په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٥\٥\٢٠١٢

سەردانەکەی مالکی و ناوی کەرکوکیش ھەر (تەئمیم)ە.


ھۆشیار وەلی      


ھاتنەکەی نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ شاری کەرکوک بەو چەک و فرۆکە و تانک و ھێزە زەبەلاحەی ھێنابوی لەگەڵ خۆی وەک ھەڕەشە کردنێک و ئیستیفزازی بوو بۆ میلەتی کورد بەگشتی و خەڵکی شارەکە بە تایبەتی بۆیە جێی خۆیەتی ڕەخنەی توندی لێبگیرێت چونکە لە سەردانەکەیدا چەند بڕیار و لێدوانێکی داوە سەبارەت بە دەرکردنی ھێزیەکانی ئاسایش و گۆرینی ناسنامەی کەرکوک.


ھەر وەک لە یەکەم وتەیدا وتی من دەمەوێ بڵێم بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەرکوک نەھاتوم بەڵکو ھاتوم بە ھەموانی ڕابکەیەنم کەرکوک عێراقیە و بە عێراقیش دەمێنێتەوە ئەم لێدوانەی مالکی بە پەنجە ڕاوەشاندن و وەک ھەڕشەیەک وابو بو بۆ کورد لێرەدا چەندین پرسیار دێتە ئاراوە ,ئەگەر بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کەرکوک نەھاتوە مەبەستی سەردانەکەی چی بو؟ ئایا ھبَنانی ھێزێکی زۆر مانای چی ئەگەیەنێت ؟ ئەگەر مەبەستی ئاژاوە نیە لە شارەکە بۆچی بۆ ماوەی ٣کاتژمێر کۆبونەوەیەکی دوو قۆڵی لەگەڵ بەڕێوبەری کۆمپانیای نەوت ئەنجام دەدات ؟ بۆ ئەو کۆبونەوەیە لە کەرکوک ئەنجامبدرێت لەم کاتەدا؟


سەرەڕای ئەوەی نیگەرانی لای دانیشتوانی شارەکە دروست کردوە بوتە مایەی زیاتر ئاڵۆز کردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی بەغدا.


ھەرچەندە کێشەی کورد لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق بونی ھەیە و لەماوەی ٨٠ ساڵی ڕابردودا , ئەگەرچی لەدوای ڕوخاندنی ڕژێمی بەعس بڕیار وابو کێشەی کورد و گەڕاندنەوەی ناوچە دابڕاوەکان بەپێی مادەی ١٤٠ چارەسەر بکرێت . بەڵام حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی دوای ڕوخاندنی ڕژێمی بەعس ھەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەیان نەداوە و وەک خۆی ماوەتەوە تەنانەت ناوی تڕمبم نەگۆڕاوە بۆ کەرکوک.


ھەڵەی سەرکردایەتی کورد ئەوە بوو ڵەگەڵ ڕوخاندنی رژێمی بەعسدا سەرکردایەتی کورد ھیچ پلانێکی نەبو بۆ گەڕانەوەی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکانی تری کوردستان دەبوایە لەگەڵ ڕوخاندنی ڕژێمی بەعس ھەرچی خاونی عەرەبە ھاوردەکان ھەبوو لەسەر بوجەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو خانوانەی بکڕداریە و دابەشیان بکردایە بەسەر کەس و کاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە و خەڵکە ڕەش و ڕوتەکەی شاری کەرکوک , و کوردستانیەتی کەرکوک نەخرایەتە جێگای گومانەوە کە ئێستا ناویان ناوە ناوچە کێشە لە سەرەکان کە بەستراوەتەوە بە مادەی ١٤٠ کە ئەم دەستورەش جێبەجێ کردنی مەحاڵە,و دەبوایە پارتی و یەکێتی دەستبەرداری کێشە و ململانێی حزبایەتی بوایەن ,کەرکوکیان نەکردایە گۆڕەپانی ململانێکان و ھەوڵی ئەوەیان بدایە ھەندێک کەسانی شیاو و بەتوانا لە دامودەزگا حکومیەکان دابنایە و ھەردوو بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە کەرکوک بوایەن و شەوانە بەرپرسان شاری کەرکوکیان بە جێ نەھڵێایە بەرەو سلێمانی و ھەولێر بەڕێ کەون,و دەبوایە سەرکردایەتی کورد چاوی لە حزبەکەی مالکی و شیعەکان بکردایە کە چۆن باڵا دەست بوون لە بەغدا و لە خواروی عێراق کەوتنە ڕاوەدونانی سونەکان و بەرەو کەرکوک ڕاویان دەنان کە دووبارە شاری کەرکوکیان تەعریب کردەوە .


ئەگەرچی ئێستا کێشمەکێشم و ململانێیەی نێوان سەرۆکی ھەرێم و نوری مالکی دا ھەیە پێویستە نوێنەرانی کورد لە بەغدا و وەزیرە کوردەکان ئەم شەڕەیان بکردایە نەک ئێستا قوول بووەتەوە کە سەرۆکی ھەرێم ناچار بوە ئەم شەڕە بکات.


ماوەتەوە بڵێیین ئەگەر بە زوترین کات سەرکردایەتی کورد ناو ماڵی کوردی ڕێک نەخەن و ئاشتەواییەکی گشتی ئەنجام نەدەن دەستمان لە بن ھەمانەکەوە دەرئەچیت ئەوەی بەدەستمان ھێناوە لە دەستی ئەدەین.

 


Wshyar_wali12@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک