نه‌کراوه
______________________________________
پەراوێز:
*
سه‌رجاوه کتێبی( التحرریە من العقیدە الی الممارسە)
**
له هه‌ردوو ده‌قه‌که‌دا- عه‌ره‌بی- فه‌ره‌نسی- ئه‌و وشه‌یه به‌م
مانایه ( ڕخوه العدو) هاتوه، من به‌و مانایه، نهمکورداندوه،
چوونکه بڕوام به‌وه نییه، که مرۆیه‌کی ئازادیخواز هه‌بێت،
مارکسیه‌ک به دوژمنه برای خۆی بزانێت (باکۆنین) له‌حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی
که‌له ڕه‌قی و توڕه‌بوونیدا ڕێزێکی مه‌زنی توانای زانستی ( کارل
مارکس) ی گرتوه و هه‌وڵی زۆریشی داوه به‌رهه‌مه‌کانی وه‌رگێڕێته
سه‌ر زمانی ڕووسی، وابزانم ئه‌و بۆ یه‌که‌مجار کتێبی یه‌که‌می (
کاپیتال) ی کردوه به ڕوسی - و-ک.
***
به بیروبۆچونی من باکۆنین له (ده‌سه‌ڵاتی شۆڕشگێڕ) ته‌نها مه‌به‌ستی
لیژنه کۆمهکگهریهکان و لیژنه هه‌مئاهه‌نگیه‌کان بووه له‌سه‌ر
ئاستی ناوچه‌کان- هه‌رێمه‌کان- وڵاته‌کان- بووه، واته مه‌به‌ستی
ئه‌وه بووه، که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌سه‌ڵاتی خواره‌وه‌ی
کۆمه‌ڵگه‌یه، که جێگای ئه‌و پێکهاته سیاسیه ده‌گرێته‌وه، که پێی
ده‌وترێت حکومه‌ت، ئه‌بێت ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌که‌ین ئه‌ندامانی ئه‌و
کۆمه‌کگه‌ری و هه‌مئاهه‌نگیانه لهبهرههمهێناران خۆیانن، له
خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه هه‌ڵبژێراون، ئه‌وانه جگه له‌کاری دابینکردنی
پێداویستیه‌کان و دابه‌شکردن خۆبه‌خشانه هه‌ندێک کاری دی ئه‌گرنه
ئه‌ستۆی خۆیان بۆ نموونه (دهفتهرکاری- بواری ته‌ندروستی- خوێندن-
په‌روه‌رده) کاتێکیش دهستیانبهتاڵ ئه‌بێت ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌رکاری
به‌رهه‌مهێنان وه‌ک هه‌موو به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی دی، جاگه‌ر (باکۆنین)
به‌و واتایه به‌کاری نه‌هێناوه، ئه‌من کارێکم نییه، گه‌ر ڕۆژێک
پێویستیکرد، من به‌کاریبهێنم، ته‌نها به‌و مانایه بهکاریئههێنم -
و-ک
****
ده‌رباره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، واته ( هۆشمه‌ندی چینایه‌تی و خه‌باتی
گواستنه‌وه‌ی بۆناو ڕیزه‌کانی جه‌ماوه‌ر) من لای خۆمه‌وه، به‌بێ
سڵکردنه‌وه هه‌ڵوێستی خۆم یه‌کلاکردۆته‌وه به کورتی و به‌کوردی
ئه‌ڵێم (له‌ژێر کاریگه‌ری هه‌لومه‌رجه بابه‌تییه‌کان و خۆییه‌کاندا،
له کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تیدا، هه‌ندێک که‌س هه‌ن، که هۆشمه‌ندترن به
یاسا سه‌ره‌کییه‌کانی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها ڕووناکبیرترن به
ڕووناکی هێڵه گشتییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی داهاتوو، واته کۆمه‌ڵگه‌ی
بێچیین ئه‌بینن، هۆشمه‌نده سۆسیالیسته‌کان داهێنه‌ر و درووستکارن،
له‌به‌رئه‌وه ناتوانن خه‌مسارد دانیشن و ببن به چاودێرانی نێگه‌تیڤ
به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی پێشکه‌وتنی مێژوه‌وه، ئه‌وانه هێنده‌ی مێژوو
بواری ڕه‌خساندوه ، ئه‌رکی مێژوییانه ، که به‌بێ هیچ مافێکی
ڕه‌سمی شۆڕه‌سواری مه‌یدانی گواستنه‌وه‌ی هزری سۆسیالیستی شۆڕشگێڕبن،
به‌و مه‌رجه‌ی هۆی هه‌ڵکشان و داکشانی بزووتنه‌وه‌ی خۆبه‌خۆیی
جه‌ماوه‌ر نه‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ بون یان نه‌بونی ڕابه‌ر( حیزب) و، نه‌ڵێن
ئه‌م شۆڕش یان ڕاپه‌ڕین مایه‌پوچبوو، چونکه ڕابه‌ر( حیزب) نه‌بوو، (
کارل مارکس) هۆی سه‌رنه‌که‌وتنی شۆڕش ئهگهڕێنێتهو بۆ ئه‌وه، که
کارگه‌ران نه‌یانتوانیوه، وه‌ک چینێک خۆیان ڕێکبخه‌ن( بڕوانه کتێبی
خه‌باتی چینایه‌تی له فه‌ره‌نسا-کارل مارکس-) سۆسیالیسته
ئازادیخوازه‌کانیش به تایبه‌تی-برۆدۆن-هۆی سه‌رنه‌که‌وتنی شۆڕش یا
ڕاپه‌ڕین ئه‌گه‌ڕێننه‌وه بۆئه‌وه، که ئه‌و شۆڕشه یا ڕاپه‌ڕینه ،
شۆڕشی سیاسی بوه، واته شۆڕشێکی له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه بوه، بۆ
نمونه-برۆدۆن-زۆر گه‌رموگوڕ نه‌بوه به‌رامبه‌ر –کۆمه‌نه‌ی
پاریس-چوونکه به بیروبۆچونی ئه‌و کۆمۆنه، زیاتر له شۆڕشێکی سیاسی
چوه، له‌وه‌ی که له شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بچێت.
مرۆی ئازادیخوازی شۆڕشگێڕ ناتوانێت جڵه‌وی خۆی بداته ده‌ست لۆجیکی(
قه‌زاوقه‌ده‌ر) و ( یا گاڵ ئه‌هێنێت، یان په‌موو).
مرۆی ئازادیخواز دژی ئه‌وه‌یه که له‌و هاوکێشه‌دا هێزێکی تر
بخرێته جێگه‌ی ( چین) لێره‌دا پێوویسته بڵێم، مه‌سه‌له‌و ئه‌رکی
گواستنه‌وه‌ی هۆشمه‌ندی سۆسیالیستی و مه‌سه‌له‌و ئه‌رکی ڕزگارکردنی چین
له‌لایه‌ن ده‌ستبژێری هۆشمه‌ندی پێشڕه‌وه‌وه، دوو مه‌سه‌له‌و ئه‌رکی
جیاوازوو دژ به‌یه‌کن-و-ک.
****
ibérique دورگه‌ی الایبریە ناوچه‌یه‌که، ئیسپانیا و پورتگال له
به‌ینی خۆیاندا دابهشیانکردوه.
ماڵپه‌ڕی سه‌لام عارف
|