په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٧\٢٠١٨

سەردانی عەلیڕەزا رەزاداد و

ھەڵبژاردنی ٣١ ناوبژیوان لە فێستیڤاڵی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵان.

 

مەنسوور جیھانی

 

عەلیڕەزا رەزاداد سەردانی پەردیسی "سیتی سەنتەر" چوارەمین ناوەندی کڕینی گەورەی دونیای کرد.


"عەلیڕەزا رەزاداد" راوێژکاری باڵای رێکخراوی سینەمایی و دەبیر و بەرپرسی سی و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران سەردانی پەردیسی سینەمایی کۆمەڵگەی "سیتی سەنتەر"ی ئیسفەھان وەکوو چوارەمین ناوەندی کڕینی گەورەی دونیای کرد.

بە پێی راپۆڕتی لێژنەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی سی و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، لەم سەردانەدا "عەلیڕەزا رەزاداد" لە رەوتی قۆناغەکانی جۆراوجۆری ئامادەکارییەکانی تەکنیکی و بەرنامەی پێوەلکانی دەفرایەتییەکانی نمایش کردنی فیلمەکان لە پەردیسی سینەمایی کۆمەڵگەی بازرگانی، فەرھەنگی و گەشتیاریی "سیتی سەنتەر"ی ئیسفەھان بە کۆڕی گشتیی سامانەی نمایش کردنی فیلمەکانی سینەمایی وڵاتی ئێران ئاگادار کرا.

رەزاداد ھیوای خواست کە بەلەبەر چاو گرتنی دەفرایەتییەکانی گونجاو و ستانداردی نمایش کردنی ئەم پەردیسە و دەفرایەتیی ھەزار کەسی بە ھەبوونی پێنج ھۆڵی سینەمای مۆدێرن و تەیار کراو بە کەرستە و جیھازی تەکنیکی و پێشکەوتوو بە ستانداردەکانی رۆژی دونیا، دەبێتە یەکێک لە ناوەندەکانی نمایش کردنی فیلم لە سی و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران.

دەبیر و بەرپرسی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران وێڕای پیرۆزبایی کردنەوەی ئەم کۆمەڵگەیە بە شارۆمەندانی ئیسفەھانی، سوپاسی ھەوڵ و زەحمەتەکانی کارگێڕانی دروست کردنی ئەم پەردیس و کۆمەڵگەیە کرد و گوتی: یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم پەردیسە، زاڵ بوونی رەھەند و لایەنی فەرھەنگی، گەشتیاری و ھونەریی ئەو شوێنە بەسەر لایەنەکانی بازرگانی و ئابوورییەکەیەتی.

پەردیسی سینەمایی کۆمەڵگەی "سیتی سەنتەر" یەکەمین و گەورەترین ناوەندی بازرگانی، فەرھەنگی، پیاسە کردن و حەسانەوە و گەشتیاریی ئێران لە دوای شۆڕشی ئیسلامیی گەلانی ئێران لە شاری مێژوویی ئیسفەھانە کە وەکوو چوارەمین ناوەندی کڕینی گەورەی دونیاش دێتە ئەژماردن. ئەم ناوەندە بە گشتی لە ٧ نھۆم پێکھاتووە و کۆمەڵگەی پیاسە کردن و سینەماییەکەی لە ٢ نھۆم، خاوەنی ١٠ ھۆڵی سینەما، ھۆڵەکانی یاریی منداڵان و یارییەکانی کۆمپیۆتەری، شاری کەرستەگەلی یارییەکانی منداڵان و چەندین بەشی جۆراوجۆری دیکەیە.

سی و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە دەبیری و بەرپرسایەتی "عەلیڕەزا رەزاداد" لە رۆژانی ٨ تا ١٤ی مانگی خەرمانانی ١٣٩٧ی ھەتاوی رێکەوتی ٣٠ی ئۆگۆست تا ٥ی سێپتەمبری ٢٠١٨ی زایینی لە دوو بەشی نەتەوەیی و نێونەتەوەییدا لە شاری مێژوویی ئیسفەھان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.

 

 

 

ھەڵبژاردنی ٣١ ناوبژیوانی منداڵ و مێرمنداڵ لە فێستیڤاڵی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵان.



مەنووچێھر جیھانی ـ تاقیکردنەوەی بەنووسراوەی ناوبژیوانانی منداڵ و مێرمنداڵی سی و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران لەم مانگەدا لە شاری ئیسفەھان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.

بە پێی راپۆڕتی لێژنەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی سی و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، "عادڵ دێھدەشتی" جێگری یەکەمی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئیسفەھانی سی و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF لە بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی بەنووسراوەی تایبەتی وەرگرتنی ناوبژیوانانی منداڵ و مێرمنداڵی ئەم رووداوە سینەماییە ھەواڵیدا.

ھەروەھا وێڕای راگەیاندنی ئەم ھەواڵە گوتی: منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفەھانی کە بۆ ئامادەبوون لە کۆڕی ناوبژیوانانی منداڵ و مێرمنداڵی سی و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ناونووسیان کردووە، لە تاقیکردنەوەی بەنووسراوەی ناوبژیوانی کە لە کاتژمێر ١٠ تا ١٢ی رۆژی ھەینی لە دامەزراوەی فەرھەنگیی ئیمام سادق (د.خ) لە شاری مێژوویی ئیسفەھان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت، بەشداری دەکەن.


جێگری یەکەمی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئیسفەھانی فێستیڤاڵ ھەروەھا رایگەیاند: ئەم تاقیکردنەوەی نووسراوەیە زانیاریی گشتیی بەشداربووان سەبارەت بە سینەمای منداڵ و مێرمنداڵ، تێگەیشتن لە ناوەرۆکەکانی بواری ھونەر، داھێنەری و رێژەی ئاشنابوون لەگەڵ ھونەرگەلی پەیوەندیدار بە سینەما وەکوو موزیک و ھتد ھەڵدەسەنگێنێت و لە لایەن دەروونناسان و کارناسانی لێھاتووی بواری منداڵ و مێرمنداڵ دیزاین و ئامادە کراوە.

دێھدەشتی گوتیشی: لە بەشی ناوبژیوانیی منداڵان و مێرمنداڵان، بەپێی شێوازی ھەموو ساڵێک و بەپێی یاسا و رێسای دیاریکراوی فێستیڤاڵ، ژمارەیەک لە منداڵان و مێرمنداڵانی تەمەن ٩ تا ١٤ ساڵ لە دوای سەرکەوتن لە تاقیکردنەوەی بەنووسراوە، وتووێژی راستەوخۆ لەگەڵ بەشداربوو و تێپەڕاندنی خولی فێرکاری بە کۆڕی ناوبژیوانانی فێستیڤاڵەکە زیاد دەبن. ئەمساڵ بە بۆنەی بەڕێوەچوونی سی و یەکەمین خولی فیستیڤاڵ، ٣١ ناوبژیوانی منداڵ و مێرمنداڵ ئێمە لە ھەڵبژاردنی باشترین بەرھەمی بەشی سینەمای ئێراندا ھاوڕێیەتی دەکەن.

سی و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە دەبیری و بەرپرسایەتی "عەلیڕەزا رەزاداد" لە رۆژانی ٨ تا ١٤ی مانگی خەرمانانی ١٣٩٧ی ھەتاوی رێکەوتی ٣٠ی ئۆگۆست تا ٥ی سێپتەمبری ٢٠١٨ی زایینی لە دوو بەشی نەتەوەیی و نێونەتەوەییدا لە شاری مێژوویی ئیسفەھان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک