٥\٥\٢٠١٢
سه‌رده‌شت عوسمان
سیمبولی ئازادییه له کوردستاندا.
ئاسۆ
باڵابەرز
بۆ سه‌رده‌شتیان تیرۆر کرد؟!
سه‌رده‌شت چی وت و چی نوسی؟
سه‌رده‌شت وه‌ک رۆژنامه‌نوسێک و گه‌نجێکی ناڕازی به سیسته‌می ده‌سه‌ڵات
چه‌ند بابه‌تێکی ساده‌ی ته‌نز ئامێزی نوسی به‌زمان و فۆرمێکی ساده ،
به‌ڵام ناوڕۆکێک پڕبو له وروژاندنی حه‌قیقه‌تێک که ئێمه که‌متر ده‌مان
توانی وه‌ک سه‌رده‌شت دایبڕێژین یان نوسینی ڕه‌خنه به شێوه‌یه‌کی ته‌نز
ئامێز سه‌لیقه‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆی ده‌وێت که به‌داخه‌وه له ناو ئه‌ده‌بی
کوردی‌دا زۆر که‌م بوه ئه‌وانه‌ی به‌م جۆره بابه‌ته‌کانیان نوسیوه
له په‌نجه‌کانی ده‌ست تێناپه‌رن ،به‌ڵام سه‌رده‌شت هات و له‌سه‌ره‌تای
ته‌مه‌نیدا نوسینه‌کانی جۆرێکی تر بون له داهێنان.
به زمانێکی ساده‌و به عه‌قڵێکی لۆژیکی به‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی وه‌ت
ئێوه بتن یان مرۆڤ ؟! ئێوه حه‌قیقه‌تن یا درۆ؟! مرۆڤن یا دڕنده ؟!بۆ
ئه‌وه‌نده سته‌مکارن ؟! وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره سادانه قورس بو بۆ ئه‌وان
که له حه‌قیقه‌ت و ناوه‌ڕۆکی تێبگه‌ن.
سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆرو سته‌مکاره‌کانی دنیا بێته‌حه‌مولن له‌به‌رامبه‌ر
ڕه‌خنه‌وه ناڕازه‌یه‌تیدا نه‌فه‌س کورتن له‌به‌رامبه‌ر ئازادی‌دا ، ده‌سه‌ڵاتی
کوردیش له تیرۆری سه‌رده‌شتدا جاریکی‌تر ئه‌و په‌یامه‌ی به‌هه‌مومان
گه‌یانده‌وه.
ده‌سه‌ڵاته سته‌مکاره‌که‌ی له‌مه‌ڕ ئێمه‌ش ئه‌وه‌نده نه‌فه‌س کورت‌و
ترسنۆک و بێته‌حه‌مول بو توانای قبوڵکردنی چه‌ند ده‌قێکی ڕه‌خنه‌یی ته‌نزئامێزی
ڕۆژنامه‌نوسێکی گه‌نجی نه‌بو ،که گومانی تیانیه سه‌رده‌شت ئه‌گه‌ر
فورسه‌تی ژیانی هه‌بوایه‌و به‌و سه‌ره‌تا ڕۆشن و جیهانبینیه‌یه‌وه ئه‌بو
به که‌سێک خزمه‌تی کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆیی‌و مرۆڤایه‌تی ده‌کرد.
به‌ڵام ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی لێده‌کرێت ئه‌وکاره
بکات که به‌رامبه‌ر به سه‌رده‌شت کردی، چونکه مێژووی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
به‌م جۆره گه‌وره بوه‌و له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه که مێژوه‌که‌ی
به‌م کارانه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکات.
