٥\٩\٢٠٢٠
سەرەڕای گرتن و
ناردنەوە و ژیانی کوللەمەرگییان
دووچاری مەترسیی
پەتای کۆرۆناش بوونەتەوە.
بە هۆی توشبونی
پەنابەرێک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دوو کەمپی پەنابەران لە یۆنان کەرەنتین
دەکرێن.
وەزارەتی
کۆچ و کۆجبەرانی یۆنان ڕایگەیاند پەنابەرێکی سۆماڵی تەمەن ٤٠ لە کەمپی
لیسبۆس مافی پەنابەرێتی پیدەدرێ و داوای لێدەکری کەمپەکە جێبهێڵێ بەڵام
دوای ماوەیەک دەگەڕێتەوە کەمپەکە و باری تەندروستی ناجێگیر دەبێت دواتر
ڕەوانەی نەخۆشخانەی (مۆریا) دەکرێ دوای پشکنین دەردەکەوێ کە تووشی
ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە بەو هۆیەوە بریاردا هەردوو کەمپی لیسبۆس و خیوس
دابخرێ و ڕێگە بە هیچ پەنابەڕێک نەدرێ بچێتە کەمپەکە و بێتە دەرەوە تا
ڕێکەوتی ١٥/٩/٢٠٢٠ جگە لە کارمەندان بۆ پشکنینی پلەی گەرمای پەنابەران
هەروەها وەزارەتی کۆچ و کۆجبەرانی یۆنانیش بیری لە دروستکردنی شوێنی
داخراو دەکاتەوە بۆ پەنابەران لە هەردوو کەمپی لیسبۆس و خیوس بۆ
چاودیرییکردن و رێگرتن لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەپێی رێنماییە
تەندروستییەکان.
گرتن و ناردنەوەی پەنابەران بەردەوامە.
ئەزمیر:
رێکەوتی ٢/٩/٢٠٢٠ لە ناوچەی کارابورون سەر بە شاری ئەزمیر فرۆکەیەکی
ئێشکگری پۆلیسی دەریایی تورکیا بەلەمێکی پەنابەران لە دەریای ئیجەدا
ئاشکرادەکا کە بەنیازبوون بەرەو یۆنان بڕۆن سەرجەمیان دەستگیر دەکرێن
کە ژمارەیان ٧٧ حەفتاو حەوت پەنابەر بووە.
مۆغەڵا:
دوێنێ رێکەوتی ٣/٩/٢٠٢٠ لە ناوچەی بۆدرۆم سەر بە شاری مۆغەڵا لە لایەن
پۆلیسی ئێشکگری دەریایی تورکیاوە ٢ دوو پەنابەر لە دەریای ئیجەدا لە
بەلەمێکی چوپدا رزگاردەکرێن کە پێشتر دوای گەیشتنیان بە سنووری دەریایی
یۆنان لە لایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە رەوانەی سنووری
دەریایی تورکیا دەکرینەوە.
هیوا خدر لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی
عێراقیەوە لە تورکیا
|