١۴\٥\٢٠١٠
سه‌رده‌شت و تۆقین
له‌سه‌رده‌شته‌کان.
مه‌حمود ئه‌حمه‌د
ئه‌و ده‌سته له‌رزۆکانه‌ی که به‌خوێنی پاکی سه‌درده‌شت سوورکران کێ
بوون ؟! له‌کام ئه‌ستێره‌ی تره‌وه هاتوون و په‌روه‌رده‌ی کام کلتووری
ترن ؟! له چ خوێندنگا و زانکۆیه‌کدا وانه‌ی خوێنڕێژیی فێربوون ؟!
بڕوانامه‌ی تاوانکاریییان له‌لای چ پایه‌به‌رزێکی ده‌سه‌ڵاتداری
مافیاوه وه‌رگرتووه ؟!
له‌خوێن هه‌ڵکێشانی سه‌رده‌شته‌کان نه به‌ده‌ستی جه‌للادانی کورد
کراوه و نه سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵاتی مافیای کوردیش لێی به ئاگایه !!
کوشتنی سه‌رده‌شت ته‌نها به‌ده‌ستی خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان و به‌فیتی
نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی ڕادیکال و مرۆڤ دۆستانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌جێ به‌جێ
کراوه .. چونکه خه‌ڵکی کوردستان به نووسه‌رو ئازادیخوازیه‌وه ده‌ستی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی گرت و له‌لای سه‌ری سه‌ره‌وه، له‌سه‌ر سه‌ری باوک و
باپیر و گۆڕی ئازیزانیه‌وه، له‌سه‌روو شکۆمه‌ندیی و که‌رامه‌تی خۆیه‌وه
کورسی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های پێ به‌خشی و ئه‌ویش تاجی تاوانکارییه‌کانی له‌سه‌رخۆ
نا..
بکوژانی سه‌رده‌شت ئه‌وانه بوون که سفره‌ی ناو ماڵی کوردیان بێ ڕه‌ونه‌ق
کرد و پارووی ده‌می هه‌ژارو بێ نه‌وایانی ئه‌م ووڵاته‌یان له‌دزی یه‌کانیاندا
کرده ڕابواردنه‌کانی خۆیانه‌وه و ماشه‌ڵایان ئه‌کرد له ئیراده‌ی
خواکه‌یان که به‌چ نازو نیعمه‌تێکی گه‌یاندوون .. بکوژانی سه‌رده‌شت
ئه‌و مشه خۆرانه‌ن که خۆیان کردۆته که‌سانی موقه‌ده‌س و ئه‌بێت خه‌ڵکی
هه‌میشه له‌باره‌گای پڕ شه‌رم و عاریاندا کڕنووش به‌رێت و داوای به‌خشنده‌یی
و تۆبه کردن له‌وان بکات.. بکوژانی سه‌رده‌شت بازرگانانی هێڵی سورن ،
هێڵی سوری کار‌و کاسبی وژیانی ئێمه ، هێڵی سوری ووشه‌ی ئازاد‌و ئازادی ،
هێڵی سوری به‌ئاگا بوونمان له هه‌موو بڤه‌کانی ئه‌وان ..
بکوژانی سه‌رده‌شت ئه‌و ئامێر‌و ڕۆبۆتانه‌ن که کڕنووش به‌ری جامانه‌یه
و که‌رامه‌تی خۆی له ڕه‌نگێکدا ئه‌بینێته‌وه .. ئه‌وانه‌ن که له‌سه‌ره‌وه
جلی کوردی ئه‌که‌نه ڕه‌مزی چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکی کوردستان .. ئه‌وانه‌ن
که دارجگه‌ره‌ی کورده‌واری ناگۆڕنه‌وه به پایپ و هه‌نگوینی شانه‌ی
سروشتیش نه‌بێت به‌گه‌رووی دا ناچێته خوارێ ..
بکوژانی سه‌رده‌شت ئه‌وانه‌ن که ده‌یان ساڵه فێرکراوون چۆن ڕێز له
که‌رامه‌ت و ئازادی به‌رامبه‌ر نه‌گیرێ ، چۆن به‌هاو نرخ بۆ گیان و
ژیانی به‌رامبه‌ر دانه نرێت.. چۆن له ڕێ ی مقاشه‌کانیانه‌وه هه‌موو
ده‌نگێکی ئازادی خوازی چز بکه‌ن و خۆشیان ڕووسور نیسان بده‌ن .. ئه‌وان
ئه‌و فاشسته ترسنۆکانانه‌ن که به‌دزی یه‌وه و به‌درێژایی مێژووی
کۆنیان خوێنی نه‌یارو قه‌ڵه‌م ئه‌ڕێژن .. بکوژانی سه‌رده‌شت بت و خوای
په‌رستگان و ئه‌بێت جه‌ماوه‌ر ملی کڕنووش و سوپاس گوزاری هه‌میشه بۆ
خواره‌وه ڕابگڕێت له ئاستیاندا ..
بکوژانی سه‌رده‌شت ئه‌وانه‌ن که سه‌دان ملیۆن دۆلار بۆ بێ ده‌نگی پێ
کردنی ئێمه به‌خه‌رج ئه‌ده‌ن و له‌ڕێ ی که‌ناڵ وڕاگه‌یاندن و نوسه‌ری
کاسه لێسیانه‌وه ستایشی کار‌و کرده‌وی قێزه‌وون و پڕ تاوانیان به سه‌روه‌ری
و مرۆڤ دۆستی باوه‌شین ئه‌که‌ن تا له‌م ڕێگایه‌وه ده‌ستی ڕه‌ش و تاوان
کاری یان بشارنه‌وه له خه‌ڵکی کوردستان ...بکوژانی سه‌رده‌شت ستایش
که‌رانی باره‌گای تاوانن و بۆ پارووی چه‌ور کلکیان پان و پۆڕ کردۆته‌وه
..
ئه‌وان سه‌رده‌شتیان کوشت تا ڕێگا بۆ کوشتنی ئازادی خۆش بکه‌ن ، تا که‌س
زات نه‌کات بڤه‌کان باس بکات ، تا که‌س نه‌توانێت سڕی مقدساتی ئه‌وان
ڕوماڵ بکات ، تاکه‌س زاتی ئه‌وه نه‌کات باسی مێژووی پڕ له‌تاوانیان
بکات ، تا که‌س پڕکێشی نه‌کات باسی به‌ناو سه‌روه‌ری یه‌کانی ئه‌وان
بکات و کۆمه‌ڵگا له خه‌ته‌ری ئه‌م باندانه ئاگادار بکاته‌وه ..
بکوژانی سه‌رده‌شت به‌ده‌ستی کارمه‌ندانی کارگه‌کانی مه‌رگی ئه‌وان ،
کارگه‌ی داپڵۆسین و خوێن و وون کردن ، کارگه‌ی جه‌نگ و ماشێنی جه‌نگی
ئه‌ویش ته‌نها له‌دژی خه‌ڵکی کوردستان نه‌ک له‌دژی دوژمنانی .. بکوژانی
سه‌رده‌شت ده‌ست کورته‌کانن که ناتوانن ده‌ستیان بگاته باڵای
دوژمنانی ئازادی کورد ، که قومار له‌سه‌ر مقدرات و چاره‌نووسی نه‌وه‌کانی
ئه‌م وولاته ده‌که‌ن ..
بکوژانی سه‌رده‌شت ئێمه خۆمانین ، ئێمه‌یه‌ک که هه‌تا ئێستاش ده‌نگیان
بۆ ئه‌ده‌ین ، گه‌وره‌یان ئه‌که‌ینه‌وه ، شه‌ڕیان له‌سه‌ر ئه‌که‌ین ،
خۆمان ئه‌که‌ین به دوژمنی یه‌کتر له سه‌ر ئه‌وان .. شه‌ق ئه‌خۆین و
بێ ڕێزی ئه‌کرێین له‌سه‌ریان .. ئێمه خۆمانین و خۆشمان ئه‌بێت باجه‌کانی
بده‌ینه‌وه .. ئه‌بێت یه‌خه‌ی خۆمان بگرین و به تووندی ڕابچڵه‌کێین و
هۆش بێته‌وه به به‌رمان ، تا بتوانین ڕێ له تیرۆر کردنی سه‌رده‌شته‌کانی
تر بگرین که به‌ڕێوه‌یه ....
6\5\2010
halat-60@hotmail.com
|