دیکتاتۆره‌کان و سته‌م کاره سه‌رسه‌خته‌کانی دنیا به‌م ناعه‌داله‌تی و
خۆێن ڕشتنه گه‌وره‌ده‌بن .که‌یسی سه‌رده‌شت یه‌کێکه له‌و که‌یسانه‌ی
که زۆرترین کاریگه‌ری هه‌بوه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا ، چونکه به‌ربه‌ریه‌ت
و وه‌حشیه‌ت گه‌یشته لوتکه ،بۆیه تائێستاش توڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌ته‌کانی
خه‌ڵک له‌سه‌ر که‌یسی سه‌رده‌شت کپ نه‌بۆته‌وه چونکه مافیاکن به
نائینسانی ترین شێوه تیرۆریان کرد هه‌ربۆیه کۆمه‌ڵگا به شێوه‌یه‌کی
گشتی ڕژانه سه‌ر شه‌قام تا لوتکه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دیاره ئه‌وه
ئاشکرایه که ناڕه‌زایه‌ته‌کانی 17 شوباتیش ڕاسته‌خۆ په‌یوه‌ندی به
درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌ته‌کانی تیرۆر کردنی سه‌رده‌شته‌وه هه‌بوو چونکه ئه‌و
مافایانه‌ی سه‌رده‌شتیان تیرۆرکرد ترسنۆکانه ده‌ستیان برد بۆ ئه‌و
کاره . هه‌ربۆیه دڵی کومه‌ڵگای کوردستان و ئازادی خوازانیان به
جۆرێک هه‌ژاند تا ئێستا که دوو ساڵه تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر مه‌رگیدا
توڕه‌ه‌یی و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک هه‌ر له قوڵپداندایه.
گه‌رچی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته باکی به‌م هه‌موناڕازیه‌تی و ڕه‌خنه‌و سه‌رکۆنه
کردنه نیه. چونکه به‌ڕاستی ده‌سه‌ڵاتێکی چاوقایمه! به‌ڵام هه‌رچیه‌کبن
له ده‌سه‌ڵاته‌کانی(موباره‌ک و، زین لعابدین و قه‌زافی و، ساڵح،...)
که ئه‌مانه عومرێک خه‌ریکی به‌هێزکردنی پایه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان بون
و ڕۆژ به ڕۆژ بته‌کانی ده‌سه‌لاتیان به‌هێزده‌کرد به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر
هێزی خه‌ڵک وسه‌دای ئازادی‌دا چاره‌نوسیان ئه‌وه بو که بینیمان.
به‌داخه‌وه ئه‌م به‌هاره مان به‌ڕێکرد بێ سه‌رده‌شتین و چه‌ندین به‌هاری
تریش بێ سه‌رده‌شت ده‌بین ،به‌لام په‌یامی ئازادیخوازی ئه‌و بۆ هه‌میشه
لامان زیندوه و رێزی لێده‌گرین.
سه‌رده‌شت بوو به سیمبولی ئازادی له کوردستاندا و له دڵێ هه‌مو ئه‌وانه‌دا
هه‌میشه زیندوه که ئازادیخوازن و شه‌ڕ له پێناو ئازادی‌دا ده‌که‌ن.
ده‌سه‌ڵات هه‌ر سینارۆیه‌ک بۆ مه‌رگی سه‌رده‌شت دروست بکات وه‌ک له‌ڕابردودا
کردیان زیاتر‌و زۆرتر ده‌که‌وه‌نه به‌ر توڕه‌یی خه‌ڵک و په‌تی
درۆکانیان کورتر ده‌بێته‌وه و خۆیان زیاتر ریسواتر ده‌که‌ن ،هه‌ر بۆیه‌ش
که‌یسی سه‌رده‌شت که‌یسی هه‌مو خه‌ڵکه‌و هه‌ر به‌کراوه‌یش ده‌مێنێته‌وه
و ده‌بێت تاوانبارانیشی ئاشکرا بکرێن وله دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆو
عادیلانه‌دا دادگایی بکرێن.
تۆ له دڵی هه‌مووماندایت
به‌رزو به‌ڕێز بێت یادی سه‌رده‌شت عوسمان
له‌نده‌ن
ماڵپه‌ڕی ئاسۆ
باڵابەرز
|