٥\٢\٢٠١٠ سه‌ردانه ئابڕووبه‌ره‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ ئه‌مریکا.
چه‌ند ڕۆژێک به‌ر له‌ئێستا سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم مه‌سعوود به‌رزانی به‌یاوه‌ری هه‌ریه‌ک له مه‌سروری کوڕی و نێچیری برازای وفه‌لاح مسته‌فا وه‌ک وه‌زیری پارتی و وه‌ک وه‌رگێڕ سه‌ردانی کۆشکی سپیان کرد، جێگای ئاماژه‌پێکرنه ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم هیچ ده‌نگوڕه‌نگێکی له‌ناو میدیای خوێندراو و بیستراو و بینراوی ئه‌مریکادا په‌یدا نه‌کرد، به‌شێکی زۆریان باسیان نه‌کردو کردیان به‌ژێرلێوه‌وه ،هه‌ڵبه‌ته زه‌بر و قورسایی هه‌ر ڕووداوێک له‌سه‌ر ئاستی ده‌وله‌ت و ئۆفیشال چه‌ند گه‌وره بێت له‌سه‌ر ئاستی میدیاش هه‌رئه‌وه‌نده گه‌وره ده‌بێت و میدیای ئه‌مریکاش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ت پێده‌فرۆشنه‌وه، هه‌رچه‌نده سه‌رۆکی هه‌رێم توانی هه‌ریه‌ک له ئۆباما و جێگره‌که‌ی جۆ بایدن و وه‌زیری ده‌ره‌وه خاتوو هیلله‌ری ڕادۆم کلینتۆن ببینێ، به‌ڵام هه‌موو کۆبوونه‌وه‌کان جۆرێک له ساردوسڕییی وخامۆشیی پێوه‌دیاربوو، جیا له‌مه‌ش به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی پێشوازی لێنه‌کرا و فه‌رشی سووری بۆ ڕانه‌خرا ته‌نانه‌ت له ده‌روازه ئۆفیسیاله‌که‌ی کۆشکی سپییه‌وه نه‌برایه ژووره‌وه و نه ئۆباما و نه جێگره‌که‌ی نه‌چوون به‌ره‌وپیرییه‌وه به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو دابونه‌ریتێکی میوانه فه‌رمییه‌کانی کۆشکی سپییه‌وه..!! ته‌نانه‌ت ئه‌و ژووره‌ی که له‌گه‌ڵ ئۆبامادا کۆبوونه‌وه‌ی تێداکرد به هیچ شێوه‌یه‌ک له شوێنێکی ڕه‌سمی نه‌ده‌چوو چونکه نه ئاڵای ئه‌مریکا و نه ئاڵای عێراق و نه ئاڵای کوردستان هه‌ڵنه‌کرابوون ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ کۆنستیتوشنی ئه‌مریکادا یه‌کناگرێته‌وه چونکه به‌گوێره‌ی قانون پێویسته ئاڵای ئه‌مریکا له هه‌موو شوێنێکی ڕه‌سمی و حکومی‌دا ئاماده‌گی هه‌بێت..!! ئه‌م ساردیوسڕیه‌ی ئه‌مریکا به‌رانبه‌ر به سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌تی کوردستان باشترین به‌ڵگه‌یه به‌وه‌ی که ئه‌مریکا چیتر کاری به کورد و کوردستان نه‌ماوه، ئه‌گه‌رنا هه‌ر هه‌مان سه‌رۆکی هه‌رێم کاتێ که له سه‌رده‌می جۆرج بوش‌دا سه‌ردانی ئه‌مریکای کرد ئه‌وپه‌ڕی ڕێزیان لێگرت و ته‌واو وه‌ک سه‌رۆکی وڵاتێک پێشوازییان لێکرد.
له کاتێکدا که بۆ سه‌ردانێکی ئاوا گرنگ ده‌بوو سه‌رۆکی حکومه‌ت دکتۆر به‌رهه‌می له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنایه یان به‌لانی که‌مه‌وه ئه‌ندامێک یان وه‌زیرێکی ینک ی به‌شداربکردایه له کۆبونه‌وه‌کان و گرێبه‌سته نهێنیه‌کاندا،هه‌روه‌ها قوباد تاڵه‌بانی که نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمه له واشنتۆن ئاگای له‌م که‌ینوبه‌ینه نه‌بووه و پرسی پێنه‌کراوه و له کۆبونه‌وه‌کاندا ئاماده نه‌بووه..!! هه‌ڵبه‌ته ئه‌م تاکڕه‌ویه‌ی پ‌د‌ک هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی کابینه‌ی شه‌ش و ده‌ستبه‌کاربوونی حکومه‌تی دکتۆر به‌رهه‌مه‌وه هه‌ستی پێکراوه و پ‌د‌ک حکومه‌تی کوردستان به موڵکی خۆی ده‌زانێ و له‌زۆربه‌ی کاروباری حکومه‌تدا پرسوڕا به دکتۆر به‌رهه‌م ناکا..!! به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ش که دزه‌ی کردۆته ناو خه‌ڵکه‌وه هه‌تا ئێستا دکتۆر به‌رهه‌م له‌تاو که‌نارخستن و که‌ڵه‌گایی پ‌د‌ک وبنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی به‌سه‌ر حکومه‌ته‌که‌یه‌وه دوو جار ویستویه‌تی ده‌ست له‌کاربکێشیته‌وه به‌ڵام مام جه‌لال ڕێگری لێکردووه، پرسیاری گه‌وره‌وگران لێره‌دایه ئایا گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستان به‌هه‌ردووباڵه‌که‌یه‌وه و تاکڕه‌وی پ‌د‌ک چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستان به‌ره‌وکوێ ده‌به‌ن..!!؟؟
کالیفۆرنیا - ئه‌مریکا
شوباتی
٢٠١٠
|